Account

Posts of با قسەی خۆش ون نەبێ

newest first

#15702Text

پوورە ئامین دایکم وەک جنۆکە بێ و لەپێش چاوم غەیب بووبێ، نەما. نازانم چۆن و بەکوێدا هەڵاتبوو خۆی گەیاندبووە ماڵی پوورم. منیش چووم. ئەگەر چووم چ ببینم ڕۆژی حەشر بوو. حوسێن لەوێ نەبوو. پوورم هەموو سەروپرچی خۆی ڕنیبوو. حوسێنیان بردبووە مزگەوت. ئیدی حوسێنم نەدیتەوە و لەو ڕۆژەوە نەچوومەوە لەسەر چۆمی، هەڵماتێن بکەم؛ بەڵام حوسێن جێی هەر دیار بوو. لە مەدرەسەش كە یەكێک زۆر بەربینگی پێ دەگرتین یان شەڕی پێ دەفرۆشتین، دەمانگوت ئێستا حوسێن لێرە بایە ئەوانە نەیاندەوێرا وستە بكەن. كە دەتگوت حوسێنی برایم زەنگیانە، وەک ناوی ڕۆستەمی زاڵت هێنابێ وا بوو. چییە؟ ناوی برایم زەنگیانە سەرنجی ڕاكێشای؟ كوڕە برایم زەنگیانە پیاوێكی تایبەت بوو، دایمەی خودا گوێی بە ڕادیۆ ئیسڕاییل و ڕادیۆ بی بی سییەوە بوو. ئێواران بەپەلە لە دەشتێڕا دەچووەوە ماڵێ و دەیگوت من سێ فەڕزەی ئێوارانم هەن، نابێ ئەوانەم بچن، ڕادیۆی حیزب، ڕادیۆ ئیسڕاییل و بی بی سی. پیاوێكی ڕەقەڵەی چاویلكەلەچاو بوو. هەموو هاوینان بێستانی دەكرد. ساڵێكی ئەو بێستانی نەبووایە، ئێمە كە منداڵ بووین و مانگامان دەلەوەڕاند، هەناسەسارد دەبووین، چونكە ئەو دڵی باش بوو كاڵەكی دەداینێ، بەڵام مامە ڕەشیدم هەر دەبوو لێی بدزین، تازە ئەگەر پاییزێش زانیبای هاوینێ كاڵەكمان لێ دزیوە، لێی دەداین. كاک برایم بە گەنجی لەلای شاماتەوە دێتە حاجیلەک و دەبێتە پیاوی ماڵی باپیرم. باپیرم مەڕدار و جووتبەندە بووە، ئیدی كاک برایم لەگەڵ پوورە ئامینم دڵیان بۆ یەک دەچێ و ئاشقی یەكتر دەبن بەڵام دیارە هەر نەنكم بە كەینوبەینیانی زانیوە. دەیانگوت بەفرێک باریبوو سواری بە ئەسپەوە ون دەكرد. ڕنووە بەفرمان كون كردبوو وەكوو تونێل پێیدا هاتوچۆمان دەكرد. بەیانییەک كە هەڵدەستن ئەو ژوور دەكەن، ئەودیو دەكەن پوورم دیار نییە. كاک برایمیش دیار نییە. دا كچێ بزانن نەچووەتە ماڵی جیرانان. نەخێر نەوەڵڵا. ئەی بزانن نەچووەتە سەر چۆمی بۆ ئاوهێنان؟ نەكا لە ئاوێ كەوتبێ. چۆمیش چی، ئەمبەروبەر دەیانگوت ببووە یەك تەختەسەهۆڵ، لە دوو دەراو سەهۆڵەكەیان شكاندبوو بۆ ئاوهێنان. خۆ یەكێک پێی خلیسكابایە یەكسەر دەچووە بن سەهۆڵەكە و تا بەهارێ كەس نەیدەتوانی تەرمەكەشی بێنێتەوە دەرێ. دەی دەچنە سەرچۆمی ناوەڵڵا نەچووەتە ئەوێش. تەویلە، دانگە، كادێن. نەخێر. نەنكم و هێوەرژنەكانی دۆش داماون و سرتوخورتیانە. باپیرم سۆسەی دەكا و دەڵێ خاتوون ئەوە چییە؟ چ بووە؟ ناچار باپیرم تێ دەگەیەنن. باپیرم یەكسەر دەڵێ بە كوڕەكان مەڵێن. دەچێتە ماڵی دۆستێک و دەڵێ هەستە لەگەڵم بە سواری دەڕۆین بزانین ئەو سەگبابانە بۆ كوێ چوون، بە زاتی خوای ڕەق هەڵدێن. شوێنیان هەڵدەگرن، لە نێوان حاجیلەک و ئاتابڵاغی بەفر و سەرما بڕستی لێ بڕیبوون و پاڵیان وە گابەردێكی لەقلەقایەسی دابوو و لە باوەشی یەكتردا لە هۆش چووبوون. كە دەگەنە سەریان ئاگایان لێ نییە. سواری ئەسپیان دەكەن و دەیانهێننەوە ماڵێ. باپیرم هەرا دەكا، خاتوون؟ ـ بەڵێ پیاوەكە. ـ گوتم مەنجەڵی ئاو وەسەر تەندوور بنێن، وەسەرتان ناوە؟ ـ ئەدی كوڵیوە. ـ ئەوانە بوونەتە یەک تەختەسەهۆڵ. نابێ گەرمای ئاگریان بگاتێ گۆج و گێڕ دەبن. دەبێ بە ئاوی گەرم دایانماڵن. بە ئاوی گەرم وەخۆیان دێننەوە. كە وەخۆ دێنەوە، تاوێكی زۆر هەر هۆشیان نییە و نازانن چییان بەسەر هاتووە و بۆچی ئاوان و لەكوێ بوون. كە وردەوردە زەینیان ڕوون دەبێتەوە، پوورم دەگری و كاک برایم دەیەوێ دەرپەڕێتە دەرێ. باپیرم دەڵێ: دانیشە سەگباب، بۆكوێ؟ ـ گووم خوارد. ـ ئا ئا، گووخواردن هەر وا دەبێ ئیدی. ئەی ئەوە گووخواردن نییە چییە؟ باشە تۆ ئەگەر ژنت پێ بەخێو دەكرێ بۆچی ڕانەدەوەستایە بەهارێ؟ بۆچی بەتەما بوو كچەكەم بكووژی سەگباب؟ كاک برایم سەری بەردەداتەوە. باپیرم دەنێرێ لە دووی مەلا محەممەد. دەڵێ لێكیان مارە بكە. پێشی دەڵێ، بڕۆ بنەبانی تەویلەكە خاوێن بكەوە و چیخێكی لێ بدە تا بەهارێ لەگەڵ ژنی خۆت لەوێ بژین و بەهارێش بۆكوێت پێ خۆشە بڕۆ. لەو سەرمایەدا پوورم لاقی هەڵوەریبوو. پەنجەكانی لاقی كۆڵ ببوون. ئەو ڕۆژەی چووم یاسینیم خوێند، لاقی لەبن لێفەكە هاتبوونە دەرێ، كە پەنجەكانیم دیت، ئەو بەسەرهاتەیانم بیر كەوتەوە. ✍ ڕەسووڵ سوڵتانی کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت" https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

