Кабинет
هۆدەی هەڵبەست

هۆدەی هەڵبەست

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Юзернейм
@hoday_sher
Категория
Искусство
Подписчики3 562
Просмотров на пост, 7 дн.—за 7 дней
ERR19,45 %в среднем за 30 дней

Средние просмотры поста по дням

По дню публикации

Показать таблицей
ДатаПросмотров на пост
28 окт. 2026 г.998
5 нояб. 2026 г.735
6 нояб. 2026 г.811
12 нояб. 2026 г.587
13 нояб. 2026 г.660
18 нояб. 2026 г.442

Самые просматриваемые за месяц

  1. 01
    Просмотры1,14 тыс.
    Пересылки—
    Реакции14
    Комментарии—
  2. 02
    Просмотры857
    Пересылки—
    Реакции5
    Комментарии—
  3. 03
    Просмотры811
    Пересылки—
    Реакции9
    Комментарии—
  4. 04
    Просмотры790
    Пересылки—
    Реакции6
    Комментарии—

Новые посты

#35072Текст

🌿💫 سنوور دەرگای ماڵەچۆڵێک بەدەم باوەوە شەقەی دەهات. کەلاکی مەڕێک لەناو کۆڵان کەوتبوو. لە دوورەوە دەنگی تەقە دەهات. هەر ڕۆژە بڵێسەی ئاور لە شوێنێک بەرز دەبووەوە. هەر شەوە ماڵێک دەبووە پرسەخانە. ئەو شەوە، ئەو و باوکی لە لای ئاگرێک دانیشتبوون. باوکی پاڵی بە گابەردێکەوە دابوو. کچە پیاڵەیەکی چایی دایە دەستی باوکی و پرسی: باوکەگیان، پێت وایە ئەم شەڕە بەرەو کوێ بچێت؟ باوکی هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: ئەو کاتەی فەرانسە بە ئاشکرا پشتیوانی لە دوژمن دەکرد و هەندێک لە خێڵەکانیش پاشگەز دەبوونەوە، من و چەند هاوڕێیەک لە خزمەتی شێخ بووین. یەکێک لە هاوڕێکان لە شێخی پرسی: قوربان، ئێستا چی بکەین؟ فەرمووی: نازانم چی ڕوودەدات و ئەم شەڕە بە کوێ دەگات؟ بەڵام دەبێت ئەرکی خۆمان بەو شێوەیە جێبەجێ بکەین کە نەوەکانی داهاتوو بە بیستنی ناومان هەست بە سەربەرزی بکەن، نەک سەرشۆڕی! کچە چاوی لە ئاگرەکە بڕی: ئەگەر لەم شەڕەدا سەرنەکەوین، چ دەبێ؟ باوکی وتی: «هەموو شتێک بە دەستی ئێمە نییە، کچی خۆم» پیاڵەکەی دانا، چوو سەرێک لە هێزەکانی بدات. ڕۆژێک، لەنێو تەقە و دووکەڵ، چەند هاوڕێیەک کەوتنە ناو گەمارۆی دوژمن. ئەو کچە لە پشت بەردەکانەوە خۆی گەیاندە نزیکیان. بە هاوار و ئاماژە ڕێگای پاشەکشەی دەست‌نیشان کرد. دەستی دایە چەک و یارمەتییانی دا تا دەرباز ببن. ئەوان یەک بە یەک کشانەوە. کچە لە شوێنەکەیدا مایەوە تا دوا کەسیان دەرباز بوو. کە ویستی بگەڕێتەوە، گوللـەیەک لە لاقی کەوت. سەربازانی دوژمن گەیشتنە سەری، چەکەکەیان لێ ئەستاند و بردیانە لای فەرماندەکەیان. فەرماندە لە پشتی مێزەکەی دانیشتبوو. نەخشەیەک و چەند لاپەڕەیەک لەسەر مێزەکەی بوون. کاتێک پێیان گوت ئەوە کچی سەرکردەی شۆڕشە، سەری بەرز کردەوە. ماوەیەک سەیری کرد. پاشان فەرمانی چارەسەرکردنی برینەکەی دا و ناردییە ناوەندی فەرماندەیی. پاش چەند ڕۆژ فەرماندە بە پێکەنینەوە هاتە ژوورەوە. وتی: پێم وابوو کوڕی فەرماندەی شۆڕشمان دەستگیر کردووە، نە کچەکەی. کچه گوتی: «کوڕ یان کچ، من دیلی دەستی ئێوەم.» فەرماندە کورسییەکەی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و دانیشت. ـ دەتوانیت چیتر دیل نەبیت. من هەمیشە ڕێزم بۆ کەسانی بوێر هەبووە. کاتێک بیستم توانیوتە هاوڕێکانت لە گەمارۆ دەرباز بکەیت، زانیم کە تۆ کچێکی