Посты канала ﮼نـیل🤎.
ئەو بەشەی کەس نایبینێت، راستەقینەترین بەشی بوونی ئێمەیە. هەموو دارێکی بەرز، قەرزاری ئەو ڕەگانەیە کە لە تاریکی خاکدا خۆیان شاردووەتەوە. هەموو جوانیەکانی دەرەوە، تەنها سێبەری ئەو کارە نەبینراوەیە کە لە ناخدا کراوە. رۆحی خۆت، بە هەمان ئەو وردەکاریانە بتاشە؛ کە داهاتووی پێ دەنەخشێنیت•🤎!
Открыть в Telegramلەناو ئەم شارە سارد و شێدارەدا، لەنێوان هەزاران کۆڵان و ملیۆنان مرۆڤدا، من تەنها تەنهایی خۆم دەناسمەوە. خەڵکی بە تەنیشتمدا تێپەڕ دەبن، پێدەکەنن، قسە دەکەن، یەکتری لە باوەش دەگرن... بەڵام من وا هەست دەکەم بینەرێکی نادیارم لە شانۆگەرییەکدا کە هیچ ڕۆڵێکم تێیدا نییە. ئایا ئەوان بەڕاستی دڵخۆشن؟ یاخود ئەوانیش وەک من، دەمامکێک لە فێڵ و پێکەنین دەپۆشن تا شاراوەیی ئازارەکانیان بەدیار نەکەوێت؟ تەنهایی ئەوە نییە کە کەست لەپەنا نهبێت، بەڵکو ئەوەیە لەناو جەنجاڵیی خەڵکدا بیت و نەتوانیت بڵێیت: من لێرەم، منیش ئازارم هەیە•🤎!
Открыть в Telegramسەیرترین شت لەبارەی مرۆڤەوە ئەوەیە کە دەتوانێت لە هەمان کاتدا هەم خاوەنی بەرزترین بەهاکان بێت و هەم نوقمی نزمترین ئاستی ڕووخان بێت•🤎!
Открыть в Telegramمن لەو مرۆڤانەم ئارەزوومە کە ڕۆیشتم دوای خۆم وێرانەیەک جێبهێڵم ، تا بۆ هەمیشە بیر لە گەڕانەوە نەکەمەوە من لەو کەسانەم بەهیچ شتێکی ئەم سەردەمە ، تەنیاییەکەم ئاوەدان نابێتەوە بەخەنجەری پیاوانی سێبەر برین لەگیانم درووست نابێت بە جنێوی ، جنێو فرۆشانی ناو دونیای شاشەکان ، خەونەکانم نازڕێن شوێنی من تاریکیەکە ، بەهیچ مانگێک ڕووناک نابێتەوە•🤎!
Открыть в Telegramمرۆڤ ئەوە نییە کە بەسەریدا هاتووە؛ ئەوەیە کە دەیەوێت ببێت بەهۆی ئەوەی بەسەریدا هاتووە•🤎!
Открыть в Telegramهەندێک جار دەبێت لە هەموو شتێک دووربکەویتەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە بۆ ئەو کەسەی کە پێش ئەوەی جیهان بیگۆڕێت، بوویت•🤎!
Открыть в Telegramخۆت بە لۆمەکردنی ڕابردوو ماندوو مەکە، هەندێک شەمەندەفەر کە دێنە وێستگەی ژیانت تەنها بۆ ئەوەن فێری غەریبی و سەفەرت بکەن•🤎!
Открыть в Telegramدڵم ئاسوودەیە کاتێک دەزانم؛ ئەوەی هی من بێت هەر پێم دەگات، ئەوەشی کە لە دەستم دەچێت، هەرگیز هی من نەبووە•🤎!
Открыть в Telegramئەم سەرزەمینە پڕە لەو مرۆڤانەی، كە ئێواران تەماشای ئاوابوونی خۆر دەكەن، ئاوابوونی خەونەكانیان بیردێتەوە•🤎!
Открыть в Telegramمن لە ناو قەرەباڵغیی مرۆڤەکاندا ناژیم، من لە ناو قەرەباڵغیی خەیاڵەکانی خۆمدا نوقم بووم•🤎!
Открыть в Telegram