Open in Telegram
Views1,390−48%vs avg
Forwards—
Reactions64
Comments—
#15701Link preview
Views3,340+25%vs avg
Forwards—
Reactions60
Comments—
#15700Text

بابردەڵە سەید عومبەر کوتی: لە بازاڕی حەیوانی بۆکان دەگەڕامەوە. سواری تاکسییەک بووم بۆ نێو شار. لە پشتەوە کەوتمە نێوان دوو نەفەرەوە. چەپکەپووڵێکی دوو سەت هەزار تمەنیم پێ‌ بوو؛ لە نیوەی ڕێگا ئەگە دەستم بە گیرفانمدا کرد بۆ سازکردنی کرێ، گیرفانم وەک فوودانەی تەقیو پووچابووەوە! دڵنیا بووم کە لە سواربووندا پێم بوو. شۆفیرتاکسیم دەنگ دا و کوتم: کاکە گیرفانیان بڕیوم و دوو سەت هەزارم دیار نییە، حەقت نییە کەس دابەزێنی هەتا نەیانگەڕێم! کابرا هێواشی کردەوە و ئەوانی دیش هەموو بەسەرسووڕمانەوە کوتیان وەرە بمانگەڕێ. کابرا ڕایگرت و لەپڕدا ئەوی شانی گیرفانە پووچەڵەکەم درگای کردەوە و تێی‌ قوولاند! ئیتر منیش دەم‌ لەسەر پشت بەدوویدا سەربەرەوخوار لە لاقانم وەراند. لە ماڵان نزیک بووینەوە و چی وام نەمابوو چنگ لە شانی گیر کەم. لەناکاو لێم گەڕاوە و لەگەڵ بە دموچاودادانی چەپکە پووڵەکە کوتی: ها خەریکی بۆ دوو سەت هەزار بمانخۆی! دوو سەت هەزار بوو بە دوو سەت جێگا و هەر یەکەی بە لایەکدا بڵاو بووەوە. وەک منداڵی پشتەوەی بووک و زاوا هەر عەرزم دەپچڕییەوە! ئیتر لە تاوی پووڵەکەم نەمزانی کابرا بەرەو کوێ چوو! ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت" https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

Open in Telegram
Views2,930+10%vs avg
Forwards—
Reactions28
Comments—
#15699Text

خدر مەحموودیان(شکۆ نستانی) سەرەتای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بوو. پیاوێک بە ناوی مەلا ڕەحمان وەشاخی کەوتبوو و یاخی ببوو و ببووە چەتە. بە قسەی هیچ حیزب و لایەنێک وازی نەدەهێنا و ئارام نەدەبوو. دەستی دابووە تاڵان و ڕێگری. هەر شوان، گاوان، جوتیار یان خەڵکی ئاسایی بکەوتایەتە دەست، دوای ئەوەی ڕووتی دەکردنەوە و ماڵەکەی دەبردن، هێندەی ئازار و ئەشکەنجە دەدان کە تەواو خەڵکی ناوچەکەی لە دەستی خۆی بێزار کردبوو. ڕۆژێک مەلا ڕەحمان دەچێتە گوندێک. هێزەکانی ڕزگاریی کوردستان پێ دەزانن و پۆلێک پێشمەرگەی ئازا دەوری ئاوایییەکە دەگرن. ڕێگەی دەربازبوونی لێ دەبڕن، بە دیلی دەیگرن و لەگەڵ خۆیاندا دەیبەن. دواتر لە دادگای شۆڕشدا حوکمی بۆ دەردەچێت و لە سێدارەی دەدەن. هەواڵەکە دەبەن بۆ مام عەوڵا، کە پیاوێکی یەکجار داخدار بوو لە دەستانی، پێی دەڵێن: وەڵا مام عەوڵا، هێزی پێشمەرگە مەلا ڕەحمانی ئیعدام کردووە. مام عەوڵاش چونکە پێشتر وشەی ئیعدامی نەبیستبوو و نەیدەزانی واتای چییە، زۆریش داخی مەلا ڕەحمانی لە زگدا بوو، بەپەرۆشەوە لە ڕانی خۆی ڕادەکێشێ و دەڵێ: دەستی شکاو و ڕانی وردم! بریا ئەو سەگبابەیان بکوشتایە تا هەموو لایەک لە حاند ئاکارخرابیی ئەو سەگوڵاوکە ئاسوودە بوونایە!   ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت" https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

Open in Telegram
Views2,630−1%vs avg
Forwards—
Reactions26
Comments—
#15698Text
Views2,590−3%vs avg
Forwards—
Reactions47
Comments—
#15697Text

