🚢🚢 تەقینەوەی سێیەم نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە گەرووی هورمز لە بەیانی ئەمڕۆوە 🤔 پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند کە سێیەم نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕێڕەوی نایاسایی گەرووی هورمز، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی بەرکەوتنی بە مینی دەریایی تەقییەوە. 🤔 ئەمە لەکاتێکدایە لە بەیانی ئەمڕۆوە دوو کەشتی نەوت هەڵگر و لە ڕۆژانی ڕابردووش چەندین کەشتی دیکەش هەر لەو رێرەوە بەهۆی بەرکەوتنیان بە مینی دەریایی تووشی تەقینەوە و ئاگر کەوتنەوە ببوون. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in TelegramPosts of چاودێری میدیا | Chawderi Media
🤔 ئۆپەراسیۆنەکانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردووی ئەنساروڵڵای یەمەن دژی هاوپەیمانیی سعودیە 🤔 هێزە چەکدارەکانی ئەنساروڵڵای #یەمەن لە وەڵامی هێرشەکانی هاوپەیمانیی #سعودیە بۆ سەر گەلی یەمەن و بەئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەبا و شوێنە مەدەنییەکان لە #سەنعا و پارێزگاکانی دیکە، پێنج ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گرنگیان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ئەنجام دا. ➖ ئەم ئۆپەراسیۆنانە و ئەنجامەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەن: ⭕️ پێکانی وردی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیاز. ⭕️ پێکانی وردی دوو ڕادار لە ناوچەکانی ئەبها و خەمیس موشەیت و لەکارخستنیان. ⭕️ پێکانی ڕاستەوخۆ و کەوتنەوەی ئاگر لە پاڵاوگەی جیزان. ⭕️ پێکان و کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەی غازی حەوییە لە ناوچەی ڕۆژهەڵات لە باشووری ئەحسا. ⭕️ پێکان و زیانگەیاندنی زۆر بە هەردوو وێستگەی کارەبای شەقیق و جیزان. 🤔 هێزە چەکدارەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختیان کردەوە کە بە هەموو هێزێکیانەوە درێژە بە پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی عەرەبستانی سعودی دەدەن تا گەیشتن بە هاوسەنگیی بەرپەرچدانەوە و وەستاندنی جەنگ و گەمارۆ بۆ سەر یەمەن. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🆒🆕 یەک کاتژمێر لە ئۆپەراسیۆنی "والله من ورائهم محيط"ی هێزەکانی ئەنساروڵڵا دژی هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی #سعوودیە لە المضاربة ورأس العارة 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram⚠️🚨 فڕۆکەیەکی جەنگیی F-16ی ئەمریکا دوای تەقەی سوپای پاسداران لە باشوری ئێران پاشەکشەی کرد 🇮🇷 هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-16ی سوپای #ئەمریکا دوای ئەوەی لە دوورگەی هێنگام لە #گەرووی_هورموز لە ئاسمانی #ئێران نزیک بووەتەوە، بە تەقەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ناچار بە پاشەکشە کرا. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤔 تاران بە فەرمی تۆمەتی هێرشکردنە سەر دامەزراوەیەکی کوەیتی ڕەت کردەوە 🤔 سەردار ئەبولفەزل شکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی #ئێران بە تەواوی بانگەشەکانی سوپای کوەیتی سەبارەت بە هێرشی درۆنیی ئێران بۆ سەر ناوەندێکی هەستیاری ئەو وڵاتە ڕەت کردەوە. 🤔 شکارچی جەختی کردووەتەوە کە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی یان هێرشبەرانە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە ناوچەکەدا ئەنجام نەدراوە. ناوبراو ئەم تۆمەتانەی گەڕاندەوە بۆ سیناریۆی "ئاڵای ساختە"ی #ئەمریکا و #ئیسرائیل بە مەبەستی تێکدانی زیاتری ئاسایشی ناوچەکە. 🤔 ئەم ڕەتکردنەوەیەی #تاران دوای ئەوە هات کە وەزارەتی بەرگریی #کوەیت ئێرانی تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەر دامەزراوەیەکی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی، کە لە ئەنجامدا دوو کارمەندی ئیتاڵی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤔 لە هێرشەکەی ئەنساروڵڵا دوو کۆگای گەورەی نەوتی لە پاڵاوگەی ڕەئس تەنوورەی سعودیە وێران بووە 🤔 نوێترین وێنەکانی مانگی دەستکرد کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراونەتەوە، وێرانبوونی تەواوەتیی دوو کۆگای گەورەی هەڵگرتنی نەوتیان لە ناو پاڵاوگە و بەندەری ستراتیژیی "ڕەئس تەنوورە" لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانی #سعودیە ئاشکرا کرد. 