Account
بەختیار سەجادی (سێمینارەکان)

بەختیار سەجادی (سێمینارەکان)

ئەم کەناڵە تایبەتە بە سێمینار، وێبینار، وانەوتار، گوتاربێژی، لێدوان و دیمانەکانی د. بەختیار سەجادی. بۆ نووسینەکانی سەردانی ئەکادیمیا، ریسێرچ‌گەیت، گووگڵ سکاڵێر و ئەم کەناڵە بکەن. کەناڵی نووسینەکان: https://t.me/bakhtiar_sadjadi2 بەڕێوەبەر: @Derrida2025

Username
@bakhtiar_sadjadi
Category
Education
Country
IranIran
Subscribers1,035
Avg views per post, 7d—last 7 days
ERR—

Latest posts

#584Text
Views691
Forwards—
Reactions49
Comments—
#583Video
Views776
Forwards—
Reactions28
Comments—
#582Photo
Views1,090
Forwards—
Reactions25
Comments—
#579Photo
Views1,310
Forwards—
Reactions23
Comments—
#578Link preview

Forwarded from بەختیار سەجادی (نووسینەکان)

📘خوێندنەوەیەک بۆ پەرتووکی نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادێمیکی کوردی نووسراوەی د. بەختیار سەجادی ✍ #جەعفەر_قارەمانی ▫️پوختە ▫️کتێبی نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی، نووسراوەی بەختیار سەجادی، ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن ئیجۆکەیشن لە هەولێر چاپ و بڵاوکراوەتەوە. سەجادی لەم پەرتووکەدا هەوڵی داوە زمانی کوردی لە کەنارەکانی دابڕانەوە بەرەو دەروازەکانی نوانەسازی و ئاماژەپێوی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ببات. نووسەر لە ڕێگەی ئاراستەکردنی زنجیرەیەک پرسیاری ورد بۆ دامەزراوە فەرمییەکان، نەخشەڕێگەیەکی تەکنیکی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دادەڕێژێت. لەم کتێبەدا تەنیا کێشەکان بە شێوەی ڕەخنەیی دەستنیشان نەکراون، بەڵکوو توێژەر وەک ئەندازیارێکی بواری ئەکادیمی توانیویەتی گرێپووچکەی نێوان سیاسەتی زمان و تەکنۆلۆژیای زانیاری بکاتەوە. سەجادی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چاکسازیی زانستی لە کوردستان پێویستییەکی نیشتمانییە، بۆ ئەوەی زمانی کوردی وەک زمانێکی زانستیی خاوەن ستاندارد بناسرێت. ▫️ئەم بەرهەمە وەک یەکەمین کتێبی کوردی لەسەر سایتەیشن بۆ زمانی کوردی و ئیندێکسینگ بۆ توێژینەوەی کوردی دەناسرێت. ناوەرۆکی ئەم پەرتووکە ئاشنابوونێکە بە «بەیاننامەی چاکسازیی ئەکادیمی» کە پێویستە هەموو لایەنەکان وەک ئەلفوبێیەکی بەڕێوەبردنی زانستی ڕەچاوی بکەن. سەجادی باس لە ئەزموونی گۆڤاری پژوهشنامە ادبیات کُردی دەکات کە وەک یەکەمین گۆڤاری کوردیی ناوەندی، توانیویەتی متمانەی ناوەندی زانستیی (ISC) بەدەستبهێنێت، خاوەنی ناسنامەی (DOI) بێت، لە ناوەندی (DOAJ) نوانەسازی بکرێت و لە گووگڵ سکاڵێر ئاماژەپێویی بۆ بکرێت. ئەزموونی ئەم گۆڤارە دەیسەلمێنێت کە ئەگەر مێکانیزمە زانستییەکان بە دروستی جێبەجێ بکرێن، زمانی کوردی توانای ئەوەی هەیە جێگە و پێگەی خۆی لە ڕیزبەندییە جیهانییەکاندا بکاتەوە. ▫️لەم وتارەدا، بە شێوازی وەسفی‌ـ‌شیکارانە، هەوڵ دراوە تیشک بخرێتە سەر چۆنیەتیی گواستنەوەی کایەی زانستیی کوردی لە دۆخی دابڕانەوە بەرەو سیستەمێکی نوانەسازیی جیهانی. ئەگەر ناوەندە پەیوەندیدارەکان پێشنیارەکانی ئەو کتێبە وەک پرۆگرامێکی کار وەرنەگرن، توێژینەوە بە زمانی کوردی ناتوانێت ببێتە خاوەنی هاوکۆلکەی کاریگەری کە ئەمڕۆ پێوەری سەرەکیی متمانەی زانستییە. ▪️وشە سەرەکییەکان: نوانەسازی؛ ئاماژەپێوی؛ نووسینی ئەکادیمیک؛ هاوکۆلکەی کاریگەری. 🔻بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکە لە کۆی ۲۴ لاپەڕە سەردانی ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی بکەن. ▪️به‌شی کوردی: 🌐‌ kurdishbookhouse.com/ku/8431-3/ ▪️به‌شی فارسی: 🌐‌ kurdishbookhouse.com/ku/8431-4/ ▪️به‌شی ئینگلیزی: 🌐‌ kurdishbookhouse.com/ku/8431-5/ 📎داگرتنی PDF ■ بە کانال "خانهٔ کتاب كُردی" بپیوندید: ▪️ @kurdishbookhouse 🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی #بەختیار_سەجادی #بختیار_سجادی @bakhtiar_sadjadi @bakhtiar_sadjadi2 https://t.me/bakhtiar_sadjadi https://t.me/bakhtiar_sadjadi2

Open in Telegram
Views778
Forwards—
Reactions28
Comments—
#575Photo
Views715
Forwards—
Reactions35
Comments—

All posts

Connections