کچێک کە دڵی بە ئیمان بەهێز بوو ئەسما بنت عمیس رضیاللهعنها لەو ژنانە بوو کە ژیانی پڕبوو لە کۆچ و خۆڕاگری. ئەو لەگەڵ هاوسەرەکەی، جەعفەر بن ئەبیطالب رضیاللهعنە، بۆ حەبەشە کۆچی کرد و لەوێ ژیا. دوای ئەوەی جەعفەر رضیاللهعنە شەهید بوو، ئەسما بە تەنهایی بارودۆخی سەختی ژیان و پەروەردەکردنی منداڵەکانی بەردەوام کرد. ئەمە بۆمان وانەیە: ژنێکی موسڵمان دەتوانێت لەگەڵ ئەوەی دڵی پڕ لە ئازارە، هێشتا بەهێز بێت و پەیوەندییەکەی بە خودا نەبڕێت. ئیمان واتە ئەوە نییە کە هەرگیز نەگرییت؛ ئیمان ئەوەیە کە لەگەڵ فرمێسکەکانیشدا پشت بە خودا ببەستیت. @Khatonakam
Открыть в TelegramПосты канала 🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺
ئەسماء کچی ئەبوبەکر ڕەزای خوای گەورەی لێبێت بە کچەکانی دەگوت: «ئەی کچەکانم، خێر بکەن و چاوەڕوانی زیادە مەکەن؛ چونکە ئەگەر چاوەڕوانی زیادە بکەن هەرگیز نایدۆزنەوە، وە ئەگەر خێر بکەن هەرگیز کەمبوونەوەی نایدۆزنەوە.» 📖 [ابن سەعد گێڕاویەتی (٨/٢٥٢)] «زیادە»: ئەوەی لە پێویست زیادتره @Khatonamak
Открыть в Telegramحەسەن بەسری فەرموویەتی: «ئایا ژنەکانتان بەجێدەهێڵن کە لە بازاڕەکاندا لەگەڵ پیاوانی بێگانە (نامەحرەم) بەیەک بکەون؟ خوای گەورە ڕوخساری ئەوەی وا غیرەی نیە ناشیرین بکات 📚قُوتُ الْقُلُوبِ ٤١٨/٢ @Khatonakam
Открыть в Telegramچاککردنی منداڵان بە چاککردنی خۆت دەست پێدەکات عوتبە بن ئەبی سوفیان بە عەبدولسەمەدی مامۆستای کوڕەکانی گوتی: «با چاککردنت [بۆ فێرکردنی] کوڕەکانم، چاککردنی خۆت بێت؛ چونکە چاویان بەستراوەتەوە بە چاوی تۆ. ئەوەی لایان جوانە ئەوەیە کە لای تۆ جوانە، و ئەوەی لایان ناشیرینە ئەوەیە کە لای تۆ ناشیرینە 📖 [عيون الأخبار (١/٥٦٣) ] @Khatonakam
Открыть в Telegramسەعید بن جوبەیر (ڕەزای خوای لێ بێت) وتوویەتی: لە ڕۆژی قیامەتدا بەندەیێک دەهێنرێت و نامەی کردارەکانی پێدەدرێت. لە نامەکەدا نە نوێژەکانی دەبینێت و نە ڕۆژووەکانی؛ بەڵام کردارە چاکەکانی تری دەبینێت. دەڵێت: «پەروەردگارا، ئەمە نامەی کەسێکی ترە؛ من چاکەکارییەکم هەبوو، بەڵام لەم نامەیەدا نییە.» پێی دەگوترێت: «پەروەردگارت هەڵە ناکات و لەبیر ناکات؛ کردارە چاکەکانت بەهۆی غیبەتکردنت بۆ خەڵک لەناوچوون.» 📚بحر الدموع ١٣٣ @Khatonakam
