هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژاوا، لە نێوەندی گرژییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا، بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ باشووری کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان ➖➖➖➖ @tvgerila
Открыть в TelegramПосты канала Gerîla
#کۆبانی گەنجانی شارەکە ئامادەیی خۆیان دەردبڕن بۆ پشتگیری قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegramزەیدی چۆن پارتی و یەکێتی ناچار کرد بە مۆبایل بەیاننامەی دژ بنوسن ستاندەر-ڕاپۆرت ئەوەی ئەمڕۆ زەیدی داوای کرد، هەرگیز پێش ئەو لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا داوا نەکراوە. ئەمە تەنها بڕیارێکی ئیداری یان هەنگاوێکی ئاسایی نییە، ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ بوون و قەوارەی هەرێم. بەپێی ئەو بڕیارانەی ڕاگەیەندراون، زەیدی دەیەوێت دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی ژێر ئیدارەی هەرێم و ناوچەکانی دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوادا بگیرێت و هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان تەنها لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە بێت. لە هەمان کاتدا، فەرمان کراوە دەستەی دەروازە سنوورییەکان هەموو دەروازەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیا، ئێران و سووریا وەربگرێتەوە. ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێت، بۆ یەکەمجارە لە دوای ساڵی ١٩٩١ـەوە هەرێم ئیدارەی دەروازە سنوورییەکانی لەدەست دەدات. جگە لەوەش، سەرچاوە داراییەکانی دەرەوەی بودجە—لە نەوت و غاز و ڕسوومات—بەرەو وشکبوون دەچن، و گرێبەستە نەوتییەکانیش دەکەونە بەردەم قەیرانێکی گەورەی یاسایی. بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە: بۆچی ئێستا؟ لەبەر ئەوەی هاوکێشەکان گۆڕاون. ئەمریکا وەک جاران لە ناوچەکەدا خۆی بە بەرپرسیار نازانێت و کشاوەتەوە، پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێم لە لاوازترین ئاستی خۆیدایە، و لە لایەکی دیکەشەوە، زەیدی خۆی خاوەنی پشتیوانی ئەمریکی و نێودەوڵەتییە. لە کاتێکدا فشارێکی وا گەورە لە دەرەوە هەیە، ناوماڵی کورد لەوپەڕی پەرتەوازەییدایە. ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی قووڵ و بەردەوامە. کاتێک دوو هێزی سەرەکی خاوەنی یەک بڕیار و یەک ستراتیژ نەبن، بەرامبەر ئەم هەنگاوانە چۆن بەرگری دەکرێت؟ بەجۆرێک بەیاننامە هاوبەشەکەی ئەمڕۆیان بە مۆبایل نوسیوە. ئەمڕۆ هەرێم لەبەردەم دووڕێیانێکی مێژووییدایە: یان یەکڕیزی و داڕشتنەوەیەکی واقیعیانەی پەیوەندییەکان بە پشتبەستن بە یاسا و دەستوور، یان لەدەستدانی وردەوردەی ئەو دەسەڵات و پێگەیەی ساڵانێکە هەیە. پرسیارەکە لێرەیە: ئایا حزبەکانی دەسەڵات ئامادەن لە پێناو کوردستان حکومەتێکی نا حزبی دروست بکەن؟ ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegramپارتی و یهكێتیی له راگهیهندراوێكی هاوبهشدا 🔻جگە لە دەستور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لەدژی هەرێمی کوردستان دژی دەستورە دهقی راگهیهندراوی هاوبهشی پارتی و یهكێتیی لهبارهی بڕیارهكانی ئهمڕۆی عهلی زهیدی سهرۆك وهزیرانی عێراق: 🔹راگەیەندراوی کە لەلایەن وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە و پێشهات و ڕێوشوێنانەی لەم چەند ڕۆژەدا کە لە عێراقدا لە ئارادایە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن. هەموو لایەک باش دەزانن هەرێمی کوردستان لەو مافانەی لە دەستوری عێراقدا هاتوە زیاتری داوا نەکردوە و بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو مافە دەستوریەکانی پێشێل کراون. ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەموو لایەک پێویستە پابەندی دەستور بن و ئەگەر کێشەیەکیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدرالیدا هەبێت دەبێ دەستور حەکەم بێت لە نێوانیان. جگە لە دەستور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لەدژی هەرێمی کوردستان دژی دەستورە. هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی گەلی کوردستانە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێلی سوورن. ئێمە لەگەڵ دیالۆگ و شەفافیەت و لێکتێگەیشتن و بڕیاری تاک لایەنە خزمەتی ئەمنیەت و سەقامگیری عێراق ناکات. ❇️زوو نیە؟ مەترسی لەسەر کۆمپانیا دزەکانیان دروست بووە،پێکەوە بەیاننامەی هاوبەش بڵاو ئەکەنەوە. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegramچەند ساڵە میلەت و کەسانی دڵسۆز لێیان ئەپاڕێنەوە کە هەڵبژاردن کراوە فەرموو ڕێککەون وەک هەمیشە شەریکەدزی یەک بن.... وتیان نا. فەرموون ئەوە ئەنجامەکەی. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegramژمارەیەک بڕیار لە عەلی زەیدییەوە سەبارەت بە نەوت و دەروازە سنورییەکانی هەرێم 🔴 سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق چەند بڕیارێکی تایبەتی عەلی زەیدی سەبارەت بە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: 🔴 سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەکرێن. 🔴 حکومەتی هەرێم بۆی نییە مۆڵەتی هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بدات، تەنیا لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەبێت. 🔴 وەزارەتی نەوت و پۆلیسی وزە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا وەردەگرنەوە کە لەژێر دەسەڵاتی ئەمنیی هەرێمدان. 🔴 هێزەکانی سنوور سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دادەخەن. 🔴 سوپای عێراق سەرجەم ڕێگا لاوەکی و قاچاخەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تر دادەخات. 🔴 لە بازگەکانی دەروازەی سلێمانی، هەولێر و دهۆک تاقیگە و گۆڕەپانی تایبەت بۆ پشکنینی بەرهەمە نەوتییەکان دروست دەکرێن. 🔴 کارمەندانی وەزارەتی نەوت، پۆلیسی وزە و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەو بازگانە دادەنرێن بۆ پشکنینی ئەو سووتەمەنییەی دەچێتە ناو هەرێم. 🔴 دەستەی دەستپاکی وردبینی لە نەوتی نێردراو بۆ پاڵاوگەکانی بازیان و کار و هەناردەکردنی نەوت لە دەروازەکانی هەرێمەوە دەکات. 🔴 سەرجەم کارگەکانی قیر و نەفتا لە ناوچە جێناکۆکەکان لە ماوەی 6 مانگدا دەگوازرێنەوە بۆ ژێر کۆنترۆڵی ئەمنیی حکومەتی فیدراڵی. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegramشاندی #ئیمڕاڵیی پارتی دەم سەبارەت بە دیداری دوێنێ لەگەڵ #ڕێبەر_ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە 🎙 شاندی ئیمڕاڵی: لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لە بینا نوێیەکەدا دیدارمان ئەنجام دا 🎙 شاندی ئیمڕاڵی: ئەم پێشهاتە نیشانەی باشتربوونی مەرجەکانی کار و ژیانی بەڕێز ئۆجالانە 🎙 شاندی ئیمڕاڵی: ئێستا ئەو کارەی دەبێت بکرێت، کردنەوەی کەناڵەکانی دیداری ڕاستەوخۆیە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: باشترین ڕێوشوێنی پڕۆسەکە یاسای دیموکراتیک و سیاسەتی