شیکارە سیاسییەکەی (١٠) ساڵی رابردووی جەنابی مامۆستا کرێکار؛ دەربارەی داهاتووی هەرێمی کوردستان و سەرسووڕمان و کورتبینییەکەی ئێستای مەسرور بارزانی! https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в TelegramПосты канала دووربین :: dorbeen.co
نیدال حەسەن؛ داوای دواخستنی سزای گولـلەبارانکردنی خۆی دەکات ئا: چیا عەلی لەکۆتا ساتەکاندا نیدال حەسەن؛ بەبیانووی نادەستوریبوونی حوکمدرانی، داوای دواخستنی سزای گولـلەبارانکردنی خۆی دەکات. لەساڵی (٢٠٠٩ز)دا، لەئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بنکەی فۆرت هود لەویلایەتی تەکساسی ئەمریکا نیدال سزادراوە، ئەو کردەیە بوو بەهۆکاری کوژرانی (١٣) کەس، کە (١٢)یان سەرباز بوون و زیاتر لە (٣٠) کەسی تریشی بریندارکرد. هەروەها ناوبراو داوای لەدادگا کردووە: جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدرانی بەشێوەی گولـلەبارانکردن دوابخات. بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس؛ نیدال حەسەن داوایکردووە: جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدرانی دوابخرێ، کە بڕیارە لەمێژووی (٣)ی کانوونی یەکەمی داهاتوودا ئەنجامبدرێ، ئەمەیش بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ پەڵپگرتن لەنادەستوریبوونی حوکمدرانی بووە. لەئەگەری جێبەجێکردنی سزاکە بەسەر ناوبراودا، کە پێشتر لەسوپای ئەمریکادا پزیشکی سەربازیی بووە، لەساڵی (١٩٤٥ز)یەوە تا ئێستا، نیدال دەبێتە یەکەم سزادراو، کە لەسەر دەستی دەستەیەکی سەربازیی بەگولـلەبارانکردن لەسێدارەبدرێ. وا بڕیارە سزای لەسێدارەدرانی نیدال حەسەنی تەمەن (٥٦) ساڵ، هەر لەو بنکەیەدا جێبەجێبکرێ، کە کردە سەربازییەکەی تێدا ئەنجامدابوو. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в Telegramراپرسیی ژمارە (١٤)ی پێگەی دووربین زۆرینەی لاوانی کوردی باشووری کوردستان: + نەتەوەیین + نەتەوەیی نەماون + دیموکراسیخوازن + چەپن + ئیسلامین ئا: د. رێبەر ئەحمەد * بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە وەڵامی ئەم راپرسییە بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. https://forms.gle/YFHHXLEmJ7KzhFUe9
Открыть в Telegramپارسەنگی هێز؛ لەنێوان رێسای قورئان و واقیعی ئێستای موسوڵماناندا ن: پێشەوا قازی لەجیهانی سیاسەتدا رێسایەکی نەگۆڕ هەیە کە پێیدەوترێ: «هاوسەنگیی هێز»؛ واتە: دەوڵەتێک هێزی خۆی بگەیەنێتە ئاستی هێزی نەیارەکەی، نەک بۆ داگیرکاری، بەڵکو بۆ ئەوەی دوژمن نەوێرێت هێرشبکاتە سەری. هەروەک شاعیر ئەبولقاسم ئەلشابی دەڵێت: «هیچ دادپەروەرییەک بوونی نییە، مەگەر هێزەکان هاوسەنگبن». کاتێک هێزەکان هاوسەنگدەبن، ئەوا ئاشتی باڵادەستدەبێت؛ بەڵام هەر کاتێک لایەک لاوازبوو، دەبێتە نێچیری لایەنی بەهێز، چونکە لەجیهانی سیاسەتدا بەزەیی بوونی نییە. • رەگوڕیشەی ئەم رێسایە لەئیسلامدا: ئەم بیرۆکەیە داهێنراوی ئەوروپا نییە، بەڵکو زیاتر لە (١٤) سەدە پێش ئێستا قورئان بنەمای بۆ داناوە، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ﴾ -الانفال:٦٠- لێرەدا وشەی (تُرْهِبُونَ بِهِ) واتە: «ساردکردنەوەو چاوترسێنکردنی دوژمن، لەبیرکردنەوە لەهێرشکردن»، کە ئەمەیش جەوهەری هاوسەنگیی هێزە. هەروەها فارابی لەسەدەی نۆیەمدا -واتە: (٦٠٠) ساڵ پێش ماکیاڤێلی- ڕوونیکردووەتەوە: "یەکسانیی هێز؛ دەوڵەتان ناچاری ئاشتی دەکات و یەکگرتنی لاوازەکانیش لەبەرانبەر دوژمنێکی بەهێزدا، هاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە". • چۆن هاوسەنگیی هێز دروستدەبێت؟ سیاسەتمەداران دوو رێگەیان بۆ درووستکردنی هاوسەنگی داناوە، کە موسوڵمانان لەسەردەمی زێڕینی دەسەڵاتدارێتیی خۆیاندا، هەردووکیان جێبەجێکردووە: ١) بونیادنانی خودی (خۆ بونیادنان): دەوڵەت پشت بەتوانای خۆی ببەستێت: نموونەی ئەمە رێکەوتنی حودەیبییەیە؛ پێغەمبەر (ﷺ) لەکاتی لاوازیدا قوڕەیشی ناچاری ئاشتی نەکرد، بەڵکو لەدوای ئەوەی موسوڵمانان لەجەنگی خەندەقدا سەرکەوتن و هێزێکی تۆکمەیان درووستکرد، قوڕەیش لەوە تێگەیشتن کە ناتوانن بیانشکێنن، سەرەنجام ناچاربوون ئاگربەستی (١٠) ساڵە واژۆبکەن. ٢) بونیادنانی هاوبەش (هاوپەیمانێتی): کاتێک دەوڵەت بەتەنها خۆی تواناو هێزی پێویستی نەبێت، ئەوا لەگەڵ دەوڵەتانی تردا یەکدەگرێت. نموونەی ئەمەیش سەلاحەدینی ئەیوبییە (ڕەحمەتی خوای لێبێت)؛ کاتێک خاچپەرستەکان قودسیان داگیرکردبوو، جیهانی ئیسلامی پەرتەوازەبوو، سەلاحەدین لەڕێگەی یەکخستنی میسر، شام و عێراقەوە، تەرازووی هێزی گۆڕی و توانی قودس ڕزگاربکات. * واقیعی ئێستای موسوڵمانان؛ ئاشکرایە ئەمڕۆ جیهانی ئیسلامی باجی دەستبەرداربوون لەهەردوو رێگەکەی هاوسەنگیی هێز دەدات: - لەدەستدانی خۆبونیادنان: موسوڵمانان وازیان لەفەرمانی قورئانیی (مَّا اسْتَطَعْتُم) هێناوە لەبواری: زانست، تەکنەلۆژیا، ئابووریی سەربەخۆو پیشەسازیی سەربازیدا، بەمەیش تەنها بوون بەبەکاربەری کاڵاو چەکی وڵاتانی تر. - لەدەستدانی یەکگرتن: لەجیاتیی هاوپەیمانێتی و یەکڕیزی، دابەشبوون و سەرقاڵی ناکۆکیی ناوخۆیین، ئەمەیش وای کردووە تەرازووی هێز بەتەواوی لەدژیان بشکێتەوە. لەکۆتاییدا؛ قورئان و مێژوو پێماندەڵێن: "ئاشتی و شکۆمەندی بەلاوازی و پاڕانەوە بەدەستناهێنرێن؛ تەنها رێگەچارە ئەوەیە، کە موسوڵمانان بگەڕێنەوە بۆ سەر رێبازی زانست و خۆبونیادنان، لەگەڵ یەکگرتن و هاوپەیمانێتیدا، ئەو کاتە تەرازووی هێز هاوسەنگدەبێتەوەو هیچ هێزێک ناتوانێت بیانچەوسێنێتەوە". + بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لەچاوگی (علم العلاقات الدولية) وەرگرتووە. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в Telegramشێخی ئێمە؛ بەتەنها خۆی ئوممەتێکە ن: دلۆڤان عەلی هەڵوێستێک کە مێژوو بەئاسانی ناینووسێتەوە؛ کەم پیاو لەمێژووی کورددا بەو شێوەیە گەیشتووەتە لوتکە. ئەگەر ڕۆژێک لەڕۆژان بەهۆی چەواشەکارییەوە ڕێزی تەواوی لێنەگیرابێت، ئەوا هەرگیز لەکەمیی گەورەیی ئەو نەبووە، بەڵکو ئەوە کاری ماستاوچی و کۆیلەکانی بێگانە بووە، کە ویستوویانە ڕاستییەکان بشارنەوە، خەڵک لەڕێگەی ڕاست لابدەن، بۆئەوەی خۆیان بەژێردەستەیی و تاڵانکردنی سامانی ئەم وڵاتە بژین. لەدیدی من و سەدانی ترەوە، نە لەناو عەرەب، نە لەناو عەجەمدا کەسێک ناگاتە ئەو ئاستەی، کە شان لەشانی ئەم کەسایەتییە بدات، چونکە ئەم پیاوی هیچ دەست و مەرامێک نییەو نەبووە، بەڵکو تەنها بەندەی خوایە، هەر لەبەرئەوەیش هەمیشە دووچاری زیندانیکران و دەربەدەری بووەتەوە، ئەو فشارو ستەمەیش لەدژی مامۆستا بەهاوکاریی بەکرێگیراوو کۆیلە ناوخۆییەکان بەڕێوەبراوە، تا ئەم میللەتە بێدەنگبکرێ و هەستی متمانەبەخۆبوون و شکۆو کەرامەتی نەمێنێت. ئەم پیاوە لەڕاستگۆیی، دووربینی، خاکیبوون و بەوەفاییدا بێهاوتایە! زۆر کەس و لایەن هەوڵیاندا دەنگی کپبکەن، تەنانەت ئەوانەیش کە درووشمی برایەتیی ئایینییان بەرزکردووەتەوە، لەپێناوی مانەوەی خۆیان و کورسیی ئاغاکانیاندا خەنجەری غەدریان لەپشتیداوە، بەڵام ئەو نە خۆی فرۆشت و نەچەمایەوە، چونکە بەڕاستی بەتەنها خۆی ئوممەتێکەو بڕوایەک لەناخیدا هەیە، کە بەهیچ دیوارو بەربەستێک سستنابێت. ئەمڕۆ بەبەراورد بەهەر کاتێکی تر، خەڵکی کوردستان زۆر زیاتر درک بەقوڵیی دیدگەو دووربینیی ئەو زانا گەورەیەی کورد دەکەن، چونکە ئەو هەمیشە داوای ئازادی، سەربەرزی و ژیانێکی شیاوی بۆ نەتەوەکەی کردووە، لەکاتێکدا ئەمڕۆ جەستەی لەزینداندایە، بەڵام وشەو شیکارییەکانی هەموو لایەکیان تەنیوەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەدەنگی حەق و ڕاستی زیندوو هێشتووەتەوە. ئەوانەیش کە ڕێگەی خزمەتکردنیان لەناو نیشتیمان و میللەتەکەیدا لێگرت. ئەمڕۆ خۆیان لەبەردەمی نەفرەت و شەرمەزاریی مێژوودا دەبیننەوە، هەتا ئێمەیش بمێنین: شێخی زیندان مەشخەڵی رێنیشاندەرمانەو وەک هێمای سەربەرزی و شانازیمان دەمێنێتەوە.
