Кабинет

Посты канала مزراویلکە

сначала новые

#8608Текст
Просмотры392−72%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#8607Текст

سنوور دەرگای ماڵەچۆڵێک بەدەم باوەوە شەقەی دەهات. کەلاکی مەڕێک لەناو کۆڵان کەوتبوو. لە دوورەوە دەنگی تەقە دەهات. هەر ڕۆژە بڵێسەی ئاور لە شوێنێک بەرز دەبووەوە. هەر شەوە ماڵێک دەبووە پرسەخانە. ئەو شەوە، ئەو و باوکی لە لای ئاگرێک دانیشتبوون. باوکی پاڵی بە گابەردێکەوە دابوو. کچە پیاڵەیەکی چایی دایە دەستی باوکی و پرسی: باوکەگیان، پێت وایە ئەم شەڕە بەرەو کوێ بچێت؟ باوکی هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: ئەو کاتەی فەرانسە بە ئاشکرا پشتیوانی لە دوژمن دەکرد و هەندێک لە خێڵەکانیش پاشگەز دەبوونەوە، من و چەند هاوڕێیەک لە خزمەتی شێخ بووین. یەکێک لە هاوڕێکان لە شێخی پرسی: قوربان، ئێستا چی بکەین؟ فەرمووی: نازانم چی ڕوودەدات و ئەم شەڕە بە کوێ دەگات؟ بەڵام دەبێت ئەرکی خۆمان بەو شێوەیە جێبەجێ بکەین کە نەوەکانی داهاتوو بە بیستنی ناومان هەست بە سەربەرزی بکەن، نەک سەرشۆڕی! کچە چاوی لە ئاگرەکە بڕی: ئەگەر لەم شەڕەدا سەرنەکەوین، چ دەبێ؟ باوکی وتی: «هەموو شتێک بە دەستی ئێمە نییە، کچی خۆم» پیاڵەکەی دانا، چوو سەرێک لە هێزەکانی بدات. ڕۆژێک، لەنێو تەقە و دووکەڵ، چەند هاوڕێیەک کەوتنە ناو گەمارۆی دوژمن. ئەو کچە لە پشت بەردەکانەوە خۆی گەیاندە نزیکیان. بە هاوار و ئاماژە ڕێگای پاشەکشەی دەست‌نیشان کرد. دەستی دایە چەک و یارمەتییانی دا تا دەرباز ببن. ئەوان یەک بە یەک کشانەوە. کچە لە شوێنەکەیدا مایەوە تا دوا کەسیان دەرباز بوو. کە ویستی بگەڕێتەوە، گوللـەیەک لە لاقی کەوت. سەربازانی دوژمن گەیشتنە سەری، چەکەکەیان لێ ئەستاند و بردیانە لای فەرماندەکەیان. فەرماندە لە پشتی مێزەکەی دانیشتبوو. نەخشەیەک و چەند لاپەڕەیەک لەسەر مێزەکەی بوون. کاتێک پێیان گوت ئەوە کچی سەرکردەی شۆڕشە، سەری بەرز کردەوە. ماوەیەک سەیری کرد. پاشان فەرمانی چارەسەرکردنی برینەکەی دا و ناردییە ناوەندی فەرماندەیی. پاش چەند ڕۆژ فەرماندە بە پێکەنینەوە هاتە ژوورەوە. وتی: پێم وابوو کوڕی فەرماندەی شۆڕشمان دەستگیر کردووە، نە کچەکەی. کچه گوتی: «کوڕ یان کچ، من دیلی دەستی ئێوەم.» فەرماندە کورسییەکەی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و دانیشت. ـ دەتوانیت چیتر دیل نەبیت. من هەمیشە ڕێزم بۆ کەسانی بوێر هەبووە. کاتێک بیستم توانیوتە هاوڕێکانت لە گەمارۆ دەرباز بکەیت، زانیم کە تۆ کچێکی ئازا و بەجەرگی.» کچە بێدەنگ مایەوە. لە دەرەوە دەنگی هاتوچۆی سەربازان دەهات. -- بەڵام پێم وایە حەزناکەی بە دەنگی تەقە وەخەبەر بیت و بە ناڵەی برینداران خەوت بزڕێت. منیش حەزمە کچێکی ئازا، لە تەنیشتم بێت نەک بەرانبەرم. تۆ دەتوانیت ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەیت و ببیتە هاوسەری من. کچە چرکەیەک بێدەنگ بوو. چاوی لە برینی لاقی خۆی کرد. پەنجەکانی بە دەوری پەتی برینەکەیدا دەسووڕاند. پاش نەختێک بیرکردنەوە سەری هەڵبڕی: «لەسەر خاکی باوانم ناتوانم ملکەچی تۆ بم. بەڵام لەوبەری سنوور دەتوانیت خاوەنی من بیت.» فەرماندە چاوەڕێی ئەو وڵامەی نەدەکرد. پرسی: «خاکی باوانت تا کوێ دەگات؟» وتی: «تا ڕووباری باتمان.» فەرماندە سەیری نەخشەکەی کرد. پاشان فەرمانی ئامادەکردنی گەشتەکەی دا. ڕێگا دوور بوو. سواری ئەسپێکیان کرد. فەرماندە لە پێشەوە دەڕۆیشت و دوو سەرباز لە دوو لای ئەو کچە بوون. فەرماندە جاروبار ئاوڕی دەدایەوە و سەیری کچەی دەکرد. لە خەیاڵیدا باوکی ئەو کچەی دەبینی کاتێ هەواڵی گەشتەکەی پێ دەگات؛ زەبرێک قورستر لە زەبری گوللـەی تۆپ! کاتێک گەیشتنە سەر پردی ماڵابات، ئەو کچە وتی: ئێستا گەیشتووینەتە سنوور. دەمەوێت بۆ دواینجار سەیری خاکی باوانم بکەم. فەرماندە سەرێکی هەژاند و بە دوو سەربازەکەی ئاماژەی کرد کە بیبەنە سەر پردەکە. لەسەر پردەکە ڕاوەستا. شەماڵ هەڵی کردبوو. بەفراوی کوێستان بەرەو خوار دەهات. لرفەی لافاو و هاژەی قەڵبەزە دەهاتە بەر گوێ. با جلەکانی دەجوڵاند. سەیری خاکی باوانی کرد. چرکەیەک وەستا؛ پاشان خۆی فڕێدایە ناو ڕووبارەکە. سەربازەکان بەرەو لێواری پردەکە ڕایان کرد. یەکێکیان خۆی بۆ ناو ئاوەکە هەڵدا، بەڵام شەپۆلە بەهێزەکان پێش ئەوان گەیشتبوون. پیرەمێردێک لە هاوڕێیانی فەرماندە کە لە دوورەوە سەیری دەکرد، دەستی کرد بە پێکەنین. فەرماندە بە تووڕەییەوە هاواری کرد: پیرەمێرد! بە عەقڵی من پێدەکەنی یان بە ڕیشە سپییەکەی خۆت؟ کچی فەرماندەی دوژمن خۆی کوشت و تۆ پێدەکەنی؟ پیرەمێردەکە کە لەبەر پێکەنین چاوی پڕ لە فرمێسک ببوو، فرمێسکەکانی سڕییەوە و گوتی: چەند مانگە دەکوژین و دەسووتێنین بۆ ئەوەی بزانین ئەم خاکە هی کێیە؟ ئەم کچە بە شەلەشەل وەڵامی دایەوە. پاشان ئاماژەی بە ڕووبارەکە کرد: فەرموو، ئەوەش سنوور! تۆ لەسەر نەخشە دەیبینی، ئەو لەسەر خاکی باوباپیرانی خۆی. فەرماندە هیچ وەڵامێکی نەبوو. ئاو لە ژێر پردەکەوە بە هاژەهاژ دەڕۆیشت. عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٨/٢٧ لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی ڕەندی خانم، کچی محەممەد عەلی یونس، هاوڕێی شەهید شێخ سەعیدی پیران.

