لە وڵاتە ژن کوژەکەی من ژن لە شێعردا تاووسە لە گۆرانیدا مامزە لە ڕۆماندا پەپوولەیە بەڵام لە حەقیقەت دا کۆیلەیە!.
Открыть в TelegramПосты канала •𝑺𝒑𝒆𝒄𝒊𝒇𝒊𝒄 𝑀𝑒𝑚𝑜𝑟𝑖esᥫ᭡
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ .
Открыть в Telegramئەسڵەن ئەگەر شکست نەخۆیت، لە کوێوە دەتهەوێ فێر ببیت؟! ئەو کەسانەی کە من تا ئێستا بینیوومن وە سەرکەوتوون، ئەوەندە شکستیان خواردووە کە مرۆڤ سەرسام دەبێت، تا گەیشتوونەتە ئەو شوێنەی ئێستا تێیدان. یان ئەو کەسانەی زۆر ئازاریان چێشتووە، زاناترین کەسانن کە من لەگەڵیان دانیشتووم و قسەم لەگەڵیان کردووە. تا ئازار نەبێت، پێناگەیت. دەبێت شتێک لەدەست بدەیت، تا شتێکی تر بەدەست بهێنیت و لێی فێر ببیت، وانییە؟! بیانییەکان دەڵێن: تەنانەت گەیشتن بە بەهەشتیش پێویستی بە مردنە . هیچ ژیانێک نییە کە بێ هەوراز و نشێو بێت. مەبەستی قسەکە: ژیان هەمیشە بەو شێوەیەی ئێمە دەمانەوێت ناڕوات. هەندێک جار شکست دەهێنین، ئازار دەچێژین و شتانێک لەدەست دەدەین، بەڵام گرنگ ئەوەیە لە هیچ کام لەمانەدا نەوەستین. چونکە هەر ئەزموونێک وانەیەکمان فێر دەکات و هەر هەوراز و نشێوێک دەتوانێت ئێمە پێگەیشتوتر و داناتر بکات. شکست کۆتایی ڕێگا نییە، بەڵکو بەشێکە لە فێربوونی ڕێگای سەرکەوتن. مرۆڤ بەبێ هەڵەکردن وە شکست و ئەزموونی ناخۆش ناتوانێت گەشە بکات و فێری ژیان ببێت.
Открыть в Telegramمن نابێ ئەوەندە ئیزن بەخۆم بدەم کە تۆ سەحرا بۆ نمونە ئێستا جلەکەت چ ڕەنگێک بپۆشی چونکە بۆی هیە سمیرا خۆشی لێ نێیه با سمیرا خۆشی لێ نێیە ، تۆ دەبی پێت جوانبێ خۆشیت لێبێ نەک من. نابێت ئەوەندە ڕێگا بە من بدەیت، ئەوەندە دەسەڵاتم پێ بدەیت کە تەنانەت بتوانم لەسەر هەڵبژاردەکانت بۆچوونم هەبێت. ڕێز لە کەسانی تر دەگرین. کەسانێک کە لەبارەی تۆ ئەسڵەن فکر ناکەنوە بەڵام خۆت وتووتە ئێمە پێویستمان بە خەڵک و مرۆڤەکانە بۆ ئەوەی پەیوەندیمان لەگەڵیان هەبێت. پێویستمان پێیانە بۆ پەیوەندی، نەک بۆ حوکمدان و ڕەخنەگرتن. ئێمە دەبێت بەو شێوەی کە هەین یەکترمان خۆشبوێت. نابێت ئەوەندە سنوورەکانمان لەگەڵ خۆمان و کەسانی تر لاواز بێت کە ڕێگا بدەین بۆچوونی کەسێکی تر کاریگەری لەسەر بڕیارەکانمان دابنێت. کەسێک لەبەر ئەوەی دەترسێت من لەسەر کارەکەی چی بیر دەکەمەوە، واز لەو کارە بهێنێت کە خۆی ویستی ئەنجامی بدات. ئەمە زۆر گرنگە!. مەبەستی قسەکە: نابێت ژیان و بڕیارەکانمان بە بۆچوونی خەڵک بەڕێوە ببەین. پەیوەندیمان لەگەڵ خەڵک بۆ خۆشەویستی و ڕێزگرتنە، نەک بۆ ئەوەی ڕێگا بەوان بدەین هەڵبژاردەکانمان دیاری بکەن.