ئازادە 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: بەشداریی کوردان لە کۆماردا لەسەر زەمینەی دیموکراتیک دەبێت 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: کۆمارێک کە کورد تێیدا بەشدار بێت، کۆمارێک دەبێت کە هەموو ناسنامەکان بە فەرمی بناسێت 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: لە کاتێکی وادا، گیانلەدەستدانەکانی نێو زیندانەکان و گرژییەکانی پەیوەست بە بڕیارەکانی ئینفاز (درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردن)، ورووژاندن و تەحریکن دژی پڕۆسەکە 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەنها گەرەنتیی کورد نییە، بەڵکو گەرەنتیی هەموو گەلانە 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: ئامانجی ئێمە بەکۆمەڵگەبوونێکە کە گەیشتبێتە بنەما دیموکراتیکەکان و دامەزراوەییبوونی 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: ئەگەر کورد وەک دامەزرێنەری سەرەکی ببێتە خاوەن گەرەنتیی یاسایی، تورکیا بۆ ناوچەکە دەبێتە نموونە 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: ئێمە لەگەڵ دیموکراتەکانی باوەڕدار بەمە، کۆماری دیموکراتیک دەکەینە ئامانج 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: ئێمە لە وەرچەرخانێکی گرنگی مێژووی کۆمارداین 🎙 ڕێبەر ئاپۆ: بۆ تێپەڕاندنی ئەم وەرچەرخانە و چوونە نێو قۆناغێکی نوێ، وردبینی و هۆشیاری پێویستە ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegram. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕای گشتی و میدیاکان، ناسنامەی پێنج گەریلای گیانبەختکردووی خەڵکی شارەکانی ئیلام، کرماشان، سەرپێڵ زەهاو و جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کە لە ناوچەکانی «هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا»دا گیانیان بەخت کردووە و جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەسەر ڕێباز و ئامانجەکانیان کردەوە. هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا کە ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٥ بڵاو کراوەتەوە، وتوویەتی کە ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ڕۆحێکی فیدایی و بێ دوودڵیی ئەرکەکانیان بەجێهێناوە و پەیوەست بوون بە کاروانی نەمرانەوە؛ لەوانەش ناوی هەریەک لە گەریلاکان «چالاک جوانڕۆ، سمکۆ داڵاهۆ، ماسیرۆ داڵاهۆ، مێرخاس شاهۆ و ڕزگار پەژمین» هاتووە. هەپەگە ئاماژەی بەوە کردووە کە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە درێژایی مێژوو خاوەنی کولتووری بەرخودان و تێکۆشان بووە دژی سیاسەتەکانی سەرکوتکاری، و ئەم گەریلایانەش وەک پێشەنگی خەبات لە چیاکانی کوردستان، هۆشیاریی نەتەوەیی و ڕۆحی بەرخودانیان کردووەتە کردار و تێکۆشان لەپێناو ئازادیدا. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegram🟢 ئیخلاس خدر، کچە کوردێکى ئێزیدییە ڕزگاربووی دەستی د.ا.عشە، لە بەرلینى پایتەختى ئەڵمانیا شایەتی دا، لە عێراق لە ماڵی چەکدارە دەستبەسەرکەرەکەی چاوی بە ئەحمەد شەرع کەوتووە، ناچارکراوە چای بۆ ببات و وتی: دەیزانی بە کۆیلە کراوم. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegram💢 هەواڵێکی ڕوداو کە مەترسیەکی شاراوە ئاشکرا دەکات.. لە کاتێکدا بنەماڵەی خائینی بارزانی سنوری سمێڵکا دادەخەن و لە کاتی کردنەوەشیدا، تەنیا ڕێگە بە "ئەنەکەسەیی و سیخوڕەکانی میتی تورک" ئەدەن هاتوچۆی ڕۆژاوای کوردستان بکەن. بەگوێرەی هەواڵێکی ڕوداو/عەرەبی: هێڵی (فلای ئەربیل) بڕیاری داوە گەشتی ئاسمانی حەلەب و دیمەشق - هەولێر، لە ٢ی مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٦ دەستپێبکات. کردنەوەی هێڵی ئاسمانی، هەمیشە بەمانای ئاڵوگۆڕ و بەرژەوەندی بازرگانی دێت، بەڵام ئەمڕۆ کە حزبی بەعس ڕوخاوە و چیتر بەغداد تانک و فرؤکە نانێرێت وەک ٣١ی ئابی ١٩٩٦ و داگیرکردنی هەولێر، بۆیە دوور نیە مەملەکەتەکەی مەسعود و مەسرور بارزانی وەک سعودیە و یەمەن، بیر لە هاوردەکردنی چەتەکانی ئەلقاعیدە و داعش نەکەنەوە بۆ هەولێر، لەئەگەری هەر سەرهەڵدانێک لە دژی دەسەلاتە مافیاییەکەی خۆیان. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegramڕێبوار کەریم وەلی ڕۆژنامەوان و پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ڕوداو: "هەر کاتێک پارتیی باوک و کوڕ بە ناوی خەڵکی کوردستانەوە قسەیان کرد، ئەوە بزانن کە بەتەمای کەتنێکن". کەس بەقەد ئەم بنەمالەی بارزانی ناناسێت .. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegramناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان، گیانلەدەستدانی حەوت گەریلای خەڵکی شاری #مەریوان ی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند. بەپێی بەیاننامەکە، ئەم گەنجانە لە کات و ناوچەی جیاوازی ململانێکاندا گیانیان لەدەستداوە. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegram💢 بەپەلە 📍سنوری پێنجوێن و ڕۆژهەڵات پێش کەمێک بەدرۆن هێرش کرایە سەر هێزەکانی پارتی ژیانی ئازاد - پژاک لە چیاکانی سنوری پێنجوێن، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە. سەرچاوەیەک لە #یەرەکەوە ڕایگەیاند؛ هێزەکانیان لە تۆڵەی شەهیدی فەرماندار پویان کەریمی (دەرسیم بەهار) هێرشێان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای پاسداران و ژمارەیەک سەرباز و فەرماندارێکیان بەسزا گەیاندووە. ڕاشیانگەیاند: هیچ هێرشێکی ڕژێم بێوەڵام نابێت! میدیاکانی کۆماری ئیسلامی پشتڕاستیان کردەوە کە فەرماندارێک و سەربازێکی سوپای پاسداران و جاشێک کوژراون، هەروەها باس لە برینداربوونی ٢ پاسداری دیکە دەکەن، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان باسی ژمارەیەکی زیاتر کوژراو و بریندار لە هێزەکانی ڕژێم دەکەن. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegramموراد قەرەیلان، فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل: 🔺 لە پرسی باشووری کوردستاندا هەرچییەکمان لێ داوا بکرێت ئامادەین؛ دەتوانین ببینە نێوەندگیر، پشتیوانی بکەین و ببینە هاوکار بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان کۆببنەوە. 🔺 دەتوانین گفتوگۆی هاوبەش لەسەر سیاسەتی تەواوی باشوور بکەین و دەستنیشانی بکەین کە لە کوێدا کەموکوڕی و هەڵە دەکەن. ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegram💢 بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان، #پەکەکە، لە بەرنامەیەکی تایبەتی لەگەڵ موراد قەرەیلان، فەرمانداری #هەپەگە ، دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان بەم جۆرە دوا. موراد قەرایلان: 🔹 لە کۆتایی سەدەی رابردوو، ڕیالسۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوە هەڵوەشا، ئێمە ڕیالسۆسیالیزمی نەتەوەی دیموکراتمان دامەزراند. 🔸 گەل کە بینی ئێمە جددین، هەروەها فەرماندار و هەڤاڵانی پێشەنگمان پێش هەموان خۆیان فیدایی دەکەن، متمانەی خۆیان پێداین. تەواوی دیمانەکە ⬆️ ➖➖➖➖ @gerilame
Открыть в Telegram