[ تەقوا لەوێنە وسامان زۆریدا نیە، بەڵکو بنچینەی تەقوا لەدڵدایە وکردەوە بەڕاستی دەخاتەوە ] --------------------------------------------------- ●لە (أبو هریرة) وە - خودا لێی ڕازی بێت - فەرموویەتی: پەیامبەری خودا ️ ﷺ فەرموویەتی: «إنَّ اللهَ لا يَنْظُرُ إلى صُوَرِكُمْ وأمْوالِكُمْ، ولَكِنْ يَنْظُرُ إلى قُلُوبِكُمْ وأعْمالِكُمْ» واتە: "خودای گەورە سەیری وێنەکانتان وسامانەکانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵەکانتان وکردەوەکانتان دەکات" . 📕رواه مسلم برقم: (٢٥٦٤) . ------------------------------------------------ ←ڕوونکردەوەی زیاتری فەرموودەکە: پەیامبەری خودا ️ ﷺ هەواڵمان ئەداتی کە خودای گەورە سەیری جوانی یان ناشیرینی شێوەتان ناکات، قەڵەوی وسیسی وڕەشی وسپێتی لای پەروەردگار هیچ لە پاداشتەکان زیاد یان کەم ناکات، بەهەمان شێوە بۆ سزاکان، وەخودای گەورە سەیری زۆری ماڵ وسامان ناکات ئەگەر خاوەنەکەی لێی نەبەخشی بێت، بەڵکو خودای گەورە سەیری دڵەکان دەکات، کە چی تێدایە لە دڵنیایی وڕاستگۆیی وعیبادەتەکان بەئیخلاصەوە بۆ خودا یان لە شەریک بۆ خودا بڕیاردان لەنیەت وکردەوەکانی دڵ وەک خۆشویستن وئومێد پێ بوون وترسان و...هتد، وە بەهەمان شێوە خودای گەورە سەیری کردەوەکانی بەندەکان دەکات، بەگوێرەی چاکی وخراپیان ویەکگرتنەوەیان لەگەڵ نیەتی دڵدا پاداشت یان سزایان دەداتەوە . بڕوانە: 📕 مرقاة المفاتیح شرح مشکاة المصابیح: (٣٣٣١/٨) للملا علي القاري. ------------------------------------------------- پێشەوا ابن رجب ی حنبلي دەفەرموێت: زۆرجار دەکرێ ئەو کەسەی شێوازێکی جوانی هەیە، یان سامانی هەیە، یان پلە وپایەی هەیە، یان سەرکردایەتی هەیە لەدونیا دڵی کاول ووێرانەیە لەتەقوادا، وە ئەو کەسەشی هیچ کام لەوانەی نیە دڵی پڕبێت لە تەقوا، ئەو کەسە بەڕێزترە لەلای خودای بەرز، بەڵکو ئەو شێوازە زۆر زیاتر ڕووی داوە . 📕 جامع العلوم والحکم:(٢٧٦/٢) ت: الأرناؤوط . ------------------------------------------------ تێبینی/ هەندێك لەو بەناو بانگخوازانەی کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ووتەکانی گاور ومولحیدەکان، پێیان شەرمە وەك پیاوێکی موسوڵمان ڕیشیان بهێڵنەوە، لەبەر داپۆشینی هەڵەکەی خۆیان دەیانەوێ بەرگێکی حەق بپۆشن بەسەر ئەو باتڵەی خۆیاندا وهەوڵی حەڵاڵکردنی ڕیش تاشین ئەدەن بۆ خۆیان، ئەو جۆرە کەسانە ئەم فەرموودەیە باس دەکەن وەک بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەوەی خودای گەورە سەیری شێوەی بەندەکان ناکات ڕیشیان هەیە یان نا!، ئەمەش یاری کردنی ئیبلیس ە بەعەقڵیان، وە پێچەوانە خۆحاڵی کردنە لەفەرموودەی پەیامبەری خودا ️ ﷺ ، چونکە ڕیش هێشتنەوە یەکێکە لە کردەوە گەورەکان و جێبەجێ کردنی فەرمانی پەیامبەری خودایە ️ ﷺ ، وە لانەدانە لەو فیطرەتی پاک وشەریعەتی کامڵی ئیسلام، بۆیە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیەکی گەورەیە لەسەریان نەک بەدەستیانەوە . ---------------------------------------------- 🎀@afratanysalafy
Open in TelegramPosts of الأحاديث الصحيحة●فەرمودە ڕاستەکان