Открыть в Telegramژنێک هاتە لای ئیمامی ئەحمەد بن حەنبەل و وتی: «ئەی ئەبو عەبدوڵڵا، من ژنێکم و بە ڕووناکیی چرا جل دەدورم. شەوانە پاسەوانانی حکومەت بە مەشعەلەکانی سوڵتانەوە بە لاماندا تێدەپەڕن و کەمێک لە ڕووناکیی مەشعەلەکانیان دەکەوێتە سەرمان. ئایا دروستە بە ڕووناکیی ئاگرەکەیان بدوورم؟» ئیمامی ئەحمەد گریا و پرسی: «تۆ کێیت؟» ژنەکە وتی: «خوشکی بیشر حافیم.» ئیمام پێی گوت: «لە ماڵی ئێوەوە زوهدی ڕاستەقینە دەردەچێت؛ بە تیشکی ڕووناکیی مەشعەلەکانیان مەدوورە.» 📚صفة الصفوة لأبن الجوزي @Khatonakam
Открыть в Telegramهاندان بۆ هاوسەرگیری و دڵنیایی بە ڕزقی خودا صالح کوڕی ئیمام ئەحمەد بن حەنبل گوتی: «لە باوکم پرسیم دەربارەی پیاوێک کە بە دروستکردنی حەسیر (چنینەوەی گەڵای دارخورما) ژیانی پێ دەگوزەرێنێت، و زیاتر لە خواردنی ڕۆژانەی خۆی دەست ناکەوێت، ئایا دەتوانێت هاوسەرگیری بکات؟ باوکم گوتی: پێش بکەوێت بۆ هاوسەرگیری، چونکە خودا ڕزقی ئەوی (هاوسەرەکەی) دەنێرێت. و گوتی: هاوسەرگیری بکات و تەنانەت قەرزیش بکات ..» 📚 [مسائل امام احمد -١٥٧] @Khatonakam
Открыть в Telegramئیمامی زوهری دەفەرموێ: لە دیمەشق چوومە خزمەتی ئەنەسی کوڕی مالیک، دیتم دەگری! وتم بۆچی دەگرییت؟! فەرمووی: هیچ شتێکی زەمانی پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نەماوە ئەم نوێژانە نەبێت، و ئەمانیشیان فەوتاند! 📚امام بخاری ٥٣٠ @Khatonakam
Открыть в Telegramوشەیەک پێش ئەوەی بیڵێیت... هەموو وشەیەک کە دەیڵێیت پێویستی بە وەڵام نییە. هەندێک جار باشترین وەڵام: بێدەنگییە. پیغەمبەری خودا ﷺ فەرمووی: «فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَصْمُتْ» «با قسەی چاک بکات، یان بێدەنگ بێت.» 📚 صحیح مسلم، ٤٧ پێش ئەوەی وشەیەک بڵێیت، بیر لەوە بکەرەوە: ئایا ئەم قسەیە کەسێک خۆشحاڵ دەکات؟ ئایا سوودی هەیە؟ ئایا ئەگەر دوای چەند ساڵ بیری لێ بکەمەوە، پەشیمان نابم؟ زمان بچووکە، بەڵام دەتوانێت دڵێک دروست بکات یان بیخاتە ناو خەم. @Khatonakam
Открыть в Telegramچ شتیک لەوە خۆشتر نازانم ئەو ڕۆژە مەعاذ چۆن خەوی لێکەوت لە خۆشی ئەو قسە @Khatonakam
Открыть в Telegramهەندێک جار مرۆڤ کارێکی چاک دەکات، بەڵام دڵی چاوەڕێی ستایشی خەڵکە. ئەگەر کەس سوپاسی نەکرد، دڵی دەشکێت؛ ئەگەر کەس نەیبینی، وەک ئەوەی کارەکەی بێبایەخ بووبێت. بەڵام دڵی مخلص، پێش هەموو شتێک ڕەزامەندیی الله متعال دەوێت. 📚 ابن القيم، مدارج السالكين، بەشی ئیخلاص. @Khatonakam