Открыть в Telegram
Просмотры1 320−7%к среднему
Пересылки—
Реакции24
Комментарии—
#8606Текст
Просмотры1 500+6%к среднему
Пересылки—
Реакции33
Комментарии—
#8605Текст

#م ـــــــــــــــــ ص دۆستێکی خانێ(پیرانشار) بۆی گێڕامەوە کوتی ماوەیەک لەو گەڕەکەی ئێمە، سەگی بەڕەڵڵا و بێ خاوەن، ژیانیان لێ تاڵ کردبووین. جار هەبوو دێڵەبەبا دەهات، هەتا چل چوارپێم لەدووی دەژمارد. پاشان دێڵە یەکی تاق دەکردەوە و بێ ئەوەی حیسابێ بۆ کەس بکەن، لەنێوەڕاستی کۆڵانێ پشتیان لێک قایم دەکرد. جا تانە و تەشەری خێزانیشم لەوێ ڕاوەستی، تاو نا تاوێک کەچکێکی دە قابڵەمەی دەگێڕا و لاتاوێکی ڕێدەهاڵاندم: بەزیادم نەکردی، وەک ئەو سەیەشت پێ ناکرێ. بەشەو دەبۆ چەق و لوورێک، مەگەر خودا بزانی. دایمە دەتکوت گورگ لەمەڕی داوە. ڕۆژێک سێ کەیخودای دیکەشم وەدوای خۆم دان و چووینە شارەداری. کوتم ئاغای شارەدار، ئەمن نە داوای پردی هەوایی دەکەم، نە هاتووم بپاڕێمەوە شەقام و کۆڵانم بۆ ئیسفاڵت کەی، بەڵام بیکە لەڕێی ئەو خودایەی عیلاحێکن لێ بکەن، ماڵوێران بووینە بەدەست سەیان. ژن و منداڵ ناوێرن سەر هەڵکەن، بۆخۆشن بەپارێز دێینەوە ماڵێ. شارەدار کوتی بەسەرچاو ئێستا بۆت چارەسەر دەکەم. زەنگی بۆ کارمەندێکی خۆی لێدا، کە وێدەچوو شارەزای ئەو کار و بارە بی، کوتی ئاغای...... بەخۆت و جەماعەتت بڕۆنە فڵان گەڕەکە سەیەکان بخەسێنن. کوتم ئاغای شارەدار خۆ ئەو سەیانە ئەمە ناگێن، دەنگرن. کارێکی وابکە بەیەکجاری لەکۆڵن ببنەوە. @mzravilka

Открыть в Telegram
Просмотры1 540+9%к среднему
Пересылки—
Реакции33
Комментарии—
#8603Текст

