تاوانباران گوێگربن!! واللەے 16 دەقەیە گوێگر با ئەوڪات دەزانێ چەندە گوناح بارین یاڕەب لێمان خۆش با...!!
Открыть в TelegramПосты канала ✔حيجاب و عبا و نيقاب✔
بەردەوامبوون لە پەیوەندییە حەرامەکان، ڕۆژانە بەشێک لە پاشەکەوتی داپۆشرانی اللە (الستر) و بەرەکەتی ژیانی داهاتووت کەمدەکاتەوە بۆیە ئێستا بە ئاگا وەرەوە و دەرگاکە دابخە و داوای یارمەتی لە اللە بکە چونکە باجەکەی زۆر گرانە لە دونیا و قیامەتدا بیرت بێت هیچ کەسێک شایەنی ئەوە نییە لە پێناویدا تووشی تووڕەیی وسزایی اللە ببیت. هەرکەسێکیش تۆبە بکات اللە تۆبەکەی قبوڵ دەکات و خراپەکانیشی بۆ دەگۆڕێت بە چاکە!
Открыть в Telegram« دُمُوعُ المَظْلُومِينَ هِيَ فِي أَعْيُنِهِمْ مُجَرَّد مَاءٍ وَلَكِنَّهَا عِنْدَ اللهِ ، صواعقٌ يُضْرَبُ بِهَا الظَّالِمَ. » " فرمێسکی ستم لێ کراوان لە چاویان تەنها ئاوێکە بەڵام لای خوای پەروەردگار بروسکە و صاعقەیەکە کە لە زاڵمان ئەدات "
Открыть в Telegramیا اللە داوات لێ دەکەم من نەکەیتە هۆکاری فیتنە بۆ کەسی بەرامبەرم، و کەسیش نەکەیتە فیتنە و تاقیکردنەوەی سەخت بۆ من. یااللە دڵم ڕەش مەکە بە تاوان و گوناهـ. هەرچی شت و کەسێک هەیە کە دڵم بۆ تاوان نزیک دەکاتەوە، دووری بخەرەوە لێم؛ وا لەبەرچاوم ناشرین و ڕەشی بکە، کە تەنانەت خۆشم تەسەوری فیکر و خەیاڵیشی نەکەم. ئیمان و کەرامەتمان بپارێزە و دڵمان لەسەر ڕێگەی حەق جێگیر بکە و گەر ئەزانی مردن باشترە بۆمان بمان مرینە بەوجۆرەی خۆت لێمان رازی یا اللە فیتنە زۆربوە نازانین چۆن خۆمان رزگار بکەین 💔
Открыть в Telegram[ ئەو کەسە هیچ سەنگینیەکی نیە ] سیفەتێکی زۆر ترسناک هەیە پەنا بەخوای گەورە، کە وا لەمرۆڤ دەکات هیچ سەنگینیەکی نەمێنێت، ئەویش سیفەتی « دوو ڕووییە » لەبەرامبەرت جـۆرە کەسێکە، بەس ئەوەندە پشتی لەتۆ کرد جۆرە کەسێکی ترە. پێغەمبەری اللەصل الله عليه وسلم لەوەسفی ئەم کەسانە دەفەرموویت : «تَجِدُ مِنْ شَرِّ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عِنْدَ اللَّهِ ذَا الْوَجْهَيْنِ، الَّذِي يَأْتِي هَؤُلَاءِ بِوَجْهٍ، وَهَؤُلَاءِ بِوَجْهٍ». لە ڕۆژی دواییدا لە خراپترین یان پیسرین خەڵک لای خوای گەورە، کەسی « دوو ڕوو » دەبینیت؛ ئەو کەسەی کە بە ڕوخسارێکەوە دەچێتە لای ئەم کۆمەڵە، و بە ڕوخسارێکی ترەوە دەچێتە لای ئەو کۆمەڵەی تر. [ رواه مسلم ] 🔹سوودێک لەم فەرموودەیە : لەم فەرموودەدا بۆمان دەردەکەوێت، کە یەکێک لەخراپترینەکانی ڕۆژی قیامەت ئەوانەن کە « دوو ڕوویان هەیە »، بۆیە سەنگین بە و یەک ڕووت هەبێت لەهەموو کاتێکدا بەیەک ڕوو قسە بکە و مامەڵە لەگەڵ بەرامبەرەکەت بکە.