Открыть в Telegramمَهَالِكُ الرِّجَالِ فِي ثَلَاثٍ: «الْخَلَوَاتُ – النِّسَاءُ – الْمُعَامَلَاتُ الْمَالِيَّةُ». لەناوبەری پیاوان لە سێ شت دایە : تەنهایی ـ ئافرەت ـ مامەڵەی دارایی . وَمَهَالِكُ النِّسَاءِ فِي أَرْبَعٍ: «طُولُ اللِّسَانِ – كَثْرَةُ الشَّكَاةِ – كُفْرَانُ الْعَشِيرِ – التَّبَرُّجُ». وە لەناوبەری ئافرەتان لە چوارشت دایە : زماندرێژی ـ زۆری سکاڵاکردن ـ سپڵەی بەرامبەر چاکەی هاوسەرەکەی ـ خۆڕازاندنەوەو خۆدەرخستن. فَمَنْ سَلِمَ مِنْهَا = سَلِمَ فِي الدَّارَيْنِ! هەرکەسێک پارێزراوبێت لەمانە ئەوە پارێزراوە لە هەردوو دنیادا. سەبارەت بەپیاوان: ١. الخلوَات: مەبەست لێی ئەو کاتانەیە کە مرۆڤ بەتەنهایە و دەرگای لەسەر خۆی داخستووە و کەس نایبینێت جگە لە️ اللّٰه ،لێرەدا ڕاستگۆی مرۆڤ تاقی دەکرێتەوە زۆر پیاو هەیە لەناو خەڵکدا بەڕێز و باوەڕدار دەردەکەوێت، بەڵام لە خەڵوەت و تەنهاییدا تاوان دەکات وەک سەیرکردنی حەرام، تاوانی نهێنی الی اخرە... ٢. النسَاء : مەبەست لێی فیتنە و تاقیکردنەوەی شەهوەت و پەیوەندی ناشەرعیە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر،پێغەمبەرﷺ فەرموویەتی: «دوای خۆم هیچ فیتنەیەکم بۆ پیاوان بەجێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت لە ئافرەتان» مەبەست لێی وریابوونە لە پەیوەندی حەرام و ئەو هۆکارانەی دەرگای زیناو فاحیشه دەکەنەوە : زۆر کەس هەبوون کە تەنها بەهۆی هەڵخلیسکانێک لەم دەرگایەوە، دین و دونیا و کەرامەتیان لەدەست داوە. ٣. المُعاملات الماليَّة: مەبەستی کڕین و فرۆشتن، قەرز، میرات، و هەموو مامەڵەیەکی پارە، بەو پێیەی پیاوان لەدەرەوەن و بژێوی پەیدا دەکەن زۆر جار توشی حەڕام دەبن لەکاتی ئیشکردن حەڕامی تێدەکەوێ ڕیبای تێدەکەوێ قەرزی تێدەکەوێ غەشکردن الی اخرە... کەئەمەش لەناوبەری پیاوانە بەڵام زۆرێکیان هەست بەخۆیان ناکەن ئیلا ئەوانەی تەقوای خوایان هەیەو بەردەوام خۆیان پاراستوە. سەبارەت بە ئافرەتان: ١. طُول اللِّسان :مەبەست لێی ئافرەتێکە کە زمانی توند بێت، جنێو بدات، غەیبەت بکات، یان وەڵامی هاوسەرەکەی بە ڕەقی بداتەوە و ڕێزی نەگرێت. زماندڕێژی ماڵ وێران دەکات و بەرەکەت لەماڵ ناهێڵێت، پێغەمبەر ️ﷺ ئافرەتێکی بۆ باسکرا کە زۆر نوێژ و ڕۆژوو دەگرێت بەڵام ئازاری دراوسێکانی دەدات بە زمانی، فەرمووی: «ئەو ئافرەتە لە ئاگردایە». ٢. كثرة الشَّكاة:ئەمەش ئافرەتێکە کە بەردەوام ناڕازییە، هەمیشە دەڵێت نەخۆشم، ماندووم، پارەمان نییە، یان گلەیی لە ژیان دەکات و شوکرانەبژێر نییە، ئەمەش وادەکات ئارامی و بەختەوەری و خۆشەویستی لەناو خێزان نەمێنێت نیشانەی کەمیی سەبر و ڕانەزیبوونە بە بەشی️ اللّٰه تعالی. ٣. كُفران العَشِير: مەبەست لێی ئەوەیە