سڵاوتان لێبێت ئازیزانی ئێمە لەبەرئەوەی وا بڕیارە تیلیگرام دابخرێت، بۆیە بڕیارمان یاوە کە لە واتس ئاپەوە بەردەوام بین لینکتان بۆدائەنێم ئەتوانن جۆین بن سوپاستان ئەکەین بۆمانەوەتان لەگەڵ ئێمە💙 https://whatsapp.com/channel/0029VbDfrnN0G0Xjzw5KYZ1b
Open in TelegramPosts of 💙ئاشقانە💙
سەختترین هەست لە ژیاندا ئەوەیە کە مرۆڤ هەست بەنامۆیی بكات لەو شوێنەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان وای ئەزانی لانکەی ئارامی و حەوانەوەیەتی، سەختە تێبگەیت ئەو کەسەی هەموو شتێکت بۆی تەرخان کردبوو تەنها وەک “پردێک” سەیری کردوویت بۆ تێپەڕبوون بەسەر کاتە ناخۆشەکانیدا و کاتێک گەیشتە کەناری ئارامی ڕێگاکەی گۆڕی و تۆی لە نیوەڕێدا بەتەنها جێهێشت، ئەو جۆرە هەستە تەنها شکاندنی دڵ نییە بەڵکو وێرانکردنی باوەڕە بە مرۆڤ بوون، مرۆڤ کاتێک ئەبینێت بەرامبەرەکەی کاتێک پێویستی پێ بوو وەک "تاقانە" و گرنگترین سەیری ئەکرد بەڵام هەر کە پێویستییەکەی تەواو بوو وەک کاغەزێکی کاتی فڕێی دا، لێرەدا برینەکە ئەگاتە قوڵایی ڕۆح..... تۆ هەموو شتێکت بۆ بەخشی کات، قسەی خۆش، گوێگرتن و سۆز بەڵام بەرامبەرەکەت تەنها "بەکارهێنان"ی ئەناسی ئەوان ئەیانویست کاتە پڕ لە تاڵەکانیان بەتۆ بسڕنەوە بەڵام کە کاتی خۆشی و بریقەدار بوونی ژیانیان هات سەیریشی نەکردیتەوە، ئەمە زۆریش ئازار بەخشە چونکە مرۆڤی پاک هەمیشە بەدڵێکی کراوەوە مامەڵە ئەکات و باوەڕ بەوە ناکات کە کەسێک هەبێت توانای ئەوەی هەبێت سۆزی ئەو بخاتە ژێر پێیەکانی و بەکاری بهێنێت بەڵام دواجار فێر ئەبیت کە هەندێک کەس لە ژیاندا تەنها وەک میوانێکی کاتی و سێبەرێکی نامۆ دەردەکەون، دێن بۆ ئەوەی فێرت بکەن چۆن چیتر دڵت نەدەیتە دەست هەرکەسێک و چۆن فێری خۆشەویستی خۆت ببیت پێش هەر کەسێکی تر سەختە بەڵام لەهەمان کاتدا هێزیشە چونکە لەمەودوا ئەزانیت کێ شایستەی ئەوەیە لە باخچەی دڵتدا بژی و کێ تەنها گەشتیارێکی کاتییە و ئەبێت زوو دەرگای لێ داخەیت.
Open in Telegramمن هێشتا باوەڕ ناکەم کۆتایی هاتبێت، من هەمیشە وا هەست ئەکەم لەهەر ساتێکدا بێت تۆ نامەیەکم بۆ بنێریت، لە هەموو ساتێکدا چاوەڕێی تۆ دەکەم، کاتێک لەخەو هەڵدەستم بە دڵێکی پڕەوە سەیرێکی مۆبایلەکەم ئەکەم ئەڵێم ڕەنگە نامەیەکی ناردبێت، بەڵام دواتر بە بێدەنگی ڕۆژەکەم بەڕێ ئەکەم، من زۆر بیرت دەکەم زیاتر لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە، هەرگیز ژیانم بەبێ بوونی تۆ وێنە نەکردووە، تا ئێستاش بیر دەکەمەوە چۆن ژیانێک بەڕێ بکەم بە بێ بوونی تۆ، بەڵام لە کۆتاییدا ڕاستیەکە ئەوەیە هێشتا بەشێک لەمن چاوەڕێی تۆیە’
Open in Telegramلەكوێیت ديسان كێ لە لاته ،تۆ وەك بەلايت له نيو خوێنمدا دەسورێيتەوه، زۆر شيرينيت بەڵام ناتوانم هەرگيز متمانەت پێ بکەم”
Open in Telegramلەوانەیە خۆشەویستیی من بۆ تۆ زۆر قووڵتر بوو لەوەی تۆ هەرگیز هەستی پێ بکەی. من هەموو خەونەکانم لەگەڵ ناوت دروست کرد، هەموو دووعاکانم بۆ خۆشیی تۆ بوون، بەڵام کاتێک گەیشتمە ئەوەی کە تۆ هەرگیز وەکو من سەیری دڵم ناکەی، دڵم بە تەواوی شکا. تۆ تەنها ئەوەت دەویست کە بمپاریزیت، کە نەگریم و نەشکێم، بەڵام من پاراستنم نەدەویست... من خۆتم دەویست. من دەمهەوێت ئەوە کەسە بیت کە لە خۆشی و خەمدا لە تەنیشتم دەوەستیت، نەک تەنها کەسێک کە لە دوورەوە ئارەزووی باشبوونەم بکات.
Open in Telegram"مەهێڵە پیاوێکیتر منی هەبێت... من تەنها بۆ ئەوە دروستبووم کە لە باوەشی تۆدا ئارام بگرم، تەنها دەستەکانی تۆ بتوانن جیهانی من ڕێک بخەن و ناوم لە لێوی تۆدا جوانترین ئاواز بێت. دڵم قوفڵ دراوە و کلیلی ئەوە لە لای تۆیە. با کەس نەیەتە ناو دنیامەوە، چونکە من پێشتر شوێنی خۆم لە قووڵایی چاوەکانی تۆدا دۆزیوەتەوە. دەستەکانم توند بگرە، وەک ئەوەی بیەوێت بڵێیت تۆ تەنها بۆ منی..."
Open in Telegramزۆر بەئازارە کاتێک حاڵت بەستراوەتەوە بە کەسێک کە تەنانەت لەگەڵ ناوهێنانیشی تەزوو بەگیانتا دێت...
Open in Telegramهەمیشە ترساوم لەگەڵ کەسێک بژیم دڵی لای کەسێکی تر بێت هاوار بە حاڵم ئێستاا خۆم ئەو کەسەم
Open in Telegram