Кабинет

Посты канала ڕێبازی دوکتور قاسملوو

сначала новые

#60818Текст
Просмотры50−67%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
2 ч36
4 ч50
  1. Через 6 часов50
  2. Всего сейчас50
#60817Фото
Просмотры88−42%к среднему
Пересылки—
Реакции5
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч20
3 ч88
  1. Всего сейчас88
#60816Фото
Просмотры120−21%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
3 ч80
6 ч111
8 ч120
  1. Через 6 часов111
  2. Всего сейчас120
#60815Фото

بەپەلە؛ راگەیێندراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28-11-2026، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.   كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌ پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان.   هه‌ردوولا كۆک بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ٢٠٢٦/١٢/١ كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به‌ هاوبه‌شی به‌رگریكردن له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

Открыть в Telegram
Просмотры106−30%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч16
3 ч63
6 ч106
  1. Через 1 час16
  2. Через 6 часов106
  3. Всего сейчас106
#60814Видео
Просмотры117−23%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
2 ч42
4 ч82
8 ч117
  1. Через 6 часов82
  2. Всего сейчас117
#60813Видео
Просмотры109−28%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
2 ч46
5 ч78
8 ч109
  1. Через 6 часов78
  2. Всего сейчас109
#60812Текст

‌🔸ئیتلاعاتی سپا لە ڕێگەی کورتەنامەوە هەڕەشە لە خەڵكی کوردستان دەکات   ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کورتەنامەیەکی هەڕەشەئامێزی بۆ مۆبایلی هاووڵاتییان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناردووە. مەبەستی ئەم ڕێکخراوە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکی جەماوەرییە. لە دەقی کورتەنامەکەدا کە بە واژۆی «ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا» بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە گوایە ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقامەکان پێشەکیی هێرشی سەربازین و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە گورزێکی توندتر لە ڕووداوەکانی ١٨ی بەفرانبار چاوەڕوانی ئەو کەسانە دەکات کە بە «داعشییە نوێیەکان» و «بێ‌نیشتمانەکانی ناوخۆ» ناوی بردوون. هاوکات ئیتلاعاتی سپا لە پەیامەکەدا داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە بن و لە هاوکاریکردن و پێدانی زانیاری بە ژمارە تلفۆنە ئەمنییەکانی ١١٠ی پۆلیس، ١١٣ی وەزارەتی ئیتلاعات و ١١٤ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بەردەوام بن. ناردنی ئەم جۆرە کورتەنامانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ مۆبایلی هاووڵاتییانی کوردستان، سیاسەتی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی بۆ چاودێریکردن، تۆقاندن و سەرکوتکردنی خەڵکە، بەتایبەت لەکاتێکدا کە قەیرانە ئابوورییەکان، مانگرتنە پیشەییەکان و ناڕەزایەتییە گشتییەکان لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕوویان لە زیادبوون کردووە. https://kurdistanmedia.com/ @DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

Открыть в Telegram
Просмотры110−28%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
2 ч45
5 ч80
8 ч110
  1. Через 6 часов80
  2. Всего сейчас110
#60811Превью ссылки