《 #قورئان یان بەڵگەیە بۆئەوەی پێی بچیتە بەهەشتەوە یان بەڵگەیە لەسەرت بۆ ئەوەی پێی بچیتە دۆزەخەوە》 --------------- پێغەمبەری خوا(️ ﷺ ) فەرمویەتی: ■ الطهور شطر الإيمان، □ والحمد لله تملأ الميزان، □ وسبحان الله والحمد لله تملآن -أو تملأ- ما بين السموات والأرض، □ والصلاة نور، □والصدقة برهان، □ والصبر ضياء، □ والقرآن حجة لك، أو عليك، □ كل الناس يغدو فبايع نفسه فمعتقها، أو موبقها واتــه ● دەستنوێژگرتن وخۆبەپاك ڕاگرتن نیوەی ئیمانە، ● سوپاس گوزاری بۆ خوای پەروەردگار میزانی كردەوەكان پڕدەكات، ● ووتنی:(سبحان الله والحمدلله) نێوانی ئاسمان و زەوی پڕدەكات لەچاكە، ● نوێژ ڕوناكیە، ● خێرو چاكەكردن بەڵگەیە، ● ئارام گرتن ڕۆشناییە، ● قورئانی پیرۆز یان بەڵگەیە بۆئەوەی پێی بچیتە بەهەشتەوە یان بەڵگەیە لەسەرت بۆ ئەوەی پێی بچیتە دۆزەخەوە، ● هەموو مرۆڤێك كەڕۆژی لێ دەبێتەوە یان نەفسی خۆی بەخوا دەفرۆشێت و ڕزگاری دەكات یان بەشەیتانی دەفرۆشێت و بەهیلاكی دەبات. ● الراوي: أبو مالك الأشعري 📘 صحيح مسلم - 223 --------------------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegramپەیامبەری خوا️ ﷺ دەفەرمووێت: إن لكل دین خلقا ، وإن خلق الإسلام الحیاء) واتا (ههموو دینیك رِهوشتى خۆى ههیه ، رِهوشتى دینهكهى منیش شهرم وحهیایه). 📘صحیح الجامع 2149 -------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا -------------------- 🔷 پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت: " زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" . 📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407 ــــــــــ 🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ـــــــــــــــــــــ 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram🔹پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی: هەرکەس فەرمودەیەک لەمنەوە بگێڕێتەوە گومانی وابێت درۆیە، ئەوکەسەش یەکێکە لە درۆزنەکان . 📘 أحمد ومسلم لەپێشەکی صحیحەکەیدا وئیبن ماجە لەسەمورەی کوڕی جوندوب ەوە رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ڕیوایەتیان کردووە وئەلبانی بە صەحیحی داناوە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram🔹پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : ( ئافرەت هەست بەتام وچێژی ئیمان ناکات تاوەکو هەق ومافی پیاوەکەی نەدات ). 📘(صحیح الترغیب : ۱۹۳۹). -------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegramپیاوێك پرسیاری کرد وتی ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئایا ئەم نەخۆشییانەی ئێمە توشمان دێت هیچ پاداشتێکمان هەیە؟ پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی : (لابردنی تـــاوانــە) ... 📘 السنن الکبری النسائي ، ومسند إمام أحمد (23/3) ----------------------------------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram🔹پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەفەرموێت : (... وَمَا زَادَ اللَّهُ عَبْدًا بِعَفْوٍ إلَّا عِزًا، وَمَا تَوَاضَعَ أحَدٌ للهِ إلَّا رَفَعَهُ اللَّهُ تَعَالَى) (خودای گەورە بەھۆی لێبوردەیی بەندەوە بەعیزەت وشکۆی دەکات، وە ھیچ کەسێك لەپێناوی خودا خۆ بەکەمگر نەبووە ئیلا خودا بەرزی کردۆتەوە). 📘(أخرجه مسلم: ٢٥٨٨) -------------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram(دروست نییه هاوڕێیهتى كردنى نه صراني وجولهكهو شیعه ) -------------- 🔹پێغهمبهری خوا(صلى الله علیه وسلم) فهرموویهتى: ( لا تصاحب إلا مومناً ولا یأكل طعامك إلا تقی) واتا: ( هاورِێیهتى كهس مهكه تهنها باوهرِدار نهبێت ، با كهسیش خواردنت نهخوات تهنها كهسى له خوا ترس نهبێت). 📘صحیح الجامع 13297. ---------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram🔹پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەفەرموێت : إذا كان يوم الجمعة و ليلة الجمعة فأكثروا الصلاة علي واتــە :ئەگەر ڕۆژى هەینى بوو یان شەوی هەینی بوو، ئەوا سەڵاواتى زۆرم لە سەر بدەن 📘صحيـح الجــامع (٧٧٦) ------------------ اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ -------------- #هەینی -------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram🔹پێغەمبەری خوا ﷺدەفەرموێت: ﴿ من كثرت همومه وغمومه ، فليكثر من قول ” لا حول ولا قوة إلا بالله “ . واته ﴿ هەر كەسێك غەم و پەژارەی زۆر بوو ، ئەوە با به بەردەوامی بڵێ ” لا حول ولا قوة إلا بالله “ ﴾ . 