Posts of 💊زانیـاری پزیشکی🚑
Forwarded from پۆشاکی تەقوا
بامناڵەکەت سەرمای نەبێ و دەستی نەلەرزێ دەسکێشی گەورانیشمان هەیە ناو خوری دەرەجە یەک https://t.me/poshaky_taqwa
Open in Telegram🔬ئەو تیوبانەی کە لە تاقیگە خوێنیان تێ دەکرێ ڕەنگیان جیاوازە💉 ⚗هەریەکەیان بۆ مەبەستێکە : 💜 مۆر: EDTA تیایە کە ڕێگری لە مەینی خوێن ئەکات بۆ فەحسی گشتی خوێن بەکاریەت. 🌸 پەمەیی: ئەویش EDTA تیایە، بۆ فەحسی گشتی خوێنی ئەو کەسانە بەکاریەت کە خوێن ئەگوێزنەوە. 💚 سەوزی کاڵ: lithium heparin و plasma separator gel تیادایە ناهێڵن خوێن بمەیت و تەبەقەی پلازما جیا ئەکەنەوە بەدوای یەک، بۆ فەحسەکانی بایۆکیمستری بەکاریەت ، هەرچەندە زۆربەی نە خۆش خانەکان هەر تیوبی زەرد بەکار ئەهێنن. 💧 شین: sodium citrate ی تیایە بۆ مەیاندنی خوێنەکە، بۆ دیاری کردنی ماوەی خوێن بەربوون بۆ فرمانی پەڕەکانی خوێن و دروستی پڕۆسرۆمبینی خوێن. ⚙ خۆڵەمێشی (ڕەساسی): Sodium fluoride و Potassium oxalate تیادایە کە ناهێڵن خوێنەکە بمەیەت و گلوکۆزی خوێنەکە هیچ گۆڕانکاری تیا ڕوو بدات، هەندێ جار تیوبەکە بەس EDTA تیایە، بۆ فەحسی گلوکۆز و لاکتەیت بەکاریەت. ❤ سور : slica ی تیایە بۆ هانی مەیاندنی خوێنەکە دەدات، بۆ فەحسی هۆرمۆن، ئاستی دەرمان، بەکتریا و ڤایرەس بەکاریەت. ♻ سەوزی تۆخ: sodium heparin ی تێدایە کە نایەڵێ خوێنەکە بمەیەت، بۆ فەحسی Ammonia, nsulin ،Renin وە aldosterone. 💛 زەرد : SST تیادایە بۆ ئەوەی خانەکانی خوێن پێکەوە تۆپەڵ بێت و جیایی ئەکەنەوە لە پلازمای خوێن، بۆ کۆمەڵێ فەحس بەکاریەت لەوانە; یوریا، ئەلیکترۆلایتەکان، c reactive protein, فەحسی فرمانی جگەر، ئەمایلەیز، ئاسن، مەگنسیۆم، lipid ، ئەو فەحسانەی پەیوەستن بە سایرۆید، پرۆفایلی ئێسک، ڤیتامین، فەحسەکانی endocrine، دەست نیشانی تیومەر، toxicity ی لەش بە هەندی مادە وەکو کۆکاین، ئاستی دەرمان وە هەروەها فەحسەکانی ڤایرەس.
Open in Telegram#ئازاری پشت ئازاری پشت یەکێکە لەو گرفتە تەندروستیانەی روبەڕوی زۆر کەس دەبێتەوە، چەند هۆکارێکی جیاوازی هەیە، سەرەڕای ئەوەی بە راهێنان و شێوازی نوستن دەتوانیت چارەسەری بکەیت، هاوکات سیستمی خۆراکی رۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی تەندروستی. ئەو کەسانەی بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن، پێویستە بایەخ بە خواردنی مەگنسیۆم بدەن، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزبونی ئێسک، ماسولکە و بڕبڕەی پشت، زیاتر لە سەوزە، ئەڤۆکادۆ و مۆزدا هەیە. بەپێی ئەو راپۆرتە پزیشکییە چا دژە ئۆکسانە و هاوشێوەی دەرمان کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازار، هەردو جۆری چای رەش و چای سەوز هەوکردنی پشت کەمدەکەنەوە. هەروەها چای سەوز یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات، بەمەش دوبارە پەستان لەسەر پشت کەمدەبێتەوە و ئازاری پشت ناهێڵێت.