بێگانە عەبدوڵڵا ئەفەندی لە لای سەرووی ماڵەکەوە دانیشتبوو. چاوی لە کوڕەزاکەی کرد و پرسی: «تۆ لە کام قوتابخانە دەخوێنیت؟» کوڕەکە پێکەنی. «من زانکۆم تەواو کردووە.» عەبدوڵڵا ئەفەندی سەرێکی لەقاند و گوتی: «لە خۆڕا نەیانگوتووە پیری و کەم‌بیری.» عەبدوڵڵا ئەفەندی تەمەنی حەفتا و حەوت ساڵ بوو. چوار کوڕ و دوو کچ و چەند نەوەی هەبوو. لەگەڵ کوڕەگەورەکەی و خێزانەکەی دەژیا. لەسەر دیواری ماڵەکەیان وێنەیەکی گەورەی سەردەمی لاویەتیی عەبدوڵڵا ئەفەندی هەڵواسرابوو. بە جلێکی سپی، لە تەنیشت ئاڵای تورکیا ڕاوەستابوو. هەر کەسێک دەچووە ماڵەکەیان، عەبدوڵڵا بە شانازییەوە ئاماژەی بە وێنەکە دەکرد و دەیگوت: «ئێمە تورکی پاکین. باپیرانمان تورک بوون و نەوەکانمانیش دەبێت تورک بمێنن.» هەمیشە دەیگوت: «پێویستە هەر مرۆڤێک خۆی بناسێت.» چەند جار سەردانی "ئەنیت‌کابیری" کردبوو. کاتێک دەگەڕایەوە، باسی شکۆی مەزاری ئاتاتورکی دەکرد. بەڵام لەم دواییانەدا کلیلەکانی ون دەکرد، ناوی خزمانی لەبیر نەدەما و جارێکیش بە هەڵە چووبووە ماڵە دراوسێ. دکتۆرەکان دەیانگوت نیشانەکانی نەخۆشیی ئالزایمێرن. ڕۆژێک لەسەر سفرە، کەوچکەکە لە دەستی کەوتە خوارەوە. سەیری کەوچکەکەی کرد، پاشان سەری بەرز کردەوە و دەستی کرد بە قسەکردن. کەس نەیدەزانی چی دەڵێت. تەنیا کوڕە گەورەکەی زمانی قسەکردنی باوکی ناسییەوە؛ بەڵام ئەویش لە قسەکانی تێنەدەگەیشت. بووکەکەی پرسی: «باوکە گیان، چی دەڵێیت؟» عەبدوڵڵا سەیری یەک بە یەکیانی کرد؛ وەک ئەوەی لە نێو کۆمەڵێکی بێگانە بە دوای کەسێکی ئاشنا بگەڕێت. کوڕەگەورەکەی دەستی گرت. «باوکە گیان، لێت تێناگەین.» پیرەمێردەکە بێدەنگ بوو. ڕەنگ لە ڕووی بڕا. ترسێک لە چاوەکانیدا دەرکەوت کە تا ئەو ڕۆژە کەسیان نەیدیبوو. پاشان دەستی بۆ دەرگاکە درێژ کرد. لەو ڕۆژەوە، جاروبار بەو زمانە قسەی دەکرد. شەوان لەخەو هەڵدەستا و کەسێکی بانگ دەکرد. کاتێک لێیان دەپرسی چیت دەوێت؟ تەنیا سەیریانی دەکرد. ڕۆژێک، کوڕەکەی بڕیاری دا باوکی بۆ ماوەیەک بباتە نەخۆشخانە. لەوێ ژوورێکیان بۆ دیاری کرد کە پەنجەرەکەی بە تۆڕی ئاسنین داپۆشرابوو. شەوێک، بە دەنگی داخستنی دەرگایەک، عەبدوڵڵا لە خەو ڕاپەڕی. بە پەلە چووە سووچی ژوورەکە. کزۆڵکەی کرد و دەستەکانی خستە سەر گوێی. پەرستارەکە هاتە لای، بەڵام عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە و زیاتر خۆی بە دیوارەکەوە نووساند. لەو شەوەوە، هەر کاتێک دەرگایەک بە توندی دادەخرا، هەمان شت دووپات دەبووەوە. کەس نەیدەزانی لەو ساتانەدا چی دەبینێ. لە ژووری بەرانبەردا، پیاوێک کە هاوڕێی نەخۆشێک بوو، چەند جار گوێی لە دەنگی عەبدوڵڵا بوو. ڕۆژێک بە هێواشی چووە بەر دەرگاکەی و پرسی: «خاڵۆ گیان، تۆ کوردی؟» عەبدوڵڵا بە دەنگێکی نزم گوتی: «پێیان مەڵێ من لێرەم.» دەستی بۆ پەنجەرەکە درێژ کرد. لە پشت تۆڕەکەوە تەنیا دیوارێکی سپی دیار بوو، بەڵام ئەو شتێکی تری دەبینی. «بڵێسەی ئاگر...ماڵەکەمان...» دەنگی دەلەرزی. «تکایە، من لەگەڵ خۆتان مەبەن.» پیاوەکە پرسی: «خەڵکی کوێیت، خاڵۆ گیان؟» عەبدوڵڵا سەیری پەنجەرەکەی دەکرد و دەیگوت: «منداڵەکانیان کۆ کردەوە.» چەند ڕۆژێک دواتر، کاتێک عەبدوڵڵا ئارامتر بوو، دیسان پرسیاری لێی کرد: «خاڵۆ گیان، خەڵکی کوێیت؟» عەبدوڵڵا ماوەیەک ڕاما، پاشان گوتی: «دەرسیم.» پیاوەکە پرسی: «تۆش لەگەڵ ئەو منداڵانە بوویت؟» عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە. تەنیا دەیگوت: دایکم... دایکم... فرمێسک بە ڕووییدا دەهاتە خوارەوە. ئەو شەوە، کابرا تا درەنگانی شەو بیری لە قسەکانی عەبدوڵڵا کردەوە. خۆیشی خەڵکی ناوچەی دەرسیم بوو. لە منداڵییەوە، لە گەورەکانی بنەماڵەی بیستبووی کە پاش سووتاندنی گوندەکان، منداڵان لە دایک و باوکیان جیا دەکرانەوە و دەبران بۆ ئوردووگاکانی پەروەردەی فاشیستی. وشەکانی پیرەمێردەکە ئەو گێڕانەوانەی خستبوونەوە بیری؛ بەڵام نەیدەزانی ئایا عەبدوڵڵا یەکێک بوو لەو منداڵانە یان نا؟ چەند ڕۆژێک دواتر، کوڕە گەورەکەی عەبدوڵڵا هات و باوکی بردەوە. پیاوەکە ژمارەی کوڕەکەی وەرگرت و چەند ڕۆژێک دواتری سەردانیانی کرد. پیاوە دەرسیمییەکە کەمێک بێدەنگ بوو، پاشان گوتی: «ببوورن، شتێک هەیە دەمەوێت پێتان بڵێم. لە نەخۆشخانە گوێم لە قسەکانی باوکتان بوو. بە کوردی قسەی دەکرد و گوتی خەڵکی دەرسیمە. منیش خەڵکی دەرسیمم. قسەکانی باوکتان، گێڕانەوەی پیرانی ناوچەکەی خستەوە بیرم. نازانم چی بەسەریدا هاتووە و ئایا پەیوەندیی بەو ڕووداوانەوە هەیە یان نا؟! بەڵام وتم باشترە ئاگادارتان بکەمەوە.» لەو کاتەدا، عەبدوڵڵا ئەفەندی لە ژوورەکەدا دانیشتبوو. چاوی لە وێنەکەی خۆی کرد و بە کوردی پرسی: «ئەمە کێیە؟» پیاوە دەرسیمییەکە پرسیارەکەی بۆ کوڕەکەی وەرگێڕایەوە. کوڕەکە سەیری باوکی کرد. پاشان چاوی بڕییە وێنەکە. عەبدوڵڵا بە دەستی ئاماژەی بۆ وێنەکە کرد و جارێکی تر پرسی: «ئەمە کێیە؟» عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٨/١٣ لەژێر کاریگەری ڕۆمانێکی بەختیار عەلی.

