Account

Posts of هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

newest first

#11888Text

ـــ ـــ ـــ بەوکاتە قەسەم ــــ ــــ ــــ بەوکاتە قەسەم، زەردە لەسەر لێوی بەیانی بە تەماتن بەوکاتە، کە دەڕوانی بە پەنهانی، لەوانەی لە پەناتن بەوکاتە، وەدەر کەوتی و، دەرکەوتەوە ڕێی مەملەکەتی دڵ شێعر و غەزەلم پێوقەدەمت، گیان و دڵم کۆشک و سەراتن بەوکاتە قەسەم، قاسپە بە متفەڕکیی خوڕەی کانی دەنازێ بەوکاتە، کە گۆمیلکە بە گۆمیلکە خوناوکەم کەلەلاتن بەوکاتە قەسەم، جۆگەلە مەمکێ لە دەمی شینکە دەگێڕێ بەوکاتە، خەیاڵم لە پەنای سینگ و بەرۆکی بەرەڵاتن بەوکاتە، لەنێو خەونی درەنگانی شەوێکی بەتەمەندای بەوکاتە قەسەم، خوێنی شەهیدانی وەڵاتێک تەشەناتن بەوکاتە، کە سەروا کەمیی دێنێ، ڕەوی نایێتە ڕەدایە بەوکاتە، کە کۆتایی لەکورتی دەدەن و هەر سەرەتاتن ــ ــ ـــ بەوساتە قەسەم ـــ ـــ ـــ بەوساتە ئەگەر، دەر بە دەری دەربەدەرییم، پێتەوە ماتن بەوساتە قەسەم، سێبەری خوڵقت بەسەرمدا نەدەهاتن بەوساتە قەسەم، هەڵدەخلیسکێ پەڵەهەورێک لە قژی مانگ هەر خوانە بە دەوری خەتوخاڵێکەوە، ئاتاجی زەکاتن بەوساتە، لە زۆزانەوە، دەزنێیەوە نێو دۆخی پەرۆشیم کەروێشکە بەدەم سروەوە، مزگێنیدەری وەرزی نەجاتن بەوساتە، بە لێواری هەواڵێکتەوە دەڕوێنەوە، هیوام بەو کۆنەهەوارانەوە، نوێ دەبنەوە، کوا کۆنە خەڵاتن؟ ــــــــــــــــــــــــ لەو دوورگەوە، بەو چۆڵگەوە، لەو خەڵوەتە هاڵاونەوە، یادت بەو کاولەبرینانەوە، هاودەردیی خەمی کاولەوەڵاتن لایلایەیە یا، بانگیی سەحەر، دایکمە یان غارە، گمەی دێ لەرزینەوە هەر بانگێ لەبن گوێچکەیی ئەو کۆرپەڵە، داتن خەڵکی هەموو بووراونەوە، بۆ نەختێ خەنیبوونی تەماشات بڕوانە، تەماشا بە سەراسوێتەوە، چەن بێ دەسەڵاتن سێ دانگی پەڵەی دڵمی لەکیس چوون پەڵەماچێکی بەهارییم سێ دانگی بەسەر توونیەتی تاوی هەڕەدی تۆوە هەڵاتن ناوەختە گوڵم، دەرکە لەسەر هەستە، شەیاتین وەخەبەر دێن ئەو ماڵە دەمێکساڵە کە میوانی بە دیوانەوە قاتن بەو دێبەری شەوگارەوە، خەمڵیونەوە ئەستێرە، لەتاوان بێ زوڵمەتی ڕووت، مەرکەزی نوور، مەزهەری تاریکەسەلاتن #ساماڵ_گەنمانی https://t.me/chamochya

Open in Telegram
Views167−47%vs avg
Forwards—
Reactions7
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
1 h64
5 h141
8 h167
  1. After 1 hour64
  2. After 6 hours141
  3. Total to date167
#11886Text

