Кабинет

Посты канала 🕊 𝒎𝒆𝒊𝒏𝒆 🤍

сначала новые

#11426Текст
Просмотры2 690
Пересылки—
Реакции36
Комментарии—
#11413Фото
Просмотры7 910
Пересылки—
Реакции20
Комментарии—
#11412Видео

لە دونیای مندا هیچ شتێک ئەوەنەی تۆ جوان نییە و ئەوەنەی تۆ ئاسوودەیی بۆ ژیانم ناهێنێت، ڕۆژی بوونت یەک جار لە تۆ و هەزار جار لە خۆم پیرۆز بێت.. ڕۆژی بوونتە و لە چاوانم دووریت و نازانم چۆن پیرۆزی بکەم پیاوی من، ئەمڕۆ باوەش بە خۆما ئەکەم و بوونت لە خۆم پیرۆز ئەکەم و ئازاری دووریەکەتم دووبارە نوێ کردەوە بۆ ئەمساڵی تەمەنت ئاواتی ئەوە ئەخوازم پێت بگەم و لە ژێر سیبەری یەکتردا ساڵێکی تەمەنمان تێپەڕێنین و تاڵە سپیەکانی ڕیشت لە ژێر چاوانی خۆمدا زیاد ببێت و بێبەش نەبم لە بوونت لە ژیانما، وەک هەمیشە بۆ ئەمساڵی تەمەنت نزای بەیەک گەشتنمان ئەخوێنم و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی چاوەکانتم لە نزیکمەوە، بۆ ئەمساڵی تەمەنت نیازی ئەوە ئەخوازم خۆم بەرامبەر چاوەکانت بوەستم و فوو لە مۆمی تەمەنت بکەم و ببم بە شاهێدی تێپەڕبوونی هەموو ساڵەکانی تەمەنت و پیر بوونمان لە باوەشی یەکتردا، تۆ تاکە بوونیت لەم دوونیایەدا دڵخۆشی بۆ دڵم ئەهێنیت و سوپاسگوزارتم بۆ هەموو ساتێک کە بەیەکەوە بەسەری ئەبەین، هیواخوازم بەختەوەریمان کۆتایی نەیەت و هەموو تەمەنمان پێکەوە لە ماڵە بچوکەکەتدا بە ئاسوودەیی و عەشقەوە بەسەر ببەین... خانمـەکـەت'🕊🤍! 1/7/2023 💌👫

Открыть в Telegram
Просмотры5 710
Пересылки—
Реакции13
Комментарии—
#11409Видео
Просмотры7 000
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#11406Текст

پیـاوی ژیان کردنــم..'🕊️⃝🤍! لە ڕۆژی 24 ساڵەی لەدایکبوونمدا.. ئەمەوێت پێت بڵێـم: سوپاس بۆ ( بوونت ) لە ژیانمـا پێویستم بە بوونی تۆ بوو. سوپاس بۆ ئەوەی خۆشەویستیەکەت لەگەڵما ڕاستەقینە بوو لە کاتێکدا لەم ژیانە هەتا هەست و سۆزیش مەسڵەحەتـە. سوپاس ئەی ئەوەی بۆ ڕۆحـم نزیکتر بوویتە لە جەستــەم. ئەوەی خۆشەویستی خودی فێرکردم خۆشەویستیەکەت بوو، بوونـت جوانترین شتی دونیایە بۆ من ڕووی دابێت، قەرەبووی دۆڕانەکانمە، وات کرد جوانی ژیانم پڕ بکات، زەردەخەنەکانمت گۆڕی بۆ جوانتـر، پێشتر تەنانەت پێکەنینیش ڕاستی نەبوو، مزگێنی بێت ئێستا لە ناخی دڵمەوە پێئەکەنم، دەستم کردووە بە لەبیر کردنی هەموو ڕوداوە ناخۆشەکانی ژیانم، دەستم کردووە بە دیلێتکردنی فرمێسکەکانی ئەوکات، تۆ زۆرت گۆڕی لە قەناعەتەکانم و زانیت چۆن لێم تێبگەیت و تەنانەت بیرکردنەوەشم بگۆڕیت، پێش شێوەت حەزم لە عەقڵ و بیرکردنەوەتە، هەستەکەم بەس تۆ لێم تێ ئەگەیت و کاریگەری تۆشم پێوە دیارە، خۆشمویستی چونکە بینیم دونیات بۆ من ئیهمال کرد و هەموو ژیانت بۆ بەدەستهێنانم و ئاسودەیم تەرخان کرد، جوانتر لە گرنگی پێدانت قەدر گرتنت بوو، هەندێک جار ڕسق ئیحساسێکە و لەگەڵ تۆ لەو ئیحساسەدا ئەژیم، ئەو ئاسوودەییەم بە خێری تۆیە. خـانـمە لاسـارەکــەت'🙈💍✨! 2,May,2023 11:11 p.m 💌👫💯           𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