Открыть в Telegram
Просмотры1 790+26%к среднему
Пересылки—
Реакции25
Комментарии—
#8602Фото
Просмотры1 250−12%к среднему
Пересылки—
Реакции5
Комментарии—
#8596Текст
Просмотры1 690+19%к среднему
Пересылки—
Реакции24
Комментарии—
#8595Текст

#شیرین پەرویزنیا گەوهەر گەوهەر کیژی خۆرەتاو ، شەڕ کۆچبەری کردبوو ،بەڵام ئاشتی هێنا بۆ گوندەکەی ئێمە . کە چاوی ڕەشی هەڵدەهێنا لە ترووسکەی نیگای ، کەسکی زەیتوونی عەفرین و قاوەی قەزوانی کوردی و بەڕووی دارستانەکانی زاگرۆسی تێدا بەدی دەکرا. ئیدی من چاوی ئاوا ڕەنگ ئاوێتەم نەدیەوە هەرکاتێ پێدەکەنی زایەڵەی دەنگی دەتگوت خوڕەی کانیاوەکانی بناری تەرەغەیە ، وەک ئەوەی شنەی شەماڵی قەندیل و تینی هەتاوی گەرمیان دەست لەملان بووبن، ئاوا فێنکایی دەهێنا .خونچەی دەمی وێنەی گوڵهەناری هەورامان بوو. میهرەبانییەکەی بارتەقای هەڵگری نازی تەواوی منداڵە بێ نازەکان بوو . نازانم سووڕی دەوران چی بەسەر هێنا، بەڵام لەوە بێتوو لە ئەنفال و تۆپباران و زیندەبەچاڵ و سێبەری ڕەشی بەکەنیزکەران ڕزگار بووبێ.  دڵنیام  بە هەر باخێکدا تێپەڕێ ،شوێن پێی هەنگاوەکانی دەبنە ئاونگی سەر سێوەڕە . گەوهەر ، هاوڕێی منداڵی ، پێکەنین و چاوی ڕەشت لە بیرەوەریەکانمدا بوونە هەرمان و چرۆی یادت هەردەم گەشاوەیە . ✍️ شیرین پەرویزنیا @mzravilka

Открыть в Telegram
Просмотры1 870+32%к среднему
Пересылки—
Реакции15
Комментарии—
#8594Текст