Открыть в Telegramئەنجامی راپرسیی ژمارە (١٣)ی پێگەی دووربین بەم شێوەیە بووە: + بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە وەڵامی راپرسیی ژمارە (١٤) بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. ئا: د. رێبەر ئەحمەد https://forms.gle/YFHHXLEmJ7KzhFUe9
Открыть в Telegramسوریا بووە بەپردێکی ئاسمانی، کە رۆژهەڵات و رۆژئاوا پێکەوە دەبەستێتەوە ئا: چیا عەلی بەهۆی پێگە جوگرافییە گرنگەکەیەوە، سوریا بووە بەڕێڕەوێکی گرنگ بۆ بەشێک لەگەشتە ئاسمانییە تێپەڕبووەکانی نێوان: ئەوروپا، ئاسیاو کەنداو. بەپێی نوێترین ئامارەکان، لەماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٦ز)ـدا (١٩٢٤٢) فڕۆکە بەئاسمانی سوریادا تێپەڕیون، واتە: بەتێکڕای نزیکەی (٦٢١) فڕۆکە لەڕۆژێکدا. بەئەژمارکردنی کرێی تێپەڕبوون کە لەئێستادا بەبڕی (٤٣٠) دۆلار بۆ هەر فڕۆکەیەک ڕاگەیەنراوە، ئەمە بەشێوەیەکی خەمڵێنراو دەکاتە نزیکەی بڕی (٨٫٢٧) ملیۆن دۆلار لەمانگێکدا، یان نزیکەی بڕی (٢٦٧) هەزار دۆلار لەڕۆژێکدا، ئەگەر ژمارەی گەشتەکان بەهەمان بڕو ڕێژە بەردەوامبن. + وێنەکە جووڵەو تێپەڕبوونی فڕۆکەکان بەئاسمانی سوریادا دەنوێنێت. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в Telegramپەیوەندیی راستەوخۆ لەنێوان باری دەروونیی ئادەمیزادو جۆری ئەو خواردنانەدا هەیە، کە بەزۆریی دەیانخوات + ئیبن خەلدون دەڵێت: "- عەرەب گۆشتی حوشتریان خواردو توڕەیی و غیرەتیان لێوەرگرت. - تورک گۆشتی ئەسپیان خوارد، هێزو توندوتیژییان لێوەرگرت. - ئەوروپییەکان (ئەفرەنج) گۆشتی بەرازیان خوارد، بێعیززەتی و دەیوسییان لێوەرگرت. - ئەفریقییەکان گۆشتی مەیمونیان خواردو لەوەوە فێری سەماو خۆبادان بوون". + ئیبنولقەییم دەفەرموێت: "لەسەر خواردنی گۆشتی هەر ئاژەڵێک ڕابێیت، ئەوا بەشێک لەخوو خەسڵەتی ئەو ئاژەڵە وەردەگریت". + ئێمەی کوردیش: هیواو ئاواتمان خواردنی گۆشتی مریشکە مەسڵەحەی دەواجینەکانە، لەبەرئەوە: زۆرینەمان فێری قیڕەقیڕ، هاوارهاوار، گلەییکردن، سەرنزمکردن بۆ بەرژەوەندییەکی کەسی، ناسکۆڵەیی، دەستوپێ سپیلکەیی، خەوی قووڵ و بێئاگایی بووین. بۆ پاڵپشتیی ئەو وتانەیش: توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، کە پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان زۆر خواردنی گۆشتی مریشکی دەواجینەکان و باری دەروونیی ئادەمیزاددا هەیە، دەقی توێژینەوەکە دەڵێت: "زۆر خواردنی گۆشتی مریشکی دەواجینەکان، یەکێکە لەهۆکارەکانی هەستکردن بەترس، لاوازیی کەسایەتی و کەمیی متمانە بەخۆبوون، ئەو کاریگەرییەیش بەهۆی شێوازی بەخێوکردنی مریشکەکانەوە درووستدەبێت". کەواتە: ئەو هۆرمۆنات و دەرمانە کیمیاییانەی پێیاندەدرێ، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر باری دەروونیی ئادەمیزاد دەبێت. لەبەرئەوە شارەزایان ئامۆژگاریماندەکەن؛ کە هێندە پشتنەبەستین بەخواردنی گۆشتی مریشکی کێڵگەکان، بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لەو زیانانە. و: موحەمەدئەمین رۆژی هەینی ٢٠٢٦/١١/٢٠ ز.