Открыть в Telegram
Просмотры6 730
Пересылки—
Реакции25
Комментарии—
#11397Видео

پیـاوی ژیـان کردنــم'🕊️⃝🤍! گەر تــۆ پێبکەنیت پیــری درەنگتــر دێــت بـۆ بەر پـەنجــەرەی عــومـرم.. ھەموو گوڵەکانی ســەر کــراســە ڕەنگــاو ڕەنگــەکانیــشم بە گەشــی دەمێننــەوە، گەر تۆ پێبکــەنیت مــەرگ چـەند فـەرسەخێــک لە بەختــەوەریـم خۆی بەدوور دەگــرێت.. خــۆر بە شێوەیــەکــی جوانتــر ھەڵـدێ و مانــگ دڵـگیرانەتــر لـە ئاسمـاندا دەگــەشێتــەوە، گـەر تـۆ پێبکـەنیـت شەقامـە تـاریکـەکانـی تـەمەنـم تـوانای نائـومێـد کردنــی منیـان نابێـت.. پێـکەنینــەکانی تــۆ ئەو تــابلــۆ ڕەنگـاڵانــەن کـە بە دیــواری دڵــمەوە ھەڵــمواسیــون، ئـەو دەنــکە یاقــوتــانەن کــە ملوانکــەی شادیــم لێیــان چنیــووە، سومبــولی ئەو دێــڕانەن کــە ووشەگـەلێــکی ڕازاوەیــان لە ئامێــز کــردووە... نووری چاوەکــانی من، پیــاوەکەم گــەر تۆ پێبکەنیــت؛ ژیــان بەم ھەموو ناشرینیــەوە، هێشـتــا جــوانە... ژیــان بەم ھەموو مردنــەی ڕۆژەکــانیەوە، ژیــــانــــە...! شـادەمــاری دڵــم'🫀💍🙈! 12,April,2023 9:09 p.m 💌👫💯         𓁹🕊 @SOS4D 🕊 𓁹

Открыть в Telegram
Просмотры5 520
Пересылки—
Реакции10
Комментарии—
#11395Фото
Просмотры6 460
Пересылки—
Реакции18
Комментарии—
#11388Фото

پیاوی ژیان کردنـم'🕊️⃝🤍! هەر ئەو ڕۆژەی بۆ یەکەم جار لە کامێرە چاوەکانتم بینی و ئەو شەوەی بە دەنگی هەناسەکانت خەوم لێ کەوت. ئیتر دڵم خورپەی کرد وەک ئەوەی پێم بڵێ ئیتر تەواو ئەوەی ویستت هات'! لەو ڕۆژەوە هەنگاو ئەنێم بۆ نەخشاندنی داهاتویەک پڕ لە جوانی، داهاتویەک کە مردنیشم لە باوەشت بێت، ناخۆشی هەر ئەبێت بەڵام تۆ هەمیشە بۆت کردووم بە ڕێگایەک بۆ پەڕینەوەی ناخۆشیەکان..!ٚ کە ئەڵێم هەنگاو ئەنێم مەبەستم هەنگاو نان نییە بە پێیەکان..؟ ئاخر مەرج نییە بۆ هەنگاو نان تاکە ئامڕاز پێیەکان بێت'! ئەوەتا ترپەکانی دڵم هەمیشە هەنگاو دەنێن لە نیشتنیان لەسەر دڵی تۆ. زۆر کات ترپەکانی دڵم هەنگاوێکی وایان ناوە، زەحمەتێک لە زەحمەت زیاتر! ئەو ختورانەی بە دڵی مندا دێت چەندین وڵات ئەبڕێت تا لای تۆ. ئەوانە بەس نین پیاوەکەم..؟ ئاخر کە ئەو ترپانەم وەستا ژیانم ئەوەستێ، هەنگاوەکانم کۆتاییان پێ دێت، حەز و ئاواتەکانم ئەبن بە تۆز'! هەر ترپەیەک لە دڵی من هەنگاوێکە، هەر هەنگاوێکیش ئاهـ و حەسرەتێکە.. گەورەترین حەسرەتیش بینینی تۆیە، ئەو ترپانەی دڵم بە ویستی تۆیە ترپەی دێ و بۆ بینین و گەشتن بە تۆیە ئاهـ و ئازار ئەکێشێت'! 3-3-2023 💌👫💍

Открыть в Telegram
Просмотры6 960
Пересылки—
Реакции17
Комментарии—