Account

Posts of بۆ هاوسەرەکان

newest first

#12071Photo
Views133−26%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—
#12069Text

ئەم ڕۆمانەی من زادەی خەیاڵ نییە، وە هەناسەساردیی خەمبارێکیش نییە لەسەر کەلاوە و شوێنەوارەکان.. بێگومان زیادەڕەویی چیرۆکخوانەکان و زۆرلەخۆکردنی ئامۆژگاریکارانی تێدا نییە، بەڵکو بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەیە، لە نزیکەوە ئاگاداری وردەکارییەکانی بووم، تەنانەت بەشەکانیم کورت کردووەتەوە بەراورد بەوەی لە واقیعەکە ڕوویداوە.... من لایەنێکی ئەم بەسەرهاتە بووم، لەگەڵ تەواوی ڕووداوەکانی ژیاوم.. گەنجی ناو ئەم ڕۆمانەم ناوناوە سەلمان؛ لەبەر لێکچوونی بەسەرهاتەکەی لەگەڵ هەندێک لە قۆناغەکانی چیرۆکی هاوەڵی پایەبەرز سەلمانی فارسی (ڕەزای خوای لێبێت)، بەتایبەتی لەلایەنی تێکۆشان و چەرمەسەری بەمەبەستی گەیشتن بە حەق، هەروەها ئەو ئارامگرتن و ناڕەحەتییەی لەو پێناوە تووشی دەبێت، پاشان دۆزینەوەی ونبووەکەی، دواجار لێدانی دەرگای بەختەوەری و گەیشتن بە ئاوات. (سەلمانی فارسی ڕەزای خوای لێبێت گەشتێکی دوورودرێژی بڕی لە وڵاتی فارسەوە بۆ شام و موسڵ و نەسیبین و عەموورییە تا گەیشتە مەدینە و بە دیداری پێغەمبەری خوا 📿 شاد بوو، بڕوانە: مسند الإمام أحمد ٣٩/ ١٤٩). کچەکەشم ناوناوە سارە؛ لەبەر لێکچوونی لە هەندێك لە قۆناغەکانی ژیانی لەگەڵ سارەی خێزانی خۆشەویستی خوا ئیبراهیم (سەلامی خوای لێبێت(، لە ئارامگرتنی لەسەر تاقیکردنەوەی خوایی بە نەزۆکی، هەروەها بەرامبەر پیلانی پاشاکە و دارودەستەکەی و هەوڵدانیان بۆ زیانگەیاندن پێی، بەڵام ئەو خۆڕاگر بوو و ئارامی گرت، بە فەزڵی خوا لە دەستیان ڕزگاری بوو. (ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەسەرهاتی سارە کاتێك لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم سەلامی خوای لێبێت چوونە میسر و پاشا ستەمکارەکە ویستی دەستدرێژی بکاتە سەری، بەڵام سارە پەنای بردە بەر خوای گەورە و خوای پەروەردگار پاراستی، بڕوانە: صحيح البخاري ٢٢١٧). 📔 أمل بين ركام الألم، لاپەڕە (٩). ئەوەی لەنێوان ئەم () بێت زیادکراوی وەرگێڕە. #أحمد_الطيار #ڕۆمان #بەشی_چیرۆك

Open in Telegram
Views157−13%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
#12059Photo
Views238+32%vs avg
Forwards—
Reactions1
Comments—
#12054Photo
Views221+23%vs avg
Forwards—
Reactions3
Comments—