ئەوین خۆپەرەستی هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی چێ کردن و ئەدیت #مەمەد_ڕۆمانی دیکلەمە هۆشی دەستکرد 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @AuoobAhmadiTinoo
Open in TelegramPosts of هۆنراوەکانی ئەییوب ئەحمەدی (تینوو)کۆکەیی
#ئەوین و خۆپەرەستی ئەهلی دڵ بووم و دڵێکی پڕ لە هەست خۆشەویستیم کردە ئامانج و مەبەست ئەهلی دڵ بووم و دڵم ماڵی ئەوین ئەهلی دڵ بوونیش پەژارەی دامەدەست ئەهلی دڵ بووم و دڵم کانگای وەفا خۆشەویستیش پڕ لە کۆسپ و بەرهەڵەست من کە پێم وا بوو گەلێک خۆڕاگرم چی نەکرد لێم یەک نیگای دوو چاوی مەست خۆشەویستیم کردە ڕێبازێک لەژین من ئەوم ویست و ئەویش هەر خۆپەرەست من دڵم ڕاگرت نەکا بشکێ دڵی ئەو دڵی سەدجار شکاندم هەر بەقەست من کە واژۆم کرد بە خوێنی دڵ ئەوین ئەو گرێی ئەشقی لەگەڵ تینوو نەبەست #تینوو_کۆکەیی #ئەیوب_ئەحمەدی_ 🍂🍃🍂🍃🍂 @AuoobAhmadiTinoo
Open in Telegramگەردەلوولی پاییز هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی چێکردن و ئەدیت #مەمەد_ڕۆمانی دەنگ و ئاواز هۆشی دەستکرد 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @auoobahmaditinoo
Open in Telegramگوڵخانەی ئەوین هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی ئەدیت و چێ کردن #مەمەد_ڕۆمانی موزیک و ئاواز هۆشی دەستکرد 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @auoobahmaditinoo
Open in Telegram#گوڵخانەی_ئەوین ماڵی دڵم بۆ تۆ گوڵم کردۆتە گوڵخانەی ئەوین ئەو کووچەیەی پێیدادەڕۆی بۆم بۆتە هێلانەی ئەوین خولیایی و هەر دێ و دەچێ، ساتێک هەدادانی نیە ڕۆحم لە دەوری ماڵەکەت بۆت بۆتە پەروانەی ئەوین داستانی ئەشقی ئەمن و تۆ با بێتە وێردی سەرزمان با بێین بنووسین چاوەکەم چیرۆکی ئەفسانەی ئەوین دەستت بنێ ناو دەستی من با بچینە شاری ئارەزوو با خەم زەفەرمان پێنەبا، ڕووبکەینە مەیخانەی ئەوین تا خۆشەویستی بڕ دەکا با دەست لە ئەستۆی یەک بکەین با هەڵبدەین شەو تا بە ڕۆژ، پەیکێ لە پەیمانەی ئەوین شەهدێ لە خۆنچەی لێوەکەت شەهدێ لە سەر کوڵمی گەشت کۆوەی دەکەم من چەشنی هەنگ پێی سازدەکەم شانەی ئەوین تانەوتەشەر، لۆمەی خەڵک، هەرچی ببێ باکم نیە با گشتی عالەم پێم بڵێن، #تینوویە دێوانەی ئەوین سەر گەر لە ڕێی ئەشقا بدەم هەر مانە، چاوم ،نامرم هیچ خەم نەخۆی باوانەکەم گەر بمکوژێ تانەی ئەوین #تینوو_کۆکەیی 8 خەزەڵوەری 05 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @auoobahmaditinoo
Open in Telegram#لانکی_ئامێز خاڵی سەر ڕووت کارەساتی پێوەیە جوانی ڕوخسارت زەکاتی پێوەیە گەر هەڵاڵەی شەهدی کوڵمەت هەڵمژم تامی هەنگوین و نەباتی پێوەیە لانکی ئامێزت ئەگەر تێیدا بنووم دوورە لێم مردن ، حەیاتی پێوەیە چاوەکانت شەڕ دەکەن ، ئەفسوونگەرن نەرمەنازت سەد خەباتی پێوەیە بۆی شەمامەی باغ و بێستانی لەشت بۆنی سروەی ڕۆژهەڵاتی پێوەیە پێکەنینت ، گوڵبزەی گەرمت گوڵم بۆ دەمی مەرگیش ، نەجاتی پێوەیە گەر بە دڵ گیانم لە ڕێی ئەشقت بدەم بۆ منی تینوو خەڵاتی پێوەیە #تینوو_کۆکەیی 30ڕەزبەر05 🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂 @auoobahmaditinoo
Open in Telegram#بەهانەی_ژێن هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی چێ کردن و ئەدیت #مەمەد_ڕۆمانی دەنگ #هۆشی _دەستکرد 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @AuoobAhmadiTinoo
Open in Telegram#تاوانی_خۆشەویستی هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی چێ کردن و موزیک #مەمەد_ڕۆمانی دەنگ #هۆشی_دەستکرد 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @auoobahmaditinoo
Open in Telegram#ئاوازی_باران برووسکەی هەوری ئاسمانە و ژەنینی سازی باران بە چاوی دڵ دەبێ بێی و ببینی ڕازی باران کە دەنگی پێی نمەی باران لە کۆساران دەبیستی دەبێ گوێی دڵ سپێری بۆ نەوای ئاوازی باران زەوی فەڕشی گەڵا وگوڵزاری ڕاخستۆ لەبەر پێ لەبەر پێی دەبنە سەودایی و دەکێشن نازی باران تەم و مژ بۆتە میوانی وڵاتی سینەسووتاو کەژ و کێۆ دەبنە سەوزایی بە پێی دڵخوازی باران بە نەغمەی سەوزی باران بوو کە سەرمەستن وشەی هەست لەگەڵ خۆشی هەموو دنیا ئەتۆ جیاوازی،باران دەبێ پاراو، کە باران دادەکا ڕێژنەی ئەوینی وشەیی هەڵبەستی تینوویی بە چاوی بازی باران نەسیمی خۆش مروور دێنێ بەرامەی نۆبەهاران بە گوێی هەردی دەچرپێنێ وتاری شازی باران #تینوو_کۆکەیی 🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
Open in Telegram#دایک هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی چێ کردن و ئەدیت #مەمەد_ڕۆمانی دەنگ #هۆشی _دەستکرد 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @AuoobAhmadiTinoo
Open in TelegramForwarded from Pezhman Waladbeigi
#وەرە_بمدوێنە هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی دیکلەمە لانەوان نوریاوی 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @AuoobAhmadiTinoo
Open in Telegram#چیرۆکی_خۆشەویستی هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی دیکلەمە خاتوو #ئاسۆ_سولەیماننەژاد درهێنەر حوسێن فاتمی 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @AuoobAhmadiTinoo @asoykhayal
Open in Telegramساقینامە هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی چێ کردن و موزیک #مەمەد_ڕۆمانی دەنگ هۆشی دەستکرد 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @auoobahmaditinoo
Open in Telegramوەبیرم دێ هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی چێ کردن و موزیک #مەمەد_ڕۆمانی دەنگ ژیری دەستکرد 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @auoobahmaditinoo
Open in Telegramمەیلی سەفەر هۆنراوە #تینوو_کۆکەیی دەنگ #ئەسعەد_ڕەبەن ئاواز نەمر #ئەحمەد_کایا 🍂🍃🍂🍃🍂🍃 @auoobahmaditinoo
Open in Telegram