Account

Posts of چــرپــە♥️

newest first

#87558Photo

کەس بە کەڵکمان نایەت هەموو جارێک کە دنیا لەژێر پێمدا ڕووخاوە،خۆم بووم کە لە نێوان هەموو پارچەکانی خۆمدا بەدوای دەستم گەڕاوم،خۆم بووم کە خۆم لە زەوی هەڵساندۆتەوە گوێیەکانم ئەوەندە درۆیان بیستووە،کە چیتر بە هیچ بەڵێنێک دڵم نەلەرزێت وشەکان بۆم بوونەتە شتێکی بێ‌نرخ؛چونکە زۆر جار گوێم لە وشەی«لەگەڵتم»بووە،بەڵام کاتێک پێویستم بووە،تەنها بە تەنهایی ماومەتەوە ئومێدەکانم ئەوەندە بە نیوەچڵی ماونەتەوە،کە هەر کاتێک ڕووناکییەک لە دوورەوە دەبینم،دڵم پێش ئەوەی بەرەو پێی بچێت،لە ترسی دووبارە شکاندنەوە وەستاوە هەستەکانم ئەوەندە زیانیان پێگەیشتووە کە تەنانەت کاتێک شتێکی جوان ڕوودەدات بەشێک لە ناخم هێشتا چاوەڕێی ئەوەیە کە خراپترین شت دوای ئەوە بێت من خۆم فێری بووم؛ فێری ئەوەی کە هەموو دەستێک بۆ گرتن نییە، هەموو وشەیەک بۆ باوەڕکردن نییە،و هەموو کەسێک کە دەڵێت«لەگەڵتم»تا کۆتایی لەگەڵت نامێنێتەوە. بۆیە ئەگەر ئێستا سارد و بێدەنگم،ئەوە لەبەر ئەوە نییە کە هیچ هەست ناکەم بە پێچەوانەوە،زۆر هەستم کردووە تا ئەوەی فێربووم هەموو شتێک لە دڵمدا نەخەمە دەرەوە،چونکە هەموو کەسێک شایەنی ئەوە نییە بزانێت لە پشت ئەم بێدەنگییە چەند شتانێک شکاوە

Open in Telegram
Views399+254%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—
#87554Text

ئاوامان لێهات ،حەیف کە ئاوامان لێهات 🖤! ژیانەکە بێ ڕەحم بوو ئێمەش دڵمان ناسک بوو...) بۆ ساتێک لە گۆشەیەک وەستام لە خۆم قووڵ بوومەوە ئەوەندەی قوڵبومەوە بەدیم نەکرد هیچ هەستێک لە خۆمدا بۆ ئەم ژیانە ئەوەندە دڵ تەنگ بووم بۆخۆم ئەوەندە خۆم بە غەریبە بینی ئاخر هیچ گوناهم نەبوو ئەوایان لێ کردم منێک گەر سودێکیشم بۆ مرۆڤەکان نەبوبێت هەرگیز مایەی زیان و ئازار نەبووم بۆیان، بۆچی وایان لێ کردم؟! بۆچی منەکەی ناو ناخمیان کوشت ؟! مەگەر ئەوان دۆست و نزیکم نەبوون؟! مەگەر من کەسە ئازیزەکەی ئەوان نەبووم ،چی بوە هۆی ئەوەی ئەوەنە ئازارم بەن کە لە کچێکی پڕ هەستی دڵ گەرم ببم بە کچێکی بێ هەستی دڵ سارد ؟! ناشزانم ڕەنگە تەنها بۆ ئەو کەسانە دڵم سارد بێ کە ئازاریان دام نەک بۆ تەواوی مرۆڤەکان نەک بۆ تەواوی ژیان، ئاخر ناحەق نیم ئەو برینەی ئەوان درووستیان کرد خۆشیان ناتوانن تیماری بکەنەوە،بەڵام ئومێدانە هێشتا چاوەروانم هۆکارێک هەبێت و مابێتەوە لە ژیان بۆمن تا دووبارە چاکم بکەنەوەو دڵ خۆش بم بڵێم ئەها ئێستا کاتی دڵ خۆشیتە مەگەر دەکرێ تەواوی ژیانت ئازارانە ببەیتە سەر مەگەر دەکرێ بۆ هەمیشە ژیان لەگەڵت بێ ڕەحم بێت! نااا ئاخر خودام هەیە هەموو شتێک چاک دەکاتەوە وەک چۆن ئاگاداری دانە دانەی ئازارو فرمێسکەکانم بوو.... #𝚂𝚑𝚒𝚕𝚊𝚗

Open in Telegram
Views347+208%vs avg
Forwards—
Reactions2
Comments—