خەنجەر چەند ساڵێک بەسەر شەهیدبوونی مێردەکەیدا تێپەڕیبوو. شۆڕش سەرکەوتبوو و حکوومەتی نوێ کۆڕێکی بۆ ڕێزلێنان لەو شەهیدە پێکهێنابوو. داوایان لە ژنەکەی کردبوو بەشداریی تێدا بکات. ژنەکە لەبەردەم پەنجەرەکە وەستابوو. بایەکی سارد لەنێو لقوپۆی دارەکاندا دەهات و دەچوو. چاوی لە ڕێگاکە بوو. ئەو ڕێگایەی چەند ساڵ پێشتر مێردەکەی پێدا ڕۆیی و نەگەڕایەوە. لە دوای شەهیدبوونی مێردەکەی، هەر لەو دێهاتە دەژیا. هەر شوێنێکی دێ یادگارییەکی لەگەڵ بوو؛ مەزرا، کانیاو و کێوانی دەوروبەر. مێردەکەی فەرماندەی دەیان شەڕی قارەمانانە بوو، بەڵام لە ماڵەوە زیاتر لە شەڕ، باسی کشتوکاڵ و ژیانی خەڵکی دەکرد. یارمەتیدانی شوانێک یان دروێنەوانێک بۆی شتێکی ئاسایی بوو. هەژارەکانیش، کاتێک لەگەڵ یەکتر ناکۆکییان هەبوو، لەجیاتی ئەوەی بچنە لای بەرپرسانی باڵای شۆڕش، دەهاتنە لای ئەو. گوێی لە هەردوو لایەن دەگرت و هەوڵی دەدا بە ڕێککەوتن کێشەکەیان چارەسەر بکەن. پێی وابوو خەڵک نابێت بۆ هەر کێشەیەک چاوەڕێی بڕیاری بەرپرسان بمێننەوە. جارێک لە کۆڕێکی شۆڕشدا، سکرتێری گشتی قسەی دەکرد. کاتێک مێردەکەی هاتە ژوورەوە، خەڵک هەستان و چوونە پێشوازییەوە و ڕەییس بە تەنیا لەسەر کورسییەکەی مایەوە. بە منداڵانی قوتابخانەی وتبوو: «داهاتووی ئەم وڵاتە هی ئێوەیە. دەبێ بخوێنن و ببنە کەسانێکی بەسوود. نابێت نەوەی داهاتوو وەک ئێمە بە چەکەوە گەورە ببن!» دوایین شەو، لەبەردەم ژنەکەی دانیشتبوو. پێش ئەوەی بچێت، سەیری دەرگاکەی کرد و پاشان ڕووی کردە ژنەکەی: «ڕۆژێک دێت تێڵای داگیرکەر لەسەرمان نەمێنێ. ئەو ڕۆژە مورادم حاسڵ دەبێت و دەگەڕێمەوە ناو دێ. ئەم خاکە بۆ کشتوکاڵە، نەک بۆ شەڕ!» ژنەکە هەمان هەستی ناخۆشی هەبوو کە پێش لەدەستدانی باوکی هەستی پێ کردبوو. پرسی: «پیاوەکە، دڵنیایت ئەوانەی دێن بەدواتدا جێی متمانەن؟ باوکیشم متمانەی کرد و کۆستمان کەوت. دایکی هەژارم بەو داخەوە سەری نایەوە.» مێردەکەی ماوەیەک بێدەنگ بوو. پاشان دەستی نایە سەر دەستی ژنەکەی: «ئەوانە برا و هاوسەنگەری منن. ئەگەر متمانەم پێیان نەبێت، چۆن دەتوانین پێکەوە دژ بە داگیرکەر بوەستین؟ تازە ئێمە بۆ شەڕ ناچین؛ بە داوای بەرپرسانی شۆڕش دەچین بۆ وتووێژ.» ژنەکە کپ و مات تەنیا سەیری ڕوخساری مێردەکەی دەکرد. نیوەشەو، ئۆتۆمبێلێک لەبەر دەرگای ماڵەکە وەستا. ژنەکە چرا لەنتەرێکی لەدەست گرتبوو و مێردەکەی تا لای ئۆتۆمبێلەکە بەڕێ کرد. تاریکی ڕوخساری ئەوانەی وا لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون شاردبوویەوە. تەنیا دەستی شۆفێرەکەی دەبینی کە لەسەر فەرمان بوو. لە پشت دەستی، دوو نیشانەی ڕەش وەک دوو خەنجەر لەسەر پێستی سپیی دیار بوون. ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشت. ژنەکە هەر لەوێ چرا بەدەست ڕاوەستابوو. ئەوە دوایین جار بوو مێردەکەی دەبینی. ژنەکە لە گوندەوە هاتە کۆڕەکە. کاتێک چووە ناو هۆڵەکە، وێنەیەکی گەورەی مێردە شەهیدەکەی لەسەر دیوار بینی. ڕیشێکی چڕ، چەکێک لەسەر شان و جامانەی دەوری سەری. لە ڕیزی پێشەوە جێگایان بۆ دانابوو. هۆڵەکە پڕ بوو لە خەڵک. کۆڕەکە بە وتاری یەکێک لە فەرماندەکانی حکوومەتی نوێ دەستی پێ کرد. فەرماندەکە باسی قارەمانییەتی و خۆنەویستیی شەهیدانی دەکرد و بە دەنگێکی بەرز ناوی ئەوانەی دەهێنا کە گیانی بێگەردیان لە پێناوی نیشتماندا بەخت کردبوو. هەر جارێک ناوی شەهیدێکی دەهێنا، خەڵک چەپڵەیان لێ دەدا. کاتێک وتارەکەی تەواو کرد، هاتە خوارەوە و  دەستی درێژ کرد و چەپکەگوڵێکی پێشکەشی ژنی شەهید کرد. ژنەکە چاوی کەوتە سەر دەستی. دەستی لە چەپکەگوڵەکە نزیکەوە بوو، بەڵام نەیگرت. فەرماندەکە دەستەگوڵەکەی دانا و بە پێکەنینێکی ئارام گەڕایەوە سەر جێگاکەی. دەنگی چەپڵەکان بەردەوام بوو. کاتێک ژنی شەهید بانگ کرا، هەستا و چووە پێشەوە. هۆڵەکە بێدەنگ بوو. ژنەکە سەیری وێنەی مێردەکەی کرد، پاشان ڕووی کردە خەڵکەکە: «مێردی من چووە ئەشکەوتان و بن بەردان، چونکە دەیویست هەژاران لە ماڵی خۆیان ئاسوودە بژین. شەوێکی وەیشوومە لە ماڵەوە چووە دەرەوە و چیتر نەگەڕایەوە.» چرکەیەک بێدەنگ بوو. چاوی هەر لەسەر وێنەکە بوو. «ئێوە ناوەکەی زیندوو ڕادەگرن، نەک ڕێگاکەی. ئێستا بە ناوی ئەو، خەڵک لە ئاسوودەیی بێبەشن.» هۆڵەکە بێدەنگ مایەوە. کەس چەپڵەی لێ نەدا. ژنەکە هاتە خوارەوە. کاتێک لە تەنیشت فەرماندەکە تێپەڕی، سەیری نەکرد. بە هێواشی بەڕێ کەوت. لە نزیک دەرگاکە وەستا و ئاوڕی دایەوە. وێنەی شەهید هەر لەسەر دیوار بوو؛ ڕیشە چڕەکەی، چەکەکەی سەر شانی و جامانەکەی دەوری سەری. ژنەکە دەرگاکەی کردەوە و چووە دەرەوە. لە پشت سەری، دەنگی چەپڵەکان دیسان بەرز بوویەوە. عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٧/٣٠ ئەم چیرۆکە لەسەر بنەمای ژیانی کەسایەتییەکی ڕاستەقینە لە ناوچەی گەرمیان نووسراوە.

Открыть в Telegram
Просмотры2 130+50%к среднему
Пересылки—
Реакции26
Комментарии—
#8593Текст

#ئەمیر - بۆکان کورێک بیانووی بە باوکی گرت کە من دوو ژن پێکەوە دەهێنم. باوکی دەی کوت ڕۆلە دوو ژن کاری تۆ نییە و هەر نابێ و ناکرێ ، دوو ژنت بۆ چییه ئاخە؟ کوڕە دەی کوت نــــا ، من دوو ژنم پێکەوە دەوێ و خۆم پێ پیاوە  و لە قسەی خۆم پاشگەز نابمەوە باوکی عیلاجی نەما و چوو بۆ لای مەلایەک و باسەکەی بۆ گێراوە کە ئەو هەتیوەم ئاوا دەلێ. مەلا کوتی چاری دەکەم بۆت، بیهێنە با قسەیەکی لەگەل بکەم. کوڕە هات و مەلا پێی کوت :کوری خۆم ، دوو ژن بە باوکت نایە، یەک دانە دەناسم بێوەژنە و زۆر خانوومان و ڕێک وپێکە. خۆازبێنیت بۆ دەکەم ئەگە تێر نەبووی لێی و شەرتبێ یەکی دیکەت بۆ دەهێنم . کوڕە ڕازی بوو و شایی کرا و چونەوە مالێ. کوڕە لەگەل بووکە خانم چوونە دیوی خۆیان . بەیانی باوکی خۆی بە دیوەدا کرد ئەگە چاوی لێکرد کوڕەکەی هێر هێر ببوو و کەوتووە لەلایەکەوە بەپێکەنینەوە کوتی ڕۆلە ئەوە بوات لێ هاتووە؟ ئاوا دوو ژنت دەهێنا؟ کوڕە کوتی: بابـــــــــە بڕۆ ئەوەی خۆشت تەلاق دە ئەوە بەشی هەر دووکمان دەکا. @mzravilka