خدر عەبدوڵڵازادە ـ بۆکان سەردەمی دەرەبەگایەتی، لە دێهاتەکان کەس خاوەنی ماڵ و زەوی نەبوو. دەرەبەگ بە ویستی خۆی کێی پێ باش بووایە وەک ڕەعییەت و ژێردەستە ڕایدەگرت. جاری وا بووە لە چلەی هاوین و هەڕەتی کار و کاسپیدا، یان لە سەرمای زستانێکی تووش و بێئاماندا، جووتێری ماڵوێرانی لە دێیەکەی دەر دەکرد، لەبەر ئەوەی کاکی وەرزێر خاوەنی بستێک زەوی نەبوو، دەبوو بە دە و دوو یان بێگاری بۆ دەرەبەگی زۆردار ئیش بکات. جا ئەگەر بە قەولی دەرەبەگان، ڕەعییەت، ساحەبی پیاو و چەند گاجووت بووایە، ئەوە زەوییان دەدایە کاری لەسەر دەکرد، دەنا هیچ... کابرایەکی فەقیر و بڕێک دەستەوستان، تەنیا لینگە گایەکی دەبێ و لە بێگاری و کاری ئاغاش دەستوبرد و ئازا نابێ، دەچووە هەر دێیەک، ئاغا ساڵێک زیاتر ڕاینەدەگرت و فەقیرەیان دەر دەکرد. کوتی وا چاکە بڕێک لەو دێهاتەی ئێرە دوور کەومەوە، نەمناسن و بەشکم دەرەبەگێک ڕامگرێ. چووە لای ئاغای دێهاتێکی دوورەدەست و کوتی: ئاغا هاتووم دەبێ، مەزرام دەیەی، کاری لەسەر بکەم. ـ چ دەزانی؟ ـ ئەوەندە ئازام و حاڵم وا و باڵم وا و دەستڕەنگین و بێستانچیی چاکم. ـ چەند جووتت گا هەیە؟ ـ ئاغا، بە سەری تۆ، ئەگەر سێ لینگم دەیەی دەبنە دوو جووت! ئاغا شتێکی لێ حاڵی بوو. کابرا کوتی: ئەدی ئاغا، ئەتۆ چم بۆ قەرار دەکەی و دەبڕییەوە؟ ـ لە خاکوخۆڵی بێزەواد، ساڵێ دە تەغارت دەدەمێ! ـ ئاغا ئەگەر وایە شەرت بێ، ئەمنیش، بێستانێکت بۆ بکەم، لەجێی شەمامەی حەوتڕەنگ مەگەر بۆن بە گونمەوە کەی! لەوێش پەتەی کەوتە سەر ئاو و ڕانەگیرا. ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت" https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

Open in Telegram
Views2,300−14%vs avg
Forwards—
Reactions25
Comments—
#15696Text
Views1,720−36%vs avg
Forwards—
Reactions35
Comments—
#15695Text

