🟢دوو مژدەی خۆش لۆ هاندەرانی یانەی هەولێر🔻 🟢 سزای سەر میولن هەڵوەشایەوە و دەتوانێت ئەمڕۆ بەرانبەر جۆلان یاری بکات. 🟢 هاندەران دەتوانن ڕۆژی هەینی لە یاریگە فڕانسۆ هەریری پاڵپشتیی یانەی هەولێر بکەن بەرانبەر بە زەوڕا.
Open in TelegramPosts of Erbil Life
بەرمیلەکانتان ئامادەبکەن🔻 🔴 قایمقامییەتی قەزای کۆیە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، سبەی دووشەممە ڕێکەوتی 30ی تشرینی دووەمی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات، کە بڕەکەی، 100 لیتر نەوت دەبێت، بە نرخی 32 هەزار دینار لۆ هەر خێزانێک ، لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنییەوە لە هەریەک لە بەنزینخانەکانی (کۆسار، ئازادی و دەربەند).
Open in Telegramئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوورەکەمان دەکەینەوە، کە ئەو کێشە تەکنیکییەی بەهۆی پچڕانی هێڵی پەیوەندی (شەبەکە)ـی نێوان بەغداد و فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی قوشتەپە دروست ببوو، لە ئێستادا بە تەواوی چارەسەر کراوە. لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی قوشتەپە بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی سەرجەم مامەڵەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی. سوپاس بۆ پشوودرێژی و هەماهەنگیتان لە ماوەی ڕابردوودا. فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی قوشتەپە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
Open in Telegram🔴 ئەمڕۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق (جۆلان - هەولێر) یاریگەی جۆلان - شاری فەلوجە ـ ئەنبار کات ( 5:00) ئێوارە بەهیوای سەرکەوتن
Open in Telegramئاگاداری لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاگاداری هاولاتیانی (قەزای شەقلاوە ) و (قەزای پیرمام) دەکەینەوە ئەوانەی کە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنیان لەم بریکارانەی خوارەوەیە دەتوانن لە رێکەوتی ٢٠٢٦/١١/٢٩ بڕی (١٠٠) لتر نەوتی سپی لەم بەنزینخانانەی خوارەوە وەربگرن بە نرخی (٣٢٠٠٠) دینار . ١- بەنزینخانەی شەقلاوەی ئەهلی ٢- بەنزینخانەی بینەر ٣- بەنزینخانەی پیرمام تێبینی: پێویستە هاولاتی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی و کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی ببات بۆ بەنزینخانە. بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
Open in Telegram🔴 ئەمڕۆ شەممە 28ی 11 کاتژمێر 2:30, فێستیڤاڵی بەروبومی کشتوکاڵی لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر لە بەردەم پارکی شانەدەر دەکرێتەوە.
Open in Telegramڕای ئێوە چییە؟ 🔴سزای هاندەرانی هەولێر لە سزای هاندەرانی دهۆک زیاترە🔻 🔴 فەرمی|| ئەمڕۆ پێنجشەممە،لێژنەی تەمبێکردن لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی نێوان هەولێر و دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، کۆمەڵێک بڕیاری سزادانی دەرکرد. بە گوێرەی بڕیارەکان، هاندەرانی هەولێر لە دوو یاری و هاندەرانی دهۆک لە یەک یاریدا لەسەر یاریگای گریمانەیی یانەکانیان بێبەش دەکرێن، هاوکات یانەی هەولێر بە کۆی گشتی بە بڕی 6 ملیۆن دینار و دوو کارگێڕی یانەکەش بە بڕی 3 ملیۆن دینار سزا دران، لەگەڵ سزادانی یاریزانی هەولێر (کارڤالیۆ) بە 2 ملیۆن دینار. لێژنەکە هەروەها بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی دا بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی یاریگای دهۆک لە ماوەی 7 ڕۆژدا و پابەندکردنی یانەی دهۆک بە پێدانی سزا داراییەکەی، و جەختی کردەوە کە بڕیارەکان بە کۆی دەنگ دراون و مافی تێهەڵچوونەوەیان هەیە.
Open in Telegram🔴 بەپەلە|| لە جامی یانەکانی کەنداو،هەولێر خاڵێکی بەنرخی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەدەستهێنا و بەرامبەر بە کازمەی کوەیتی 1-1 یەکسانبوون.
Open in Telegramئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێ: بەیانی دەوامی فەرمانگەکان ئاساییەو پشوو نییە، هەر بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک دەسەڵاتی پێدراوە ڕێگە بە فەرمانبەران بدات بۆ بەشداری خۆپیشاندان.
Open in Telegramئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند هیوادارین خۆپیشاندانی سبەی هەولێر تەواوی چین و توێژەکان بەشداربن و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بەشداری بکەن . هەروها لە پێناو گەیاندنی پەیامی ئاشتیخوازانەو نیشتیمانیانە، جگە لە ئاڵای کوردستان هیچ ئاڵایەکیتر ڕێگە پێدراو نییە. سبەی ڕۆژی هەڵوێستە داواکارم گەورەو بچووک سبەی بێنە سەرشەقام لەپێناو کوردستان. هەروها سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی خۆمانی و بیانی ڕێگە پێدراون بۆ ڕوماڵی خۆپیشاندانەکەو گەیاندنی داوای جەماوەری هەولێر
Open in Telegramوەرەنە ئەو گروپ چاتەی ئەربیل لایف، لەمەودوا هەواڵە گەرم و بە پەلەکان لێرە دادەنێین🔻 https://www.messenger.com/channel/erbillife
Open in Telegramقایمقامی هەولێر نابێت سبەینێ لە هیچ داموودەزگایەکی حکومی و ئەهلی و زانکۆ و پەیمانگاکان بە بیانووی کاتی کارکردنەوە رێگری لە هاووڵاتییان بکرێت بەشداری خۆپیشاندان بکەن. کاتێک هاووڵاتیی گوتی دەچم بۆ بەشداری کردن لە خۆپیشاندان دەبێت رێگەی پێ بدرێت سەرچاوە: k24
Open in Telegram🔴سبەی گەورەترین خۆپیشاندان لە هەولێر دەکرێت. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەی کاتژمێر 10:30 لە پارکی شار لە نزیک قەڵای هەولێر، گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری لۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان و پاراستنی خاکی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
Open in Telegramلە خولی یانەکانی کەنداو، ئەم ئێوارەیە،هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی کازمەی کوەیتی. هەولێر لە یاریی ڕابردوو، نیو دەرزەن گۆڵی لە یانە کوەیتییەکە کرد و چاوەڕوان دەکرێت، سەرکەوتن دووبارە بکاتەوە.
Open in Telegram