‌🔵 چوار ئاڵنگاری پێكهاتەیی لە سەر ڕێگای هەولێر و بەغدا: یەکەم: حوكمرانانی دەوڵەتی عێراق باوەڕیان بە سیستەمی فیدراڵی و دوو دەوڵەت و دوو ناوەندی بڕیاردەر لە چوارچێوەیی یەکەیەکی جوغرافی و سیاسی دا نییە. بۆیە دوڵەتی عێراق و بە تایبەت رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو دەترسن کە لە ئەگەری سەقامگیربوونی سیستەمی فیدراڵی لە عێراقدا حوكمرانی هەرێمی كوردستان،ببێتە ئولگوو و نەخشە ڕێگایەكی بۆ نەتەوەكان و ئایینزاكانی دیكەی عێراق و پارچەکانی دیکەی کوردستان و نەتەوەكانی دیكە لە رۆژهەڵاتی ناڤین. دووهەم: حوكمرانانی دەوڵەتی عێراق ترسیان لە دابەشكردنی دەسەڵات و سەروەری و سامانی گشتی هەیە. چونكە حکومەتی ناوەندگەرایی عێران باوەڕی بە پاوانخوازیی كەرەسەكانی سەرەكی دەسەڵات و هێز و بەستراوەیی سیاسیی و سەرچاوەكانی ئابووریی هەیە.بۆیە مل بۆ دابەشکردنی سەرچاوەکانی ئابووریی و داهاتی گاز و نەوتی،دەروازە سنوورییەكان و گومرگ،بودچەی گشتی لە نێوان حكوومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان نادات. سێهەم: بە ئەمنییەتی كردن حاكمیەت و دەسەڵات لە پێشینەی مێژووی سیاسی عێراقدا هەیە. بۆیە لە هەر دەسەڵاتداریەکی خودموختار لە ناوەند،تەنانەت ئەگەر یاسایش بێ و یاسای بنەڕتیش زەمانەتی كرد بێ،بە هەرەشە و مەترسی بۆسەر حاكمیەت و دەسەڵاتی ناوەندگەرایی عێراق دەزانن. چورەم: لە فەرهەنگ و زینی حوكمرانانی دەوڵەتی عێراق باوەڕکردن بە دابەشكردنی دەسەڵات و سەروەری و سەرچاوەكانی داهات و سامانی گشتی نییە.بۆیە لایەن و گروپە سیاسییەكانی ناوەندگەرای عێراقی زۆر بە ئەستەم وەردەگرن كە لە یەك جوغرافیا و یەک یەكەی سیاسیی دا دەتوانری چەند دەوڵەت و ناوەندی یاسایی دەسەڵات و بڕیاردانی هەبێت. كەوابوو  تا كاتێك ئەو ئاڵنگارییانە بە گشتی لە زینی سیاسییەکان و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئێران، تورکیە و سوریە و بە تایبەت حکوومەتی فیدراڵی عێراقدا هەبێ، ئاڵنگارییەكان و پرسە سیاسی و نەتەوەیەکانی گەلی کورد بە گشتی و بە تایبەت لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هەڵپسیراوی و چارەسەرنەكراو دەمێنیتەوە. ✍ ناسر ساڵحی ئەسڵ @DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

Открыть в Telegram
Просмотры98−36%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч16
6 ч98
  1. Через 1 час16
  2. Через 6 часов98
  3. Всего сейчас98
#60810Фото
Просмотры111−27%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
2 ч45
8 ч111
  1. Через 6 часов111
  2. Всего сейчас111
#60809Превью ссылки