Open in Telegramمیوەی تازە و بەستو بە یەکێک لە هەڵبژاردە خۆراکییە سودبەخشەکان دادەنرێن چونکە بڕێکی پێویست لە ریشاڵ، ڤیتامین، کانزاکان و دژەئۆکسانەکان دابین دەکەن کە بۆ تەندروستیی لەش پێویستن، لەڕوی بەهای خۆراکییەوە، میوەی بەستو دەکرێت وەكو میوەی تازە بێت، یان تەنانەت لە هەندێک پێکهاتەدا لە پێشیەوە بێت، سەرەڕای هەرزانیی نرخەکەی و درێژخایەنیی ماوەی بەسەرچونەکەی. بەستنی میوە بە واتای لەدەستدانی سودە خۆراکییەکانی نایەت، چونکە زۆرێک لەو میوەیانە لە کاتی گەیشتنی تەواویاندا (لوتکەی پێگەیشتن) دەخرێنە بەفرگر تا بیبەستێت بۆ ئەوەی پێکهاتەکانیان بپارێزرێت، بەڵام میوەی بەستو بڕێکی کەمتر لە ڤیتامینەکانی (C) و (E) تێدایە، هەروەها هەندێک جۆری توەكان کە ئاستێکی بەرزیان لە دژەئۆکسانەکان تێدایە، كە لەوانەیە لەگەڵ درێژبونەوەی ماوەی هەڵگرتنیاندا لە بەفرگر کەم ببنەوە. بەپێی ماڵپەڕی Health، خواردنی میوە بە شێوەیەکی بەردەوام یارمەتیی دابینکردنی ماددە خۆراکییەکان دەدات بۆ لەش، لە کاتێکدا توێژینەوەکان ئاماژەبەوەدەکەن کە زیادکردنی رێژەی خواردنیان پەیوەندیی هەیە بە کەمبونەوەی مەترسیی توشبون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە. میوەی بەستو زۆرجار نرخەکەی هەرزانترە لە میوەی تازە، بەتایبەت كاتێك وەرزی نەماوە، هەروەها دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵبگیرێن، ئەوەش یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ماددە خۆراكییەكانی لە بەرامبەردا. میوەی ساردکراوە دەکرێت بۆ سموزی، ماست، شۆفان و شیرینییەکان بەکاربهرێت بۆ ئەوەی تامی پێبدات. لە کۆتاییدا، هەڵبژاردن لە نێوان میوەی تازە و بەستودا پشت دەبەستێت بەوەی كەسەكە چۆن دەیەوێت بەكاریبهێنێت و دەیەوێت تێچوەكەی چەند بێت، چونکە هەردوکیان سودی خۆراکی دابین دەکەن و گرنگترین شت ئەوەیە کە بە شێوەیەکی بەردەوام و لە چوارچێوەی سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگدا بخورێن.
Open in Telegram«موعیدمان بەهەشتە باذن اللە» سلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە چۆنی هاوڕێ ئەم وتە بەنرخە و جوانەی پیاوچاکانم خوێندەوە زۆر کاریگەر بوو حەزم کرد بۆ تۆی بنێرم و پێکەوە سوودی لێ ببینین: پیاوچاکان و ساڵحان هەمیشە بە بەهەشت دڵنەوایی یەکتریان دەکرد یەکێکیان بەوی تری دەوت: «خەم مەخۆ... ئەمانە تەنها چەند ڕۆژێکی کاتیین و ژیان تێدەپەڕێ موعیدی ڕاستەقینەی ئێمە بەهەشتە!» تۆش ئەمە بکە بە ئارامییەک بۆ دڵت: 🔹 ئەگەر دەرگای ئارەزوو و شەهوەتێکی حەرامت بۆ کرایەوە... خۆتی لێ بپارێزە بلی موعیدم بەهەشتە. 🔹 ئەگەر ڕێگای گوناه و سەرپێچییەکیشت بۆ ئاسان بوو... لێی دووربکەوە بلی موعیدم بەهەشتە. و هەمیشە بیرت بێت: هەموو لەزەت و خۆشییەکانی ئەم دنیایە بە یەکەم نوقمبوون لە ئاگری دۆزەخدا لەبیر دەچنەوە، و هەموو ناخۆشی و خەمەکانی ئەم دنیایەش بە یەکەم نوقمبوون لە بەهەشتدا بۆ هەمیشە فەرامۆش دەکرێن! اللە تعالی من و تۆش لە فیردەوسی اعلادا کۆبکاتەوە.. 📌گەر هاورێیەکت هەیە دڵی خمباربیت یا توشی تاوان هاتبێت بینرە بۆی.
Open in Telegram