Account
ڕێبازی دوکتور قاسملوو

ڕێبازی دوکتور قاسملوو

گـەلـێـک ئـازادی بـوێ دەبـێ نـرخـی ئـەو ئـازادیـیەش بـدات، شـەهـیـد دوکـتـور قـاسـمـلـوو ڕێـبـازی دوکـتـور قـاسـمـلـوو @Peshmarge20 🆔 t.me/DRQASMLUO

Username
@drqasmluo
Category
Politics
Country
IranIran
Subscribers3,004
Avg views per post, 7d152last 7 days
ERR5.07%last 7 days

Average views per post by day

By publication day

Show as table
DateAvg views per post
Nov 25, 2026193
Nov 26, 2026194
Nov 27, 2026161
Nov 28, 202698

Most viewed this month

  1. 01
    Views291
    Forwards—
    Reactions7
    Comments—
  2. 02
    Views203
    Forwards—
    Reactions13
    Comments—
  3. 03

    ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە: هاونیشتمانییانی بەڕێز! دڵسۆزانی گەل و نیشتمان ! ماوەی چەند ساڵێکە دیاردەیەکی نەشیاو و دوور لە هەر ڕەوشت و ئەخلاقێکی مروڤانە لە چەند شار و ناوچەیەکی کوردستان بە کەڵکوەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دانانی لاپەرە لەلایەن کەس یا کەسانێکی گوماناوی بە مەبەستی ناوزڕاندنی خەڵکی باش و دڵسۆزی وڵاتەکەمان و لێدانی تۆمەتی جاش و ئیتلاعاتی بە دوای ئامانجە دزێو و چەپەڵەکانیانەوەن، ئەوە لە حاڵێکدایە ئەو جۆرە هەواڵانە دوور لە ڕاستییەوەن . بەڕێوەبەرانی ئەم جۆرە پەیجانە یا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییە بەدناوەکانی ڕێژیمەوە بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاسپێردراون یا کەسانێکی نەفس نزمن کە بۆ پارە و باجوەرگرتن لە خەڵک دەست بۆ ئەو کارە دزێوانە دەبەن کە لە هەر دوو حاڵەتدا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئەو کارانەیان دەچێتە خانەی خەیانەت و خۆشخزمەتی بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی. ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کارانە ڕایدەگەینێ بەڕێوەبەرانی ئەو پەیج و کاناڵانە بۆ تەشکیلاتی حیزب ناسراون و لە ئەگەری درێژەدان بەو کارانە ناوەکانیان بۆ ئاگاداریی خەڵک لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو دەکەینەوە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوەندی تەشکیلاتی نهێنی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ ‏https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/11/518

    Link preview
    Views194
    Forwards—
    Reactions6
    Comments—
  4. 04
    Views194
    Forwards—
    Reactions5
    Comments—

Latest posts

#60818Text
Views36−76%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
#60817Photo
Views88−42%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h20
3 h88
  1. Total to date88
#60816Photo
Views111−27%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
3 h80
6 h111
  1. After 6 hours111
  2. Total to date111
#60815Photo

بەپەلە؛ راگەیێندراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28-11-2026، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.   كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌ پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان.   هه‌ردوولا كۆک بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ٢٠٢٦/١٢/١ كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به‌ هاوبه‌شی به‌رگریكردن له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

Open in Telegram
Views106−30%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h16
3 h63
6 h106
  1. After 1 hour16
  2. After 6 hours106
  3. Total to date106
#60814Video
Views117−23%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h42
4 h82
8 h117
  1. After 6 hours82
  2. Total to date117
#60812Text

‌🔸ئیتلاعاتی سپا لە ڕێگەی کورتەنامەوە هەڕەشە لە خەڵكی کوردستان دەکات   ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کورتەنامەیەکی هەڕەشەئامێزی بۆ مۆبایلی هاووڵاتییان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناردووە. مەبەستی ئەم ڕێکخراوە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکی جەماوەرییە. لە دەقی کورتەنامەکەدا کە بە واژۆی «ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا» بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە گوایە ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقامەکان پێشەکیی هێرشی سەربازین و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە گورزێکی توندتر لە ڕووداوەکانی ١٨ی بەفرانبار چاوەڕوانی ئەو کەسانە دەکات کە بە «داعشییە نوێیەکان» و «بێ‌نیشتمانەکانی ناوخۆ» ناوی بردوون. هاوکات ئیتلاعاتی سپا لە پەیامەکەدا داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە بن و لە هاوکاریکردن و پێدانی زانیاری بە ژمارە تلفۆنە ئەمنییەکانی ١١٠ی پۆلیس، ١١٣ی وەزارەتی ئیتلاعات و ١١٤ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بەردەوام بن. ناردنی ئەم جۆرە کورتەنامانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ مۆبایلی هاووڵاتییانی کوردستان، سیاسەتی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی بۆ چاودێریکردن، تۆقاندن و سەرکوتکردنی خەڵکە، بەتایبەت لەکاتێکدا کە قەیرانە ئابوورییەکان، مانگرتنە پیشەییەکان و ناڕەزایەتییە گشتییەکان لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕوویان لە زیادبوون کردووە. https://kurdistanmedia.com/ @DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