‌‌🔵‍ ژینایی ئەم نیشتمانە بە سەوزایی زاگرۆسەوەیە هاونیشتمانیانی هێژا! ئەویندارانی ژینایی نیشتمان! ڕێکخراوە ژینگەپارێز و مەدەنییەکان! زاگرۆس تەنیا زنجیرەیەک شاخ و دارستان و سەرچاوەی ئاو نییە؛ زاگرۆس بەشێکە لە ناسنامە، مێژوو، ژیانی نیشتمانمان، ماڵی هاوبەشی هەموومانە و بەشێکی گرنگی لە ژینگە و سامانە سروشتییەکانی کوردستانی لە خۆ گرتووە. پاراستنی ئەم ماڵە هاوبەشەش تەنیا ئەرکی کەسانێکی دیاریکراو نییە، بەڵکوو بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەش و نیشتمانییە. لە ساڵانی ڕابردوودا، بە هۆی سووتانی بەردەوامی دارستانەکان، دەستدرێژی و داگیرکاری بۆ سەر سامانە ژینگەییەکان و هەڵسوکەوتی ناپارێزراوانە لەگەڵ سەرچاوەکانی ئاو و خاکدا، ژینگەی زاگرۆس ڕووبەڕووی مەترسی و قەیرانگەلێکی فراوان بووەتەوە. ئەم دۆخە پێویستی بە هەوڵێکی هاوبەش و بەردەوام هەیە؛ هەوڵێک کە لە سنووری چالاکییەکی وەرزی تێ پەڕێت و ببێتە کولتوور و ڕەوشێکی کۆمەڵایەتی. لەو پێناوەدا، هەڵمەتی زاگرۆسانە وەک پڕۆژەیەکی هاوبەشی ژینگەیی و نیشتمانی، هەوڵێکە بۆ بەستنەوەی هەموو ئەو هێز و توانایانەی دڵیان بۆ ژینگە و داهاتووی ئەم وڵاتە لێ دەدات؛ دەبێتە قەڵغان و بە گژ ئەو مافیا و داگیرکەرانەدا دەڕوات کە ئەیانەوێ داگیری بکەن. هەڵمەتێک کە لە ڕێگەی ناساندن و پەرەپێدانی کولتووری چاندن و ناشتن و دانانی بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی ناوچە جیاجیاکانی زاگرۆس، بەرزکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگا، هەوڵی بەشداریکردن لە پاراستن و ژیانەوەی ژینگەیی و زاگرۆس دەدات. ئێمە پێمان وایە یەکگرتوویی، بنەمای سەرکەوتنی هەر هەوڵێکی هاوبەشە؛ بۆیە زاگرۆسانە هەڵمەتێکە بۆ نزیککردنەوەی ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکان، گرووپە شاخەوانییەکان، چالاکوانانی مەدەنی، مامۆستایان، خوێندکاران، گوندنشینان و هەموو ئەو هاونیشتمانییانەی باوەڕیان بە پاراستنی ژینگە و داهاتوویەکی بەردەوام هەیە؛ چونکە ئەوەی بەتەنیا دەست پێ دەکەین، بە هاوبەشی دەتوانین بیگەیەنینە ئاستی گۆڕانکارییەکی گەورەتر. لە هەمان کاتدا، گرنگییەکی تایبەت بە پەروەردە و بەشداریی نەوەی نوێ دەدەین؛ چونکە پاراستنی ژینگە تەنیا بۆ ئەمڕۆ نییە، بەڵکو وەبەرهێنانە بۆ سبەی. پێویستە منداڵان و گەنجان لە ڕێگەی فێربوون، ئەزموونکردن و بەشداریی ڕاستەوخۆ، فێری خۆشەویستیی سروشت و بەرپرسیارێتی بەرامبەر خاک و ئاو و دارستانەکانی نیشتمان ببن. لەبەر ئەوە، ئەمساڵیش بە پشتبەستن بە هەمان ڕۆحی هاوکاری و هاوبەشی، داوا لە هەموو هاونیشتمانیان، ڕێکخراوە ژینگەپارێز و مەدەنییەکان، گرووپە شاخەوانییەکان، خوێندکاران، گەنجان و خۆبەخشان دەکەین بەشداریی چالاکانە لە هەڵمەتی زاگرۆسانە‌دا بکەن و بە پێی تایبەتمەندیی جوگرافیایی و شێوەبوومی ناوچەکانیان لە چالاکییەکانی ناشتنی ناوک و چاندنی تووی گژوگیا و دانانی نەمامی دارە ڕەسەنەکان، بەڕێوەبردنی چالاکییە پەروەردەییەکان و هەر هەنگاوێکی کرداریی دیکە بۆ پاراستنی ژینگە بەشدار بن. با ئەمساڵ زاگرۆسانە تەنیا ناوی هەڵمەتێک نەبێت؛ بەڵکوو ببێتە نیشانەی یەکگرتوویی، هۆشیاری و خۆشەویستیی ئێمە بۆ نیشتمان. زاگرۆسانە! یەکگرتوویی بۆ ژینگە؛ هیوایەک بۆ داهاتووی وڵات. #زاگرۆسانە @DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

Открыть в Telegram
Просмотры170+12%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
Динамика просмотровСкрыть динамику

Рост просмотров

Часов после публикации

Показать таблицей
Часов после публикацииПросмотры
0 ч0
16 ч134
25 ч170
  1. Через 24 часа170
  2. Всего сейчас170
#60807Превью ссылки

