Кабинет
چیرۆک chyrok

چیرۆک chyrok

@sarokbaran https://t.me/kurd_chat11 https://t.me/baran_chyrok

Юзернейм
@chyrok
Категория
Книги
Подписчики1 093
Просмотров на пост, 7 дн.—за 7 дней
ERR16,19 %в среднем за 30 дней

Средние просмотры поста по дням

По дню публикации

Показать таблицей
ДатаПросмотров на пост
16 нояб. 2026 г.190
18 нояб. 2026 г.164

Новые посты

#15627Текст

کە سێک گێڕایەوە: دایکم ۱۹ساڵ پی٘ش ئی٘ستا بی٘وەژن کەوت منیش بەهۆی ئیش و بوونی ۳ مندال٘ەوە زۆرکەم دەچوومە سەردانی کردنی هەتا پەیوەندیم پی٘وەکرد ووتم : دایەگیان بۆ خواردنی ئی٘واره بەیەکەوە دەچینە دەرەوە ! ئەویش ووتی تۆ باشی کوڕی خۆم لەبەرئەوەی بەو قسانەی من ڕانەهاتبوو بۆی تازه بوو ووتم دایەگیان زۆرباشم بەس حەزدەکەم بەیەکەوە بچینە دەرەوە هەر خۆم و خۆت دەچین هەندێ بیریی کردەوە ووتی تۆم زۆر خۆشدەوی٘ـت کوڕەکەم باشه بەسەرچاو ڕۆژی پی٘نج شەم دوای کار چووم بەشوی٘نیدا کەگەشتمە ئەوێ لەبەردەرگاکەدا وەستابوو جلی٘کی جوانی لەبەرکردبوو وابزانم باوکم پی٘ش مردنی بۆی کڕیبوو دایکم زەردەخەنەیەکی کرد و پاشان ووتی : بەهەموو کەسەکانم ووت ئەمڕۆ لەگەڵ کوڕەکەم دەچمە دەرەوە زۆریان پی٘خۆشبوو چاوەڕی٘ـن گەڕامەوە چیرۆکەکەیان بۆ بگی٘ڕمەوە کەچیمان کردووە چووینە چی٘شتخانەیەکی ئاسایی و ئارام دەستی دایکم گرتبوو دانیشتین و جۆری خواردنەکانم بۆ دەخوی٘ندەوە زەردەخەنەیەکی کرد ووتی : کەتۆش منداڵ بوویت ئاوا بۆم دەخوی٘ندیتەوە دەستمان کردە قسەو باس و گی٘ڕانەوەی شتەکان هەتا کاتی٘کمان زانی نزیک بووینەتەوە لەنیوەی شەو کەگەڕاینەوە لەبەردەرگاکەدا ووتی : پەیمانم بدەرێ جاری٘کی تر دەچینە دەرەوە بەلا٘م لەسەر حسابی من دەستیم ماچ کرد و جی٘م هی٘لا٘ دوای چەند ڕۆژی٘کی کەم دایکم بەنەخۆشی دڵ مرد هی٘ندە کتوپڕ بوو هیچم بۆ نەکرا دوای چەند ڕۆژی٘ك لەڕی٘ی پۆستەچیەوە نوسی٘نی٘کم گەشتە نووسینی٘ك بوو دایکم بەخەتی خۆی نووسیبووی : پارەی خواردنی دووکەسم داوە ئەزانم کەمن لەوێ نابم بەلا٘م گرنگ ئەوەیه من پارەی دووکەسم داوە خۆت و خی٘زانەکەت کوڕی خۆم ئەوشەوە بۆمن زۆر زۆربوو من تۆم خۆشدەوی٘ت لەوکاتەوە لە واتای خۆشەویستی تی٘گەشتم تی٘گەیشتم کە خۆشمدەوی٘یـت چ واتایەك دەگەیەنی٘ـت هیچ کەس وەك دایک نیه بۆ خۆشەویستی هەربۆیه زۆر زۆر گرنگیان پی٘بدەن هەتا لەژیاندا ماون و فەرامۆشیان مەکەن 😔😔

Открыть в Telegram
Просмотры164−7%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#15626Текст