Открыть в Telegram
Просмотры1 850+30%к среднему
Пересылки—
Реакции36
Комментарии—
#8592Текст
Просмотры1 950+37%к среднему
Пересылки—
Реакции27
Комментарии—
#8591Текст

Переслано из گۆڤاری ڕسکان

کاتێک نەتەوەیەک لە بارودۆخێکی دژواردا دەژی، ئەوەی پێش هەموو شتێک هەڕەشە لە بوونی دەکات، زمان و بیرکردنەوەیەتی. مێژووی نەتەوەی کورد بە درێژایی ئەم چەند سەدەی دوایی، مێژوویەکە پڕ لە خەبات و بەرخۆدان بۆ پاراستنی شوناس و ناسنامەی. ناسنامەیەک کە زمان و ئەدەب و هونەر بەهێزترین کۆڵەکەکانی بوون. ئەگەر ئەمڕۆکە زمانی کوردی بە زیندوویی ماوەتەوە، پێی دەنووسرێت و داهێنانی تێدا دەکرێت و دەخوێنرێتەوە و توانیویەتی هەڵگری جوانترین بەرهەمی ئەدەبیی جیهانی بێت، بە هۆی ئەو ماندووبوونە بێ وەستانەی خەڵکی کوردە کە نەوە دوای نەوە پتر باوەڕیان بە تواناکانی ئەم زمانە هەبووە و سەرەڕای هەڕەشە و داپڵۆسینی بەردەوامی لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە، چرای وشەی کوردییان گەشاوە ڕاگرتووە. ژمارەی سێهەمی گۆڤاری ڕسکان بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونی وەرگێڕەکانی کارگای وەرگێڕانی کتێبخانەی نەشمیلانی شاری سەقزە. بەرهەمی ئەو وەرگێڕە ئەویندارانەی زمانی کوردییە کە بە خۆشەویستییەکی قووڵ بۆ زمانی کوردی و بە باوەڕێکی پتەو بە تواناکانی ئەم زمانە خۆشەویستە، هەوڵ ئەدەن دەنگی نووسەرانی جیهان بە گوێی خوێنەری کورد بگەیەنن.  بەردەوام لە دانیشتنەکانی کارگای وەرگێڕاندا باسی ئەمەمان کردووە و دیسان پاتەی دەکەینەوە کە وەرگێڕان دیالۆگی نێوان کولتوورەکانە؛ پەنجەرەیەکە بەرەو جیهان و لە هەمان کاتدا هەوڵێکی بەردەوامە بۆ دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی. لە ڕاستیدا هەر دەقێک لە زمانێکی ترەوە بێتە ناو زمانەکەمانەوە ئەبێتە بەشێک لە ژیانی ئەدەبی و زانستیی ئێمە و بە خزمەت کردن بە وشە و ڕستەی کوردی هەنگاوێک ئەنێت بەرەو گەشەپێدانی زمانەکەمان. دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕسکان ئەیهەوێت لە ژمارەی داهاتووەوە واتە لە ژمارەی چوارەوە ئاڵوگۆڕێک لە گۆڤارەکەدا بکات. ژمارەی چوار بەو لاوە ئیتر تەنیا تایبەت نابێت بە وەرگێڕانەکانی کارگای وەرگێڕان بەڵکوو لە هەر شوێنێکی کوردستانەوە یان دەرەوەی کوردستانیشەوە وەرگێڕانمان بۆ بنێرن بڵاوی ئەکەینەوە. جیا لە وەرگێڕان، وتاری زانستی لە سەر وەرگێڕان، وتووێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ لە بواری وەرگێڕانیشدا لە خۆ ئەگرێت. جا هەر لێرەوە داوا لە هەموو وەرگێڕان و پسپۆڕانی بواری وەرگێڕان ئەکەین، یارمەتیدەرمان بن. گۆڤاری ڕسکان

Открыть в Telegram
Просмотры2 130+50%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#8589Текст
Просмотры2 260+59%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#8588Текст

