Кабинет

Посты канала وێنە مێژووییەکانی کوردستان (کۆنەواری کوردەواری)

сначала новые

#25195Фото
Просмотры182−75%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#25193Текст

ڕوونکردنەوەیەکی مێژوویی و بەڵگەمەند نووسین و لێکۆڵینەوە: ئومید ئاریامەنێش (بەیگزاده) لە لێکۆڵینەوەی مێژوو و گەڕان بە دوای ڕاستییە ئەرشیڤییەکاندا، گەڕانەوە بۆ سەرچاوە و ئەلبۆمە ڕەسەنەکان هەمیشە ڕێگایەکی هێمن و متمانەپێکراوە بۆ ئەوەی مێژوو بە ڕوونی و دوور لە گومان بمێنێتەوە. ئەو دوو وێنەیەی لە بەردەستدان، نموونەیەکی جوان و بەرچاون کە چۆن لە باری مێژووییەوە دەتوانین بە پشتبەستن بە بەڵگە، وێنە و کەسایەتییەکان بەیەکەوە ببەستینەوە و ڕاستییەکە بخەینە ڕوو: وێنەی لای چەپ: ئەو وێنەیە لە لاپەڕەی ١٦٨ی ئەلبۆمی عەلی خانی والیدا هاتووە. چەند ساڵ پێش ئێستا، کاک ساکار سۆفی‌زادە «موحیب مەهابادی» ئەو وێنەیەی بە نێوی «میرزا عەبدوڕحیمی سابڵاغی واته مامۆستا وەفایی» ناساند. دواتر کە هیچ بەڵگەیەکی لە دەست‌دا نەبوو کوتی لە خەونمدا مامۆستا وەفاییم دیتووە کە وەک ئەو وێنەیە دەچوو! بە دوای ئەودا لە فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆیەک بڵاو بۆوە کە بەڕێزان کاک «ناسر عەلیار» و «ئاغای موعینی؟» لە «موزۀ اسناد ملی ایران» پشتنووسی ئەو وێنەیان دیتووە و بە نێوی «بورھانەدین ساوجبڵاغی» نوسراوە. کاتێ لەلایان بەڕێز کاک «ناسر ئازیز» پرسیار لە کاک «ناسر عەلیار» کرا، بەڕێزیان کوتیان ئەمن هیچ زانیارییەکم لەسەر ئەو وێنەیە نییە و کەسێکیش بە نێوی ئاغای موعینی ناناسم. دواتر کاک ناسر ئازیز بە شێوەی حوزووری لە «موزۀ اسناد ملی ایران» بە دوایدا چووە، دەرکەوتووە کە لە ئەرشیڤی مووزەی ئەسنادی میللی‌ ئێراندا ئەو وێنەیە هەر بوونی نییە! بەڵکوو ئەو وێنەیە لە ئاڵبۆمی عەلیخانی والی‌دایە و ئەو ئاڵبۆمە لە لایەن زانکۆی هاڕوارد بڵاو بۆتەوە، بەڵام هیچ ناو و نیشانێکی ئەو کەسایەتییەی تێدا نییە، مەگەر لە پشتی وێنەکە نووسرابێ کە تا ئێستا پشتنووسی وێنەکە لەلایەن زانکۆی هاڕواردەوە بە شێوەی فەرمی بڵاو نەبووەتەوە.    وێنەی لای ڕاست و بەڵگەی ئەلبۆمی کاخی گوڵستان: بەڵام بە پشکنین و وردبوونەوە لە ئەرشیڤی مێژووییدا، لە بەشی 14.2_100 ئاڵبۆمی کاخی گوڵستاندا ئەو وێنەیەم دیتەوە کە بە ڕوونی بە نێوی «قازی قادر» تۆمار کراوە. بە بڕوای من بە هۆی وێکچوونێکی یەکجار زۆرەوە، ئەو وێنەیەی کە لە ئاڵبۆمی کاخی گوڵستان‌دا بڵاو بۆتەوە و لە ژێرنووسەکەیدا بە ناوی «قازی قادر» ناسراوە، دەگەڵ ئەو وێنەیەی کە لە لاپەڕەی ١٦٨ی ئاڵبۆمی عەلیخانی والی لەلایەن ئەڕشیڤی زانکۆی هاڕوارد بڵاو بۆتەوە، هەر یەک کەسن. کە وابێ بە بڕوای من ناوی کەسایەتی هەر دوو وێنەکە «قازی قادر»‌ـە و ئەو گێڕانەوانەی پێشووتر لەسەر بنەمای خەون یان دەنگۆیەکی ناڕوونی پشتنووس بە ناوەکانی «میرزا عەبدوڕحیمی سابڵاغی، وەفایی» یان «بورھانەدین ساوجبڵاغی» کراون، پێویستیان بە پێداچوونەوە هەیە بەرامبەر بە بەڵگەی فەرمیی ئەلبۆمی کاخی گوڵستان. بە هیوام هەموو لایەک لە کاتی بڵاوکردنەوەی وێنە و سەنەدە مێژووییەکاندا، بە دڵێکی کراوە و بە پشتبەستن بە بەڵگە ڕەسەنەکان، پێشی چەواشەکاری و گێڕانەوەی بێ بەڵگە و بنەما بگرن و خزمەت بە پاراستنی ڕاستیی مێژووی نەتەوەکەمان بکەن. هەڵگیراو لە کاناڵی تێلگرامی ئێلی بەگزادەی شێربەگی موکری کاناڵی: #کۆنەواری_کوردەواری🔻 🆔 @konewari_kurdewari

