Кабинет

Посты канала Kteb_

сначала новые

#4212Текст

دیوانی تاریک و ڕوون. رۆژی بەختی هەر لە ژێر هەورێکی رەشدا لاوی کورد تاکوو روخساری کچی شاری لە پێش چاوان ونە نایەڵێ گۆشەی برۆکەت دەرکەوێ چارشێوەکەت ئەی لەدەس ئەو چڵکە هەورە مانعی مانگ گرتنە چۆن دەبێ سەربەست گەلی ژێردەست کەکچ دابەستەبێ؟ بەس نەبێ ئەو کوێلەتی و ئەو کچ لە ژۆر دابەستنە دەرکی داخستۆوە لە تۆ بابت کەچی دەرکی نییە درەکە داخستن لە تۆ دەرکی هۆمید داخستنە داڕزینە مردنە ئاخر هەتاکەی پێت بڵێن نابێ بێتەدەر لەماڵ ماڤی ژیانی کوا؟ ژنە لادە چارشێوی ڕەشت با دەر کەوێ کوڵمەی گەشت چۆن لە قڕنی بیستەما زۆر عەیبە ئەو ڕۆگرتنە کیژی خەڵکی بۆمی ئاتۆمی درووست کرد و ئەتۆش هەردەزانی ناوی (ئەستێوڵک)و (دەرخۆنە) و( پنە) فێری زانست و هونەر بوو ئەو لەسایەی خوێندنی تۆش تەشیمان بۆ دەڕێسی یادگاری شیرنە ئەو بە ئاسمانا فڕی دنیا گەڕا چووە بن بەحر دەک نەمێنم کاری ئێوەش هەر لە ژۆر دانیشتنە کوڕ بەزێنە ئەو لە عیلم و ئەو لە کار و سەنعەتا گۆرەویشە سەنعەتی تۆ پێت خەنی بووم بیچنە ئەو پەچەو رووبەند و چارشێوی نەدیوە نەنکی تۆ ئەو شڕ و شاڵاتە دیاری دوژمنی دڵ چڵکنە کیژی شێخ و کیژی حاجی و کیژی ئاغا ڕەنجەڕوون کیژی ئازادە ئەوی ژینی بە نووکی گاسنە شەنگەبێری یار و دەسباری کوڕی کۆچەر نەبێ چۆن دەگاتە جێ هەوار و هۆبە ئەو بارگەو بنە؟ قەڵشی دەست و کوڵمی سۆتاوی کچی لادێ نەبێ چۆن دەگاتە دەستی دەس بڕ ئەو هەموو تاتووتنە؟ نیسک و نووک و ماشی ناو ئەنباری ئاغای مفتەخۆر پاک لە سایەی دەسکەنەی (زین) و (مرۆت) و (سوێسنە) شۆڕەژن بن کۆڵ نەکا بڕکەی بەقرچەی نیوەڕۆ چۆن لەکاڵەک تێر دەبێ ئەو زک زلە بێستان ڕنە کوا مەتاعی کوردەواریمان دەچوو بۆ هەندەران؟ گەر بەسەر بەستی نەژیبا ئەکچە مازوو چنە؟ بێر و هاوێری لەگەڵ کاکی نەکردبا بن پشک چۆن دەمان بوو ئەو هەموو گۆشت و پەنیر وبەرگنە؟ دەست و کەرکیتی کچی نازداری هەوشاری نەبا چۆن دەڕازاوە بە قاڵی شار و بازاری سنە؟ باهەزار (زێ) و (گادەر)و(لاوێنی)روونیشمان هەبێ تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین لێخنە کوێلەتی باوی نەماوە کیژی کوردی خۆشەویست ڕاپەڕە هەستە لە خەو ئاخر چ وەختی خەوتنە؟ دەرکە بشکێنە پەچە بدڕێنە ڕاکە مەدرەسە چاری دەردی کوردەواری خوێندنە هەر خوێندنە دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرێتە خەبات من گوتم تۆش تێبگە (ناگاتە دەریایە زنە) گوارەکەی زێڕت بەکار نایە لەگوێ بگرە قسەم لایەقی گویی تۆ ئەزیزم شێعری سادەی هێمنە هێمن موکریانی : ژن-تەوار, کورد #51♠️