Открыть в Telegramلَوْ خَرَجُوا فِيكُم مَّا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًا وَلَأَوْضَعُوا خِلَالَكُمْ يَبْغُونَكُمُ الْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّاعُونَ لَهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (47) التوبة ئەوانەی کە خەریکی خۆدزینەوەو دونیاویستین ئەگەرچی لەگەڵ ئێوەشدا بێنە جەنگ و جیهاد، هیچتان بۆ زیادناکەن بەڵکو کەموڕیتان بۆ زیادئەکەن (چونکە لەناخەوە لەرزۆکن)، وە کێشە ئەخەنە نێوانتانەوە و کۆمەڵی موسوڵمانان پەرت ئەکەن، وە پێداگرن لەسەر ئەوەی فیتنەو ئاژاوە بخەنە نێوانتانەوەو بتانکەن بە دوژمنی یەکتر لەنێو ئێوەشدا کەسانێکی تیایە کە بەوان ئەخەڵەتێن و ئەکەونە داوەکەیان و گوێڕایەڵی ئەوانن و (گوێ هەڵئەخەن و هەواڵی نێو ئێوە بۆ ئەوان ئەگوێزنەوە)، الله تعالی خۆی گشتزانە بەحاڵی ستەمکارو زاڵمەکان.
Открыть в Telegram" کۆتا بەرگ و پۆشاك کە لەهیچ جل و بەرگەکانی پێشوو ناچێت ، چونکە خۆت نایپۆشیت بۆت دەپۆشن ، بەڵام جلەکانی خۆت جۆراو جۆرن ، ئەم پۆشاکە بپۆشە کەتەنها کفنەکەت ڕەنگی لەو جیابێت "💔😢
Открыть в Telegramسوڕەتی الکهف فێری کردم: «وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا» با هیچ کەسێکیش لە خەڵکەکە پێتان نەزانێت . هەموو شتێک ناوترێت ، هەموو کردارێکیش ئاشکرا ناکرێت ، هەندێک لە کارەکانتان با بە نهێنی بێت؛ هەندێک جار وا باشتر و بەسوودترە . [ سورة الكهف | اية 19 ]✍️ لە شەو و ڕۆژی جومعەدا خوێندنەوەی سوڕەتی الکهف لەیاد مەکەن 🌱
Открыть в Telegramابن القیم " دەفەرمووێت: هەرڪەس خەم و خەفەتی زۆر بوو..! بازۆر بڵێ : [لَاحَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللّٰه ]..!
Открыть в Telegram#پاداشتی_بەخێوكردنی_كچ 🔹پەیامبەری خوا️ ﷺ دەفەرموێت: (مَنْ عَالَ جَارِيَتَيْنِ حَتَّى تَبْلُغَا، جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنَا وَهُوَ كَهَاتَيْنِ) وَضَمَّ أَصَابِعَهُ . واتە: 📌هەر كەسێك دوو كچ پەروەردە بكات-لەسەر ئاینی ئیسلام-تاوەكو پێدەگەن وباڵغ دەبن ، ئەوا لە ڕۆژی قیامەت پێكەوە دەبین ئاوا)) هەردوو پەنجەی جووت كرد. واتا لە ڕۆژی قیامەت دا زۆر لێك نزیك دەبین بە ئەندازەی نزیكی پەنجەكان. 📘رواه مسلم ٢٦٣١.