📘 [ السلسة الأحاديث الصحيحة ( 199 ) ] --------------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram🔹پەیامبەری خوا️ ﷺ دەفەرموێت: هیچ کاتژمێرێک نیە تێپەڕببێت بەسەر نەوەی ئادەم دا ،یادی خودای گەورەی نەکردبێت تێیدا، ئیلا زۆر لێی پەشیمان دەبێت لەڕۆژی قیامەت. 📘رواە البیهقي في شعب الایمان وحسنە الالباني في صحیح الجامع ------------ 📲@ahaditsaheha
Open in Telegramهاوەڵی خۆشەویست أَبِي الدَّرْدَاءِ رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ دەفەرمووێت : " مَا تَصَدَّقَ عَبْدٌ بِصَدَقَةِ أَفْضَلَ مِنْ مَوْعِظَةٍ يَعِظُ بِهَا إخْوَانًا لَهُ مُؤْمِنِينَ فَيَتَفَرَّقُونَ وَقَدْ نَفَعَهُمْ اللَّهُ بِهَا ". واتا: بەندە ھیچ خێرێکی نەکردووە باشتربێت لە ئامۆژگارییەک ئامۆژگاریی برا ئیماندارەکانی خۆیی پێبکات، کاتێ لەیەک جیابوونەوە خودای گەورە سوودی پێگەیاندبن بەھۆی ئەو ئامۆژگاریەوە. 📘[مجموع الفتاوى لابن تيمية (٤٢/٤)]. --------------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram🔹پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەفەرموێت : إذا كان يوم الجمعة و ليلة الجمعة فأكثروا الصلاة علي واتــە :ئەگەر ڕۆژى هەینى بوو یان شەوی هەینی بوو، ئەوا سەڵاواتى زۆرم لە سەر بدەن. 📘صحيـح الجــامع (٧٧٦) ------------------ اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ . -------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram🔹پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت: ((من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة أضاء له من النور ما بين الجمعتين)) واتە : ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا . 📘قال المحدث الألباني : صحيح صحيح الجامع - 6470 صحيح الترغيب -738 --------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram•ئیمامی (عطاء) که یهکێکه له گهوره قوتابییهکانی ( عبدالله بن عباس )دهفهرموێت : (کانت عائشه أفقه الناس و أعلمهم ) . واته :- عائیشه زاناترین و تێگهیشتووترینی ههموو خهڵک بوو. برِوانة:📕(سير أعلام النبلاء)للذهبي (٢ ،٢٠٠) ---------------------------- 🎀 @afratanysalafy
Open in Telegram. ئەبو ھورەیرە خودا لەخۆی ودایکی ڕازی بێت فەرموویەتی: (مَا عَابَ رَسُولُ اللهِ ﷺ طَعَامًا قَطُّ، كَانَ إِذَا اشتَهَى شَيئًا أَكَلَهُ، وَإِنْ كَرِهَهُ تَرَكَهُ) واتاکەی: (پەیامبەری خودا ﷺ ھەرگیز ھیچ خواردنێکی بەکەم وکورت سەیر نەکردووە. 📘[رواە مسلم]. وە پەیامبەری خودا ﷺ ئەگەر خواردنێکی بەدڵ بوایە دەیخوارد وئەگەر خواردنێکی بەدڵ نەبوایە نەیدەخوارد وعەیبداری نەدەکرد). ------------------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegramعائیشە(ڕەزای خوالە خۆی باوکی بێ)ئەگێڕێتەوە لەپێغەمبەری خواوە(ﷺ)فەرموویەتی: ◆ سێ کەس قەڵەمی تاوان نوسینیان لەسەر هەڵ گیراوە واتە تاوانیان لەسەر ناوسرێت: ❶-خەوتو تا خەبەری دەبێتەوە. ❷- منداڵ تا بــــــاڵـــغ دەبێت. ❸-شێت تـــائەوکاتەی ژیر دەبێتەوە وئەقڵی دێتەوە سەر خۆی. 📘حدیث صحيح رواه ابوداود رقم ٤٣٩٨ والترمذى رقم ١٤٢٣وابن ماجه ٢٠٤١ والنسائى ٣٢/٤ --------------------- 📲@ahaditsaheha
Open in Telegram