Кабинет

Посты канала Skilled Study

сначала новые

#17903Текст
Просмотры553−74%к среднему
Пересылки—
Реакции22
Комментарии—
#17902Файл
Просмотры1 270−40%к среднему
Пересылки—
Реакции17
Комментарии—
#17901Текст
Просмотры1 910−10%к среднему
Пересылки—
Реакции57
Комментарии—
#17896Фото
Просмотры1 910−10%к среднему
Пересылки—
Реакции29
Комментарии—
#17894Текст
Просмотры2 590+22%к среднему
Пересылки—
Реакции116
Комментарии—
#17893Фото
Просмотры2 430+14%к среднему
Пересылки—
Реакции147
Комментарии—
#17887Файл
Просмотры2 170+2%к среднему
Пересылки—
Реакции20
Комментарии—
#17886Фото
Просмотры1 760−17%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
#17881Текст

📌تەنها 𝟏𝟕 ڕۆژ ماوە بۆ تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ ، قوتابی نابێت لەم ماوەیەدا تەنها بە خوێندنەوەی بابەتە نوێکانەوە سەرقاڵ بێت ، بەڵکو ئەبێت خوێندنەکەی بە پلانی ڕێکخراو دابنێت بۆ جێگیرکردنی زانیاریەکان و پێداچوونەوە و تاقیکردنەوەی خۆی. 🗓️ پلانی 𝟕 ڕۆژی کۆتایی پێش تاقیکردنەوە| 🔁ڕۆژی 𝟏 | پێداچوونەوەی گشتی: • سەیری سەرجەم بابەتەکان بکات. • بابەتە بەهێز و لاوازەکانی دیاری بکات. • پلانی خوێندنی ڕۆژانە دابنێت. 🔁ڕۆژی 𝟐 | بابەتە لاوازەکان: • گرنگی زیاتر بە بابەتە قوڕسەکان بدات. • پرسیار و نموونەی زیاتر چارەسەر بکات. • ئەو شتانەی لێی تێنەگەیشتووە بپرسێت. 🔁ڕۆژی 𝟑 | تاقیکردنەوەی خۆی: • کتێبەکە دابخات و لەبەر خۆی بابەتەکان بڵێتەوە. • پرسیاری ساڵانی پێشوو شیکار بکات. • نیشانەی لاوازییەکانی تۆمار بکات. 🔁ڕۆژی 𝟒 | چارەسەرکردنی هەڵەکان: • هەڵەکانی تاقیکردنەوەکانی پێشوو بخوێنێتەوە. • هۆکاری هەر هەڵەیەك بدۆزێتەوە. • ئەو بابەتانەی تێی نەگەیشتوویت جارێکی تر بخوێنێتەوە. 🔁ڕۆژی 𝟓 | تاقیکردنەوەی نموونەیی: • وەك تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە مامەڵە لەگەڵ خۆی بکات. • کات بۆ هەر پرسیارێك دیاری بکات. • بەبێ کتێب و بەبێ یارمەتی وەڵام بداتەوە. 🔁ڕۆژی 𝟔 | کورتە و گرنگەکان: • یاسا ، پێناسە ، خاڵە گرنگەکان و وشە سەرەکییەکان پێداچوونەوە بکات. • کورتەی خۆی بخوێنێتەوە. • دووبارە بابەتە لاوازەکان جێگیر بکات. 🔁ڕۆژی 𝟕 | ئارامکردنەوەی مێشك و ئامادەکاری: • پێداچوونەوەی سووك و کورت بکات. • جانتا ، قەڵەم و پێداویستییەکانی تاقیکردنەوە ئامادە بکات. • زوو بخەوێت و خۆی ماندوو نەکات. ⏰ڕۆژانە چۆن ئەبێت بخوێنن؟ • 𝟒-𝟔 کاتژمێر خوێندنی چڕ ، بە پشووی نێوانیان. • 𝟓𝟎 خولەك خوێندن + 𝟏𝟎 خولەك پشوودان تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ (کلیك بکە بۆ زانینی گشت تەکنیکە بەهێزەکانی خوێندن یەکەم دووەم). • مۆبایل و سۆشیال میدیا لە کاتی خوێندن دوور بخەنەوە. • هەموو ڕۆژێک لە وانەیەك زیاتر تاقیکردنەوەی خۆی بکات. • خەوی 𝟕-𝟗 کاتژمێر لەبیر نەکات. ✅لە هەفتەی کۆتایی ئەمانە مەکە: • بابەتی نوێی زۆر دەست پێ مەکە ، چوونکە مێشک ئەشڵەژێنی بەهۆی کردنەوەی فۆڵدەری کۆن و تازە. • شەو تا بەیانی بێ خەو مەمێنەوە. • تەنها کتێب مەخوێنەوە ، خۆت تاقی بکەرەوە. • بەهۆی نمرەی کەسانی ترەوە سترێس مەبە. • لەکاتی تاقیکردنەوەدا چۆن مامەڵە لەگەڵ وەڵامی پرسیارەکان بکەن کلیك بکە. ✅ئامانجی هەفتەی کۆتایی ، زیادکردنی زانیاری نییە بەڵکو ئامانج جێگیرکردنی زانیارییەکانی پێشوو و ئامادەکردنی مێشکە بۆ وەڵامدانەوە لە تاقیکردنەوەدا. ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ 🤍| @skilled_study

Открыть в Telegram
Просмотры4 070+92%к среднему
Пересылки—
Реакции92
Комментарии—