Кабинет

Посты канала پەند و مەتەڵ😁

сначала новые

#1586Превью ссылки

پەندی پێشینیان چه‌ند په‌ندێكی مه‌لا غه‌فووری مه‌هابادی   حه‌ز ده‌كه‌ی دوور بی، له‌ گێره‌ كێشه‌ به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت، پێ ڕابكێشه وتیان به‌ ڕێوی، شاهیدت كێیه‌؟ وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه له‌ شار و لادێ، ئه‌م نه‌قڵه‌ باوه‌ گیای شین به‌ جێگای، سه‌خته‌وه‌ ماوه به‌سمان به‌سه‌ردا، لێده‌ گیزو فیز پێوه‌دان خۆشه،‌ نه ‌وه‌ك ویزه‌ویز ئاو بتبا مه‌چۆ، سه‌ر پردی نامه‌رد چش با بخنكێی، به‌ سه‌د ئێش و ده‌رد شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی، زوو دانیشتنه‌ به‌ردی زل، به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه شوێن بۆ سه‌رپیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه‌ گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه وتیان پشیله‌، گووت به‌ ده‌رمانه‌ دایپۆشی به‌ خۆڵ، ئه‌و بێ ویژدانه‌ مه‌شهوره‌ بزن، بۆ تاقه‌ شه‌وێ جێگای خۆش ده‌كا، له‌ كوێ وه‌ركه‌وێ قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه‌ ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی، له‌بیر برده‌وه قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه‌ هه‌مانه‌ نان ئه‌و نانه‌یه،‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه        https://t.me/pandumatal

Открыть в Telegram
Просмотры384−24%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—