Открыть в Telegram
Просмотры446−38%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#25184Фото
Просмотры793+10%к среднему
Пересылки—
Реакции13
Комментарии—
#25182Текст

باوکێک تەرمی کوڕەلەبرسا مردوەکەی هەڵگرتوە( گرانی گەورە) ​لە نێوان ساڵانی ١٨٧٩ / ١٨٨٠دا بڕسێتییەکی (مەترسیداری) گەورە کوردستانی عێراق ڕوویدا، کە لە بەغدا بە ساڵی "برسیمە" ناوزەند کرا. لەم ساڵەدا شەپۆلی گەورەی کوردەکان گەیشتنە ویلایەتی بەغدا و لە دەرگای ماڵەکانیان دەدا، بەهۆی ئەوەی هەندێکیان ئەوەندە عەرەبییان نەدەزانی، هاواریان دەکرد "برسیمە brsîm" واتە "برسیمە" بە کوردی. لە بەرامبەردا والی مووسڵ دەرگاکانی لە ڕووی برسییەکاندا داخست. ​لە پەراوێزی یەکێک لە دەستنووسە عوسمانییە پارێزراوەکانی پەرتووکخانەی ڕەشاد موفتی لە هەولێر، ئەم دەقە هاتووە: ​"خەڵکی (سواری) سەر یەکتری ببوون وەک شەپۆلی دەريا تا کار گەیشتە ئەوەی خەڵک بە مردووەکانیشدا بچن و بیانخۆن، نرخەکان ئەوەندە بەرز بوونەوە خەڵکی کڕین و فڕۆشتنیان وەلانا.. لەو ساڵەدا لە نێوان مووسڵ و شەنگال لە ڕاست و چەپ بەفڕ بارى و مەڕوماڵات لەناوچوو." لە کۆتایی ئاخاوتنەکەیدا نووسەری دەستنووسەکە دەڵێت: "کچان و بێوەژنەکان تەنها لەپێناو تێرکردنی سکیان شوویان دەکرد، خەڵکی وەک مەڕوماڵات لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر ڕادەکێشران، کار گەیشتە ئەوەی موفتی فەتوا بدات بە خواردنی تۆپیو (مردارەوەبوو).." ​لە کەرکووک و هەولێریش، قونسوڵی بەریتانیا لە کەرکووک بروسکەیەکی (تەلەگرام) بۆ لەندەن نارد و تێیدا داوای بەهاناوە هاتن و هاوکاری بەپەلەی کرد و نوسیبووی: ​"فریامان کەون! فریامان کەون! بەپەلە. ڕێژەی مردن زۆر بەرزە، منداڵان دەفڕۆشرێن و دەکڕدرێن یان لەژێر ڕەحمی چاره‌نووسدا بەجێدەهێڵدرێن، برسییەکانیش وەک لافاو بەرەو خوارێ دێن." ​هۆکاری برسێتییەکەش ئەوە بوو کە لە کۆتایی ساڵی ١٨٧٩دا بارانێکی زۆر باری و خەڵک پێی دڵخۆش بوون، بەڵام ئەم گەششبینییە زۆری نەخایاند، چونکە با و زریانێکی گەرم هەڵیکرد کە بەروبوومی وێران کرد و سنبلەکانی بەتاڵ کردەوە، پاشانیش سەرمایەکی سەخت دوای کەوت کە ڕووبارەکان پێی بەستیا، بەمەش گرانی و قات و قڕی دەستی پێکرد. ​وێنەکە لە کەرکووکەوەیە، پیاوێک پیشان دەدات کە تەرمی کوڕەکەی هەڵگرتووە دوای ئەو برسێتییەی بەهۆی جەنگی جیهانیی یەکەمەوە لە ساڵی ١٩١٧ ڕوویدا. عەبدوڵڵا شاسوار سەنگاوی Abdulla Sangawi کاناڵی: #کۆنەواری_کوردەواری🔻 🆔 @konewari_kurdewari

Открыть в Telegram
Просмотры927+28%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—