ئازا و بەجەرگی.» کچە بێدەنگ مایەوە. لە دەرەوە دەنگی هاتوچۆی سەربازان دەهات. -- بەڵام پێم وایە حەزناکەی بە دەنگی تەقە وەخەبەر بیت و بە ناڵەی برینداران خەوت بزڕێت. منیش حەزمە کچێکی ئازا، لە تەنیشتم بێت نەک بەرانبەرم. تۆ دەتوانیت ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەیت و ببیتە هاوسەری من. کچە چرکەیەک بێدەنگ بوو. چاوی لە برینی لاقی خۆی کرد. پەنجەکانی بە دەوری پەتی برینەکەیدا دەسووڕاند. پاش نەختێک بیرکردنەوە سەری هەڵبڕی: «لەسەر خاکی باوانم ناتوانم ملکەچی تۆ بم. بەڵام لەوبەری سنوور دەتوانیت خاوەنی من بیت.» فەرماندە چاوەڕێی ئەو وڵامەی نەدەکرد. پرسی: «خاکی باوانت تا کوێ دەگات؟» وتی: «تا ڕووباری باتمان.» فەرماندە سەیری نەخشەکەی کرد. پاشان فەرمانی ئامادەکردنی گەشتەکەی دا. ڕێگا دوور بوو. سواری ئەسپێکیان کرد. فەرماندە لە پێشەوە دەڕۆیشت و دوو سەرباز لە دوو لای ئەو کچە بوون. فەرماندە جاروبار ئاوڕی دەدایەوە و سەیری کچەی دەکرد. لە خەیاڵیدا باوکی ئەو کچەی دەبینی کاتێ هەواڵی گەشتەکەی پێ دەگات؛ زەبرێک قورستر لە زەبری گوللـەی تۆپ! کاتێک گەیشتنە سەر پردی ماڵابات، ئەو کچە وتی: ئێستا گەیشتووینەتە سنوور. دەمەوێت بۆ دواینجار سەیری خاکی باوانم بکەم. فەرماندە سەرێکی هەژاند و بە دوو سەربازەکەی ئاماژەی کرد کە بیبەنە سەر پردەکە. لەسەر پردەکە ڕاوەستا. شەماڵ هەڵی کردبوو. بەفراوی کوێستان بەرەو خوار دەهات. لرفەی لافاو و هاژەی قەڵبەزە دەهاتە بەر گوێ. با جلەکانی دەجوڵاند. سەیری خاکی باوانی کرد. چرکەیەک وەستا؛ پاشان خۆی فڕێدایە ناو ڕووبارەکە. سەربازەکان بەرەو لێواری پردەکە ڕایان کرد. یەکێکیان خۆی بۆ ناو ئاوەکە هەڵدا، بەڵام شەپۆلە بەهێزەکان پێش ئەوان گەیشتبوون. پیرەمێردێک لە هاوڕێیانی فەرماندە کە لە دوورەوە سەیری دەکرد، دەستی کرد بە پێکەنین. فەرماندە بە تووڕەییەوە هاواری کرد: پیرەمێرد! بە عەقڵی من پێدەکەنی یان بە ڕیشە سپییەکەی خۆت؟ کچی فەرماندەی دوژمن خۆی کوشت و تۆ پێدەکەنی؟ پیرەمێردەکە کە لەبەر پێکەنین چاوی پڕ لە فرمێسک ببوو، فرمێسکەکانی سڕییەوە و گوتی: چەند مانگە دەکوژین و دەسووتێنین بۆ ئەوەی بزانین ئەم خاکە هی کێیە؟ ئەم کچە بە شەلەشەل وەڵامی دایەوە. پاشان ئاماژەی بە ڕووبارەکە کرد: فەرموو، ئەوەش سنوور! تۆ لەسەر نەخشە دەیبینی، ئەو لەسەر خاکی باوباپیرانی خۆی. فەرماندە هیچ وەڵامێکی نەبوو. ئاو لە ژێر پردەکەوە بە هاژەهاژ دەڕۆیشت. عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٨/٢٧ لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی ڕەندی خانم، کچی محەممەد عەلی یونس، هاوڕێی شەهید شێخ سەعیدی پیران. @hoday_sher

Открыть в Telegram
Просмотры442−36%к среднему
Пересылки—
Реакции17
Комментарии—
#35071Текст
Просмотры790+14%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#35070Видео
Просмотры611−12%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#35069Превью ссылки
Просмотры578−17%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#35068Аудио
Просмотры590−15%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#35067Текст
Просмотры600−13%к среднему
Пересылки—
Реакции10
Комментарии—
#35066Текст