#نیشتمان چەندە داوا کەم لە دڵ تۆزێکی دیکەش بسرەوە؟! چەند لە چاوانم بوێ، فرمێسکی حەسرەت، بسڕەوە! چەند بەڵێنی هاتنی ڕۆژ و نەمانی شەو بدەم؟! چەند تەمەننا کەم نەجاتم بێ، لە شوومی ئەم شەوە؟! ژینی نامۆی هەندەران هەست و بڕستی لێ بڕیم، شەو نییە بێ بیری خاک و نیشتمان سەرنێمەوە! زۆر کەڕەت لێر و لەوێ پرسی وڵاتم لێ دەکەن، من لە شەرمی بێوڵاتی وەختە وا بتوێمەوە! بۆ هەر کۆیلە و هەژار و دیل و من ژێردەستە بم؟! چاوەڕێم ڕۆژێ کە مافی خۆم منیش بستێنمەوە! هەروەکوو ڕۆژ ڕوونە نابێ پشتی یەکتر بەربدەین، گەر بخوازم من گرێوی میللەتی خۆم بەرمەوە! چاوەڕوانی ڕوانی ڕوانینێکی تازەی سەردەمم، پیر و لاو و خوێندەواری ئەم گەلە بیبیننەوە! بۆ ئەوەی ئەم خەڵکە ڕزگاری ببێ لەم مەینەتە، وەک گەلان ئازاد بژی و دوژمن لە یەخەی ببنەوە! چم بەوەی داوە لە قوم یا کەربەلا هەرچی دەکەن، بۆ بە زۆری من بە داگیرکەر گرێ بدرێمەوە؟! گەر لە ڕاستی من بپرسم چارەنووسی خۆم بوێ، سەربەخۆیی چارەسازە، با وەدوای وەی کەومەوە! ئەو هەمووە کوشتار و غەدر و ناحەقییەی وا لێم دەکەن، کیمیاباران و ئەنفال، چۆن لەبیرم بەرمەوە؟! #پۆڵا_نانەوازادە https://t.me/chamochya

Open in Telegram
Views149−53%vs avg
Forwards—
Reactions9
Comments—
#11885Audio
Views235−25%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#11878Text

چی دەکووژن لە سەرەتای ڕووناکیدا #یوونس_ڕەزایی گەر تاریکی دوا دێڕی خۆی لەسەر ئاسۆ پاک کردەوە کچێک لە سەرەتای ڕۆژتاندا بنووسن بەختەوەرن ئەو کەسانەی رۆژیان بە کچ دەست پێدەکا. ئەوانەش وا کاتێک کە خۆر دوایەمین سروودی خۆی خوێند لە ئاژاوەی ئێوارێدا کچێک لە حەوشەکەیاندا مەنزوومەیەکە لە جوانیی و کۆتایی رۆژیان بە بزە تەواو دەبێ. لە نێوان ڕۆژەکانی حەفتەدا هەموو ڕۆژێک دەرفەتێک هی ئەو دارەیە دەستی هەتاکوو بەر پەنجەرەکان دێنێ پڕە لە هێشووی بەیانی لە پاڵ دارەوە کچێکە بۆتە پەیکەرەی بارانە و کاتەکان دەشواتەوە لە گومان رۆژەکان دەسڕێتەوە لە تاریک. لە نێو مانگەکانی ساڵدا مانگێکی دووگیان پەرەدەستێنێ کە شوێنێکە بۆ ڕووانەوی ڕووناکی و پێدەشتی کاتژمێرەکان دەتەنێ باخچەی رۆژژمێرەکان گوڵدۆزی دەکا بە تیشک لە لایەوە کچێک میلەی کاتەکان ڕووناک دەنووسێ لاپەڕەکانی زەمانیش پڕ دەکا لە گەرای هەمیشەی بڵێسە. لەوەبەولا کاتێک نوستن خەونتان با ببێتە دەروای کچێک هەزار ئەفسانە لە نیگای دابێ یەکیان لەدایک بوونی کاراسکێک بێ شەپۆلەکانی بسکی هەتا دەریا پڕە لە ماسی سووری ساڵ. لەوەبەولا کازیوەتان با کچێک مانای کاتەوە هەزار واتا لە بزەیدا شاراوەیە یەکیان مەلێکی بزۆزە هەموو وانەکانی ئاسمان دەکاتە باڵ. گەر تاریکی دوا دێڕی خۆی لە بیر چۆوە ئیوە دێڕێک زیاد کەن بە ماڵەکانتانەوە رستەیەک زیاد کەن بە شەقامتانەوە لاپەڕەیەک بە شارەوە و کتێبێک بە نیشتمانەوە با هەموو پڕ بن لە وشەی ئاسایی کچ. بەختەوەرن ئەو شاعیرانەی دەنووسن دار و کچێک دەبێتە بەرهەمیان ئەوانەش وا دەخویننەوە کچ و بەردەوام بەهار دەبیستن. https://t.me/chamochya