سەردەمێک ١٠سەر خێزان بووین لە دوو ژووری هەژارانە بەداماوی، دەژیاین. هەژاری وەکو زۆربەی کەسانی تر تا درەنگ بەرۆکی ئێمەشی بەرنەدا. ڕۆژانێکم لەبیرە کە دەبوایە چەندین کیلۆمەتر بە پیێ بڕۆم، بۆ قوتابخانە و لەو ڕێگە درێژانەدا، چاوەڕێی ئەوەم دەکرد کەسێک بە سەیارەکەی بوەستێ و کەمێک ڕێگەی قوتابخانە بۆ من و خوشک براکانی ترم نزیک بکاتەوە. هەر کاتێک کەسێک ئەو کارە خێرخوازییەی دەکرد و ئێمەی سەر دەخست، دڵم پڕ دەبوو لە سوپاس و هیوا. ئەو چاکەو پیاوەتیانە منی کردە مرۆڤێک کە قەدری لوتف و بەزەیی بزانم ڕۆژگار تێپەڕین و من گەورە بووم خودا ماڵ و سامانی پێدام و بەڵام هیچ کات ئەوەی خودا ناردوویەتی تەنها بە هی خۆمم نەزانیووە. هەر کاتێک پیرە ژنێک یان کەسێکی ماندوو دەبینم لە ڕێگادا، بیرم دەکەوێتەوە کە خۆشم چۆن بوومە، بۆیه هەمیشە سەیارە بۆ هەموو کەس ڕادەگرم، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە. هەر جارێک بۆ کەسێکی ڕادەگرم هەر دەستێک کە بۆم درێژ دەکرێ دەستی خۆمم بیردەکەوێتەوە، بۆیه قەت لەچاکە و یارمەتی دانی خەڵک ماندوو نابم، ڕۆژانێک بووە منیش بە پێ دەڕۆیشتم خەڵک سەری دەخستم، بەڵام ژیان هەمیشە وانیه جاروایه چاکەت لێ دەبێته بەڵاو جوابی ئەو چاکەیەت ناپیاوەتی و نامەردی دەبێت، ئەوە ڕۆژێک، پیرەژنێکم لە ڕێگەی دارە بزمارە سەرخست. بە خۆشحاڵییەوە گەیاندمە بەردەرگای ماڵی خۆیان. بەڵام لە کاتی هاتنەخوارەوە، پیرە ژنەکە لە شۆفرلێتەکە کە بەرز بوو خۆی فڕێداو کەوت و دەستی شکا. هاوار و باوکەڕۆی دەست پیکرد کە گوایه من پاڵم پێووه ناوە. سەرتان نەهێشێنم ئاخری کە براکانم هاتن، بە ٢٠ گەڵا وازیان لێ هێنام. سەرەڕای ئەو کارەساتەش هێشتا بەردەوامم لە چاکە و پیاوەتی خۆم، چونکە دەزانم مرۆڤێک کە یەک قەترە لە ویژدانی تێدابێ، ناتوانێ ئاسان مرۆڤە موحتاجەکان پشتگوێ بخا. ئەو کارەساتەی پیرە ژنەکە منی سارد نەکردووە کە دڵم له ئاستی چاکەدا بشکێ. هەمیشە کەس و کارم لۆمەم دەکەن و دەڵێن بۆ خاتری خوا، دنیایەکە پیس بووە کەس هەڵمەگرە، کوڕە توشی ڕووداوێکی تری وەکو ئەو پیرژنە شەیتانە دەبێ دەلێن،حاشا هاوکاری کەس مەکە و سەلامەتی خۆت بپارێزە. دەشزانم ئەو گومانانە ڕاستیان تێدا، بەڵام پرسیارێکی گەورەتر لەو گومانانە هەیە: کاتێک هەموومان هەمان خەمساردیمان هەبێ بەرامبەر یەکتری، ئایا هێشتا ژیان کەڵکی ئەوەی دەمێنێ تیایدا بژین؟ وەک دۆستۆیڤسکی دەڵێت، ئایا هەمووان بەرپرسیار نین بەرامبەر هەمووان؟ بەڵام منێک کە تەمەنێک کرێکاری و نەبوونی و بێ سەیارەییم بینیوە. دەستم لە هەزار قەمەرە و پیکاب و گەڵابە ڕاگرتووە تا بمگەیەنن. زۆر جاریش ناچار بوومه ملی ڕێ بگرم و بەپێ بڕۆم، جار جاریش کەسێک لوتفی نواندووە و هاوکاری کردووم، ئێستاش چۆن دەبێ ڕۆژانی ڕابردووم بیر بچن و سوپاسگوزاری بە هاوکاریکردنی ئەوانی تر دەرنەبڕم؟ بۆیه ئێمە تەنها یارمەتی نادەین بەڵکو دەبێ لەبیرمان بێت کە خۆمان پێشتر چۆن بووین. ئەمە گەورەترین جۆری مرۆڤایەتییە، کاتێک مرۆڤ سەرکەوتوو دەبێت و هێشتا دەستی بەخشینی درێژه و مشتی کراوەیه. من بۆیە حەزم بەخزمەت و هاوکار خەلکە دەبی بیسەلمێنم کە هێشتا مرۆڤایەتی نەمردووە. ئەو کارانەی من دەیکەم، تۆمارێکن لە دڵی ئەوانەی کە یارمەتیان ئەدەم. بەم کارە هەموو ئەو چاکانەم بیر دەکەوێتەوە و دەروونی خۆم ئاسووده دەکەم. هەمیشە خوداش کاری منی ئاسان کردووە چوونکە کاری بەندەکانی خودا ئاسان دەکەم بەو هاوکاریانەی خودا خستۆیەتییە دڵی منەوە. دەمەوی ئەو پۆستەم وەکو پەیامێک بە ئێووە ڕابگەینم هەر مرۆڤێک یەک قەترە عەشقی خودایی له دڵ دابوو ئەو عەشقە ژیانی جوانترە دەکاو هەمیشەش دڵی خۆشە. کە سەرچاوەی ئەو عەشقەش لە چاکەو یارمەتی دان و نەبوغزاندنی خەڵکەوەدایه. 16/11/2026 پۆستمان کرد

Открыть в Telegram
Просмотры190+7%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#15625Фото
Просмотры2 690×15к среднему
Пересылки—
Реакции6
Комментарии—
#15624Текст