Открыть в Telegram
Просмотры298−4%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#4211Текст

دابەشکردنی کوردستان؛ چارەسەری ناکۆکی یان دروستکردنی قەیرانێکی نوێ؟ دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بە دوو هەرێمی سیاسی، تەنها گۆڕانکارییەکی ئیداری نییە؛ بەڵکو بڕیارێکە کە دەتوانێت کاریگەریی قووڵی لەسەر داهاتووی سیاسی، ئابووری و نەتەوەیی کوردستان دابنێت. کێشەی سەرەکی ئەوە نییە کە سلێمانی و هەولێر یان ناوچەکانی تر چۆن بەڕێوە دەبرێن؛ کێشەکە ئەوەیە ئایا چارەسەری ناکۆکییە سیاسییەکان دەبێت لە ڕێگەی دابەشکردنی خاک و دامەزراوەکانەوە بێت؟ ئەزموونی مێژوویی کوردستان نیشانی داوە کە دابەشبوونی دەسەڵات چۆن دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی دوو سیستەمی جیاواز، لاوازبوونی دامەزراوە هاوبەشەکان و کەمبوونەوەی متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەکان. ئەگەر ئەم دابەشبوونە فەرمی بکرێت، چەند مەترسییەکی بنەڕەتی لەگەڵ خۆی دەهێنێت: یەکەم: لاوازبوونی دەنگی کورد. کاتێک کورد لە ناوەندی بڕیاری عێراقدا بە دوو یان چەند دەسەڵاتی سیاسیی جیاواز نوێنەرایەتی بکرێت، توانای دروستکردنی بەرژەوەندیی هاوبەش و فشارخستنە سەر بەغدا کەم دەبێتەوە. دووەم: دابەشبوونی سەرچاوە ئابوورییەکان. نەوت، داهاتی گشتی، بودجە، سنوورە بازرگانییەکان و پرۆژە گەورەکان دەتوانن ببنە سەرچاوەی ململانێی نوێ، نەک هۆکاری پێشکەوتنی هاوبەش. سێیەم: لاوازبوونی ئاسایش. هێزی ئاسایشی دابەشکراو و سیاسەتی ئەمنیی جیاواز، هاوئاهەنگیی ناوخۆیی لاواز دەکات و ڕەنگە دەرفەتی زیاتر بۆ دەستێوەردانی دەرەکی دروست بکات. چوارەم: دروستبوونی سنووری دەروونی و کۆمەڵایەتی. ئەگەر دابەشبوونی سیاسی بەردەوام بێت، ڕەنگە لە داهاتوودا جیاوازییە حیزبییەکان ببنە جیاوازییەکی کۆمەڵایەتی و ناسنامەیی؛ ئەمەش زیانی لە یەکگرتوویی کۆمەڵگەی کورد دەدات. پێنجەم: دووبارەبوونەوەی دامەزراوە و خەرجییەکان. دوو حکومەت، دوو سیستەمی ئیداری، دوو بەڕێوەبردنی دارایی و دامەزراوە هاوتەریبەکان، دەتوانن بارگرانییەکی نوێ بخەنە سەر بودجە و هاووڵاتییان. بەڵام نابێت ئەم ڕاستییەش پشتگوێ بخرێت کە ناوچەکانی کوردستان مافی بەشداریی دادپەروەرانە لە دەسەڵات و سەرچاوەکان و بەڕێوەبردنی خۆیان هەیە. یەکگرتوویی نابێت بە مانای کۆکردنەوەی هەموو دەسەڵات لە دەستی یەک لایەن یان یەک شاردا بێت. چارەسەر، یەکخستنی دەسەڵات بە زۆر نییە؛ چارەسەر دروستکردنی سیستەمێکی دادپەروەرە کە هیچ شار و ناوچەیەک هەست بە بێبەشی نەکات. کوردستان پێویستی بە یەکگرتوویی دامەزراوەکان، دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهات، فیدراڵیزمی ناوخۆیی، ئاسایشی هاوبەش و دەسەڵاتی ڕاستەقینەی ناوچەیی هەیە. لە کۆتاییدا، ناکۆکیی نێوان حیزبەکان نابێت ببێتە هۆی گۆڕینی خاک و دامەزراوەی هاوبەشی کوردستان بۆ دوو بواری سیاسیی جیاواز. حیزبەکان دەتوانن جیاواز بن، سیاسەتەکان دەتوانن جیاواز بن، بەڵام بەرژەوەندیی نەتەوەیی نابێت ببێتە قوربانیی ناکۆکییە حیزبییەکان. کوردستان تەنها جوگرافیا نییە؛ ئەزموون، مێژوو و چارەنووسێکی هاوبەشە. ئەوەی ئەمڕۆ پێویستە، دابەشکردنی زیاتر نییە، بەڵکو دامەزراندنی یەکگرتووییەکی دادپەروەرانەیە. #51♠️