Open in Telegram
Views329+4%vs avg
Forwards—
Reactions10
Comments—
Views growthHide views growth

Views growth

Hours after publication

Show as table
Hours after publicationViews
0 h0
59 h320
67 h329
  1. Total to date329
#11877Text
Views324+3%vs avg
Forwards—
Reactions12
Comments—
#11873Photo

#قەتڵی_نامووسی هێلیا فەتاحی کیژێکی 19 ساڵەی خەڵکی شاری سنە بەهۆی نامووسییەوە بەدەستی دایک و باوکی خۆی کوژرا..!! ڕوو ڕوو نییە بەردەپێی قەزوێنە، بێ شک لە پرسە‌نامەکەیدا ناوی هەموو مالکەکانی دەنووسرێت. کچی کام پیاو؟ ڕۆڵەزای کام باپیر؟ خوشکی کام کوڕ؟ خوشکەزا و برازای کام خاڵ و مام؟ لە یاسای ئێراندا بە پێ مادەی 612ی سزای ئیسلامی باوک یان جەدی باوکیی کە منداڵی خۆی بکوژێت، قەساس ناکرێت و تەنیا پارەیەک بە عینوانی دیە لێ وەردەگیرێت و سێ تا دە ساڵ زیندانی دەکرێت . لە تاوانی هەر کچێک کە سەری دەبڕن و دەیکوژن، خەونی دەیان کچ و ژنی ئەم وڵاتە دەزڕێنین و فێریان دەکەین چۆن شەق لە یاساکانی ئێرانی و پیاوسالاری هەڵبدەن، دەستی ئەو باوکانەی وا ئازیزترین کەسی خۆیان دەکووژن وردورد دەهاڕین و بەو مێشکە بۆگەنیوەیان هەڵیدەشێلین و دەیکەین بە هەویر و قەڵەم و مایکی لێ دروست دەکەین و دەیدەین بە دەستی هەزاران کچ و ژنی ڕەش‌هەڵاتی ناوەڕاست، تاکوو ئازارەکانی خۆیانی پێ بانگەواز بکەن. ژن  و کچ مەکوژن دەنا دڵۆپێک عەشق نابارێت. دەنا مانگ، ماڵەکەی دەباتەوە ئەشکەوت. ژن مەکوژن، دەنا..... #کازیوە #نا_بۆ_کوشتنی_ژنان_و_کچان https://t.me/chamochya