(باسێکی کورت لەسەر ئارامگری وخۆراگری دایک) بە منداڵی و هەتا بە زۆرێک لە کاتەکانی گەنجیش کاتێک هەڵەیەکم دەکرد کە باوکم تووڕە دەبو لێم یان لێی دەدام یەکسەری دایکم بەرگری لێدەکردم و نەجاتی دەدام ساڵانێک بو ئەم ڕووداوە هەمیشە دووبارە دەبویەوە... جارێک بڕیاڕم دا دایکم تاقی بکەمەوە بزانم گەر کارێک بکەم ئەو تووڕە بکات ئایە لێم دەدات؟ ئایە باوکم هەمان ڕەفتاری دایکم دەکات و ڕزگارم دەکات لە تووڕەبونەکەی دایکم...؟ ڕۆژێک دایکم پێی وتم بچۆ شیر بکڕە لە بازاڕ بە ئەنقەست و تووڕەییەوە وتم هیلاکم ناچم ناچار خۆی چوو شیر بکڕێت کە گەڕایەوە یەکەمین کەس شیری بە من دا رۆژی دواتر کاتێک پێی وتم کە ژوورەکەم رێک بخەم پێم وت کە نایکەم و حەوسەڵەم نیە ئەمما دوای چەند ساتێک هات و ژوورەکەی بۆ ڕێکخستم چەند ڕۆژێک دواتر پێی وتم کە بێمە سەر مێزی نان خواردن و نانەکەم بخۆم بەڵام.من چووم خواردنەکەم هەڵگرت و لەولاتر لە سەر زەوییەکە نانم خوارد شەوێک کە بۆ یاری کردن دەچوومە دەرەوە پێی وتم کە بۆ کوێ دەچم بەڵام من وەڵامم نەدایەوەو ڕۆشتم... ئاگام لێبو کە دایکم بەو ڕەفتارانەم زۆر نیگەران بو ئەو ساتەی کە گەڕامەوە چاوەڕێی دەکردم من کە بینیم وامزانی دێتە پێش و بە هەموو هێزی خۆی زلەیەکم لێدەدا و هاوارم بەسەردا دەکات بەڵام ئەو لێم هاتە پێش و باوەشی لێدام و پێی وتم کوڕەکەم ئەم ماوەیە هیچ کێشەیەکت هەیە؟ ئایە نەخۆشی و من نەمزانیوە؟ شتێکت دەوێت و بۆتم جێبەجێ نەکردوە....؟ لەو ساتەدا نەمدەزانی چۆن وەڵامی سۆز و خۆشەویستەیەکەی بدەمەوە بەڵام خۆشبەختانە لەو کاتە بە دوا هیچ کات بۆ گاڵتە و تاقیکردنەوەش هیچ قسەیەکی پێ نەگوتم کە گوێ ڕایەڵیم نەکردبێ...... تێبینی/وەرگیراوە نوسەر/🍁Helen🍁

Открыть в Telegram
Просмотры2 150×12к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
#15623Текст

چیرۆکی نازە و سەربەست بةشى كؤتايى ئاخر من تاوانم جي بو بوري هةر دةي وت هةموي خةتاي ئةم كجةية وامان بةسةر هات تةماشاي سةربةستم كرد جاوةكاني برلةكريان بو بةبيدةنكي جومة دةرةوة سةربةست لة دوام هات وتم برؤ ئاكاداري دايكت بة نامةوي بةهؤي من هيج روبدات لة دةركاي نةخؤشخانة كةيشتمة شةيما حالم زؤر خراب بو دانيشتين ناو باخجةي نةخؤشخانة دواي كات زميريك جوينةوة زورةوة دياربو حالي دايكي باش نةبو لةوكاتةدا بوري سةربةست هاتةوة بيشم وتي نةم وت ليرة برؤ نةتبينينةوة لة زيانمان برؤ دةرةوة باليكي بةمن نا كةوتم و سةرم لةديوارةكةي دا ئاكام لة خؤم نةما جاوم كردةوة سةربةست لةديارم بو دةستي توند كرتبوم تةماشام كردو وتم من باشم وتي قوربانت بم تؤ شايةني