Open in Telegram
Views110−28%vs avg
Forwards—
Reactions—
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h45
5 h80
8 h110
  1. After 6 hours80
  2. Total to date110
#60811Link preview

‌🔵 چوار ئاڵنگاری پێكهاتەیی لە سەر ڕێگای هەولێر و بەغدا: یەکەم: حوكمرانانی دەوڵەتی عێراق باوەڕیان بە سیستەمی فیدراڵی و دوو دەوڵەت و دوو ناوەندی بڕیاردەر لە چوارچێوەیی یەکەیەکی جوغرافی و سیاسی دا نییە. بۆیە دوڵەتی عێراق و بە تایبەت رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو دەترسن کە لە ئەگەری سەقامگیربوونی سیستەمی فیدراڵی لە عێراقدا حوكمرانی هەرێمی كوردستان،ببێتە ئولگوو و نەخشە ڕێگایەكی بۆ نەتەوەكان و ئایینزاكانی دیكەی عێراق و پارچەکانی دیکەی کوردستان و نەتەوەكانی دیكە لە رۆژهەڵاتی ناڤین. دووهەم: حوكمرانانی دەوڵەتی عێراق ترسیان لە دابەشكردنی دەسەڵات و سەروەری و سامانی گشتی هەیە. چونكە حکومەتی ناوەندگەرایی عێران باوەڕی بە پاوانخوازیی كەرەسەكانی سەرەكی دەسەڵات و هێز و بەستراوەیی سیاسیی و سەرچاوەكانی ئابووریی هەیە.بۆیە مل بۆ دابەشکردنی سەرچاوەکانی ئابووریی و داهاتی گاز و نەوتی،دەروازە سنوورییەكان و گومرگ،بودچەی گشتی لە نێوان حكوومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان نادات. سێهەم: بە ئەمنییەتی كردن حاكمیەت و دەسەڵات لە پێشینەی مێژووی سیاسی عێراقدا هەیە. بۆیە لە هەر دەسەڵاتداریەکی خودموختار لە ناوەند،تەنانەت ئەگەر یاسایش بێ و یاسای بنەڕتیش زەمانەتی كرد بێ،بە هەرەشە و مەترسی بۆسەر حاكمیەت و دەسەڵاتی ناوەندگەرایی عێراق دەزانن. چورەم: لە فەرهەنگ و زینی حوكمرانانی دەوڵەتی عێراق باوەڕکردن بە دابەشكردنی دەسەڵات و سەروەری و سەرچاوەكانی داهات و سامانی گشتی نییە.بۆیە لایەن و گروپە سیاسییەكانی ناوەندگەرای عێراقی زۆر بە ئەستەم وەردەگرن كە لە یەك جوغرافیا و یەک یەكەی سیاسیی دا دەتوانری چەند دەوڵەت و ناوەندی یاسایی دەسەڵات و بڕیاردانی هەبێت. كەوابوو  تا كاتێك ئەو ئاڵنگارییانە بە گشتی لە زینی سیاسییەکان و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئێران، تورکیە و سوریە و بە تایبەت حکوومەتی فیدراڵی عێراقدا هەبێ، ئاڵنگارییەكان و پرسە سیاسی و نەتەوەیەکانی گەلی کورد بە گشتی و بە تایبەت لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هەڵپسیراوی و چارەسەرنەكراو دەمێنیتەوە. ✍ ناسر ساڵحی ئەسڵ @DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

Open in Telegram
Views98−36%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h16
6 h98
  1. After 1 hour16
  2. After 6 hours98
  3. Total to date98
#60810Photo
Views111−27%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
2 h45
8 h111
  1. After 6 hours111
  2. Total to date111
#60809Link preview