دوو ڕێیان لەبەر دەرکەی ماڵی خۆمان ڕاوەستابووم کە سەربازەکان هاتنە نێو دێ. چەند پیاوێک بە قورئانێک و ئاڵایەکی سپییەوە چوونە پێشەوە. فەرماندەکەیان وتی: «بەناچار بۆ چەند ڕۆژێک دەبێ ئاواییەکە چۆڵ بکەن. شوێنێکی تایبەتتان بۆ دیاری کراوە.» سەربازەکان خەڵکیان لە دانگەی ماڵان کۆ کردەوە. پیر و شەل و کوێر و ژنی دووگیانیشیان هێنابوو. دایکم پێش هاتنی سەربازەکان دوو دۆڵە نانی کردبوو، ئەوەی لە کۆڵی خۆی شەتەک دابوو. باوکم لەبەر دەرکە چاوەڕوان بوو. سەیری کۆڵەکەی کرد و گوتی: «شتی دیکە مەهێنە، دێینەوە.» پاشان کلیلی ماڵەکەی نایە باخەڵی. لەگەڵ دایک و باب و سێ خۆشکەکەم تێکەڵی خەڵکەکە بووین و ملی ڕێمان گرت. خوشکە بچووکەکەم گۆزەیەکی سووری بەدەستەوە بوو، لە پێشمانەوە دەڕۆیشت. من زوو زوو لە باوکم دەمپرسی: ئەو شوێنە کە دەمانبەن قوتابخانەی هەیە؟ باوکم تەنیا سەیری منی دەکرد. لە یەکەم وێستگە، پیاوان لە ژن و منداڵ جیا کرانەوە. باوکم پانزدە هەزار پارەی پێ بوو. پارەکەی دایە دەستم و وتی: «ئیتر تۆ پیاوی ماڵیت، لە ڕێگا شتێکتان پێویست بوو، بیکڕە.» باوکم لەگەڵ ئەوان چوو. من بانگم کرد. ئاوڕی دایەوە بەڵام هیچی نەگوت. دایکم دەستی من و خۆشکەکانمی گرت و کەوتینە ڕێ. زۆر جار دایکم نانێکی دەکرد بە چوار لەت بۆ هەرچوارمان. هەر کە دەمگوت: ئەی خۆت؟ دایکم پێدەکەنی و دەیگوت: «من خواردوومە.» دەمزانی نەیخواردووە، بەڵام هیچم نەدەگوت. شەوان کە لەسەر عەرز دەخەوتین، دایکم کەوا و کۆڵوانەکەی دەکێشا بەسەرماندا. منیش بەدەم خەیاڵەوە چاوەکانم دادەخست. بۆنی نانی تازە، هاژەی چۆم، جریوەی مەلان... و دەنگی ئێوارانی دایکم: «ڕۆڵە گیان، وەرەوە درەنگە.» پاشان چاوەکانم دەکردەوە و تەنیا تاریکیم دەبینی. لە ئێوارەی دوایین ڕۆژ، گەیشتینە چەندین چاڵی گەورە. چەند منداڵێک لە دەوری چاڵەکان یارییان دەکرد. پیرە ژنێک وتی: «خودا ڕەحم بە بێکەسیمان بکات.» من نەمدەزانی بۆچی وا دەڵێ. لەناکاو دەنگی فەرماندە و شریخەی تفەنگەکان تێکەڵ بوون. خۆشکم باوەشی بە دایکمدا کرد. فیشەکێک شانمی پێکا. دەستم بە شانمەوە گرت و کەوتمە نێو چاڵەکە. بۆنی خوێن و خاک تێکەڵ ببوون. کاتێک چاوم کردەوە، دنیا تاریک بوو. چاوم گێڕا. دایکم و خۆشکەکانم نەدۆزییەوە. بەڵام لەنێو چاڵەکەدا کچێکی هاوتەمەنی خۆم دیت کە دەیڕوانی. بە دەنگێکی لاواز وتم: دەتوانی هەڵێی؟ کچەکە جووڵەیەکی کرد: قاچم لەژێر چەند کەسێکدا گیری کردووە.ناوێرم دایکم بە تەنیا بەجێ بێڵم. دواتر بە دەنگێکی نزمتر گوتی: «لە سەربازەکانیش دەترسم.» لە دەرەوە دەنگی سەربازەکان نزیکتر دەبوو. چەند ماشێن چاڵەکانیان پڕ دەکردەوە. خاک و خۆڵ دەڕژایە سەر ئەوانەی لە ژێرەوە بوون. لەنێو تۆز و هاڕەهاڕی ماشێنەکان، بەسەر تەرمەکاندا خۆم هەڵکێشا. پێم لەسەر خوێن دەخلیسکا، بەڵام هەر خۆم گەیاندە دەرەوە. جارێکی تر ژنە دووگیانەکەم بینی. ئەمجارە لە قەراغی ڕێگاکە کەوتبوو، نەدەجووڵا. ڕێگام گرتە بەر، هەتا لە قەراغی تەپۆڵکەیەک گەیشتمە دوو ڕێیان. ڕاوەستام. ئاوڕم دایەوە. لە دواوە تەنیا چۆڵایی و تاریکان بوو. لە پێشم، دوو ڕێگا کە لە تاریکیدا ون دەبوون. ڕۆحم لەبەر نەمابوو. وتم: «پێنج هەزار نەزری ماڵە هەژارێک ئەگەر زیندوو بگەڕێمەوە ماڵی خۆمان.» لە لای ڕاستم شوێن تەگەری ماشێنێکم دی. هەر بەوێدا وەڕێ کەوتم. لە دوورەوە حەپەی چەند گەماڵم بیست. هەتا دەهات، هاژەی با و وەڕینی گەماڵەکان زیاتر دەبوون. لاکەی سەرم دەهات. دانیشتم و ئیتر ئاگام لە خۆم نەما. کاتێک هاتمەوە هۆش، چەند کەسێک لە دەورم دانیشتبوون. قسەیان دەکرد، بەڵام وشەکانیان بۆم نامۆ بوون. ئەوان بە زمانێکی تر قسەیان دەکرد. ئەمن بە کوردی. چەندین ڕۆژ لەسەر جێ مامەوە. دواتر دەستم بە دیوارەوە دەگرت و هەڵدەستام. ئەو بنەماڵە جلە کوردییەکانمیان سووتاند و جلێکی شۆڕی سپییان لەبەرم کرد. دوایی زانیم ئەوان عەشایری عەرەبن. دوو ساڵ لەلایان مامەوە. کابرای خاوەنماڵ پێی دەگوتم: «کوڕم.» منیش فێر بووم بە عەرەبی وەڵامی بدەمەوە. بەڵام هەموو شەوێ خەونی دایکمم بە کوردی دەبینی. پاش دوو ساڵ کابرای عەرەب وتی: «من بە نهێنی خزمێکی خۆمم ناردووە بۆ ناوچەی ئێوە و مامێکی تۆمان دۆزیوەتەوە...» کاتێک چاوم بە مامم کەوت، وەکوو مەنجەڵ دەکوڵی. منی بە توندی دەگرتە باوەش و هیچی نەدەگوت. لە ڕێگا دەیگوت پێی خۆشە لە شار لەگەڵ منداڵەکانی خۆی  بچمە قوتابخانە. بەڵام من دەمگوت بچینەوە بۆ ئاواییەکەی خۆمان. کە گەیشتینە ناو دێ، نە هاژەی چۆم مابوو، نە جریوەی مەلان و نە بۆنی نانی تازە. لەبەر دەرکەی ماڵەکەمان ڕاوەستام. چاوەڕێی دەنگی دایکم بووم: «ڕۆڵە گیان، وەرەوە درەنگە.» بەڵام هیچ دەنگێک نەهات. دەرکە ئاوەڵا بوو، ناو ماڵیش چۆڵ و هۆڵ. تەنیا پێنج هەزار نەزری ماڵە هەژارێک لەلام مابوو. عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٧/١٦ لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیانی تەیموور عەبدوڵا ئەحمەد، تەنیا ڕزگاربووی ژینۆسایدی ئەنفال.