ئةوة ني وات بةسةر بي لة وان ببورة بةهؤي دايكم دليان برة بؤية وادةكةن ئيتر من لةكةل شةيما جوينةوة شةيما ئةو شةوة لأي من بو جونكة هيج باش نةبوم تةنها لةخوا دةبارامةوة يارمةتيم بدأت ئةكةر دايكي سةربةست شتيكي لي بهاتاية لةخؤم خؤش نابوم دواجار دايكم و براكةم بةباتةكةيان زاني زؤر بيرم كردةوة دواجار بريارم دا بي لةسةر دلي خؤم دانيم لةبيناو باشبوني دايكي سةربةست و كةرانةوةي بؤ دؤخي جاران لةكةل سةربةست قسةم كرد و هةمو شتم بي وت وتي مةكةر بةمةرك وأز لةتؤ بينم خوشكي سةربةست تيلي بؤم كرد تكاي ليم دةكرد كة وأز بينم بؤ ئةوةي نيوان دايكي و سةربةست تيك نةجي دايكي سةربةست توشي نةخؤشي ببو زؤرم هةول دا تا بؤ دواجار سةربةست ببينم و قسةي لةكةل بكةم جوم بينيم بةلام نةمن نة ئةويش وةك بيشتر بوين هةردوكمان روخساريكي خةماوي و بيتاقةتمان هةبو ئةوة دواجار بو سةربةستةكةمم بيني لةوي رؤيشتم تيلم بؤ باوكي سةربةست كرد وتم من هةمو شتم كؤتايي بي هينا جونكة ناتوانم سةربةست بةو جؤرة ببينم بةلام تكاتان لي دةكةم ليي كةرين با ئاسودة بزيت بةكريانةوة تيلم داخست كةرامةوة مال حالم هيج باش نةبو دايكم بيني باوةشم بيدا كرد وةكو منال دةكريام بةلام هيج جارة يةكي ديكةم نةبو هةولي سةربةست لة شةبؤل دةبرسم حالي باش نية دواي تيبةربوني 4 مانك رؤزيك سةربةستم ناو بازار بيني لةكةل ئافرةتيك كة بة تةمةن لة سةربةست كةورةتر دياربو بةجاويك تةماشاي دةكردم وةك ئةو كاتةي يةكةمجار بيي وتم خؤشم دةويي دواي بة شةبؤلم وت وتي ئةوة كجة بورةكةيةتي مارةي كردوة بةلام حالي باش نية شةويك بة ديار يادكاريةكانةوة كويم لة كؤراني كرتبو نامةيةكم بؤ هات بينيم سةربةست بو نوسيبوي ئةمةوي هةندي قسة بكةين تيلي كرد دياربو حالي باش نةبو دةكريا وتي نازة بؤوات ليم كرد شيت بوم بةخواي هيج زيانم نةماوة نازانم جي بكةم هةر ئةوةندةي ماوة رؤزيك هةوالي مةركم دةبيستي منيش لةبةر كريان هيجم بي نةدةوترا وتم ناجار بوم وتي خواية كيان جيمان كردبو بؤ دةبي وامان بةسةر بي بة كريانةكة تيلةكةي داخست تابةياني من كريام ئاخر لةو ماوةيةدا نةمتواني بو يةك جركةش لةبيري بكةم ساليك تيبةري بةسةر ئةو روداوانة بةلام هةروادةزانم دويني بوة ئيستاش هةمو كات هةوالي سةربةست لة شةبؤل دةبرسم حالي باش نية لةكةل ئةو كجة بورةشي نةكونجاون تةلاقي داوة منيش باش نيم بةلام قوربانيةكةي من بؤ ئةوة بو دايكيك لة كورةكةي جيانةبيتةوة بةهؤي من و عايلةكةشم ئةوةي قبول نةدةكرد تا ئيستاش خؤشم دةوي و نةمتوانيوة لةبيري بكةم كةسيش ناتواني شويني ئةوم بؤ بكريتةوة. ...... كؤتايى چاوە‌ڕوانی چیرۆکی نوێ بن