🤔 بەپێی بەراوردکردنی وێنە سەتەلایتییەکانی پێش و پاش هێرشەکە و ڕاپۆرتی میدیا نێودەوڵەتییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی هێزە چەکدارەکانی ئەنساروڵڵای #یەمەن بۆ سەر ئەم دامەزراوەیەی سەر بە کۆمپانیای #ئارامکۆ ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە کە دوکەڵەکەی ڕووبەری نزیکەی ٦٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی داپۆشیوە و بووەتە هۆی سووتان و لەناوچوونی تەواوەتیی دوو کۆگای گەورەی نەوت. 🤔 ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر هاوپەیمانیی #سعوودیە تەنها باسی لە تێکشکاندنی درۆنە هێرشبەرەکان کردبوو و تا ئێستا کۆمپانیای ئارامکۆ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیی لەسەر کاریگەریی ئەم زیانانە لەسەر هەناردەی نەوت بڵاونەکردووەتەوە. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤔 سوپای کوەیت هێرشێکی درۆنی بۆ سەر دامەزراوەیەکی هەستیاری وڵاتەکەی ڕاگەیاند 🤔 وەزارەتی بەرگریی #کوەیت ڕایگەیاند کە دامەزراوەیەکی هەستیاری وڵاتەکەی کراوەتە ئامانجی هێرشی درۆنە ئێرانییەکان و لە ئەنجامدا قوربانی و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە. 🤔 بەپێی بەیاننامەی عەقید ڕوکن سعود عەبدولعەزیز ئەلعەتوان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی #کوێت هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی ژمارەیەک درۆن بوونەتەوە و بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچە تەقەمەنییەکان لە نزیک دامەزراوەیەکی هەستیار (بەبێ ئاشکراکردنی ناو و شوێنەکەی)، ٤ کەس بریندار بوون کە پێکهاتبوون لە هاووڵاتییەکی کوەیتی، دوو تەکنیککاری ئیتاڵی و هاووڵاتییەکی پاکستانی. دواتر وەزارەتی بەرگریی کوەیت گیانلەدەستدانی هەردوو هاووڵاتییە ئیتاڵییەکەی بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە پشتڕاست کردەوە. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤔 دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ڕیازی پایتەختی سعوودیە بیسترا 🤔 درەنگانی شەوی ڕابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی شاری ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی #سعودیە بیسترا و هۆشداریی بەپەلەی ئەمنی بۆ مۆبایلی دانیشتووانی شارەکە نێردرا. 🤔 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەش، هاوپەیمانیی سعودیە ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییان دوو مووشەکی بالیستییان لە ئاسمانی #ڕیاز و دوو درۆنیشیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵات تێکشکاندووە، کە لەلایەن هێزەکانی #یەمەن ـەوە هەڵدرابوون. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🆒 لە وەڵامی هێرشەکانی سەر حودەیدە؛ هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەندەرەکانی جددە و جیزانیان کردە ئامانج 🤔 عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سەر بە ئەنساروڵڵای #یەمەن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە وەڵامی بۆردومانەکانی #سعودیە بۆ سەر بەندەری حودەیدە، دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دژی بەندەرەکانی جەددە و جیزان لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای #سعوودیە ئەنجام داوە. 🤔 بەپێی بەیاننامەکە، سەریع جەختی کردووەتەوە کە هەردوو بەندەرەکە بە وردی پێکراون و زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات هۆشداریی داوە کە لە چوارچێوەی هاوکێشەی "گەمارۆ بەرامبەر گەمارۆ"، هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر حودەیدە وەڵامی دەستبەجێی دەبێت. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram📹🆕 بەشی راگەیاندنی هێزە چەکدارەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن ڤیدیۆیەکی دیکەی لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی سعوودیە لە یەمەن بڵاو کردەوە. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤍 تەقینەوە لە کارگەیەکی پیشەسازیی ئاسمانیی ئەمریکا 🤔 تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەک لە دامەزراوەکانی کۆمپانیای "وێدەرفۆرد ئایرۆسپەیس" لە ویلایەتی تەکساسی #ئەمریکا ڕوویدا، کە بووە هۆی چۆڵکردنی بەپەلەی کارمەندانی کارگەکە. 🤔 بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی ئەمریکا، ڕووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەشی چاککردنەوەی ئەم کارگەیەدا ڕوویداوە کە تایبەتە بە دروستکردنی پارچەی فڕۆکە و پیشەسازیی ئاسمانی. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤔 ناوەندی دارایی #ڕیاز دوای هێرشەکەی ئەنساروڵڵای #یەمەن 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤔 ئیمارات بۆ یەکەمجار بەشداریی لە کۆبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی دژەجوولەکەگەری لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد 🤔 ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ یەکەمجار بەشداریی لە کۆبوونەوەی گرووپی کاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژەجوولەکەگەری لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، کە بە دەستپێشخەریی ئیسرائیل پێکهێنراوە. 🤔 بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئیسرائیلییەکان، لە دووەمین کۆبوونەوەی ئەم گرووپەدا کە شەوی ڕابردوو بە سەرپەرشتیی دانی دانۆن، باڵیۆزی #ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بەشداریی نوێنەرانی #ئەمریکا ، #ئەڵمانیا ، #فەڕەنسا ، #کەنەدا و چەند وڵاتێکی دیکە بەڕێوەچوو، #ئیمارات وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی بەشداریی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک ڕێکار بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژەجوولەکەگەری لە ناو دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داڕێژران و بڕیارە وەک پێشنیاری فەرمی پێشکەش بە سکرتێری گشتیی داهاتووی ڕێکخراوەکە بکرێن. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🆒 لە وەڵامی دەستدرێژیەکانی سعودیە؛ ئەنساروڵڵای یەمەن بەئامانجگرتنی پاڵاوگەی ڕەئس تەنوورە و ناوەندی دارایی ڕیازیان ڕاگەیاند 🇾🇪 عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئەنساروڵڵای #یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی دەستدرێژییە دڕندانەکانی #سعوودیە بۆ سەر وڵاتەکەمان و تاوانەکانی ئەم ڕژێمە دژی گەلی خۆشەویستی یەمەن، لەوانە هێرشکردنە سەر پاسە نەفەرهەڵگرەکان و بارهەڵگرەکانی کاڵا و هاووڵاتییان لە قەزای مەقاتیرەی پارێزگای #لەحج و تاوانەکانی دیکە کە لە #سەنعا و پارێزگاکانی تر ئەنجام دراون، هێزە چەکدارەکانی یەمەن دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتیان جێبەجێ کرد: 🤔 ئۆپەراسیۆنی یەکەم: پاڵاوگەی ڕەئس تەنوورە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانی #سعودیە کرایە ئامانج. پێکانەکان ورد و ڕاستەوخۆ بوون و بوونە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەم دامەزراوەیەدا. 🤔 ئۆپەراسیۆنی دووەم: ناوەندی دارایی لە شاری ئابووریی مەلیک عەبدوڵڵا لە #ڕیاز ، بە سێ قۆناغ کرایە ئامانج. پێکانەکان ورد بوون و زیانی بەرفراوانیان لێکەوتەوە. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🚢🚢 تەقینەوەی دوو نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە گەرووی هورمز 🤔 هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە کەناراوەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی #گەرووی_هورموز تووشی ڕووداو بوون. ئەم کەشتییانە لە ئەنجامی بەرکەوتنیان بە مینی دەریایی، لە بەشی مەکینەخانەکانیاندا تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە بوون.د ❗ ئەمە لەکاتێکدایە تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٦ بۆ ٨ کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەر مینی دەریایی کەوتوون. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤔 دوای بۆردومانکردنی حودەیدە لەلایەن سعودیەوە؛ ئەنساروڵڵا هۆشداریی چۆڵکردنی بەندەرەکانی سعودیەی دا 🤔 لە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی #سعودیە هێرشیان کردە سەر بەندەر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن، و لە بەرامبەردا هێزە چەکدارەکانی ئەنساروڵڵای #یەمەن هۆشداریی بەپەلەیان دا بۆ چۆڵکردنی بەندەرەکانی سعودیە لە دەریای سوور. 🤔 دەستبەجێ دوای هێرشەکانی #سعوودیە عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئەنساروڵڵا یەمەن، ڕایگەیاند کە بەندەری #جەددە و سەرجەم بەندەرە ستراتیژییەکانی دیکەی سعودیە لە کەناراوەکانی دەریای سوور وەک یەنبوع، جیزان و مەلیک فەهد دەبنە ئامانجی هێزەکانیان، و داوای لە سەرجەم فەرمانبەران و کۆمپانیاکانی کەشتیوانی کرد دەستبەجێ ئەو بەندەرانە چۆڵ بکەن. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🇺🇸فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیکەی هاوپەیمانی سعوودیە لە یەمەن خرایە خوارەوە 🤔 هێزە چەکدارەکانی ئەنساروڵڵای #یەمەن خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وینگ لونگی هاوپەیمانی #سعوودیە ـی لە ئاسمانی پارێزگای لەحج ڕاگەیاند. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤔 لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیەدا بۆ سەر پاس و بارهەڵگرەکان لە باشووری یەمەن ٢٥ هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون 🤔 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە، پاسێکی نەفەرهەڵگر و ژمارەیەک بارهەڵگری مەدەنییان لە پارێزگای لەحج لە باشووری ڕۆژئاوای #یەمەن بۆردومان کرد و بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی. 🤔 وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ڕایگەیاندووە کە لە هێرشەکەی ناوچەی مەعبەق لە قەزای مەقاتیرە، وەک ئاماری سەرەتایی ٢٥ هاووڵاتیی مەدەنی شەهید و بریندار بوون. هاوکات عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن، ئاشکرای کرد کە فڕۆکەکانی جۆری ئێف-١٥ی سعودی لە بنکەی ئاسمانیی خەمیس موشەیتەوە فڕیون و بۆمبی ئەمریکیی جۆری "GBU-49" و "GBU-12"ـیان لەو هێرشەدا بەکارهێناوە. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🚨 دیسانەوە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-٣٥ـی ئەمریکی لە ئاسمانی گەرووی هورمز باری لەناکاوی ڕاگەیاند 🤔 داتاکانی چاودێریی فڕۆکەوانی و سەرچاوە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایان کرد کە فڕۆکەیەکی جەنگیی پێشکەوتووی جۆری ئێف-٣٥ی سەر بە هێزی ئاسمانیی #ئەمریکا لە کاتی فڕین بەسەر #گەرووی_هورموز و دەریای #عومان ـدا کۆدی فریاگوزاریی ٧٧٠٠ـی ناردووە و داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کردووە. 🤔 فڕۆکەکە دوای ڕاگەیاندنی باری لەناکاو، ڕێڕەوی خۆی بەرەو #ئیمارات گۆڕیوە و لە بنکەی ئاسمانیی زەفرە نیشتووەتەوە. ⚠️ ئەمە دووەم فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکییە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا لە هەمان ناوچە تووشی باری لەناکاو دەبێت دوای ئەوەی ڕۆژی پێشتریش فڕۆکەیەکی جۆری F-16 هەمان کۆدی ناردبوو. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram🤔 سودان زیاتر لە ١٠ هەزار سەرباز ڕەوانەی سعودیە دەکات 🤔 بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە سودانی و ناوچەییەکان، حکوومەتی #سودان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە، بڕیاری داوە زیاتر لە ١٠ هەزار سەرباز و چەکدار ڕەوانەی خاکی #سعودیە بکات بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ #یەمەن 🤔 ناردنی ئەم هێزانە بە چەند قۆناغێک دەبێت و قۆناغی یەکەمی دوو هەزار چەکدار لەخۆدەگرێت. هاوکات لیوا ئەبوعاقلە کیکل، فەرماندەی هێزەکانی "قەڵغانی سودان"، دوای گەڕانەوەی لە سعودیە، لە وتەیەکدا بۆ هێزەکانی ڕایگەیاندووە کە بەم نزیکانە ژمارەیەک لە چەکدارەکانیان بۆ ئەرکێکی سەربازی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن. 📲 @ChawderiMedia چاودێری میدیا
Open in Telegram