خدر عەبدوڵڵازادە ـ بۆکان کوڕە پوورێکم هەیە لە ئاواییی نۆبار، زۆر قسەخۆشە و دڵێکی گەورەی هەیە و هەموو خۆشیان دەوێ. هەر دەیهاوێ؛ بە وتەیەک هەر دەیبێژێ و نایپێژێ. بەڕێکەوت مەلایەک و سێ کەسی دیکە شەوێ دەبنە میوانی و هیچکامیش ناسیاو نین. دوای بەخێرهێنان و میوانداری تا درەنگانی شەو دادەنیشن. بەسەر حەسارەکەیەوە وەتاغێکی جودای هەبوو تازە بە دڵوداو فەڕشی بۆ کڕیبوو، لەوێ جێگای میوانان ڕادەخەن و کوورەی نەفتیان بۆ نێڵ دەدا و دەڵێ ئێوە بخەون و منیش دەچمەوە لای ماڵ و منداڵم. مەلا جێگاکەی لەبن کوورەکە دەبێ، هەست دەکا گەرم نەبووەتەوە و دەست لە هەڵکێشە و داکێشەی نەوتی کوورەکە دەدا و زیادی دەکات و دواتر لە شەکەتییان زوو خەوی لێ دەکەوێ و نەوت لە ئاوردانی سۆبەوە دێتە خوار و ئاور دەگرێ. جا وەرە بەو نیوەشەوە مەلا و هاوڕێیانی لە ترسی ئاور دەردەپەڕن و کوورەی بە هەرجۆرێک بێ حەوا دەدەنە دەرێ. کوڕە پووریشم لە شیرنخەودا بە تەپەتەپی مەلا و هاوڕێیانی وەخەبەر دێ و دەردەپەڕێ. چ ببینێ؛ دەچێ بە هانایانەوە و ئاور دەکووژێننەوە. فەڕشە تازەش لایەکی سووتاوە و وڵات لە نەوت هەڵکشاوە و دۆ و دۆشاو تێکەڵ بووە. فەڕشان لا دەبەن و ڕاخەری دیکە دێنن و کوورە دادەنرێتەوە. ئەوە سەعات بووەتە سێی شەوێ. مەلا و هاوڕێیانی زۆر ناڕەحەت دەبن و دەی تازە کارە و هاتووە. دادەنیشن و پشوویەکیان دێتەوە بەر و خانەخوێ دەڵێ: مامۆستا، ئەی بۆ دەڵێن میوان حەبیبی خودایە؟! مەلاش دەڵێ: بەڵێ، شەرع دەفەرمێ میوان حەبیبی خودایە و ڕسقی خۆشی لەپێش خۆیدا هێناوە. یەک دوو حەدیس و ئایەتیشی بۆ دێنێتەوە و دەیویست بە حەدیسان کەری کا و فەڕشەکەی لەبیر باتەوە. ئەویش دەڵێ: جا کەوایە مامۆستا بەسەری تۆ من حەبیبی وا هەر دەگێم! کوتی مەلا بەو زستانە ساردەی ئارەقەی کرد. ڕەنگی تێک چوو. دوایی لێیان دەکاتە فشە و گاڵتە. مەلاش دەبێتەوە خۆمانە و دەزانێ شەرع و ڕیوایەت  بە گوێی هێندێکاندا ناچێ، ئەویش باری لێ دەگۆڕێ و دەکەوێتە سەر هەوای خانەخوێ و ئاسایی دەبێتەوە. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا مەلا بە خاووخێزانەوە، هاموشۆی لەگەڵی هەیە و دۆستایەتییان گەرموگوڕە. ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت" https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

Open in Telegram
Views2,060−23%vs avg
Forwards—
Reactions44
Comments—
#15694Text
Views1,680−37%vs avg
Forwards—
Reactions37
Comments—
#15693Link preview

کەماڵ حەسەنپوور ساڵێک لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەردەشت، لە شەوێکی ساردی زستاندا، بۆ مستەفاناوێک ژن دێنن. بەربووک و جەماعەتی ماڵی زاوا لەپشت دەرگای ژووری خەوتنی بووک و زاوا ڕاوەستاون کە مچە ببێ بە زاوا. ماوەیەکی زۆری پێ دەچێ مچە خەبەری نییە. لە دەرگای دەدەن: مچە چت کرد؟ دەڵی: هیچ! بانگی دەکەن و بە چوار کەسان دەیبەن لە چۆمی بەر ماڵان بەو سەرمایەی، دوو جار لە چۆمی هەڵدەکێشن! مچە بەلێوەلەرزە دێتەوە ماڵێ و خۆ لە پەنای کوورەی داران دەخزێنێ. تەقەتەقی ددانانی ڕۆژەڕێیەک دەڕوات و وەک کیری سەی هەڵدەلەرزێ. برای مچە دەڵێ: زوو کە بڕۆ تەواوی کە، ئابڕوومان چوو. مچەش کە خەریکە تووتن و پەڕی دەپێچێتەوە، دەڵێ: با ئەوێ قەلنێ تێ کەم جا ق...ێ دەکەم! بەو حاڵەش مچە دوای سێ یا چوار شەو بوو بە زاوا! تێبینی: دیاردەیەکی قێزەون و ناشیرینی ساڵانی پێشوو بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بزانن زاوا پیاوە یان نا! ئەم دیاردەیە نەک تەنیا دەستدرێژیی سەر هەریم و تایبەتمەندییەکانی ژیانی دوو کەس بوو، بەڵکوو گوشارێکی دەروونی و کۆمەڵایەتیی ناعادڵانەشی دەخستە سەر زاوا و بووک. ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت" https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