Открыть в Telegramئیمامی ئیبنولقەییم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) باس لە ڕێگای گەیشتن بە خوای پەروەردگار دەکات و ئەفەرمووێ: «ئەو کەسەی کە داواکار و خوازیاری ڕەزامەندی خوای پەروەردگار و قیامەتە، هەوڵ و کۆششەکانی جێگیر نابێت مەگەر بە (سێ بەندکردن) نەبێت: ١- بەندکردنی دڵی: بەوەی دڵی تەنیا لەسەر داواکاری و مەبەستەکەی (کە ڕەزامەندی خوایە) کۆبکاتەوە، و ڕێگری لێبکات لەوەی ئاوڕ لە غەیری ئەو بداتەوە و تەنها زاتی الله لە دڵی بێت. ٢- بەندکردنی زمانی: بەوەی زمانی بپارێزێت لەو شتانەی کە سوودیان نییە، و تەنیا سەرقاڵی بکات بە زیکری خوای پەروەردگار و ئەو شتانەی کە ئیمان و ناسینی خوای گەورە زیاد دەکەن. ٣- بەندکردنی ئەندامەکانی لەشی: بەوەی بیانپارێزێت لە گوناح و ئارەزووە حەرامەکان، و ناچاریان بکات لەسەر ئەنجامدانی واجبات و سوننەتەکان. ئیتر ئەم مرۆڤە لەم بەندینخانەیە دانەبڕێت تا ئەو کاتەی دەگات بە پەروەردگاری، ئەوکات لەم زیندانە ڕزگاری دەبێت و دەچێتە ناو فراوانترین و خۆشترین شوێنی بەهەشت»
Открыть в TelegramПереслано из نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّەُ آوَّابٌ💎
😳 جۆین باشترین کەناڵەکانی تەزکیە و ئامۆژگاری و پۆستی هەموو جۆر بن بەیەک کلیک😳 ht https://t.me/addlist/i1pjFfwwYvoxYzRi
Открыть в Telegram🔖سبەی پێنج شەممەیە بەڕۆژو بوون سووننەتە رسول الله (ﷺ) فەرمویەتی : 👈یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ 📜صحیــح مسلم📜
Открыть в Telegramشەیتان وەک بازرگانێکی فێڵباز وایە کە کاڵایەکی خراپت پێشکەش دەکات، نەفسیش ئەو کڕیارەیە کە لە ناوەوە ئارەزووی کڕینی دەکات ..❗ زانای مەزن (الإمام ابن القيم) رحمه الله لە پەڕتووکی (الفوائد)دا دەفەرموێت: «الشيطان إنما يأتيك من باب نفسك» واتە: (شەیتان تەنیا لە دەرگای نەفسی خۆتەوە دەتوانێت زەفەرت پێ ببات). زانای مەزن (سفيان الثوري) رحمه الله لە وەسفی قورسی ئەم جەنگە دەفەرموێت: «مَا عَالَجْتُ شَيْئًا أَشَدَّ عَلَيَّ مِنْ نَفْسِي» واتە: (هیچ شتێکم چارەسەر نەکردووە قورستر بێت لەسەرم لە نەفسی خۆم). بۆیە بەزاندنی نەفس، زۆر قورسترە لە بەزاندنی شەیتان، چونکە گەر شەیتان بڕوات، نەفس هەر بەردەوام دەبێت لە داواکردنی ئارەزووەکانی. مرۆڤی حەکیم دەزانێت کە ئەم پەروەردەکردنە سەرەتا ئازاری هەیە و بەرگەگرتنەکی زۆری دەوێ، بەڵام ئازاری ڕێکخستنەوەی نەفس، زۆر سەلامەتترە لە پەشیمانیی شوێنکەوتنی ..⚡
Открыть в TelegramПереслано из پۆشاکی تەقوا
ناونیشانی پۆشاکی تەقوا سێتاقان کۆڵانی بەرامبەر مزگەوتی حاجی قەرەنیی لە 40 مەتری جادەی بیرۆکەییان تەنیشت شاری یاری نازلاند بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی 07505513161 07804084894 واتس اپ وڤایبەر تلیگرام #پۆشاکی_تەقوا#هەولێر#حیجاب#لەچک#خانمان پۆشاکی تەقوا لە تلیگرارم https://t.me/poshaky_taqwa پۆشاکی تەقوا لە فیسبووک https://www.facebook.com/share/1PL4vUniQf/ ناونیشانی پۆشاکی تەقوا https://maps.app.goo.gl/TJhyr9RegytbGSe4A
Открыть в Telegram