🌿💫 بۆ هەرکوێ ئەڕۆم هەر شاخ و گردە ئەم کوردستانە پڕ زۆڵە کوردە جاران نە ژیان وا ڕەش و بۆر بوو نەزۆڵەکوردیش ئەوەندە زۆر بوو هاژە هاژ دەکات ئاوی ڕۆخانە پڕ زۆڵەکوردە ئەم کوردستانە دیندار و بێ دین  دەڵێی سەرخۆشن بە نەختێ پارە وڵات دەفرۆشن  خاوەنی جبە و مشکی و جامانە بۆ پوول دەبنە پیاوی بێگانە گوتاری دەمی منە هەمیشە وڵات فرۆشتن بووە بە پیشە  لە ڕۆژگارێکداین فرۆشتنی خاک  بووە بە تاجی شانازی ناپاک  کەی بێ ڕەشەبای  ئەزمەڕ هەڵبکات مژدەی هەتاوی سەرکەووتن بدات  هەڵپەڕێ لەبەر دەرگای گشت ماڵێ زۆڵەکوردەکان وەک پووش ڕاماڵێ "لەتیف هەڵمەت"   ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Открыть в Telegram
Просмотры581−16%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#35065Видео
Просмотры578−17%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#35064Превью ссылки
Просмотры811+17%к среднему
Пересылки—
Реакции9
Комментарии—
#35063Текст