Открыть в Telegramلەوانیە یەکێک ئێستا بێت و بڵێ باشە لەو سەردەمەدا و لەگەڵ ئەم بارودۆخەی ژیانە، چۆن دەتوانم ئارامیم هەبێت؟ تۆ ئاوا بە ئاسانی دەڵێیت ئارام بە! بەڵێ من دەڵێم ئێمە دەبێ لەو کاتەی کە دەزانی لەناو زریانێکی تونددا دەژیت و هیچ کارێکت لەدەست نایەت، جگە لەوەی بچیتە ناو ئەو زریانە و لەناو گەردەلوولییەکەیدا ئازار و ڕەنج بچێژیت، چونکە ئەمەش بەشێکە لە ژیان، دەتهەوێ چبکەی !؟ وا بیرناکەیەوە کە ئاوا تۆ ڕەنج و ئازار و ڕۆمانسی دەکەیت؟ نەخێر، ڕەنج بەشێکە لە ژیان. ئەگەر دەتەوێت، تەنانەت دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕۆمانسیش سەیری بکەیت، هیچ گرنگ نییە. بەڵام هەڵاتن لە ڕەنج و ئازار .. ئێمە نامان هەوێ واتای پێ نەدەین وە بڵێین شتێکی ئاسایە نا بەدڵنیایەوە ئازاری هەیە ئێمە نامان هەوێ بێنرخ نیشانی بدەین، یان ڕەنج و ئەو ئازارانەی مرۆڤەکان دەیچێژن پشتگوێ بخەین. دەتوانیت بڵێیت: من کەسێکم کە لەو هەموو ڕەنج و ئازارە دەرباز بووم لەبری ئەوەی بڵێیت: من قوربانیی شتێکم، چونکە کاتێک خۆت بە قوربانی ناودەبەیت، ئەو ناسنامە و ڕۆڵە بە خۆت دەبەخشیت. لە کاتێکدا دەتوانیت بڵێیت: من وەک سەربازێک چوومە ناو ئەو زریانە و بە سەرکەوتوویی لێی دەرچووم. مەبەستی قسەکە چییە؟ مەبەستی ئەوەیە کە: ئارامی واتە نەبوونی ئازار نییە؛ ئارامی ئەوەیە فێر بیت چۆن لەگەڵ ئازاردا بژییت و بەهۆیەوە خۆت لەدەست نەدەیت. هەروەها جیاوازییەک هەیە لەنێوان ئەوەی خۆت بە قوربانیی بارودۆخێک بزانیت و ئەوەی خۆت بە کەسێک بزانیت کە لەو بارودۆخە تێپەڕیوە. تۆ تەنها ئەو ئازارانە نیت کە بەسەرت هاتوون؛ تۆ هەروەها ئەو کەسەیت کە لەگەڵیاندا خەباتت کردووە.
Открыть в Telegramمن ئەگەر هاتوو ڕۆژێک بومە خاوەنی کچێک پێی دەڵێم: گەر هاتوو ڕۆژێک پیاوێک دەستی لەسەرت بەرز کردەوە لەناویبەرە، من دەتوانم تۆ لە زیندار دەر بێنم بەڵام لەناو گۆڕ نا .. من اگر روزی دختر دار شوم بە او می گویم: اگر روزی مردی دست روی تو بلند کرد نابودش کن، من میتوانم تو را از زندان بیرون بیارم اما از قبر نە ..
Открыть в Telegramبۆچی هەوڵنادەی لە بێدەنگیەکانی یەکتر تێبگەین ؟! بێدەنگی زۆر شت دەڵێ .. یەکێک ئەگەر گۆشەگیر بێ بێ هۆکار گۆشەگیر نابێ هەزاران فکری هەیە کەسانێک کە ئازاریان بینیوە عومرێکی پڕ لە خەشم و توڕەیان هەیە کەس ناڵێ تۆ بۆچی ئەوەندە توڕەی ؟! کەسانێک کە دیوەکەیان قفڵ دەکەن دەرکەی لەڕوی کەس ناکەنەوە چون یەک عومر هەوڵیاندا کە ببینرێن لێیان تێبگەن بەڵام نەبینران ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە وایان پێ باشتربێ کە لە دیوەکەیان لە چوار دیواری خۆیان بمێننەوە . ئێمەی مرۆڤ لە کۆتایدا بۆلای تراپی دەڕۆین کاتێک کە پەیوەندیەکانمان و لێک تێگەشتنمان لێکرت جیا بۆتەوە، دواتر دەڵێم خراپترین جواری ئەوەیە کە خۆشم لە خۆم دور ببمەوە واتە پەیوەندیم لەگەڵ خۆم بپچڕێنم جێگایەکی زۆر ترسناکە پەیامی ویدیۆکە: هەموو کەسێکی بێدەنگ، تووڕە یان دوورکەوتوو لە خەڵک، لەوانەیە هۆکارێکی هەبێت. هەندێک جار ئەوەی پێویستیان پێیەتی، کەسێکە کە بەڕاستی گوێیان لێ بگرێت، نەک حوکمیان لەسەر بدات.
