بۆ ئەوەی ویژدانم ئازارم نەدا هەموو کاتێك ڕاستیم وتووە،چۆڵییەکی تاڵ و بێ دەنگم پەسەندە وەك لە گەرما و قەڕەباڵغی درۆ”🖤
Открыть в TelegramПосты канала نامەکانی”🖤
کەس نەبوونی جێگەی دەگرێتەوە، و نەبوونیشیان شوێنێک داگیر دەکات هەموو شتێک لە سفرەوە دەست پێدەکات و هەر لەوێش دەمێنێتەوە”🖤
Открыть в Telegramبێزارم لە ژیان لە هەمووان وەڕەزم و لە هەموو شتێك ماندووم لە هەوڵدان بۆ هەر شتێک و هیواخواستن لە بوون و نەبوون لەناو دەریایەک لە بێدەنگیدام و ناخنکێم…ئیتر حەز بە ڕزگاربوونیش ناکەم”🖤
Открыть в Telegramلە ناخمدا باهۆزی ئازار و هەزاران دەردم هەڵکردووە، بەڵام لە وەڵامی پرسیاری دۆخما، تەنها بە ڕێز و بێدەنگییەوە دەڵێم”باشم” ڕەنگە ڕوخسارم هێمنترین سیمای جیهان نیشان بدات، اما تەنها خودا دەزانێت لە پشتی ئەو «باشم»ەدا چەند شکان و ئازار شاراوەتەوە”🖤
Открыть в Telegramکاتێک جیهان دەخەوێت، قورسترین کار ئەوەیە بەرگەبگریت لەگەڵ ئەو دادگایە نهێنییەی کە مێشکت بۆ خۆت دروست دەکات “جەستە داوای پشوو دەکات”بەڵام ڕۆح لە ژێر باری قورسیی ڕۆژە نەبراوەکاندا دەناڵێنێت..🖤
Открыть в Telegramگومان لەوەدا نییە کە چاوەڕوانیی دیدار جوانترین ژوانی خۆشەویستییە بەڵام زامەکە لەوەدایە هەر کاتێک دەستی هەنگاوەکانم درێژ دەکەم بۆ دیدارت، بەدەستی بەتاڵ و بێدەنگیی "نەهاتن"ت دێمەوە. تۆ نەهاتیت... و منیش تا ئهبەد لەو شوێنەدا بە جێماوی بێ دیداری تۆ مامەوە”🖤
Открыть в Telegramلە بێدەنگیی ژوانێکدا، گەرمیی جەستەت و ڕوانینە تیژەکانت قووڵترین کڵپەی ئارەزوو لە ناخمدا دەبووژێننەوە، بەرکەوتنی لێوەکانت و ئاگربارانی نزیکبوونەوەت لەسەر پێستم، جادوویەکە بۆ توواندنەوەم لەنێو باوەشتدا”🖤
Открыть в Telegramتۆ غرورەکەت وەک تاجێک دەپۆشیت بەڵام لەبیری دەکەیت کە من لە قووڵایی ئیهمالکردنێکدا دەژیم، پاشایەتییەکەشت تێیدا نابینرێت پاشەکشەی من لە تۆ شکۆمەندییە چونکە قووڵترین وەڵام بۆ غرور بێدەنگییەکە کە بوونت بکاتە هیچ”🖤
Открыть в Telegramکەسایەتیی بەهێز بە هاوارکردن دروست نابێت , بەڵکوو بە دەنگێکی نزم ژیانێک بژێت کە شایەنی سەرنج بێت”🖤
Открыть в Telegramکە خۆشەویستی بە ڕەنگی سووری بێ زەمەن نیشتە سەر ڕۆح ، سڕبوونی ئاگاییی مادی ، تەنها باجێکە بۆ وەرگرتنی ناسنامەی نەمری”🖤
Открыть в Telegramلێو تەنها سنوورێکی باریکە لەنێوان ئاگایی و نەبووندا ، کاتێک خوێن لەو سنوورە دەپەڕێتەوە ، ڕستەی ژیان کۆتایی پێدێت و بێدەنگیی ئەبەدی دەست پێدەکات”🖤
Открыть в Telegramیەکێك لە گەمژەییەکانی زۆرێك لە مرۆڤەکان ئەوەیە ڕاستی ئێهمال دەکا و دوای هەڵە دەکەوێ وەك بلیمەتێك وە کاتێك دەگات بە کۆتاییەکەی دان بە هەڵەی خۆی دادەنێ؟ نەخێر..بەڵکوو غروور دەیگرێ و دەڵێ هەموو هەوڵێکم دا”🖤
Открыть в Telegram