‌‌🔵‍ ژینایی ئەم نیشتمانە بە سەوزایی زاگرۆسەوەیە هاونیشتمانیانی هێژا! ئەویندارانی ژینایی نیشتمان! ڕێکخراوە ژینگەپارێز و مەدەنییەکان! زاگرۆس تەنیا زنجیرەیەک شاخ و دارستان و سەرچاوەی ئاو نییە؛ زاگرۆس بەشێکە لە ناسنامە، مێژوو، ژیانی نیشتمانمان، ماڵی هاوبەشی هەموومانە و بەشێکی گرنگی لە ژینگە و سامانە سروشتییەکانی کوردستانی لە خۆ گرتووە. پاراستنی ئەم ماڵە هاوبەشەش تەنیا ئەرکی کەسانێکی دیاریکراو نییە، بەڵکوو بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەش و نیشتمانییە. لە ساڵانی ڕابردوودا، بە هۆی سووتانی بەردەوامی دارستانەکان، دەستدرێژی و داگیرکاری بۆ سەر سامانە ژینگەییەکان و هەڵسوکەوتی ناپارێزراوانە لەگەڵ سەرچاوەکانی ئاو و خاکدا، ژینگەی زاگرۆس ڕووبەڕووی مەترسی و قەیرانگەلێکی فراوان بووەتەوە. ئەم دۆخە پێویستی بە هەوڵێکی هاوبەش و بەردەوام هەیە؛ هەوڵێک کە لە سنووری چالاکییەکی وەرزی تێ پەڕێت و ببێتە کولتوور و ڕەوشێکی کۆمەڵایەتی. لەو پێناوەدا، هەڵمەتی زاگرۆسانە وەک پڕۆژەیەکی هاوبەشی ژینگەیی و نیشتمانی، هەوڵێکە بۆ بەستنەوەی هەموو ئەو هێز و توانایانەی دڵیان بۆ ژینگە و داهاتووی ئەم وڵاتە لێ دەدات؛ دەبێتە قەڵغان و بە گژ ئەو مافیا و داگیرکەرانەدا دەڕوات کە ئەیانەوێ داگیری بکەن. هەڵمەتێک کە لە ڕێگەی ناساندن و پەرەپێدانی کولتووری چاندن و ناشتن و دانانی بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی ناوچە جیاجیاکانی زاگرۆس، بەرزکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگا، هەوڵی بەشداریکردن لە پاراستن و ژیانەوەی ژینگەیی و زاگرۆس دەدات. ئێمە پێمان وایە یەکگرتوویی، بنەمای سەرکەوتنی هەر هەوڵێکی هاوبەشە؛ بۆیە زاگرۆسانە هەڵمەتێکە بۆ نزیککردنەوەی ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکان، گرووپە شاخەوانییەکان، چالاکوانانی مەدەنی، مامۆستایان، خوێندکاران، گوندنشینان و هەموو ئەو هاونیشتمانییانەی باوەڕیان بە پاراستنی ژینگە و داهاتوویەکی بەردەوام هەیە؛ چونکە ئەوەی بەتەنیا دەست پێ دەکەین، بە هاوبەشی دەتوانین بیگەیەنینە ئاستی گۆڕانکارییەکی گەورەتر. لە هەمان کاتدا، گرنگییەکی تایبەت بە پەروەردە و بەشداریی نەوەی نوێ دەدەین؛ چونکە پاراستنی ژینگە تەنیا بۆ ئەمڕۆ نییە، بەڵکو وەبەرهێنانە بۆ سبەی. پێویستە منداڵان و گەنجان لە ڕێگەی فێربوون، ئەزموونکردن و بەشداریی ڕاستەوخۆ، فێری خۆشەویستیی سروشت و بەرپرسیارێتی بەرامبەر خاک و ئاو و دارستانەکانی نیشتمان ببن. لەبەر ئەوە، ئەمساڵیش بە پشتبەستن بە هەمان ڕۆحی هاوکاری و هاوبەشی، داوا لە هەموو هاونیشتمانیان، ڕێکخراوە ژینگەپارێز و مەدەنییەکان، گرووپە شاخەوانییەکان، خوێندکاران، گەنجان و خۆبەخشان دەکەین بەشداریی چالاکانە لە هەڵمەتی زاگرۆسانە‌دا بکەن و بە پێی تایبەتمەندیی جوگرافیایی و شێوەبوومی ناوچەکانیان لە چالاکییەکانی ناشتنی ناوک و چاندنی تووی گژوگیا و دانانی نەمامی دارە ڕەسەنەکان، بەڕێوەبردنی چالاکییە پەروەردەییەکان و هەر هەنگاوێکی کرداریی دیکە بۆ پاراستنی ژینگە بەشدار بن. با ئەمساڵ زاگرۆسانە تەنیا ناوی هەڵمەتێک نەبێت؛ بەڵکوو ببێتە نیشانەی یەکگرتوویی، هۆشیاری و خۆشەویستیی ئێمە بۆ نیشتمان. زاگرۆسانە! یەکگرتوویی بۆ ژینگە؛ هیوایەک بۆ داهاتووی وڵات. #زاگرۆسانە @DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

Open in Telegram
Views170+12%vs avg
Forwards—
Reactions7
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
16 h134
25 h170
  1. After 24 hours170
  2. Total to date170

All posts

Connections