پیاوەکە هەموو تەمەنی چاکەی لەگەڵ دەکات، بەڵام بەهۆی یەک هەڵە یان یەک کەمکوڕییەوە، ئافرەتەکە دەڵێت: هەرگیز خێرم لێ نەدیویت یان چاکەکان لەبیر دەکات. ئەم خاڵە زۆر مەترسیدارە چونکە لە فەرموودەدا هاتووە کە یەکێکە لەو هۆکارانەی زۆرترین ئافرەت دەباتە دۆزەخەوە. پێغەمبەری️ اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : ئاگری دۆزەخم بینی ، زۆرینەی ئەهلەکەی ئافرەت بوون ، کوفر دەکەن ، ووتیان : ئایا کوفر بەرامبەر️ اللّٰه عزوجل دەکەن ؟ فەرمووی :بێ ئەمەک و سپڵەن بەرامبەر هاوسەرەکانیان ، بێ ئەمەک و سپڵەن بەرامبەر بە ئەوچاکەی لەگەڵیاندا دەیکەن ، ئەگەرتۆ بەدرێژای تەمەن چاکە لەگەڵ یەکێکیان بکەیت، پاشان شتێکی بچوک (ناپەسندت) لێ ببینێ دەڵێت : هەرگیز خێرو چاکەم لەتۆ نەبینیووە. 📚«رواه البخاري : ٢٩» ٤. التَّبرج : دەرخستنی جوانی و ڕازاندنەوەی خۆ بۆ پیاوانی نامەحرەم لە دەرەوەی ماڵ، کاتێک ئافرەت جوانی خۆی بۆ دەرەوە دەر دەخات، هەم خۆی تووشی گوناح دەکات و هەم کۆمەڵگە تووشی فیتنە دەکات. جوانی ئافرەت بۆ مێردەکەیەتی، نەک بۆ شەقام، جا زۆرن ئەوانەی تاهێزیان هەیه خۆیان جوان دەکەن بۆ دەرەوە کاتێکیش دێنەوە زوو خۆیان دەگۆڕن و ئارایشتەکانیان دەسڕن دەڵێن پێستمان ماندوو بووە بەم جۆرە هەموو ئەو تاقەیەی کەهەیبو بۆدەرەوە سەرفی کرد کەدەبوایە بە پێچەوانە بوایە️. @Khatonakam
Открыть в Telegramحەسەنی بەسری شەوێکیان دوعای دەکرد و دەیوت؛ خوایە لەو کەسە خۆشبە کە خراپەی لەگەڵ کردووم، زۆر ئەم نزایەی دەوتەوە ، کەسێک کە گوێی لەو دوعایە دەبوو ووتی: باوکی سەعید تۆ ئەوەندە ئەم نزایەت دووبارە کردەوە خۆزگەم خواست ئەو کەسە خراپەکارە من بام ، پێم بڵێ بۆ ئەو دوعایەت کرد…؟! ووتی؛ چونکە خوای تعالىٰ دەفەرموێت : { فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّـهِ} (الشورى4) واتـە/ هەرکەسێک بەرامبەرەکەی ببەخشێت و چاکە بکات ئەوە پاداشتەکەی لەسەر خوایە… @Khatonakam
Открыть в Telegram«ڕۆژێک کە نە ماڵ و نەوە سوودی پێ ناگەیەنن، مەگەر ئەو کەسەی کە بە دڵێکی ساغەوە بێتە لای خوا.» دڵی ساغ ئەو دڵەیە کە لە شیرک، کینە، دژایەتی، حەسوودی، ڕژدی، لووتبەرزی، و خۆشەویستی دونیا و دەسەلاتخوازییەوە ساغ و پاک بێت. 📚لە کتێبی «الداء والدواء» (نەخۆشی و چارەسەر) ی ئیبن قەیم جەوزی @Khatonakam