🌿💫 بێگانە عەبدوڵڵا ئەفەندی لە لای سەرووی ماڵەکەوە دانیشتبوو. چاوی لە کوڕەزاکەی کرد و پرسی: «تۆ لە کام قوتابخانە دەخوێنیت؟» کوڕەکە پێکەنی. «من زانکۆم تەواو کردووە.» عەبدوڵڵا ئەفەندی سەرێکی لەقاند و گوتی: «لە خۆڕا نەیانگوتووە پیری و کەم‌بیری.» عەبدوڵڵا ئەفەندی تەمەنی حەفتا و حەوت ساڵ بوو. چوار کوڕ و دوو کچ و چەند نەوەی هەبوو. لەگەڵ کوڕەگەورەکەی و خێزانەکەی دەژیا. لەسەر دیواری ماڵەکەیان وێنەیەکی گەورەی سەردەمی لاویەتیی عەبدوڵڵا ئەفەندی هەڵواسرابوو. بە جلێکی سپی، لە تەنیشت ئاڵای تورکیا ڕاوەستابوو. هەر کەسێک دەچووە ماڵەکەیان، عەبدوڵڵا بە شانازییەوە ئاماژەی بە وێنەکە دەکرد و دەیگوت: «ئێمە تورکی پاکین. باپیرانمان تورک بوون و نەوەکانمانیش دەبێت تورک بمێنن.» هەمیشە دەیگوت: «پێویستە هەر مرۆڤێک خۆی بناسێت.» چەند جار سەردانی "ئەنیت‌کابیری" کردبوو. کاتێک دەگەڕایەوە، باسی شکۆی مەزاری ئاتاتورکی دەکرد. بەڵام لەم دواییانەدا کلیلەکانی ون دەکرد، ناوی خزمانی لەبیر نەدەما و جارێکیش بە هەڵە چووبووە ماڵە دراوسێ. دکتۆرەکان دەیانگوت نیشانەکانی نەخۆشیی ئالزایمێرن. ڕۆژێک لەسەر سفرە، کەوچکەکە لە دەستی کەوتە خوارەوە. سەیری کەوچکەکەی کرد، پاشان سەری بەرز کردەوە و دەستی کرد بە قسەکردن. کەس نەیدەزانی چی دەڵێت. تەنیا کوڕە گەورەکەی زمانی قسەکردنی باوکی ناسییەوە؛ بەڵام ئەویش لە قسەکانی تێنەدەگەیشت. بووکەکەی پرسی: «باوکە گیان، چی دەڵێیت؟» عەبدوڵڵا سەیری یەک بە یەکیانی کرد؛ وەک ئەوەی لە نێو کۆمەڵێکی بێگانە بە دوای کەسێکی ئاشنا بگەڕێت. کوڕەگەورەکەی دەستی گرت. «باوکە گیان، لێت تێناگەین.» پیرەمێردەکە بێدەنگ بوو. ڕەنگ لە ڕووی بڕا. ترسێک لە چاوەکانیدا دەرکەوت کە تا ئەو ڕۆژە کەسیان نەیدیبوو. پاشان دەستی بۆ دەرگاکە درێژ کرد. لەو ڕۆژەوە، جاروبار بەو زمانە قسەی دەکرد. شەوان لەخەو هەڵدەستا و کەسێکی بانگ دەکرد. کاتێک لێیان دەپرسی چیت دەوێت؟ تەنیا سەیریانی دەکرد. ڕۆژێک، کوڕەکەی بڕیاری دا باوکی بۆ ماوەیەک بباتە نەخۆشخانە. لەوێ ژوورێکیان بۆ دیاری کرد کە پەنجەرەکەی بە تۆڕی ئاسنین داپۆشرابوو. شەوێک، بە دەنگی داخستنی دەرگایەک، عەبدوڵڵا لە خەو ڕاپەڕی. بە پەلە چووە سووچی ژوورەکە. کزۆڵکەی کرد و دەستەکانی خستە سەر گوێی. پەرستارەکە هاتە لای، بەڵام عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە و زیاتر خۆی بە دیوارەکەوە نووساند. لەو شەوەوە، هەر کاتێک دەرگایەک بە توندی دادەخرا، هەمان شت دووپات دەبووەوە. کەس نەیدەزانی لەو ساتانەدا چی دەبینێ. لە ژووری بەرانبەردا، پیاوێک کە هاوڕێی نەخۆشێک بوو، چەند جار گوێی لە دەنگی عەبدوڵڵا بوو. ڕۆژێک بە هێواشی چووە بەر دەرگاکەی و پرسی: «خاڵۆ گیان، تۆ کوردی؟» عەبدوڵڵا بە دەنگێکی نزم گوتی: «پێیان مەڵێ من لێرەم.» دەستی بۆ پەنجەرەکە درێژ کرد. لە پشت تۆڕەکەوە تەنیا دیوارێکی سپی دیار بوو، بەڵام ئەو شتێکی تری دەبینی. «بڵێسەی ئاگر...ماڵەکەمان...» دەنگی دەلەرزی. «تکایە، من لەگەڵ خۆتان مەبەن.» پیاوەکە پرسی: «خەڵکی کوێیت، خاڵۆ گیان؟» عەبدوڵڵا سەیری پەنجەرەکەی دەکرد و دەیگوت: «منداڵەکانیان کۆ کردەوە.» چەند ڕۆژێک دواتر، کاتێک عەبدوڵڵا ئارامتر بوو، دیسان پرسیاری لێی کرد: «خاڵۆ گیان، خەڵکی کوێیت؟» عەبدوڵڵا ماوەیەک ڕاما، پاشان گوتی: «دەرسیم.» پیاوەکە پرسی: «تۆش لەگەڵ ئەو منداڵانە بوویت؟» عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە. تەنیا دەیگوت: دایکم... دایکم... فرمێسک بە ڕووییدا دەهاتە خوارەوە. ئەو شەوە، کابرا تا درەنگانی شەو بیری لە قسەکانی عەبدوڵڵا کردەوە. خۆیشی خەڵکی ناوچەی دەرسیم بوو. لە منداڵییەوە، لە گەورەکانی بنەماڵەی بیستبووی کە پاش سووتاندنی گوندەکان، منداڵان لە دایک و باوکیان جیا دەکرانەوە و دەبران بۆ ئوردووگاکانی پەروەردەی فاشیستی. وشەکانی پیرەمێردەکە ئەو گێڕانەوانەی خستبوونەوە بیری؛ بەڵام نەیدەزانی ئایا عەبدوڵڵا یەکێک بوو لەو منداڵانە یان نا؟ چەند ڕۆژێک دواتر، کوڕە گەورەکەی عەبدوڵڵا هات و باوکی بردەوە. پیاوەکە ژمارەی کوڕەکەی وەرگرت و چەند ڕۆژێک دواتری سەردانیانی کرد. پیاوە دەرسیمییەکە کەمێک بێدەنگ بوو، پاشان گوتی: «ببوورن، شتێک هەیە دەمەوێت پێتان بڵێم. لە نەخۆشخانە گوێم لە قسەکانی باوکتان بوو. بە کوردی قسەی دەکرد و گوتی خەڵکی دەرسیمە. منیش خەڵکی دەرسیمم. قسەکانی باوکتان، گێڕانەوەی پیرانی ناوچەکەی خستەوە بیرم. نازانم چی بەسەریدا هاتووە و ئایا پەیوەندیی بەو ڕووداوانەوە هەیە یان نا؟! بەڵام وتم باشترە ئاگادارتان بکەمەوە.» لەو کاتەدا، عەبدوڵڵا ئەفەندی لە ژوورەکەدا دانیشتبوو. چاوی لە وێنەکەی خۆی کرد و بە کوردی پرسی: «ئەمە کێیە؟» پیاوە دەرسیمییەکە پرسیارەکەی بۆ کوڕەکەی وەرگێڕایەوە. کوڕەکە سەیری باوکی کرد. پاشان چاوی بڕییە وێنەکە. عەبدوڵڵا بە دەستی ئاماژەی بۆ وێنەکە کرد و جارێکی تر پرسی: «ئەمە کێیە؟» عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٨/١٣ لەژێر کاریگەری ڕۆمانێکی بەختیار عەلی. @hoday_sher

Открыть в Telegram
Просмотры735+6%к среднему
Пересылки—
Реакции12
Комментарии—

Все посты

Связи