Посты канала ونبوەکەمᰔᩚ.
من ناتوانم لە بیرت بکەم، چونکە هەر شتێک لە دەوروبەرمە یادی تۆم پێ دەخاتەوە… وەک ئەوەی دڵم فێری لەبیرکردنت نەبووبێت. 🥀
Открыть в Telegramخۆمان لەجێگایەک.. دڵمان لەجێگایەک .. فکر و خەیاڵشمان لەهەزار جێگا..!!🚶🏻➡️ وکاتێک بیرت دەکەم بێ دەسەڵاتترین کەسم :)
Открыть в Telegramکە ئەمەوێت لە بیرت بکەم هەموو رێگاکان دێنەوە سەر تۆ شەو کە ئەخەوم ئەڵێم ئیتر تەواو لەبیری ئەکەم .. بۆ بەیانی زیاتر لە رۆژەکانی تر بیرت لێ ئەکەمەوە ، نازانم وەک بڵێت لە کاسەی سەرم لەبری مێشک تۆ هەبیت بتەوێت نیشتەجێی ئەو شارە ڕۆحیانەم بکەیت کە مرۆڤەکانی تیا مردوون ، ئیتر تەنها شتێک لەسەرم هەیە تۆ لەم کاسەی سەرەم ناچیتە دەرەوە چەندە بێ ڕەحمانە منت داگیرکردووە و خۆمم نادەیتەوە ..!
Открыть в Telegramگرینگ نیە ڪاتژمێر چەندبێت ڕۆژبێت یان شەوبێت ڪە دەنگت ئەبیستم خــۆر لە دڵما هەڵدێت ..
Открыть в Telegramبەرگەگرتن ئەوە نییە کە ئازارت نەبێت؛ ئەوەیە ئازار هەبێت و تۆ هێشتا بتوانیت بەردەوام بیت. هەندێک جار مرۆڤ لە دەرەوە هێمنە، بەڵام لە ناوەوە شەڕێکی بێدەنگی لەگەڵ خۆیدا دەکات، شەڕێک کە هیچ کەس نایبینێت. بەرگەگرتن ئەوەیە هەموو ئەو شتانەی دەتوانن دڵت پڕ بکەن لە گلەیی، بەڵام تۆ هێشتا دڵت بە کینە نەسپێریت. ئەوەیە جارێک کەوتوویت، جارێک گریاویت، جارێک تێکشکاویت، بەڵام هەر جارێک بە پارچەکانی خۆتەوە خۆت کۆکردۆتەوە. لەوانەیە هیچ کەس نەزانێت چەند شتت لە خۆتدا خواردووەتەوە بۆ ئەوەی بێدەنگ بمێنیتەوە؛ بەڵام تۆ دەزانیت. تۆ دەزانیت چەند جار بەدڵت وتووە «بەسە»، بەڵام هێشتا هەنگاوت ناوە. بەرگەگرتن هەمیشە نیشانەی بەهێزی نییە؛ هەندێک جار تەنها نیشانەی ئەوەیە کە مرۆڤ، سەرەڕای هەموو شتێک، هێشتا نەیەوێت خۆی لەدەست بدات.
Открыть в Telegramالحياة قصيرة حاول ترضي اللّٰه وليس البشر ژیان ڪورتە هەوڵدە خوا ڕازی بڪەیت نەڪ مرۆڤەڪان♥️
Открыть в Telegramلە دەرگا بدە دەرگات لێدەکاتەوە، بکەوە ڕاستت دەکاتەوە ببە بە هیچ ئەو دەتکات بە هەموو شتێک
Открыть в Telegram