‌🔵 ”نووسینی مێژوو پێویستی بە زانستە ” لە بارەی مێژوونوسینی حامید گەوهەری. دوای خوێندنەوەی کتێبی "ئەحمەد تۆفیق؛ سەرکردەیەکی ون لە مێژوویەکی شێوێندراودا"لە نووسینی حامید گەوهەری حامید گەوهەری، بە پێویستم زانی هەندێک لە بۆچوون و تێڕوانینەکانی خۆم دەرببڕم. ئەم کتێبە چەند پرسیارێک دەورووژێنێت و مرۆڤ بۆ تێڕامان هان دەدات؛ بەتایبەت کاتێک باس لە متمانەی مێژوونووس، لێکدانەوەی ڕووداوەکان و ڕێزگرتن لە حەقیقەتەکان دەکرێت. بۆیە دەمەوێت سەرنج، ڕەخنە و تێبینییەکانم لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەتانەوە بخەمە ڕوو. نووسینی مێژوو، بەرپرسیارێتییەکی گەورەی فیکری، زانستی و ئەخلاقییە. هەرکەسێک کتێبێکی مێژوویی، بابەتێکی گشتگیر یان شیکارییەکی سیاسی بنووسێت، دەبێت لە جیاوازیی نێوان «ڕاستییە بەڵگەدارەکان»، «بیرەوەرییە کەسییەکان»، «بۆچوونە سیاسییەکان» و «لێکدانەوەکانی خۆی» تێبگات. نابێت ئەم دەستەواژانە بە شێوەیەک تێکەڵ بکرێن کە خوێنەر بەلاڕێدا بەرن؛ وەک ئەوەی لە ناوەڕۆکی نووسینەکانی «حامید گەوهەری»دا دەبینرێت. کاتێک نووسەر متمانەی خۆی لەدەست دەدات، هەم جێگای سەرنجە و هەم جێگای سەرسوڕمانێکی قووڵە کە کەسێکی وەک «حامید گەوهەری» بانگەشەی نووسەربوون دەکات، لە کاتێکدا شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ وشەی نووسراودا، پرسیاری جددی لەبارەی زانین، حوکمدان و ڕێزگرتن لە بنەما سەرەکییەکانی ئەدەب دروست دەکات. ناونانی خۆت بە نووسەر مانای ئەوە نییە تەنیا بتوانیت لاپەڕەکانی کتێب بە وشە و ڕستە پڕ بکەیتەوە؛ بەڵکو لە سەرووی هەمووشیانەوە، بەرپرسیارێتیی ئەو شتانەیە کە مرۆڤ دەیاننووسێت، پاراستنی ڕاستییەکان و تێگەیشتن لە جیاوازیی نێوان ڕاستییە بەڵگەدارەکانە. کتێب شوێنێک نییە مرۆڤ بتوانێت بە ئارەزووی خۆی ئیدیعای درۆ بڵاو بکاتەوە یان بارودۆخی مێژوویی بشێوێنێت. ئەدەب پێویستی بە زانست، ڕاستگۆییی فیکری، وردبینیی زمانەوانی و لە سەرووی هەمووشیانەوە، ڕێزگرتن لە خوێنەر هەیە. بڵاوکردنەوەی کتێب ئاسانە، بەڵام نووسینی شتێک کە شایەنی خوێندنەوە، لێکۆڵینەوە و لەبەرچاوگرتن بێت، زۆر قورسترە. نووسین بەرهەمهێنانی زۆرترین لاپەڕە نییە. هەرکەسێک بانگەشەی نووسینی مێژوو دەکات، دەبێت ئامادە بێت بەرپرسیارێتیی ناوەڕۆکی نووسینەکەی، ئەو سەرچاوانەی بەکاریان دەهێنێت و ئەو وێنەیەی لە ڕابردوو بۆ نەوەکانی داهاتوو بەجێی دەهێڵێت، لە ئەستۆ بگرێت. لەم پاشخانەوە، پێویستە نووسینەکانی «حامید گەوهەری» سەبارەت بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر بنەمای مێژوویی، زانستی و بە پشتەستن بە سەرچاوە ڕەخنەگرانەکان هەڵبسەنگێنرێن. پرسیارەکە ئەوە نییە کە ئایا «حامید گەوهەری» مافی ئەوەی هەیە ڕەخنە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرکردایەتییەکەی بگرێت یان نا؟ بێگومان هەموو نووسەرێک مافی ئەوەی هەیە ڕێکخراوە سیاسییەکان و دامەزراوە مێژووییەکان بخاتە ژێر پرسیارەوە؛ تەنانەت ڕەخنەی توندیش بەشێکی ڕەوای باسکردن سیاسی و فیکرییە. بەڵام پرسیارە چارەنووسسازەکە ئەوەیە کە تۆمەتە مێژووییەکان چۆن داڕێژراون، لەسەر چ سەرچاوەیەک دامەزراون و تا چەند دەتوانرێت ئەنجامەکانیان پشتڕاست بکرێتەوە. کێشەی بنەڕەتی کاتێک سەرهەڵدەدات کە ڕووداوە مێژووییە ئاڵۆزەکان لە ڕێگەی لێکدانەوەیەکی یەکلایەنەوە بخرێنەڕوو و تێڕوانینە کەسییەکان وەک ڕاستییەکی بەڵگەدار پێشکەش بکرێن. شیکاریی مێژوویی پێویستی بە زیاتر لە داڕشتنی قەناعەتهێنەر و لێدوانی ڕووکەشانە «حامید گەوهەری»  هەیە؛ پێویستی بە ڕەخنەی سەرچاوە، بەڵگەنامە، و پشکنینی سیستماتیکیی بۆچوونە جیاوازەکان هەیە. یەکێک لە گرنگترین پێشمەرجەکان بۆ پێشکەشکردنی مێژوویەکی جیدی، دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەی ڕوون، پەیوەندیدار و پشتڕاستکراوە. کاتێک حامید گەوهەری لە سەدان لاپەڕەدا باسی مێژووی ڕێکخراوێکی سیاسی دەکات، دەبێت خوێنەر بتوانێت بنەمای مێژوویی بۆ بەڵگەهێنانەوەکەی (ئیستدلال) دەستنیشان بکات. کام ئەرشیفەکان پشکنینیان بۆ کراوە؟ کام بەڵگەنامە بەکارهێنراوە؟ چاوپێکەوتن لەگەڵ کام کەسان کراوە؟ کام شایەتحاڵی هاوچەرخ لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە؟ پێشتر ڕاوێژ بە چ توێژینەوەیەک کراوە؟ و لە سەرووی هەمووشیانەوە؛ نووسەر چۆن زانیارییە ناکۆکەکانی بەراورد کردووە پێش ئەوەی دەرەنجامی خۆی دەربهێنێت؟ ئەمانە پرسیاری بنەڕەتین. بەبێ وەڵامی ڕوون، بۆ خوێنەر ئەستەمە جیاوازی لە نێوان ڕووداوە سەلمێنراوەکان و لێکدانەوە کەسییەکانی نووسەردا بکات. مەرجی بەڵگەنامەسازی، بەتایبەت کاتێک پێشکەشکردنێک تۆمەتی جیدی لە دژی تاکەکان یان ڕێکخراوە سیاسییەکان لەخۆ دەگرێت، زیاتر هەستیار دەبێت. ✍حەسەن قارەمانی بەشی یەکەم درێژەی هەیە @DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

