Account

Posts of دڵسۆزانی نیشتمان

newest first

#15499Audio
Views418−50%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—
#15498Audio
Views453−46%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—
#15494Photo
Views630−25%vs avg
Forwards—
Reactions9
Comments—
#15493Audio
Views701−16%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#15492Audio
Views843+1%vs avg
Forwards—
Reactions13
Comments—
#15491Audio
Views895+7%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—
#15490Photo

سەید کامیلی ئیمامی و عەباسی حەقیقی دوو شاعیری پایەبەرزی کوردن. 📜✍️ من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گولستانه‌ ده‌چم عه‌قڵ ئه‌ڵێ نا قه‌سه‌به‌ی شۆرشی مه‌ستانه‌ نه‌چی من ده‌ڵێم نوخته‌ی ئه‌و ره‌وزه‌یی ریزوانه‌ ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ نا ره‌شه‌ جێ راوگه‌ی شه‌یتانه‌ نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه‌ ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچووه‌ وێرانه‌ نه‌چی من ده‌ڵێم جێگه‌ی هه‌ر شێت و جنونانه‌ ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ : نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌ی په‌ریانه‌ نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه‌ ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه‌ نه‌چی من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه‌ ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ كون كونه‌ جێگه‌ی سه‌ره‌ په‌یكانه‌ نه‌چی له‌ م هه‌موو چون و نه‌چونه‌ سه‌ری سورما كامیل من ده‌ڵێم جوانه‌ بچم ، ئه‌و ده‌ڵێ وا جوانه‌ نه‌چی مامۆستا سه‌ید كامیلی ئیمامی ....

Open in Telegram
Views1,020+22%vs avg
Forwards—
Reactions12
Comments—
#15489Video
Views567−32%vs avg
Forwards—
Reactions13
Comments—
#15488Text
Views615−26%vs avg
Forwards—
Reactions17
Comments—
#15487Audio
Views843+1%vs avg
Forwards—
Reactions8
Comments—
#15486Photo
Views1,150+38%vs avg
Forwards—
Reactions18
Comments—
#15485Text