Open in Telegram
Views1,610−40%vs avg
Forwards—
Reactions23
Comments—
#15692Text
Views1,710−36%vs avg
Forwards—
Reactions50
Comments—
#15691Text

کابرایه‌ک بوو ژنێک و دوو کوڕی هه‌بوو. یه‌کجار زۆریش ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ژنه‌که‌ی ئه‌مری خوڵای کرد. کابرا کوتی : وا باشه ماڵه‌که‌م به زیندی سه‌ری خۆم بده‌م به کوڕه‌کانم، با چاکم خزمه‌ت بکه‌ن. کابرا ماڵه‌که‌ی لێ به‌ش کردن. به‌ینێکی پێ چوو؛ کابرا حورمه‌تی جارانی نه‌ما. مانگێک یەکیان ده‌یبرده‌وه ماڵه‌ خۆی، مانگێک ئه‌وی دی. مانگ ته‌واو ده‌بوو، تاقه ڕۆژێک ڕایان نه‌ده‌گرت. کابرا ڕۆژێکی چووه بازاڕ و مجرییەکی پۆلا‌ی کڕی. کاغه‌زێکی نووسی، له که‌ڵه‌شاخێکی ڕاکرد، که‌ڵه‌شاخه‌که‌ی دەنێو مجرییەکه نا و دایخست. به کوڕه‌کانی گوت: ئه‌وه پڕه له پووڵ، کاتێک مردم و سه‌ره‌خۆشی ته‌واو بوو، ئه‌و مجرییەی بکه‌نه‌وه و پووڵەکەی لە خۆتان بەش کەن. کابرا وەقەدر و حورمەت کەوتەوە. سەبارەت بەوە، کوڕەکانی چاکیان خزمەت دەکرد. زۆری پێ نەچوو کابرا مرد. سەرەخۆشی تەواو بوو، عالەم کشانەوە. کوڕەکان مجرییان کردەوە، دیتیان کەڵەشاخێکە و کاغەزێکی لەنێودایە. کاغەزەکەیان دەرێنا و خوێندەوە. کابرا نووسیبووی: «هەرکەس بە زیندی سەری خۆی، ماڵی خۆی بە عەولادی بدا، ئەو کەڵەشاخەی بە قوونێ». امثال و حکم کوردی - بەرگی دوو- ل ۱۹۴ سەرچاوە: کەناڵی کوردوتەنی ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت" https://t.me/+7xx41Np2Px84NTc0

Open in Telegram
Views2,140−20%vs avg
Forwards—
Reactions60
Comments—
#15690Link preview
Views4,450+67%vs avg
Forwards—
Reactions84
Comments—
#15689Text
Views3,710+39%vs avg
Forwards—
Reactions64
Comments—
#15688Text
Views3,390+27%vs avg
Forwards—
Reactions72
Comments—
#15687Link preview
Views3,220+21%vs avg
Forwards—
Reactions51
Comments—
#15686Text
Views2,450−8%vs avg
Forwards—
Reactions33
Comments—
#15685Link preview
Views2,440−9%vs avg
Forwards—
Reactions49
Comments—
#15684Text
Views2,590−3%vs avg
Forwards—
Reactions68
Comments—
#15683Text
Views5,040+89%vs avg
Forwards—
Reactions100
Comments—