Открыть в Telegram
Просмотры1530%к среднему
Пересылки—
Реакции2
Комментарии—
#60805Превью ссылки

‌🔵 "کەرامەتی نەتەوەییی کورد، دانوستانی لەسەر ناکرێت؛ بۆ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق" ئەمە ڕژێمی داگیرکەری ئێرانە کە دەبێت داوای لێبوردن لە نەتەوەی کورد و بەتایبەت لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات. کاک دکتۆر فوئاد حوسێن، هەڵوێستی ئێوە وەک وەزیری دەرەوەی عێراق، بەرپرسیارێتییەکی گەورەی سیاسیی لە ئەستۆدایە. ئەمە بەو واتایە نییە کە پێویستە دەستبەرداری بەرژەوەندییەکانی عێراق یان پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانتان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بن، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە نابێت پرسی کورد هەرگیز ببێتە قوربانیی بەرژەوەندییە دیپلۆماسییەکان. کاتێک کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبەڕووی هەڵاواردن و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی دەبێتەوە، دەبێت ئەم دۆخە لە بەرچاو بگیرێت. گەلی کورد چاوەڕوانە نوێنەرە سیاسییەکانی بێدەنگ نەبن و لە پشت ڕستە و دەستەواژە بێناوەڕۆکەکانی دیپلۆماسیدا خۆیان نەشارنەوە. سیاسەتمەدارێکی کورد دەبێت توانای ئەوەی هەبێت جیاوازی لە نێوان پەیوەندیی باشی نێوان دەوڵەتەکان و بەرپرسیارێتیی بەرگریکردن لە مافەکانی کورد بکات. پرسی کورد دەبێت هێڵی سوور بێت؛ نابێت هەرگیز ببێتە کەرەستەی موزایەدەی سیاسی لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، تورکیا، عێراق یان هەر دەوڵەتێکی تردا. هەروەها گرنگە لەوە تێبگەین کە مافی کورد لە سنووری نێوان عێراق و ئێران کۆتایی نایەت. کەرامەتی ئینسانیی کورد لە ڕۆژهەڵات، هەمان ئەو کەرامەتەیە کە لە باشوور، باکوور و ڕۆژئاوادا هەیەتی. عێراق و ئێران وڵاتی دراوسێن و پەیوەندییەکی بەرفراوانی سیاسی، ئابووری و ئەمنییان هەیە. سروشتییە کە عێراق پێویستی بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگی دەرەکی بێت، بەڵام ئەمە پاساو نییە بۆ بێدەنگی. ئەوە دەوڵەتی ئێرانە کە دەبێت بەرپرسیارێتیی سیاسەتەکانی خۆی بەرامبەر بە گەلی کورد لە ئەستۆ بگرێت. داوای لێبوردن ناتوانێت تەنیا ڕستەیەکی دیپلۆماسی یان لێدوانێکی سیاسیی کاتی بێت. دکتۆر فوئاد حوسێن، بابەتەکە لە یەک لێدوان یان کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماسی گەورەترە. کاتێک نوێنەرایەتیی عێراق دەکەیت لە دیدارەکان لەگەڵ سەرکردایەتیی ئێران، دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت کە پرسی کورد گرنگییەکی مێژوویی و سیاسیی هەیە و ناکرێت پشتگوێ بخرێت. ئەمە پەیوەندی بە ژێرپێخستنی بەرژەوەندییەکانی عێراقەوە نییە لە بەرامبەر ئێراندا، بەڵکو پەیوەندی بە دڵنیابوونەوە هەیە لەوەی کە کەرامەتی کورد نەبێتە قوربانیی ڕێککەوتنە سیاسییەکان. جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، مەرج نییە هەمیشە بە زمانی توند بدوێت، بەڵکو دەبێت کاتێک باس لە مافەکانی گەلەکەی دەکرێت، بتوانێت بە ڕوونی و بوێرییەوە قسە بکات. بێدەنگی، ناڕوونی یان بەکارهێنانی ڕستەی دیپلۆماسیی زۆر وریایانە، ئەم پرسیارە دروست دەکات: ئاخۆ پرسی کورد تا چەند لە پێشینەی کارەکانی ئێوەدایە؟ دکتۆر فوئاد حوسێن، پرسی کورد دەبێت لە هەڵوێستی سیاسی و دیپلۆماسیی ئێوەدا هێڵی سوور بێت. نابێت تەنیا کاتێک بەرگری لێ بکرێت کە لە ڕووی سیاسییەوە گونجاو بێت، بەڵکو دەبێت هەموو کاتێک و بەبێ گوێدانە ئەوەی کورد لە کوێ دەژی و کام دەوڵەت مافەکانی سنووردار دەکات، پشتیوانی لێ بکرێت. ئەوە گەلی کورد نییە کە دەبێت داوای لێبوردن لە ناسنامە، مێژوو یان خەباتی مافخوازیی خۆی بکات. مافی کورد هەرگیز نابێت ببێتە کاڵایەک لە دیپلۆماسیی نێودەوڵەتیدا؛ پرسی کورد هێڵی سوورە. ✍ حەسەن قارەمانی @DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

Открыть в Telegram
Просмотры176+15%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#60804Фото
Просмотры173+14%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#60803Превью ссылки

ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە: هاونیشتمانییانی بەڕێز! دڵسۆزانی گەل و نیشتمان ! ماوەی چەند ساڵێکە دیاردەیەکی نەشیاو و دوور لە هەر ڕەوشت و ئەخلاقێکی مروڤانە لە چەند شار و ناوچەیەکی کوردستان بە کەڵکوەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دانانی لاپەرە لەلایەن کەس یا کەسانێکی گوماناوی بە مەبەستی ناوزڕاندنی خەڵکی باش و دڵسۆزی وڵاتەکەمان و لێدانی تۆمەتی جاش و ئیتلاعاتی بە دوای ئامانجە دزێو و چەپەڵەکانیانەوەن، ئەوە لە حاڵێکدایە ئەو جۆرە هەواڵانە دوور لە ڕاستییەوەن . بەڕێوەبەرانی ئەم جۆرە پەیجانە یا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییە بەدناوەکانی ڕێژیمەوە بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاسپێردراون یا کەسانێکی نەفس نزمن کە بۆ پارە و باجوەرگرتن لە خەڵک دەست بۆ ئەو کارە دزێوانە دەبەن کە لە هەر دوو حاڵەتدا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئەو کارانەیان دەچێتە خانەی خەیانەت و خۆشخزمەتی بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی. ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کارانە ڕایدەگەینێ بەڕێوەبەرانی ئەو پەیج و کاناڵانە بۆ تەشکیلاتی حیزب ناسراون و لە ئەگەری درێژەدان بەو کارانە ناوەکانیان بۆ ئاگاداریی خەڵک لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو دەکەینەوە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوەندی تەشکیلاتی نهێنی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥ ‏https://kurdistanmedia.com/so/news/2026/11/518

Открыть в Telegram
Просмотры194+27%к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#60802Видео
Просмотры291+91%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—
#60791Превью ссылки

‌#بۆچوون_و_شڕۆڤەی_بابەتێکی_گشتیی 🐍 هەندێک کەس وەک مارن... لە ژیاندا پێست دەگۆڕن، وەک ئەوەی دڵیان لە نوێوە لەدایک بووبێتەوە، لە سیاسەتدا حیزب و دروشم دەگۆڕن، وەک ئەوەی ویژدان و رابردوویان پاک بووبێتەوە، خۆزگە ئەوە ڕاست بوایە... بەڵام لە ژێر هەموو ئەو پێستە نوێیانەدا، هەر ئەو ناخە کۆنە خەوتووە، لە ژێر هەموو ئەو دروشمە بریقەدارانەدا، هەر ئەو ژەهرە کۆنە حەشاردراوە. مار کە پێستی فڕێ دەدات، نابێتە کۆتر، چونکە کۆتر لە ئاسمانەوە دڵی سپییە، نەک لە پێستەوە، سیاسەتمەداریش کە دروشمی دەگۆڕێت، نابێتە خەمخۆری گەل، چونکە خەمخۆریی ڕاستەقینە، لە خوێن و کرداردایە، نەک لە دەم و دروشمدا. هەندێکیان بە بێدەنگی و بە زەردەخەنەوە دڵی مرۆڤێک دەگەزن، هەندێکیان بە هاوار و بە بەڵێنەوە چارەنووسی گەلێک دەگەزن، یەکەمیان برینێک لە دڵدا بەجێدێڵێت، دووەمیان برینێک لە مێژوودا بەجێدێڵێت. هەر بۆیە، مەهێڵە جوانیی زەردەخەنەیان چاوەکانت لە ڕاستی ببەستێت، مەهێڵە شیرینیی بەڵێنەکانیان گوێچکەکانت لە حەقیقەت کەڕ بکات، چونکە زۆرجار ژەهر لەناو جوانترین گوڵدا خەوتووە، وە درۆ لەناو پاکترین قسەدا خۆی شاردووەتەوە. وشیار بە بۆ خۆت، بۆ ڕۆح و ئارامیی خۆت، چونکە وشیاری، ئەو چرایەیە لەناو تاریکیدا دەدرەوشێتەوە، وە ئارامیی تۆ، ئەو تاجە زێڕینەیە، کە هیچ مارێک و هیچ درۆزنێک ناتوانێت لە سەرت دایبگرێت. ✍️ عەزیز مورادپەرەست @DRQASMLUO #کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

Открыть в Telegram
Просмотры177+16%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
#60789Превью ссылки
Просмотры193+27%к среднему
Пересылки—
Реакции11
Комментарии—