Open in Telegram
Views346+10%vs avg
Forwards—
Reactions12
Comments—
#11872Text

ئێمە ژنین، هەموو ڕۆژێ بە کوتکێک لە تەپڵی سەرمان دەدرێ، جاری وایە دەمێنین جاری وایە دەمرین. ئێمە ژنین، زۆرمان تەنیا بە بیستنی دەنگۆیەکی درۆ بە ئابڕووبردن و بەبادادانی نامووسی بنەماڵە و تایەفە مەحکوم دەکرێین، سەرمان دەبڕن، ئەسیدمان پێدا دەکەن دەمانسوتێنن، بکوژمان بێ ئەوەی سزا بدرێت ئەوە زڕت و زیندوو و بێ ترس دەخولێتەوە. ئێمە ژنین کاتێک هاوسەرگیری دەکەین، ئیختیاری شوغڵ و کارکردن لە دەرەوەی ماڵ، دەرس خوێندن و چوونە زانکۆ، چوونە دەرێ لە وڵاتمان لێ دەگیرێت. یاسا ئیختیاری ژیانمان لێ دەگرێت و بە ڕاحەتی ئەو دەسەڵاتە دەدرێت بە کەسێکی دی، ئەوە کوتکێکی زۆر قورسە لەسەرمان دەدرێ ئەڵڵاهوعالەم بمێنین یان نەمێنین!!! ئێمە ژنین، کاتێک دەبین بە دایک هەموو چاوەڕوانیی ئەوەیان هەیە، لە کاری دەرێ و دەرس خوێندن ، ژیانی کۆمەڵایەتییمان دەست هەڵگرین تا منداڵەکەمان گەورە بکەین، بەڵام ئیختیاری سجیل وەرگرتنی منداڵەکەی خۆمانمان نییە، ئیختیاری ئەوەمان نییە حیسابی بانکی بۆ بکەینەوە، ئیختیاری ئەوەمان نییە لە قوتابخانە نێونووسی بکەین و.... ئێمە ژنین ئەگەر لە مێرد جیا بووینەوە ئیدی مافی ئاگالێبوون و پەروەردەی منداڵەکەمان نادرێتێ و دەبێ بۆ دیتنی جگەرگۆشەکەمان ئیزنی دادگامان هەبێت، ئێمە ژنین لە شەقام و لە شوێنی‌کار تانە و تەشەرمان پێدا دەدرێ، ڕەخنەش بگرین هەر خۆمان بە تاوانبار دەزانن، ئەگەر بەزۆریش دەستدرێژی بکرێتە سەرمان ئیدی لە کۆمەڵگا دا وەر ناگیرێین بۆیە زۆرێک لە ئێمە پەنایان بۆ خۆهەڵاوەسین و خۆسوتاندن و خۆکوشتن بردووە، ئێمە ژنین، جەستەمان ڕەنگ و ڕواڵەتمان دەدرێتە بەر تەوس و تەوانج و دادوەری دەکرێت، زۆرمان بۆ ئەوەی ڕازییان ڕاگرین پەنا بۆ نەشتەرگری دەبەین، ئەو هەمووە ئێش و ژانە دەکێشین، کەچی هەمان کۆمەڵگا کە خۆی هانی داین ناچاری کردین نەشتەرگەری بکەین دوای نەشتەرگەری دیسان دەست دەکەنەوە بە تانە و نێوەنیتکەلێدان و بە ئاژەڵ شوبهاندن، ئێمە ژنین کاتێک لە ئیدارەیەک دادەمزرێین پیاوانیان پێ لە ئێمە باشترە، هەر چەند، دوو بەرانبەری پیاوان خۆ ماندوو کەین و کار بکەین تا خۆمان بسەلمێنین دیسان وەک ئەوان نایەینەوە و داهاتێکی کەمترمان بۆ حیسێب دەکرێ و دەیانهەوێ هەمیشە فەقیر و بێ دەسەڵاتمان کەن، ئێمە ژنین شۆفیرەکانی شار لە حوزووری ئێمە ڕازی نین و لە بەرانبەری هەر جووڵەیەک تەوس و تەشەر و چوککردنەوەیەک دەبیستین، ئێمە ژنین، دەکرێین بە سووژە و گاڵتەجاڕی تەنز و مەنز، دەبێ متەق لە خۆمان ببڕین دەنا بێ جەمبەین لەو وێرانەیەدا هەموو ڕۆژێ کوتکێکی قورس دەکوتن بەسەرماندا هێندێکمان گیانسەختین و تاقەتمان هێناوە و ماوین، هێندێکشمان بۆخۆمان کۆتاییمان بە ژیانی خۆمان هێناوە. #کازیوە_موکری #نا_بۆ_توندوتیژی_دژی_ژنان https://t.me/chamochya