Открыть в Telegram
Просмотры278−11%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#4208Видео
Просмотры457+47%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
#4205Фото
Просмотры560+80%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#4204Видео
Просмотры486+56%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#4202Фото
Просмотры613+97%к среднему
Пересылки—
Реакции8
Комментарии—
#4200Фото
Просмотры536+72%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#4196Фото

چینایەتی کۆمەڵایەتی پلەی زانین کۆمەڵگا تەنها بە دارایی دابەشناکرێت هەندێک جار مرۆڤ لەگەڵ ئەوەی هیچ سامانێکی زۆری نییە، لە ڕووی بیرکردنەوە و ڕۆشنبیری زۆر لەوانە پێشکەوتووترە کە سامانی زۆریان هەیە. جیاوازیی نێوان کۆمەڵگای پێشکەوتوو و دواكەوتوو تەنها لە بیناسازی و تەکنەلۆجیا نییە؛ لەوەیە کە مرۆڤ چۆن دەبینێت، چۆن بیر دەکاتەوە و چۆن پرسیار دەکات. سۆکرات بە پرسیارکردن دەستی بە فەلسەفە کرد؛ چونکە نەزانی بە دڵنیایی دەست پێدەکات، بەڵام زانین بە پرسیار. نیچەش مرۆڤی بەهێز بەوە ناناسێتەوە کە چەند شتی هەیە، بەڵکو بەوەی تا چەند دەتوانێت خۆی و بیرکردنەوەکانی بگۆڕێت. لە سەردەمی زانیاریدا، خوێندن تەنها توانای خوێندنەوەی وشە نییە؛ توانای جیاکردنەوەی ڕاستی لە درۆ، بەڵگە لە بانگەشە، و جیاکردنەوەی بیرکردنەوەیە لە لێکدانەوەی بێ بنەما. بۆیە چینایەتیی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا لەوە دەست پێدەکات کە چەند کەس دەتوانن بیر بکەنەوە، نەک تەنها چەند کەس دەتوانن بخوێننەوە. ئەو کۆمەڵگایەی خوێندەوارێتی بە نرخ دەزانێت، نەک تەنها تاکی باشتر دروست دەکات؛ بەڵکو داهاتووی خۆی دروست دەکات. #51♠️

Открыть в Telegram
Просмотры418+34%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#4195Видео
Просмотры557+79%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#4192Фото