Открыть в Telegram
Просмотры1 610+810%к среднему
Пересылки—
Реакции2
Комментарии—
#15622Текст

چیرۆکی نازە و سەربەست بةشى بينجةم ئيتر ئةو رؤزة خؤشترين رؤزي زيانم بو وام دةزاني هةمو دونيا هي منة سةربةست وتي نازة با كةس نةزاني بة بةيوةندي نيوانمان تا كاتي مارةبرين وتم باشة ئيتر منو سةربةست هةمو كاتيك بةيةكةوة بوين كاتي تاقيكردنةوةكان بةيةكةوة دةمان خويند سةربةست باسي مني لأي مالةوة يان كردبو رؤزيك وتي نازة دايكم دةلي حةزم لية بيبينم با نيوةرؤ بيتةوة مالمان ئيتر وتم باشة رؤيشتين لةريكا هةر دةيكوت كةي دةبي رؤزيك ببينة حةلالي يةك وتم خوا كةورةية انشالله هةمو شت بةدلي خؤمان دةبي ئيتر كةيشتينة ماليان دايكي و خوشكةكاني هاتن بيشوازيان ليم كرد و جومة زورةوة بوري سةربةست لةوي بو زؤر بة سةيري تةماشاي دةكردم ئيتر منيش خؤم تيك نةدا بةلام زؤر شةرمم دةكرد بةتايبةت كاتيك باوكي سةربةست هاتةوة و وتي بوكةكةم ليرةية ئيتر نانمان خوارد و يارمةتي خوشكةكانيم دا لة كوكردنةوةي ناومالةكة ئيتر دةست خؤشيم لي كردن و خوا حافيزيمان كرد لةريكا سةربةست هةر دةي وت خؤ بورم هيجي نةوت وتم نةخير من نةمدةزاني كجي ئةو بورةي لةمناليةوة بؤ سةربةست دانراوة ئيتر سةربةست وتي ئةمةوي بيش ئاهةنكي تةخةروجمان مارةبرين بكةين وتم باشة لةكةل مالةوة يان قسةي كرد و منيش لةمالةوةم وت ئيتر لةوكاتةدا ئامؤزاي سةربةست مرد ئيشةكةي ئيمة ماوة ئيتر ئاهةنكي تةخةروجمان نزيك بؤوة لةكةل سةربةست بةيةكةوة هةمو شتةكانمان كري و تةنانةت جلةكةي من بةدلي خؤي هةلي بزارد لة رؤزي ئاهةنكي تةخةروج تيلي كرد وتي دايكم و ئةوان دةلين بيت بيبينين ئيتر جوم و قسةمان كرد و رةسمان كرت بةلام دايكي وةك جاري يةكةم نةبو لةكةلم لةو رؤزة دا زؤرترين وينةمان بةيةكةوة كرت ئاهةنكةكة تةواو بو قةرار بو يةكسةر مالي سةربةست بينة داخوازي سةربةست تيلي كرد دةنكي باش نةبو وتم جيتة وتي هيج نية وتم سةربةست ليم مةشارةوة جي بوة وتي نازة دايكم زؤر كؤراوة بةجؤريك ئامادة نية بيت بؤ داخوازيةكة وتم بؤ وتي نازانم ئيتر وتم دةي ليي كةري خؤي باش ئةبي بةلام دلم هيج باشي نةدةوت رؤزيكيان شةبؤل تيلي كرد وتي سةربةست وا لةمالي ئيمةية لةكةل مالةوة بوةتة ناخؤشيان شةبؤل بة بابةتي ئيمةي ئةزاني تيلم بؤ سةربةست كرد وتي جي بوة وتي هيج وتم بيم بلي وتي دايكم زؤر دلي شكاندوم دةلي مةكةر من بمرم دةنا ناهيلم ئةو كجة بيني سةربةست ماوةي مانكيك لة لأي شةبؤل نايةوة جةندة تكام لي دةكرد بةقسةي نةدةكردم باوكي تيلي بؤم كرد وتي قسةي لةكةل بكة بيتةوة مال وتم بةقسةي منيش ناكا بؤبةيانيةكةي جوينة زانكؤ لةكةل سةربةست بيكةوة بوين بةلام سةربةست زؤر تيك جو بو زؤر بيتاقةت بو وتم سةربةست با برؤين بياسةيةك بكةين ئيتر جوينة باركيك لةوي وتم بؤراستيةكانم لي دةشاريتةوة جيتة جي بوة بؤبيم نالي قةت بةو جؤرة سةربةستم نةديبو فرميسك لةجاوةكاني دةهاتة خواري وتي بةبي تؤ نازيم نازة تؤ هةمو زيانمي دايكم دةلي ئةو كجة بيني دةبي حاشام لي بكةي دةبي كجة بورةكةت بيني خؤم بؤ نةكيرا دةستم كردة كريان وتم يةعني هةمو خةونةكانمان كؤتايي هات ئاخر سةربةست من بي تؤ نازيم رؤزيكي زؤر ناخؤش بو جومةوة مالةوة نانيشم نةخوارد شةو سةربةست تيلي كرد وتي هةمو شت بةدلي خؤمان دةبي من قةراري خؤم داوة وتم جؤن دايكت رازي بو وتي هةر جؤنيك بيت بؤ بةيانيةكةي جوينة زانكؤ سةربةست وتي قةراري خؤم داوة من بةبي تؤ نازيم بةهةر جؤريك بو مالةوةم جي هيشتوة لةو قسانة دابو تيلي بؤ هات زؤر تيك جو وتم سةربةست جي بوة وتي دايكم لة نةخؤشخانةية كة جوين سةيرمان كرد دايكي سةربةست هةولي خؤ كوشتني دابو حالي باش نةبو كة بوري و خوشكةكاني منيان بيني زؤر قسةيان بيم وت بوري زلةيةكي ليدام وتي ئيستا دل خؤشي..... چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