Открыть в Telegramمن دیارێکی ڕۆژی لەدایک بوونم هەبوو لەگەڵ هاوسەرەکم چوین بۆ ڕێستورانێک وە لەوێ نوسرابوو هیوادارم کە هەدیەکەت بە دڵ بێ چون هەندێک کەس هەن کاتێک دێن بۆ ئێرە شێوازی بیرکردنەوەیان دەگۆڕێ بۆ ژیان ! وتم چ سەرسوڕهێنەر وە ناوی نان خواردن بو دە تاریکی دا گارسۆنەکە هاتو خۆی ناساند وە پرسی: سڵاو، ناوت چییە؟ ئێمەش خۆمان ناساند. وتی ئێستا دەتانبەمە شوێنی خۆتان من وا بیرم دەکردەوە کە ئەمە شوێنێکی ڕۆمانسییە، بۆ نموونە شەمعدان دادەنێن و شوێنەکە تاریک دەبێت. دەرگای دیوەکە کە کرایەوە وتی پانیک مەبە فێربە کە بەقوڵی نەفەس بکێشی وە من هەر بەو شێوەیە واقمابووم کە خودایە دەمانبات بۆ کوێ وە هەرکە دەرگاکە کرایەوە، تاریکییەکی زۆر هەبوو؛ وەک ئەوەی چاوت داخستبێت و لە خەودا بیت. لە دڵی خۆمدا دەمکوت: خودایە، ئێستا چۆن لێرە هەناسە بدەم؟ شوێنەکە زۆر تاریک بوو بۆیە گارسۆنەکە ڕێنوێنی دەکردم بۆ شوێنی خۆم کە ئەمە دیوارە و ئەمە کورسیە و دەست بە دیوارەکە بگرە عینەکێکی لە چاوی بوو. منیش وا بیرم دە کردەوە عینەکەکە تایبەتە بە تاریکی، بۆ ئەوەی بتوانێت لە تاریکیدا شت ببینێت و خواردن بۆمان بهێنێت. پێی وتم: ئێستا بڕۆ پێشێ دەستی ڕاستت کورسیەکی لێیه دەست بەو کورسیە بگرەو لەوێ دابنیشە پێی دەوتم ئافەرین سەمیرا ئافەرین دەنگی منت گوێ لێدەبێ چونکە من تەنها دەنگی ئەوم هەبوو و هیچ شتێکی ترم نەدەبینی. لە دڵی خۆمدا دەمکوت: خودایە، ئێستا چۆن خواردن بخۆم؟ باوەڕ دەکەیت لە کۆتاییدا بە دەستم نانم خوارد! چونکە کەچک و چەنگاڵەکەم نەدەبینی. وتم: من بەڕاستی هیچ نابینم. ئەویش پێی وتم: لیوانەکەت بگرە منیش هیچ نابینم پێکەوە لێرەین منیش بە دەستم دەگەڕام تا لیوانەکەمی لێ وەربگرم. کاتێک لە ڕێستورانەکە دەرچووین و تەواو بوو، دواتر گارسۆنەکەم بینی و گەڕایەوە پێی وتم: قورس بوو بۆت منیش وتم زۆر وتی کەوایە بەخێربێی بۆ دونیای نابینای من دواتر من سەیرم کردو وتم تۆ نابینیت؟! وتی خۆ من لەژورێدا پێم وتی سەیری ئەو لیوانە ببینە تۆ وتت نایبینم منیش وتم باوەڕکە منیش نایبینم ئاشپەزەکەش هات و سڵاوی لێ کردم. ئەویش کەسێک بوو کە بینایی نەبوو. بەو دۆخەوە پێی وتم: «من بەم شێوەیە بۆ ئێوە خواردن ئامادە دەکەم بەخێر بێن بۆ دونیای ئێمه ، هیوادارم خواردنەکەمان بە تام بووبێت.» ئەو ئەزموونە بووە هۆی گەشەیەکی ناوەکەیی لە مندا کە شوکرانەبژێر بم بۆ هەر ڕۆژێک کە بەیانی لە خەو هەڵدەستم. بۆیە دەڵێم دەبێت سوپاسی خودا بکەین کە جارێکی تر هەڵدەستین و ژیانمان بەردەوامە. کاتێک هەندێک شت هەندێک ڕوداو ڕودەدات بتوانین بە خۆمان بڵێین: کێشە نییە. چونکە هەندێک کەس هەن کە ئەو تواناییانەی من و تۆ بە سروشتی هەمانە، وەک دیارییەک پێمان دراون، ئەوان ئەو تواناییانەیان نییە. بەڵام سەیری ئەوە بکە چەند بە جوانی ژیانیان دەکەن! من کێم کە لە ژیان گلەیی بکەم؟ وە داوام لە ئێوە هەیە ئەوەندە ژیان بە سەختی مەگرن! مانای سەرەکی ویدیۆکە: ئێمە زۆرجار ئەو شتانەی هەمانە بە ئاسایی وەردەگرین؛ وەک بینین، بیستن، هەناسەدان و توانای جوڵەکردن. بەڵام ئەمانە هەموویان نیعمەتن. پەیامەکەی ئەوەیە کە لەبری ئەوەی هەمیشە گلەیی لە ژیان بکەین، فێری سوپاسگوزاری بین و بەوەی هەمانەوە نرخ بدەین.
Открыть в Telegram