گەر"ڕوخسارت"لێرە بوایە ڕەنگ بوو نامۆیی ئەوەندە ئافرەتێکی گرژومۆن و قژ ژاکاو و ڕەنگ خۆڵەمێشی نەبوایە و لەوانە بوو بەیانییەک دەموچاوی ساماڵێکی تێ کەوتایە. ئەگەر"دەنگت"لێرە بوایە ڕەنگ بوو تەنیایی ئەوەندە عاشقێکی لاتەریک و ڕۆژنامەیەکی بێدەنگی سووچی ئەم قاوەخانەیە و جگەرەکانی لالێوی ڕۆمانێک و هەوایەکی کپ نەبوایە و لەوانە بوو، نیوەڕۆیەک لەرە و سەمای سترانێکی تێ کەوتایە ئەگەر"لەشت"لێرە بوایە ڕەنگ بوو جەستەم وەکوو ئێستە بەفری ئەم قوتبە نەبوایە یاخود نسێی چرپای ناو ئەم ژوورە و بەندەرێکی ساردوسڕی چۆڵ نەبوایە و لەوانە بوو ئەگەر تۆ لێرە بوویتایە لە شەوێکدا بەر پڕیشکی بەردەئەستێی مەمکەکانت بکەوتایە و کڵپەیەکی بکردایە ئەگەر تۆ لێرە بوویتایە! #ش_بێکەس #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в TelegramПосты канала ڕۆزانـــا🌻
بە "نالی"باوەڕت نایێ خەیاڵت بێت و بیبینێ.. کە چۆن مەشغووڵی نەغمەی گۆشەیی ناڵینتە،بازا! #نالی_حەزرەتی_غەریبان #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegramمەعشووقە؛ لە لا، جام؛ بە لەب، مەنزڵی خەڵوەت چیدی هەیە دنیا! کە تەمەننا لە خودا کەم؟! #ئەدەب
Открыть в Telegramنازی شۆخێکی نازەنین دەمباتە بەهەشتی بەرین.. #هێمن #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegramکە هەنگاوێ پێشم دەکەوی ترسی دونیام لێ دەنیشێ...بفڕیت و دیار نەمێنی بانگت دەکەم و بە شتی ترەوە دەتخڵافێنم بەزەوی و مناڵیی و نوقڵ و غەریبییەوە سەرێک با دەدەی وەک ئەوەی بە چرپە بڵێی: تەماعی هیچم مەدە بەر، تۆ خۆت بۆ مانەوە باشترین پاساوی! #دلاوەر_قەرەداخی #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegramناوت دەبەم،دڵم به زوبان حەسەد دەبا یادت دەکەم،لەگەڵ دڵەکەم دێتە شەڕ زوبان! #مەولانا_مەحوی #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegramبۆنی پرچی باراناویت، شەوەکەی گوڵاوپڕژێن کرد ماچم کردی و هەموو گیانم نوقمی ڕووناکی و گوڵاو بوو گەر بیرت بێت، له هۆش خۆم چووم مانگ له نێو زیندانی هەورا بەرەڵا بوو ... #ڕەفیق_سابیر
Открыть в Telegramدانی پیادەنێم : تۆ جوانی، وەک دڵۆپە شەونمێکی سەر پەڕەی گوڵ. پەرستگەی چاوی هەموانی، وەک دڵۆپەشەونمێکی سەر پەڕەی گوڵ. کەچی لێم بوویت بە پەساپۆرت، لەگەڵمایت و لێت بێزارم پڕ بە دڵ ... #پەشێو
Открыть в Telegramئێستا.. منی ون لە تەمومژی ڕەشی غوربەتا گەڵای درەختی گیانم هەڵوەری.. لەناو بڵێسە و گڕی مەینەتا دە توخوا وەرە.. بیابانی دڵم.. تینوی کانیاو - شەیدای سێبەرە دە توخوا وەرە.. با سەرابەکان ببن بە شەتاو درەخت سەر بکا بە کۆشی هەورا.. هاژە بێتەوە ناو چەمی سووتاو #حەمە_عومەر #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegramبا..چاوی تۆ بۆ کوشتنم تەرخان نەبێ، با..زوڵفی لوول من شێت نەکا و پەخشان نەبێ.. #شێخ_حەسیب #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegramنیوە شەوە و شارێک نووستوە نەنووستوم نیوە شەوە و نازانم ئەم شەوی هەتەر ئادەمی سەدەی کام حەوا پەلی گرتووم؟ چ یاقوبێ ونی کردووم؟ #بەکر_علی #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegramهەرچی رەنگە لێم داماله بمکە بە خۆت هەرچی بارانە لێم بەرەوە سێبەرەکەی خۆتم بەرێ وەرەو وەک ئاگرەکەی دڵی خۆت پرم بکە لە شەوق و لە دەنگی سەنتور بمکە بە نەی بۆ ئەوەی ناڵین بژەنم بمکە بە هەورو باران و پەلکەزێرینەی ئیمان بۆ ئەوەی کە ئەگەرێمەوە لای تۆ کانیەکی ئەوەندە ئاشق بم قەتاو قەت وشک نەکەم بۆ ئەوەی هەتا دێمەوە بەر قاپیەکەی سۆزی تۆ نەبمە سەهەندی سەرمێوەکانی عومری خۆم لە زستانی قەسیدەیەکا بەفرەکەی روحم لەبەر هەتاوی ئیشقی تۆدا بتوێتەوە هەتا ئەودەمەی دەگەرێمەوە ئاسمانەکەی ئیمانی تۆ...... بمبەرەوە لای خۆم بمبەرەوە لای خۆم! #جەمال_غەمبار #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegramگوڵدانەکان بە دەستمەوە دەشکێن بە لای ئینجان گوڵە مێخەکەکاندا دەڕۆم و ڕوی عەتریانم لێ وەردەگێڕن دەچم بۆ سەفەر و ڕێی گەڕانەوەم لێ تێک دەچێت دەزانم حاڵم هیچ باش نیە دەزانم هەبێ و نەبێ تۆ دڵت لام نیە! #دلاوەر_قەرەداخی #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegramشوێن نەما بە دوای دڵمدا نەگەڕێم: سینگم گیرفانم سەر ڕەفەی خەیاڵم نێو چەکمەجەی نووسین و بەربەرۆچکەی شیعرم کاتێ دەگەم و دەستی نووقاوی غەریبییم، کە بۆنی پەڕەسێلکەی دڵتەنگی لێدێ، بۆ تەوقە دەکەمەوە ئینجا دەزانم ... دڵم لە کوێ بووە هەر لەوێوە تا ئێرە بەو هەموو ڕێگەیەدا، توند ... توند لە نێو مشتما بووە! #دلاوەر_قەرەداخی #ڕۆزانـــــا - @rozana_kurdistan 🌼
Открыть в Telegram