Открыть в Telegram
Просмотры1 020+476%к среднему
Пересылки—
Реакции3
Комментарии—
#15621Текст

پیاوێک چیرۆکی شێرپەنجەی خێزانەکەی دەگێڕێتەوە. ساڵی ۲۰۱۷ خێزانم توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو ٫دکتۆر نەما سەردانی نەکەین بۆ چارەسەر بەڵام هیچ سودێکی وای نەبوو ماوەیەکی زۆر سەردانی نەخۆش خانەی هیوامان کرد بۆ وەرگرتنی چارەسەر بەڵام بەهۆی سەختی نەخۆشیەکەیەوە هیچ سودی لە دەرمانەکان نەدەبینی هەرچەندە کارمەند و دکتۆر۵ بەرێزەکانی نەخۆشخانەی هیوا بەو پەڕی دڵسۆزی لەخۆ بردوانە خزمەتیان دەکردو چارەسەریان دەکرد بەڵام سودی نەبوو لە سەرتاکانی مانگی ٦ی ۲۰۱۸ کە هاوکات بوو لە گەڵ کۆتاییەکانی مانگی رەمەزان ٕ دکتۆر بێ هیوا بوو لە چارەسەرەکان و پێی ووتم کاکە دڵنیابە مەرگ و ژین تەنها بەدەستی خودایە ئێمە هەوڵی تەواوی خۆمان داوە بەڵام قەدەری خودا وایە کەسودی لێ نەبینی بۆیە بیبەنەوە ماڵەوە تا خودا رەحمێ دەکات منیش زۆر بە عاجزی و بێ تاقەتی لە نەخۆشخانە هێنامەوە بۆ ماڵ بەخێزانمم ووتت لەکوتاییەکانی مانگی رەمەزانی پیرۆزداین لەم چەند شەو و رۆژەی کەماومانە لەم مانگەدا بەدڵ و بەکوڵ لە خودا دەپاڕێینەوە تا خودا رەحمێکمان پێ بکات گەیشتینە ۲۸ رەمەزان بڕیارم دا کە خواردنی جەژن بۆ جەند ماڵێکی هەژار و دەست کورت ئامادە بکەم بۆیە چووم لە مارکێتەم برنج و رۆن و مریشک و زیت و دوشاو فاسۆلیا و نوقڵ م هەڵگرت و بەشی هەر خانەوادەیەکم کردە کیسەیەکی گەورەوە و چووم بەشەکانم دابەش کرد و لەگەڕانەوە دابووم بۆ ماڵەوە ێامۆزایەکمم بینی و ئوتومبێلەکەمم بۆ راگرت و ووتم سەر کەوە با بتگەیەنم کە هاتە ناو ئوتومبێلەکە دوای چۆنی و چاکی و هەواڵ پرسین ووتی ئەوە لە کوێ بوویت ووتم ئیشێکم هەبوو ووتی نا بەخوا دەبێ راستیم پێ بڵێیت روخسارت لە ڕۆژان جیاوازتر دێتە بەرچاوم ووتم روخسارم چیەتی ووتی گەشترە بۆیە دەبێت هەر پێم بڵێیت چار نەما مەسەلەکەم بۆ باس کرد ووتی ئامۆزا خوای گەورە پاداشتت بداتەوە و بەدڵی خۆتت لەگەڵ بکات بەڵام تۆ هەر خێرەکەت کردووە ناونیشانی ماڵێکی زۆر هەژاریان پێ وتووم لە ئەڵڵایی کە زۆر هەژارو نەدارن با ئەو خێرەش بۆ تۆ بێت خواردنی جەژن بۆ ئەوانیش بەرە ووتم باش بەڵام بە مەرجێک دەبێ بێیت لەگەڵم ووتی بە چاوان هاتمەوە مارکێتەکە و پێداویستیەکانم هەڵگرت و ڕویشتین ماڵەکەمان دۆزیمەوەو چوینە ماڵەکە چی ببینین بەناو ماڵ بوو بۆ ژیان نەدەبوو دیوارەکان تەنها بلۆک بوون واتە گەچکارو لەبغ نەکرابوو سەقفەکەشی گڵ بوو کاتێ مناڵ و ژنەکەمان بینی دیمەنێکی زۆر ناخ هەژێن بوو سێ مناڵی جل و بەرگ شڕۆڵە و پێ پەتی دایکێکی هەناسە سارد و شمەک کۆن کاتێک شتەکانمان دایە دەستی و ووتم ئەوە خواردنی جەژنەو هەموو پێداویستیەکی جەژنی تێدایە لەخۆشیاندا فرمێسک بە سەر رومەتەکانیدا زەنگۆڵ زەنگوڵ دەهاتنە خوار وتی سوێند بێت بەخوا لە دوێنێوە دەگریم دەڵێم خوایە ئەوە بەیانی دوو بەیانی جەژنە من چی بکەم بۆ ئەم مناڵە هەتیوانە شکور ئەوە خودا رەحمی خۆی نارد ٕکە دیمەنی ئەو مناڵە رەشو روتەمان بینی دڵ یەک پارچە دبوو بە ئاو دەست برد بۆ گیرفانم بری ۱۰۰۰۰۰ دینارم دایەو وتم دادە گیا ئەوەش برۆ جلی جەژنیان بۆ بکرە دەستی بەرز كردەوە بۆ ئاسمان و بە گریانەوە دەپارایە و خوایە دڵخۆشی بکەیت چۆن دڵخۆشی کردم خوایە دەرگای رەحمەتی خۆتی لێبکەیتەوە چون دەرگای رەحمەتی لێکردمەوە خوایە باری شانی سوک بکەی چۆن باری شانمی سوک کرد ئیتر رۆیشتین و بە جێمان هێشت کە هاتمەوە ماڵەوە ئارامیەکی سەیر تەواوی دڵ و دەروومی داپۆشی سێیەم شەوی جەژن بوو پێش بانگی بەیانی خەوێکی زۆر سەیرو سەرنج راکێشم بینی بەڕێگایەکی تاریکدا دەرۆیشتم لە دوامەوە رۆشناییەکی سەیر و بەهێز بەردەمی ڕۆشنکردەوەو تا دەهات روناکیەکە زیاتر لێێم نزیک دەبوویەوە کاتێکم زانی دەستێک خرایە سەر شان و ئاوڕمدایەوە ووتم تۆ کێیت وتی من فریشتەی خودام هاتووم بۆ لای تۆ پێغەمبەری خوداش صلی الله علیه وسلم ئاگادارە دوای جەژن خێزانت ببە بۆ لای دکتۆ ر چونکە خێزانت چاک بۆتەوەو خودا شیفای داوە خەبەرم بۆیەوە و چووم دەست نۆێژم گرت دوو رکعات نوێژی سوننەتم کرد کاتێ نوێژکەم تەواوکرد خێزانم بەدەم گریانەوە خەبەری بویەوە وتم چیە ئازارت هەیە وتی نەوەڵڵا وتم ئەی چیە !?? ووتی سێ شەو لەسەر یەک یەک خەو دەبینم دایکێک بەسێ مناڵەوە بە گریانەوە دەپاڕێنەوەو دەڵێن خوایە بۆ خاتری گەورەیی خۆت شیفای ئەم ژنە بدەیت دوای ئەوەی پشووی جەژن تەواو بوو و دەوام کرایەوە خێزانم بردەوە بۆ لای دکتۆر دوای کۆمەڵێ پشکنينی زۆر دکتۆر زۆر سەرسام بوو بە ئەنجامی پشکنینەکان و وتی چیتان کردووە وتم بۆ د دکتۆر گیان وتی ئەم ئافرەتە هیچـ خانەیەکی شێر پەنجە لە جەستەیدا نەماوەو دەڵێی هەرگیز توشی شێر پەنجە نەبووە سوپاس بۆ خودای باڵا دەست خێزام بەو شێوەیە شیفای بۆ هات

Открыть в Telegram
Просмотры878+396%к среднему
Пересылки—
Реакции—
Комментарии—
#15620Текст

