🔴ئاگاداریی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوو لە خەڵکی کوردستان هاونیشتمانییانی بەڕێز! دلسۆزانی گەل و نیشتمان ! ماوەی چەند ساڵێکە دیاردەیەکی نەشیاو و دوور لە هەر رەوشت و ئەخلاقێکی مروڤانە لە چەند شار و ناوچەیەکی کوردستان بە کەلک وەرگرتن لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان و دانانی لاپەرە لە لایەن کەس یا کەسانێکی گوماناوی بە مەبەستی ناوزڕاندنی خەڵکی باش و دڵسۆزی وڵاتەکەمان و لێدانی تۆمەتی جاش و ئیتلاعاتی بە دوای ئامانجە دزێو و چەپەلەکانیانەوەن ، ئەوە لە حالێک دایە ئەو جۆرە هەواڵانە دوور لە ڕاستیەوەن. بەڕێوەبەرانی ئەم جۆرە پەیجانە یا لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیە بەدناوەکانی ڕێژیمەوە بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگای کوردستان ڕاسپێردراون یا کەسانێکی نەفس نزمن بۆ پارە و باج وەرگرتن لە خەڵک دەست بۆ ئەو کارە دزێوانە دەبەن کە لە هەر دوو حالەت دا ڕاستە وخۆ و ناڕاستە و خۆ ئەو کارانەیان دەچێتە خانەی خەیانەت و خۆشخزمەتی بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی. ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو کارانە ڕادەگەیێنێ بەڕێوەبەرانی ئەو پەیج و کانالانە بۆ تەشکیلاتی حیزب ناسراون و لە ئەگەری درێژەدان بەو کارانە ناوەکانیان بۆ ئاگاداری خەڵک لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو دەکەێنەوە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوەندی تەشکیلاتی نهێنی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ @Xornews2
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 0 |
| 1 ч | 114 |
| 3 ч | 268 |
| 5 ч | 319 |
- Через 1 час114
- Через 6 часов319
- Всего сейчас319