Open in Telegram
Views367+16%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—
#11870Text

من ڕاسپێردراوم سڵاو لە تەنیایی دنیا بکەم #یوونس_ڕەزایی دیسانیش دەستم بۆ مانگ برد هەر چل شەو جارێک دەست بۆ مانگ دەبەم تاریکان خەریکە بەچۆک دابێ و من ببمە براوەی سبەینێ تۆش پاڵ بدەیەوە بە شەپۆلێکەوە لەسەرەتای شێعرەوە تا کۆتایی گریان. من چل ساڵ بە دوای ریسالەتێکەوە بووم هەڵبژێردرام بە نوێنەری ژان دەنگم گۆڕا وەک گۆڕانی دەنگی منداڵێک لە شاخی ئافریقا هەر چل ساڵ جارێک هەڵدەبژێردێ پیاوێکی تەنیا تا دەستی ژنێکی تەنیا لە باوەشیدا بچێنێ پاشان کتێبێک بنووسێ لە شەش ڕۆژ کە ئاسمانی چاوەکانی تێدا نووسیووە وەک نووسینەوەی شەش ڕۆژەی ئاسمانی کاولی غەززە زەوینی وێرانی دیاربەکر دەریای تێکڕووخاوی ئۆکڕاین دیواری ترساوی ژنێکی سوودانی کە بۆتە باشووری برین. هەرەسی هێناوە شەوگار چل رۆژ جارێک هەرەس دێنێ بەسەر مێژووی کچێکدا کە شەوێک لەخەونی دا ببووە پەپوولە پایزە من وەدوای کەوتم هەتا دوورە دەستی ئێوارە باش وەدوای کەوت پاییزیش ماندوو بە شوێنییەوە پیر بوو. لە شێوە دوورگەی خەونێک دام کەسێک دەستم دەگرێ و دەمباتە بەر دەم ئاوێنە چی ببینم جگە لە کاولاشەکانی ڕابردوو. دەستی گرتم بردمییە بەردەم ئاوێنەیەکی دی کە شەوی بەسەردا ڕابردبوو هیچم نەدیت بێجگە لە جوانیی و دەنگێکم بیست هاواری دەکرد زۆر جار کەمێک بەهار باشترە لە زستان هێندێک باران راستترە لە تینوێتی بستێک خاک بەشکۆترە لە سنوورێکی بێ مەودا. بانگی خەوتنان لەو شێعرەدا دراوە شەو شۆڕ بۆتەوە ناو لیوانی ئاوەکان دەستم لە ڕۆچنەی وشەوە هەتا شەرمی مانگ درێژ کرد هەر چەند شەو جارێک وا دەکەم. دەنگێک دەبیستم و دەینووسم رەنگێک دەبینم و دەیناسم وەک ناسینەوەی دەنگی پیرە پیاوێکی فەڕانسەوی کە ئینجیل بۆ تەرمی گۆچانەکەی دەخوێنێ وەک نووسینەوەی مەرگی پەرییەکی دەریایی لە رۆژئاوای کچێکی دانیمارکدا. چل ساڵ تێپەڕیوە بەسەر زمانم دا دەبێ رابم من راسپێردراوم سڵاو لە تەنیایی دنیا بکەم گوڵ بە دەریا دادەم باران لەگەڵ چیا بەش کەم. ئەوشەو شێعرێک بۆ ژنێک دەخوێنمەوە و ماڵاواییتان لێدەکەم هەر شەو جارێک دووپات دەبمەوە لە نیگاتان دا.⁩ https://t.me/chamochya

Open in Telegram
Views403+28%vs avg
Forwards—
Reactions4
Comments—
#11869Text
Views396+26%vs avg
Forwards—
Reactions9
Comments—
#11868Text
Views361+15%vs avg
Forwards—
Reactions6
Comments—
#11867Text
Views429+36%vs avg
Forwards—
Reactions5
Comments—
#11866Audio
Views647+105%vs avg
Forwards—
Reactions11
Comments—