Посты канала 🕌دین֠ــۢ͜ـٰ̲ـی ئیس֠ــۢ͜ـٰ̲ـل֠ــۢ͜ـٰ̲ـآم֠ــۢ͜ـٰ̲ـ ،🕌
چۆن ببمە بەندەیەکی پاڵفتەی پەروەردگار؟ خوا ـ سبحانە وتعالی ـ دەربارەی پێغەمبەران ـ علیهم السلام ـ دەفەرمووێت: (إِنَّآ أَخْلَصْنَاهُمْ بِخَالِصَةٍ) یانی: بەڕاستی ئێمە بە پاڵفتەکەرێک پاڵفتەمان کردن پەروەردگارا ئەو پاڵفتەکەرە چی بوو؟ ( ذِكْرَى ٱلدَّارِ) بەردەوام یادی قیامەتیان بوو! کەوابوو: ئەساسی سەڵاحی قەلب و عەمەل، ویستی قیامەت و زۆر یادکردنی مردن و ڕۆژانی دوای مردنە. ئەساسی فەسادی قەلب و عەمەلیش، زۆر یادکردنی ئەم ماڵە کاتییە تیاچووەیە!
Открыть в Telegram"-کە لەخەو هەڵدەستی یەکەم شت تەماشای موبایل مەکە. -کە دەچیتە تەوالێت موبایل مەبە لەگەڵ خۆت. -کە نان ئەخۆی سەیری موبایل مەکە. -کە لەگەڵ ئینسانێک قسە دەکەیت و دانیشتوویت لەگەڵی سەیری موبایل مەکە. -کۆتا شت پێش خەو دەیکەیت با موبایل نەبێت. هەست ناکەیت ئێستا تۆ بەفەرمی ئاڵوودەیەکی دەرەجە یەکی موبایلیت و پێویستە چارەسەری خۆت بکەیت.!!؟."
Открыть в Telegram"ئەو خاڵەی ئینسان تێیدا پێدەگات بریتیە= لەو شوێنەی کە تۆزێک سەرو ئاستی خۆتە. -گەر لەگەڵ منداڵێکی 5 ساڵ یاری fifa بکەیت هیچ خۆش نییە و چێژی نییە، هەست بە بێزاری ئەکەیت، چونکە زۆر لەو بەرزتریت. -گەر لەگەڵ پاڵەوانی جیهانی لە fifa یاری بکەیت خۆش نییە و تاقەتت نییە، چونکە بەس ئەو یاری ئەکات، تۆپ ناکەوێتە قاچی تۆ. -گەر لەگەڵ هاوڕێکەت یاری بکەیت، کە ئاستی وەک تۆیە و تۆزێک لەخۆت باشترە، لێرەدا تۆ حەماس و وزە و هێزت تیایە، باشتر ئەبیت، %100 تەرکیز ئەکەیت و پێ ئەگەیت. ئامانجەکانیش وان، شتێک هەڵمەبژێرە بۆ تۆ زۆر ئاسان بێت. یان زۆر قورس، با ئامانجێک بێت تۆزێک سەرو ئاستی خۆت بێت، تۆ ئەلەوێدا پێ دەگەیت."
Открыть в Telegram"هەر کەس نیعمەتی پێ درابێت، بەڵام هەستکردنی بە نیعمەتەکە پێ نەدرابێت، خاوەن نیعمەت نییە."
Открыть в Telegram"-جەوم نییە، بێتاقەتم. -نەشیدی حەزین. -پڕۆفایل و وێنەی ڕەش. -بڵاوکردنەوەی خەمۆکی و لاوازی. عەزیزەکەم تکایە خۆت لەسەر ئەمانە ڕامەهێنە، چۆن ڕەفتار ئەبێتە خوو، عەقڵیەتیش ئەبێتە خوو، ئیتر بەهۆکار و بێ هۆکار نێگەتیڤی ئەنۆشی و بڵاوی ئەکەیتەوە. فێربە لاوازی مەخە مێشکت، مەبە بەهەڵگری لیوای کەئابە، ئەم قسانەت بۆ ئەنوسم وخۆم شتانێکم تووش بووە هەرکەس تێیدا بێت عوزری پێ ئەدەم جوابی سەلامیش نەداتەوە، بەڵام ئەوەتا نەک جوابی سەلام زیاتریشت بۆ ئەنوسم. هەرگیز هەست ناکەیت نێگەتیڤی و لاوازیت بۆ بڵاوبکەمەوە هەرچۆن بێت ژینگەکەم، یا اخی چەنێ سەرسامی ئینسانم کە پڕ وزەیە، پڕ ئومێدە، پڕ ژیانە، پڕ پڕۆژە و ئەفکارە، وە چەن بێز ئەکەمەوە لە ئینسانێک دەست و قاچی هەیە و خەت و موبایلی پێیە و مناڵی ئۆتیزمی نییە بەڵام خۆی لاواز دەرەخات بەڵێ بۆ لابردنی پڕۆفایلی ڕەش و نەشیدی حەزین، بەڵێ بۆ هەوڵدان و جەربەزەیی و پتەوی."
Открыть в Telegram� ڕۆژی ١ ❓ پرسیاری ئەمڕۆ ئایا دەزانیت چ شتانێک ووضوو دەشکێنن؟ هەندێک جار مرۆڤ شتێک بە ئاسایی دادەنێت، بەڵام لە فقهدا حوکمی جیاوازی هەیە. 📚 لە وانەکانی فقهی شافعی ئەم بابەتە بە وردی فێربە. 🔄 ئەم پرسیارە بۆ هاوڕێیەکت بنێرە کە حەزی بە فێربوونی فقه هەیە.
Открыть в Telegram"ڕێکی و بەرزی ڕەفتارەکان و وتەکانی ئینسان، بەرهەمی ڕێکی و بەرزی دەروون و عەقڵیەتی، چونکە ڕەفتار شوێنکەوتەیە بۆ عەقڵ، بەرز بێت بەرز ئەبێت، نزم بێت نزم، بۆیە چاککردنی عەقڵیەتت و بەرزکردنەوەی، بناغەی سەرفرازی تۆیە لە دین و دونیا."
Открыть в Telegram"-ڕیاڵەکەمان بردیەوە. -حزبەکەمان یەکەمە. -بەرازیلەکەمان دە گۆڵتان لێ ئەکات. -خەبیب یاریەکەی بۆ بردینەوە. خۆشەویستم ئەمانە هی تۆ نین، هی ئەوانن، جوانترین و باشترین سیفەتێک بەدەستی بهێنیت ئەوەیە فێربیت خۆت شتانێک بنیاد بنێیت کە خۆت تێیدا پێشدەکەویت و دەبیتە نوسخەیەکی بەرزتر لەخۆت، لەنزمی ئینسان ئەوەیە بەرهەمی دیکە بەهی خۆی بزانێت، تۆ پێویستە ڕوو بکەیتەوە ژیانی خۆت و بڵێیت، من فێربووم، من کردم، من پێگەشتم، من بوومە نوسخەیەکی بەرزتری خۆم، فێری بنیادنان بە لە ژیانت. کە بەرشە کاس ئەبات ئەو بردوویەتی نەک تۆ، وەرەوە سەر ژیانی خۆت."
Открыть в Telegramسُبحانَ اللهِ وَالحَمدُ للهِ وَلا إلهَ إلاّ الله وَاللهُ أكبَرُ، وَلا حَولَ وَلا قُوَّةَ إلاّ بِاللهِ العَليِّ العَظيمِ.
Открыть в Telegram