Открыть в Telegramخودا هەر موعجیزەی لائیق بە هەر پێغەمبەرێ دیوە هەموو ئەو موعجیزاتەی داوە بەم سەرداری هەمــــــووانــــە یەدی بەیزا چییە،هەر تاقە ئەنگوشتێکی چەند ئیعجا- -زی لێ زاهییر بووە،هەر یەک وەکوو ماهێ کە تابانە ئیشارەی یەک سەرئەنگوشتی،ماهی لەو دوورەوە شەق کرد هەر ئەو ئەنگوشتە بوو دەتوت فوارەی ئاوی حــــــــەیــــوانـــــە سەری کرد ئاو ئەوەندە،لەشکرێکی سێ سەدی دا ئاو لە گەڵ ئاوی وزوو،بە خوا ئەو ئاوە ئابڕوومانـە 📚مەحـــــوی @Khatonakam
Открыть в TelegramПереслано из بەهاری دڵان | Baharidllan
📚 فراخوانی برای همراهی با طلاب علم در روزگاری که گرانی و کمبود منابع علمی، دسترسی به کتاب را برای بسیاری از طلاب علوم شرعی دشوار کرده است. جمعی از طلاب علم قصد دارند برای تهیه منابع علمی مورد نیازشان در هجدهمین نمایشگاه بین المللی کتاب اربیل حاضر شوند. اما هزینههای تهیە کتاب برای همه آسان نیست... اینجاست که همراهی مردم سخاوتمند میتواند این مسیر را هموار کند. 🤍 شاید کمک ما امروز فقط هزینهٔ یک کتاب باشد؛ اما همان کتاب میتواند سالها چراغ راه یک طالب علم و دیگران باشد. بیایید در این کار خیر سهمی داشته باشیم؛ هرچقدر در توانمان است. 🤲📚 💳 جهت مشارکت : 6221-0612-1722-7042 بەنام یزدان پشابادی جزاکم الله خیرا کثیرا
Открыть в Telegramعَمْرَة بنت عبدالرحمن ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ لە زانایانی گەورەی مەدینە بوو. عُروة بن زُبیر دەیگوت کە هیچ کەسێکی نەبینیوە لە حدیثەکانی عائیشە ـ ڕەزای خوای لێ بێت ـ زاناتر بێت لە عَمرە. تەنانەت عُمەر بن عبدالعزیز ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ کاتێک فەرمانڕەوا بوو، بۆ پرسیارکردن لە هەندێک بابەتی حدیث، پشت بە زانستی عَمرە دەبەست. 🌿 ئەمە نموونەیەکە لەوەی ژنانی سەلەف تەنها بە ناوی «ژنانی چاک» نەناسراون؛ بەڵکو لە زانستدا شوێن و ناوی خۆیان هەبوو. 📚 سیر أعلام النبلاء، الذهبي @Khatonakam
Открыть в Telegramلە وتەکانی حەسەنی بەسری ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەگەر ژن لەگەڵ هاوسەرەکەی سەرکێشی و نافرمانی کرد: یەکەم جار پەند و ئامۆژگاری بکات و بیری بخاتەوە؛ ئەگەر گەڕایەوە بۆ ئەو ڕەفتارەی هاوسەرەکەی پێی ڕازییە، ئەوە بەسە. ئەگەر نەگەڕایەوە، لە جێگەی نووستن لێی دووربکەوێتەوە؛ ئەگەر گەڕایەوە، ئەوە بەسە. ئەگەر هەر نەگەڕایەوە، لێدانی نەبڕین و نەزیانبەخش بێت؛ ئەگەر بۆ ڕەفتاری باش گەڕایەوە، ئەوە بەسە. ئەگەر هیچ کامیان کاریگەری نەبوو، بۆی هەیە لێی جیابێتەوە و تەڵاقی بدات. 📚سونەنی سەعید بن مەنسور، ژمارەی ١٤٤٢ @Khatonakam
Открыть в Telegram