Открыть в Telegram
Просмотры3 250+129%к среднему
Пересылки—
Реакции46
Комментарии—
#8587Текст
Просмотры1 710+21%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#8586Текст
Просмотры2 340+65%к среднему
Пересылки—
Реакции33
Комментарии—
#8585Текст
Просмотры2 100+48%к среднему
Пересылки—
Реакции25
Комментарии—
#8584Текст

Переслано из ᒍᗯᗩᑎ

بەشی نوێی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی ئیلام دامەزرا. دوای بەدواداچوون و هەوڵە زۆرەکان، لە سەرەتای ساڵی خوێندنی ١٤٠٥، بە دەرکردنی مۆڵەتی فەرمی لەلایەن «وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژی»، زانکۆی ئیلام ئەمساڵ لە بەشی نوێی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە ئاستی بەکالۆریۆس، بە کۆدی ١١٧٥٩ کە لە بەڵگەنامەی تاقیکردنەوەی سەراسەریدا تۆمار کراوە، ٢٥ خوێندکاری ژن و پیاو لە هەموو ناوچەکان وەردەگرێت. بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی پڕشکۆی ئەدەبی کوردی و بەرهەمە بەنرخەکانی شاعیران و نووسەرانی پارێزگای ئیلام، ئەم ڕووداوی مێژووییە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو مافی خوێندن بە زمانی دایکی و پاراستنی زمان و ئەدەبی بەهێز و دەوڵەمەندی کوردی لە بەردەم ئاسمیلاسیون و لەدەستدانی ناسنامەی خۆی دەژمێردرێت. شایانی باسە کە زانکۆی ئیلام دوای زانکۆی کوردستان، دووەمین زانکۆ لە ناوچەکانی کوردییە کە هەنگاوی دامەزراندنی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی هەڵگرتووە. بڕوانامەی ئەم بەشە وەک بەشەکانی تری خوێندن، بڕوانامەیەکی فەرمی و پەسەندکراوی وەزارەتی زانستە و لەلایەن زانکۆ و دامەزراوە خوێندنگەییەکانی ترەوەش پەسەندە. هەروەها، لە ئاستی بەکالۆریۆسدا، بەشێک لە خوێندنییەکان تایبەتە بە شێوەزارەکانی دەوڵەمەندەی کوردی، لەوانە گۆرانی/هەورامی، فیلی/ئیلامی، کەڵهوری، زەنگەنە، کرمانجی، زازایی، لۆری و هتد، تەرخان کراوە و زمانی فێرکردنیش کوردیی پێوەر/ناوەندییە. هیوادارین خاوەن قەڵەمەکان، بلیمەتەکان و مامۆستایان زانستگاکەنی کرماشان، ورمێ، بەغدا، خانەقین، خوراسان و ناوچەکانی تر، بۆ بە فەرمی ناساندنی کیانی زمانی کوردی، هەنگاو و ڕێکارە پێویستەکان بە ناوی مافێکی یاسایی و مافە دواخراوەکانیان هەڵبگرن. #دپارتمانی_پێپرسی_توێژینەوە #ئینستیتۆی_زانستی_زاگرۆس @zanistzagros تأسيس قسم جديد للغة والأدب الكردي في جامعة إيلام. بعد متابعة وجهود حثيثة، وبدايةً من العام الدراسي ١٤٠٥، وبصدور الترخيص الرسمي من قبل وزارة العلوم والبحوث والتكنولوجيا، تستقبل جامعة إيلام هذا العام ٢٥ طالباً وطالبة في قسم اللغة والأدب الكردي الجديد، في مرحلة البكالوريوس، وبالرمز ١١٧٥٩ المدرج في دليل امتحان القبول الجامعي العام، ومن جميع المناطق. وبالنظر إلى التاريخ العريق للأدب الكردي، وإلى الأعمال الأدبية الرفيعة التي قدمها شعراء وكتّاب محافظة إيلام، فإن هذه الخطوة التاريخية تمثل خطوة مهمة في اتجاه إعمال الحق في التعليم باللغة الأم، والحفاظ على اللغة والأدب الكردي الغني والمتجذر في مواجهة خطر التحول والاستحالة وفقدان الهوية. ومن الجدير بالذكر أن جامعة إيلام تُعد، بعد جامعة كردستان، ثاني جامعة في المناطق الكردية تبادر إلى إنشاء قسم للغة والأدب الكردي. وتتألف المقررات الدراسية لهذا التخصص من مقررات عامة وتخصصية، وقد أُنشئ البرنامج بعد الحصول على ترخيص من المجلس الأعلى لتوسعة التعليم في البلاد. كما أن الشهادة الممنوحة في هذا التخصص معتمدة، شأنها شأن شهادات التخصصات الأخرى، من وزارة العلوم، وتحظى بالاعتراف لدى الجامعات والمؤسسات الأكاديمية الأخرى. كذلك، تتضمن مرحلة البكالوريوس مقررات مخصصة للخصائص اللهجية والأدبية لجميع اللهجات الكردية الغنية، بما فيها الغورانية/الهورامية، والفيلية/الإيلامية، والکلهرية، والزنكنية، والكرمانجية، والزَزائية، واللورية وغيرها، في حين أن لغة التدريس هي الكردية المعيارية/الوسطى. ونأمل أن يبادر أصحاب الأقلام والنخب والأكاديميون في كرماشان، وأورمية، وبغداد، وخانقين، وخراسان وغيرها، إلى اتخاذ التدابير والإجراءات اللازمة من أجل إضفاء الصفة الرسمية على كيان اللغة الكردية، باعتبار ذلك حقاً قانونياً وحقوقاً مؤجلة. #دپارتمان_پێپرسی_تحقیق #ئەنستیتو_زانست_زاگروس @zanistzagros A New Kurdish Language and Literature Program Has Been Established at Ilam University. Following extensive efforts and sustained follow-up, and at the beginning of the 1405 academic year, with the issuance of an official license by the Ministry of Science, Research and Technology, Ilam University is admitting 25 male and female students this year to the new Kurdish Language and Literature undergraduate program. The program is listed under code 11759 in the national university entrance examination booklet and is open to applicants from all regions. Given the distinguished historical background of Kurdish literature and the outstanding works produced by poets and writers of Ilam Province, this historic initiative constitutes an important step toward advancing the right to education in one's mother tongue and preserving the rich and deeply rooted Kurdish language and literary heritage against the risk of assimilation and erosion.

Открыть в Telegram
Просмотры1 660+17%к среднему
Пересылки—
Реакции14
Комментарии—
#8583Фото
Просмотры1 270−11%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—