Открыть в Telegram"کوردێکی موسوڵمانیت، یان موسوڵمانێکی کوردیت؟!" لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە هەتا ئێستایش، ئەم دەستەواژەیە پرسیارێکی بێکەڵکی کوردایەتییەوانانە بەتاڵەکانە، ئاشکرایە ئازاد مستەفای پاسۆک؛ یەکەم کەس بوو، کە ئەم پرسیارە بێسوودەی هێنایە ناو کایەی پووچی کوردایەتییەوە. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в Telegramراپرسیی ژمارە (١٤)ی پێگەی دووربین زۆرینەی لاوانی کوردی باشووری کوردستان: + نەتەوەیین + نەتەوەیی نەماون + دیموکراسیخوازن + چەپن + ئیسلامین ئا: د. رێبەر ئەحمەد * بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە وەڵامی ئەم راپرسییە بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. https://forms.gle/YFHHXLEmJ7KzhFUe9
Открыть в Telegramهیبەتوڵڵا ئاخوندزادە: ژیانی خۆمم بۆ پاراستنی موسوڵمانان تەرخانکردووەو لەپێناوی دەسەڵاتدا قوربانییان پێنادەم مەولەوی هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە؛ ئەمیری ئیمارەتی ئەفغانستانی ئیسلامی ڕایگەیاند: "پێویستە زانایانی ئایینی هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ڕێگریکردن لەئاژاوەو زاڵبوون بەسەریدا"، هاوکات هۆشداریی دا لەلێکەوتەکانی ململانێ ناوخۆییەکان. لەدرێژەی وتەکانیدا سەبارەت بەو جەنگە ناوخۆییانەی، کە لەدوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤییەت، لەئەفغانستان ڕوویاندا، ئاماژەی بەوە کرد: فەرمانڕەوایانی ئەو قۆناغە لەپێناوی گەیشتن بەدەسەڵات، ململانێیانکردووەو بەخوێنی گەل دەسەڵاتی خۆیان پاراستووە. ئاخوندزادە جەختی لەوەیش کردەوە: "لەپێناوی پاراستنی دەسەڵاتدا، ناچمە ناو هیچ جەنگێکەوەو حوکمڕانیم لەسەر حسابی خوێنی موسوڵمانان درێژەپێنادەم". هەروەها وتی: "خۆمم بۆ پاراستنی موسوڵمانان تەرخانکردووەو نایانکەمە سوتەمەنیی ململانێکان، لەپێناوی مانەوەم لەدەسەڵاتدا". ئا: چیا عەلی https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в Telegramهەواڵێکی زۆر غەمناک! ئا: چیا عەلی فایەق شێخ عەلی؛ لەنوسراوێکیدا کە لەمینبەری تۆڕی ئێکسدا بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا کە (جرف الصخر)یان داگیرکردووە، ئەمڕۆ پێش ئەوەی ناوچەکە چۆڵبکەن، سەرجەم دەستبەسەرکراوو زیندانییەکانی لای خۆیان سەرب..ڕیوەو لەگۆڕی بەکۆمەڵدا لەقەراغەکانی سنووری کارگێڕیی (جرف الصخر) دوور لەچاوو چاودێریی بەخاکیانسپاردوون! ئەوانە قێزەونترین تاوانیان بەرانبەر بەعێراقییەکان ئەنجامداوە، ئەوەیش بەفەرمانی ڕاستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئێران بووە". https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в Telegramئایا چین جێگەی بەریتانیای گرتووەتەوە؟! هەروەک لەوێنەکەی ساڵی (١٩٤٥ز)دا دەردەکەوێت، چەرچڵ لەگەڵ ڕۆزڤێڵت و ستالین نەخشەی جیهانیان دادەڕشت. بەڵام لەو وێنەیەی ساڵی (٢٠٢٦ز)دا شی جینپینگ لەهەمان شوێن و ڕیزبەندیدا وەستاوە، ئەمەیش ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاریی بەرچاوی هاوسەنگیی هێزو قورسایی ئابووری و جیۆپۆلۆتیکی. بەریتانیای ئەم سەردەمە هەرچەندە لەڕووی چەکی نەوەوی، ئەنجومەنی ئاسایش و هاوپەیمانێتیی ڕۆژئاواوە هێشتا هێزێکی دیارە، بەڵام قورسایی ئابوورییەکەی کاریگەریی یەکلاییکەرەوەی وەک سەردەمی چەرچڵ نەماوەو زیاتر هەژموونی ئابووریی چین لەپێشترە. بەبۆچوونی بەڕێزتان؛ بەریتانیا لەم سەردەمەدا زیاتر وەک هاوپەیمانی ئەمریکا، یان هێزێکی سەربەخۆی خاوەن بڕیار دەردەکەوێت؟ چاوگ: پەڕەی موسوڵمانانی بەریتانیا. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в Telegramراپرسیی ژمارە (١٣)ی پێگەی دووربین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان؛ ئاستی زانستی و پەروەردەییان زۆر دابەزیوە چونکە: + حکومەتی هەرێم بایەخ بەزانکۆکان نادات. + بەرنامەکانی خوێندنیان نوێناکرێنەوە، هەتا لەگەڵ کاتدا رێبکەن. + فێرخوازان ئامانجێکی وایان نییە، کە بەگەشبینییەوە هەوڵی بۆ بدەن. + بەرنامەکانی خوێندنیان نەزەریین و دەرچووانیان لەبواری خۆیاندا ناخرێنە سەر کار. + ئایینی ئیسلام پشتگوێخراوەو فێرخوازان لەخولگەی پوچگەراییدا دەخولێنەوە. + پەیوەندیی زانستییانەیان بەزانکۆکانی تری جیهانەوە نییە. - بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە وەڵامی ئەم راپرسییە بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. ئا: د. رێبەر ئەحمەد https://forms.gle/e1v7REohopq9Kqmn9
Открыть в Telegramلەم جیهانەدا تەنها بڕیاری خاوەن هێزەکان جێبەجێدەکرێ! ئا: چیا عەلی عەمار کەعکورە؛ لەدوای بەسەربردنی زیاتر لە (٢٢) ساڵی تەمەنی لەزیندانەکانی عێراقدا ئازادکرا. بەهەوڵی حکومەت و رێنمایی و بەدواداچوونی راستەوخۆی سەرۆک کۆماری سوریا، عەمار ئەحمەد کەعکورە؛ هاوەڵی دێرینی ئەحمەد شەرع، کە خەڵکی شاری عەندانی گوندەواری باکووری پارێزگەی حەلەبە ئازادکرا، ناوبراو لەبەهاری ساڵی (٢٠٠٣ز)دا بەمەبەستی پشتگیریکردنی ئەهلی سوننەو ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانەکانیان چووەتە ناو عێراقەوە، یەکێک بووە لەهاوەڵە دێرین و نزیکەکانی ئەبو موحەمەد جۆلانی، پاشان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دەستگیرکراوەو خراوەتەوە ناو زیندانەوە، دواتر بەتۆمەتی تی..رۆر حوکمی زیندانیکرانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، ساڵانێکی دوورودرێژ تێپەڕین و زیاتر لە (٢٢) ساڵی تەمەنی لەتاریکیی زیندانەکانی عێراقدا بەسەربرد، بەڵام سەرکردەو ئەمیرەکەی خۆی هەرگیز لەیادینەکردو لەدوای پەیوەندی، هەوڵدان و سەروکاریی بەردەوام لەتەک حکومەتی عێراقدا، سەرەنجام توانرا ناوبراو ئازادبکرێ و بگەڕێنرێتەوە بۆ ناو خانەوادەکەی لەوڵاتی سوریا. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в Telegramئەنجامی راپرسیی ژمارە (١٢)ی پێگەی دووربین بەم شێوەیە بووە: + بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە وەڵامی راپرسیی ژمارە (١٣) بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. https://forms.gle/e1v7REohopq9Kqmn9
Открыть в Telegramلەدوای زیاتر لە (٩) ساڵ؛ شاسوار عەبدولواحید بەو شێوەیە جەخت لەوتەکانی مامۆستا کرێک..ـار دەکاتەوە! https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/
Открыть в Telegram