
Bimareefat
Новые посты
بیرم نییە کەی ئەمەم نوسیووە بەڵام بیرمە لە شتێکەوە بیرۆکەی بۆم گرت، لە ڕێگا لەناو سەیارە نوسیم و ویستم لەسەربوو درێژەی پێ بدەم بەڵام لێم ون ببوو.. شتێ پێمەڵێت بیدڕێنە
Открыть в Telegramئەتوانم لە تۆ دوور بکەومەوە و ماڵاواییت لێ بکەم، بەڵام نازانم چۆن لە دەست ئەو 'خۆم'ە ڕزگارم بێت کە لای تۆ جێم هێشتووە
Открыть в Telegramمرۆڤ سەیرە..دڵی دەزانێت کە جێهێڵدراوە، بەڵام چاوەکانی هێشتا لەناو قەرەباڵغیدا بەدوای هەمان ڕوخساردا ئەگەڕێن. کاتێکی زۆری دەوێت تا چاوەکان دەستبەرداری ئەو ئومێدە بن کە دڵ زۆر لە مێژە لەدەستی داوە. “فەرامۆشکردن لە دڵەوە دەستپێدەکات، بەڵام لە چاودا کۆتایی دێت."
Открыть в Telegramبە بێدەنگیەکی زەلیلەوە سەیری ئەستێرە بەشبووەکانی ئاسمانی شەوە نەبراوەکانم ئەکەم. بیر لەوە دەکەمەوە کە دەڵێن ناتوانی باسی شەوە کۆتانەهاتووەکانت بکەی بۆ کەسێک کە لێت تێنەگات.. بەڵام من بە بێدەنگیەکەم دەتوانم باسی هەزاران چرکەی بێ هیوایمت بۆ بکەم. دەڵێن ڕەشبینیت بە دەوروبەرتدا بڵاو مەکەرەوە..مەگەر من لەوە زیاتر دەتوانم بانگەشەی چی بکەم؟ چۆن ڕێگە بەخۆت دەدەیت وا بە کەسێک بڵێیت کە ملیۆنان چرکەی لە شەوە بێ هیواکانیا بەسەربردووە؟ چۆن دەتوانی سەیری ناوچاوی بکەیت و بڵێی گەشبین بە لە کاتێکدا توانای ئەوەی نییە گەشیبینی خۆیشی بۆت ساختە بکات؟بۆچی هێندە ئاسانە لە گەشبینی کەسێک تێبگەن لە کاتێکدا لەبەردەم ڕەشبینی کەسێکدا دەبن بە بانگەوازخوازی گەشبینی؟ هەرگیز بیرت لەوە کردوەتەوە کە لە ڕەشبینیەکەی تێبگەیت و بڕیاری لەسەرنەدەیت؟پێم وانیە هەموو کەسێک پێویستی بەوە بێت کێشەکانی بۆ چارەسەربکەیت.تەنها هەوڵبدە خۆتی تێوە نەگلێنیت.ڕسواییە کاتێ وا خۆت نیشان بدەیت لە ڕەشبینیەکەی تێبگەیت کاتێک نازانی هەستی خنکان لە شەوێکی ساردی بێ هیوا چۆنە.
Открыть в TelegramСвязи
Похожие каналы
خواطر شعرية 🖤@h_h12hhЦитаты1,2 тыс.
𝟎𝟎:𝟎𝟎@aaymosicЦитаты1,2 тыс.
𝗪𝗘𝗜𝗥𝗗@nv_iqЦитаты1,2 тыс.
بَـوح.@soulnnaЦитаты1,2 тыс.
برگ و باران@bargobaranЦитаты1,2 тыс.
, 𓏺 𝖥𝖾𝖾𝗅𝗂𝗇𝗀𝗌 ¹𖥻 .@aa33qЦитаты1,2 тыс.
❤️🔥Blazen Inspiration❤️🔥@blazeninspirationЦитаты1,21 тыс.
مما قرأته وراق لي🖤@khdoor12Цитаты1,2 тыс.