چیرۆکی نازە و سەربەست بةشى جوارةم تةنانةت شةيماي هاوريم و شةبوليش بيان سةير بو تيلم بؤ دايكم كرد وتم دوا دةكةوم وتي باشة دوعام دةكرد دةبارامةوة خواية سةربةست هيجي لي نةيةت دواي دوو كات زمير دكتور هات وتي ئيستا لة مةترسي دةرجوة بةلام هؤشي نةبو بةهةر جؤريك بو كةراينةوة مال تا بةياني خةوم لي نةكةوت بةس دةكريام و دوعام دةكرد نامةكانيم دةخويندةوة كة جؤن شةو شاد ي ليم دةكرد تيلم بؤ شةبؤل كرد وتم سةربةست حالي جؤنة وتي هيشتا هؤشي نية خةريك بو شيت بم بةيانيةكةي شةيما هات بة شوينما وتي با برؤين لةريكا وتي تؤ بؤ وا شيواوي خؤ سةربةست هاوريي هةمومانة بةلام كةسمان وةك تؤ بيي تيك نةجوين وتم هيج نية كوا شيواوم خؤم تةندروستيم كةميك باش نية وتي باوابي جوينة نةخؤشخانة بةهةر حاليك بو جومة زورةكةي تةماشام كرد نةمدةتواني ري لة فرميسكةكانم بكرم لةتةنيشتي دانيشتم هةر دةموت سةربةست تخوا باش بة تخوا باشبة سةيركة جيت بةسةر من هيناوة هةستم دةكرد دةي ويست جاوةكاني بكاتةوة جاوي كردةوةو سةيري كردم وتي نازة هيجم بي نةدةوترا وتي خةمت نةبي ئاوا زوو لةكؤلت نابمةوة زياتر دةكريام ئيتر باوكي و براكاني هاتنة زوري من جومة دةرةوة دوبارة لةكةل شةيما جوينةوة لأي خوا حافيزيمان لي كرد لةريكا نامةيةكم بؤ هات سةربةست بو نوسيبوي بؤ ليرة نةمايتةوة جوابم داوة وتم لةبةر مالةوةتان بؤمن جوان نية ئيتر كةيشتمةوة مال هةمو سةعاتيك هةواليم دةبرسي وةكو شيتانة سةربةستم خؤش دةويست ئةويش وابو بةلام كةسمان دةرمان نةدةبري سةربةست بةرةو باشبون دةجو كةرايةوة زانكؤ سةربةست زؤر غيرةي لةمن دةكرد رؤزيك كوريك هاتبو برسياري هةبو لةوانةيةك سةربةست بيني دواي ئةوة هات وتي كي بو وتم برسياري هةبو وتي دلنيابة ئةكةر شتيكي وا لةكةل من بكةي شيت دةبم ئيتر رؤزيك زؤر بيتاقةت بوم بيرم لةوة دةكردةوة دةم وت باشة ئةكةر مني خؤش دةوي بؤ قسة ناكات ئةي باشة ئةو هةلسوكةوتانةي ماناي جية بانكي شةيمام كرد وتم ئيشم بيتة جوينة ناو باخجةي زانكؤ قسةمان دةكرد من زؤر كريام هةمو شتيكم بؤي بأس كرد وتي من دةمزاني شتيك هةية بةلام باست ناكرد وتي نازة من دلنيام سةربةست تؤي خؤش دةوي ئيتر لةو قسانة بوين سةربةست هات وتي نازة بؤ ئاواي وتم جيمة وتي بؤ كرياوي وتي شةيما نازة بؤ واية شةيما وتي نازانم شةيما رؤي سةربةست وتي نازة بؤ ئاواي تخوا ئاخر نازاني بةركة ناكرم تؤ بةو جؤرة ببينم وتم بؤ بةركة ناكري وتي جونكة خؤشم دةويي لةخؤم زياتر ئيتر لةوكاتةدا نةمدةزاني بكريم يان بيبكةنم وتم ئةي بؤ زوتر بيت نةوتم وتي ترسام لةدةستت بدةم ئيتر وتي نازة ئةمةوي ببيتة هي من وتم باشة.... چاوەڕێی بەشی پێنجەم بن

Открыть в Telegram
Просмотры1 130+538%к среднему
Пересылки—
Реакции4
Комментарии—
#15619Текст