(فەقێ)ی راستەقینە بناسە.. پ.د. حسەن موفتی === (فەقێ) واتاکەی فەقیهە و فاهیم بۆ عیلم و عیرفان شەیدایە دائیم هەوڵێ ئەوەیە بـزان بێت لە دیـن خزمەتگوزاربێ بۆ شەرعی موبین (فەقێ) طاڵيبی عولومی شەرعە بۆ دەفعـی شوبهە سوپەرو درعە بەبەڵگەی تەواو بە هێزی نەقڵیی هەروا بە بورهان دەلیلی عەقڵیی خۆی پڕچەک ئەکا ئامادەو چالاک لە گـۆڕەپــانــی عیـلـمدا بــێ بـاک بەڕۆژ ئەخوێنێ هەم سەماع ئەکا شـەویـش بـەردەوام مـوتـاڵا ئەکا شارەزا ئەبێت لەشەرح وموتوون حاشییە وتەعلیق ئەزانێ بەڕوون فەقـێیە چـرای زانستـی شەرعـی عالیمە بەدین بە ئەصڵ و فەرعی فەقێیە هێــزی ئوممەتـی ئیســلام بۆ دیفاع لە دین بە عیلمـی کـەلام چون لەبەر رەزای خودا دەخوێنێ لە دونیا عیززەت بەدەس دەهێنێ لەدینیش هەموو موحتاجن بەئەو بۆیە دڵخۆشـە بـە ڕۆژ و بـە شـەو هیـچ بـاکی نییە دونیا چلۆن بێت گرنگتـر لە لای دەرسی نەفەوتێت خودا ئیـرادەی خێـری بـە ئەو کرد لەئانێ رێگای حُـجرەی پەیڕەوکرد ( فَلَــوْلاَ نَـفَـرْ مِــنْ کُـلِّ فِـرْقَـةْ ) لە سورەی تەوبە کەلامی حەققە (مَنْ یُرِدِ اْللەْ)فەرمودەی حەزرەت مژدەی گەورەیە بۆگرۆی ئوممەت مەلائیـکەی خـوا بـاڵ ڕادەکێشـن بـۆ زانستخوازان دایان دەپۆشن تەعبیـرە لـەوەی کـە لێـیان ڕازین (وَ الحَمْــدُ لِلَـــەْ رَبِّ العـالَمیــــنْ ) مادام خزمەتـی شەریعـەت بـکات رێگای عاریفان قەت تەرک نەکات لە فرووعـی دین پەڕەو شافیعی لەئوسوڵی دین مەنهەج ئەشعەری شارەزای توحفەی نیهایەوموغنی لەگەڵ (ئیعانە) بۆ شـەرع (یُغْني) رێگەی(تَصَوُّفْ)بەرنەدات هەرگیز دڵ بەو عیلمەیە پاکە هەم تەمییز بۆ فەتوا لەسەر قەولی(أَصَحّ) بێ بۆ هەمو پرسێ پابەند(مَذْهَبْ)بێ بۆ زەرورەتیش لەو چوارمەزهەبە دەرنەچێ هەرگیز چونکە(ذَهَبَ)ە مەبەست لەو چوارە(مُفْتَى بِهِ) يه فەتوا پێنەدراو لایان (مەنهی) یە نابێت عەمەل کات بە قیلی لاواز یان فەتوا بدات بە قەولێکی شاز ئایەتـی هەژدەی سورەتـی زومەر (أَحْسَنُ القول)ی دیاری کرد لەبەر ئەوەیە حەتمەن(أَصَحْ) ئەحسەنە بەڵگەی بەهێـزە و تەواو پەسـەنە ئـەوەش بزانـن ، کـاری فـەقێـیــی جوهدو کۆششە بە شەو بێداریی زیاتر لە (دە) ساڵ چۆکی دابدات بـە سـەر کتێبـدا ســەری دابـخات لەخزمەت مەلای گەورەی بەتوانا بـە چـۆکا دابێت، گەردنکەچ، دانا بـە خـول و دەورات نابێتە (مەلا) نابێتە واریــس رەسـولـی ( اللەْ ) بەڵکــو دەکـرێتـە کـادری حیـزبــی دوور دەخرێتەوە لەشەرعی نەبی مەلا پێویستە قودوەی هەموانبێ رێنیشاندەری هەموو ئەحزاب بێ گەر بوو بە حیزبی پێگەی نامێنێ لەلای دیگەران گوێـی لـێ ناگیرێ جارێ مامۆستای گەورەی پایەدار ( عەبدولکەریمی بیارە ) ی ناودار فەرموی ئەتوانم بڵێم هەر کەسێ لـەم زەمانـەدا فەقـێ و مـەلا بـێ ئەهلی بەهەشتە، بە شەرتێ کەوا نە سەلەفی بێ ، نە شیعەی هەوا هەروەها فەرموی زۆرم پێ چاکە مەلاش کەسبێکی هەبێ، بێ باکە چاوشۆڕی دەستی ئەم وئەو نابێ چاوەڕێی موچەی حکومەت نابێ چون شـەرعــزانە مـامـەڵـەکـانــی حـەڵاڵـــە رزقـــی منـــاڵــەکــانـــی لە جیاتی زەکات وەرگرێت، ئەیدا زەکاتی ماڵــی، بــە خەڵکـی گـەدا لەو گوزەرەشــدا کەوا کار دەکات دەبێتە چــرا و هەر پـرتەو دەدات واتە: لـە پەنـا وەزیـفەکـەی خـۆی دەخوا لـەرەنجی ناوچاوانی خۆی فـەقـێ گلێنـەی نـووری چـاوانـە (حَسَنْ)خاکیـپێی گشت فەقێیانە پ.د. حەسەن موفتی ٢٧جومادای یەکەم١٤٤٨ک ٧-١١-٢٠٢٦ز

Open in Telegram
Views1,140+36%vs avg
Forwards—
Reactions10
Comments—
#15484Audio
Views784−6%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#15483Audio
Views714−15%vs avg
Forwards—
Reactions10
Comments—
#15482Photo
Views868+4%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
#15479Audio
Views1,220+46%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—