خاڵە لاوازەکانمان .. (8 Mile )زیاتر لەفیلمێک سارتەر ئەڵێ :''ئەگەر گۆجێک نەیتوانی لەسەرجێگە بەرزببێتەوە و لە ڕاکردندا پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت کەمتەرخەمی لەخۆیەتی'' فلمی 8 Mile (2002) چیرۆکی جەنگان و نەبەزینی گەنجێکی چەوساوەیە بەناوی جیمی "بێت شووڕت" (کە ئێمێنیم خۆی ڕۆڵەکەی دەگێڕێت) لە شاری دیتڕۆیت. فلمەکە وێنەی ژیانێکی سادە و پڕ لە قورسی دەکێشێت؛ له نێوان کێشەی خێزانی، کارکردن لە کارگەی ئاسن، و خەونی گەیشتن بە لوتکەی مۆسیقای هپ-هۆپ لە جیهانێکدا کە ڕەگەزپەرستی و هێڵی دەستەگەری بەرۆکی گرتووە. . ٨ میڵ تەنها داستانێکی مۆسیقی نییە، بەڵکو سیمبولی تێکشکاندنی ئەو سنوورانەیە کە دەوروبەر یان ترسەکانی ناو ناخمان بۆیان داناوین ''من دەزانم هەموو ئەوەی دەتەوێت لە دژی من بیڵێیت... من سپیپێستم، کەسێکی بێ کەڵکم... بەڵام هێشتا لێرە وەستاوم و بە دەنگی بەرز هاوار دەکەم لە کۆتا ململانێدا بێت شووڕت هەموو خاڵە لاوازەکانی خۆی دەکاتە چەک لە دژی رکابەرەکەی و ناهێڵێت هیچ شتێکی پێوە جێبهێڵێن. ۸ مێڵ فلمێکە بۆ بڕوابەخۆبوون لە نێوەندی بێئومێدیدا. #51♠️

Открыть в Telegram
Просмотры508+63%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#4191Фото

هێزی دەسەڵات و ئاراستەی کۆمەڵ! لە سەدەی یەکەمی زایین، لە سەردەمی ئەمپراتۆری ڕۆم، چیرۆکێک لەسەر Caligula هەیە کە لەلایەن Suetonius و سەرچاوە کۆنەکانەوە گێڕدراوەتەوە. کاتێک خوشکەکەی Drusilla مرد، دەگێڕنەوە کە کالیگولا فەرمانی کرد لە ماوەی خەم و پەرەستنی ئەوەدا: خەڵک نەپێکەنن نەخۆن لەگەڵ خێزانەکانیان و حەمام نەکەن. دەگێڕنەوە ڕۆژێک پیاوێک ناچار کرا سەیری کوژرانی کوڕەکەی بکات. پاشان هەمان ڕۆژ کالیگولا ئەو پیاوەی بانگهێشتی خوانێکی کرد و ناچاری کرد پێبکەنێت و گاڵتە بکات. بەپێی چیرۆکەکە، کاتێک لێیان پرسی بۆچی ئەو پیاوە ملکەچی ئەم فەرمانە دەبێت، وەڵامەکە ئەوە بوو: کوڕێکی تری هەبوو؛ واتە دەترسا ئەگەر پێنەکەنێت، کوڕەکەی تریشی لەدەست بدات. دەسەڵات هەمیشە بە زەنجیر و زیندان کۆمەڵێک بەڕێوە نابات؛ هەندێک جار تەنها پێویستی بەوەیە کۆمەڵەکە وا پەروەردە بکات کە خۆی لەگەڵ فەرمانی دەسەڵات بگونجێت. ^ مرۆڤەکان لە منداڵییەوە بە شێوەیەک ڕاهێنراون کە شوێنی خۆیان لە سیستەمەکەدا بە ئاسایی و پەسەندکراو ببینن.^ هەربۆیە زوو لەگەڵ سیستەمدا ڕادێن یان ،ئەیانەوێت لەبازنەی دیاری کراوی دەسەڵاتدا بەسەلامتی بمێننەوە. #51♠️

Открыть в Telegram
Просмотры421+35%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#4190Фото
Просмотры410+31%к среднему
Пересылки—
Реакции5
Комментарии—