چیرۆکی نازە و سەربەست بةشى سيةم ئاورم داوة سةيرم كرد سةربةستة وتي نازة تؤ باشي وتم باشم بةلام لةروخسارم ديار بو كة باش نيم بؤرؤزي دواتر هةمان كجم ديت لةكةل سةربةست بيم سةير بو جومة بؤلةكةم شةيما وتي جية بؤوا تورةي وتم هيج نية با برؤين بؤ كافتريا شتيك بخؤين جوين لةوي دانيشتم هةر بيرم لةوة دةكردةوة كة ئةو كجة دةبي كي بيت شةيما وتي جيتة بؤ وا خةيالت رؤشتوة وتم هيج نية بينيم سةربةست هات بؤلاي ئيمة دانيشت شةيما لةو كاتة تيلي بؤ هات بةتةنيا ماينةوة وتي نازة هةست دةكةم تؤ باش ني ببورة ئةم دو رؤزة ئاكام ليت نةبو لةبةر كيشةي ئةو هاوريي يةم ئنجا تيكةيشتم ئةو كجة كيشةي هةبوة لةكةل هاوريةكي سةربةست ئيتر كةوي وت لةخؤمةوة هةستم كرد باش بوم ئيتر ئةو رؤزة جومةوة لةناو سةيارة سةربةست تيلي كرد وتي رؤشتي وتم بةلي وتي بةتةنيا ماومةتةوة وتم بةيةكةوة دانيشين وتم بؤ كاتيكي تر انشالله وتي باشة بةتةواوي هةستم دةكرد سةربةستم خؤش دةوي بؤ شةوةكةي خةونيكي زؤر ناخؤشم بيني هةستام لةخةو تا بةياني نةخةوتمةوة خؤم حازر كرد برؤم بؤ زانكؤ تيلم بؤ سةربةست كرد وةلامي نةداوة محازةرةي يةكةم تةواو بو دوبارة تيلم كرد وةلامي نةداوة زؤر دةترسام شتيك بوبي جومة لأي هاوريكةي ناوي شةبؤل بو وتم سةربةست بؤ نةهاتوة وتي تيلم بؤي كردوة وةلامي نةداوةتةوة بةتةواوي دةترسام شتيك بوبيت بؤ جاري سيةم تيلم بؤي كرد كةسيك وةلامي داوة وتم تؤ كيي وتي خاوةني ئةم مؤبايلة توشي روداو بوة من لة نةخؤشخانةوة قسةتان لةكةل دةكةم كة وأي وت من وتم شتي وانابي ئيتر بورامةوة شةيماو شةبؤل منيان بردبوة نةخؤشخانة جاوم كردةوة شةيما دةكريا وتم بؤ دةكريت وتي سةربةست حالي باش نية ئيتر شةبؤل هات وتم تخوا با برؤين بؤلاي ئةو ئيتر جوين جيم بيني سةربةست بي هؤش بو خانةوادةكةي هةمو دةكريان بةجؤريك تةماشاي منيان دةكرد كة ئةوها شيواو بوم و دةكريام.... چاوەڕێی بەشی چوارەم بن

Открыть в Telegram
Просмотры1 000+465%к среднему
Пересылки—
Реакции1
Комментарии—
#15618Текст

چیرۆکی نازە و سەربەست بةشى دوةم ئةو كورة كة ناوي سةربةست بو زؤر جار قسةي لةكةل من دةكرد جونكة لة فيس بوك هاوريم بو شةويكيان بيرم جوبو خةتةكةم بكوزينمةوة خةريكي خويندن بوم بينيم نامةيةكم بؤ هات سةربةست بو نوسيبوي كجي باش بؤ تا ئيستا لةخةتي نةخةوتوي منيش جوابم داوة وتم وةلا بيرم جوة خةتةكة بكوزينمةوة خؤشم وا خةريكي خويندنم ئيتر تا درةنك نامةمان كؤريوة باسي خويندن و هةنديك باسي زياني خؤي كرد ئةو قسة كردنةمان هةندي لةيةك نزيكي كردينةوة وأي ليهات رؤز بة رؤز قسةمان دةكرد ئةكةر يةك رؤز نامةم نةنارداية خؤي تورة ئةكرد رؤزيكيان زؤر نةخؤش بوم نةمتواني برؤم بؤ زانكؤ يةكسةر تيلي كرد وتي بؤ ديار نيت وتم لة نةخؤشخانةم وتي <نوسەر بڕوا بەختیار>جي تؤ باشي جيت ليهاتوة وتم باشم بةلام جةند فةحسيك هةية ئةبي بيكةم دواي نيو كاتزمير تيلي كرد وتي وا لةبيش دةركاي نةخؤشخانةم منيش خوشكةكةم لةكةلم بو ئيتر هات لةكةل خوشكةكةم بةيةكترم ناساندن سةربةست زؤر بة سةيري تةماشاي دةكردم من زؤر شةرمم دةكرد نةمدةتواني تةماشاي بكةم وتي نازة تؤ باشي وانية وتم باشم وا ئةمبيني بيكةنيم وتي نابي ئةو بيكةنينة لةسةر روخسارت بروا ئيتر ئةو لة حالي من دلنيا بؤوة و رؤيشت ئيمةش كةراينةوة هةستم دةكرد سةربةست مني خؤش دةويست درؤ ناكةم منيش هةستيكم لا دروست ببو وأي ليهات لةناو بؤل سةربةست زؤر كرنكي بةمن ئةدا تةلةبةكان بيان سةير بو تةنانةت هةندي لة كجةكان بيان ناخؤش بو جونكة سةربةست كوريكي جوان و ريك بو حةسوديان ئةهات رؤز بة رؤز بةيوةندي نيوانمان بةهيزتر دةبو لةهةمو شتةكاني يةك ئاكادار بوين بةلام بي ئاكا لةوةي هةر دوكمان عاشقي يةك ببوين و هةستمان ناكرد رؤزيك سةربةستم لةكةل كجيك بيني زؤرم بي ناخؤش بو بةلام لةبيش جاوي خؤم تيك نةدا لةناو محازةرة هةر بيرم لةو كجة دةكردةوة خؤم سةيرم بةخؤم دةهات من بؤ وام ليهاتوة بؤبيم ناخؤشة لةناكاو كةسيك بانكي كرد چاوەڕێی بەشی سێیەم بن کناڵی چیرۆک بۆهاوڕێکانتان بنێرن 👇 https://t.me/parward_gwan

Открыть в Telegram
Просмотры1 510+753%к среднему
Пересылки—
Реакции7
Комментарии—

Все посты

Связи