إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا.. ﴿٣٠﴾ فصلت خودایە ڕێگای هیدایەتمان بۆ ئاسان بکە و بەردەواممان بکەیت لەسەرو پێ چەسپاو بین.
Открыть в TelegramПосты канала Amozhgary
مرۆڤ هەرچەندە پلانی ورد دابڕێژێت و هێزی هەبێت، ئەگەر ویستی خودای لەگەڵ نەبێت، بە چاوترووکانێک هەموو هەوڵ و سامانەکەی لەناو دەچێت.
Открыть в Telegramمُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ .. ﴿٢٩﴾ هاوەڵان نەوەیەک بوون زۆر بە جوانی هاوسەنگی نێوان هێز و بەزەییان ڕاگرتبوو.
Открыть в Telegramبەراوردێک لە نێوان سوپاکەی طالوت و گەنجانی ئەمڕۆدا · پەروەردگار سوپاکەی طالوتی تاقیکردەوە بە ڕووبارێک ﴿إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ﴾؛ کە لەسەر ڕێگەیان بوو تا هێز و ئیرادەیان پێ بپێورێت پێش جەنگە گەورەکە. ئەمڕۆش یارییە ئەلیکترۆنییەکان و تەکنەلۆژیا ڕووبارێکن لەسەر ڕێگەی گەنجانی ئێمە؛ تاقیکردنەوەن بۆ ئەوەی بزانرێت کێ دەبێتە سەرکردەی داهاتوو و کێش لەناو شەپۆلی کاتکوشتندا دەخنکێت. · طالوت هەموو ئاوەکەی لێ حەرام نەکردن، بەڵکو ڕێگەی پێدان تەنها "غُرْفَةً بِيَدِهِ" (مشتێک بە دەستیان) هەڵبگرن؛ واتە تەنها بەو ئەندازەیەی تینوێتی بشکێنێت و پشوویەک بدات. لە یارییە ئەلیکترۆنییەکانیشدا، ئەسڵ ئەوەیە گەنج وەک «مشتێک ئاو» بۆ پشوودان و کات بەسەربردنێکی کەم سوودی لێ وەربگرێت، نەک سەری تێدا نقوم بکات و هەموو تەمەن و وزەی خۆی تێدا خەرج بکات. · ئەوانەی تێریان لە ڕووبارەکە خواردەوە ﴿فَشَرِبُوا مِنْهُ﴾، هەر لەسەر لێواری ئاوەکە ئیرادەیان شکا و کاتێک گەیشتنە بەرامبەر دوژمن، هاواریان کرد: ﴿لَا طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ﴾ ئەو گەنجەی ئەمڕۆ شەو و ڕۆژی بە دیار شاشەیەکەوە دەباتە سەر، هێز و مێشکی دادەڕزێت؛ کاتێک دێ
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 0 |
| 22 ч | 273 |
| 25 ч | 275 |
- Через 24 часа275
- Всего сейчас275
بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە کە پزیشکێک دۆسیەکەی نەخوێندبووەوە، لە جیاتی لابردنی بەشێک لە جگەری، گەدە و ڕیخۆڵە باریکەیان لابرد و پارچە ئاسنێکیشیان لە سکیدا جێهێشت! لەو کاتەوە (ساڵی ٢٠١٠): نە برسی دەبێت و نە تێر دەبێت. نە تینوو دەبێت و نە تێرئاو دەبێت. هەست بە هیچ کام لەو چێژانە ناکات کە خوای گەورە بۆ مرۆڤی دروست کردووە. لە زستاندا هەرچەندە دایبپۆشن جەستەی دەیبەستێت. بۆ ماوەی ٤ مانگ نەیتوانی لیکی دەمی خۆی قوت بدات (کە مرۆڤی ئاسایی ڕۆژانە ٢.٥ لیتر بەبێ ئاگایی خۆی قوت دەدات)، بەو هۆیەوە نەیدەتوانی بخەوێت، نەیدەتوانی کوڕەکەی ماچ بکات و نەیدەتوانی لەگەڵ میوانەکانیدا دابنیشێت! چەندین نیعمەتی بێدەنگ لە جەستەماندا هەن، کە ڕۆژانە بەبێ هەستپێکردن بەکاریان دەهێنین و سوپاسی خودامان لەسەریان نەکردووە.
Открыть в Telegramإِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ... ﴿٤٥﴾ ئەگەر نوێژ نەتگێڕێتەوە لە بەدڕەوشتی و کاری ناشیرین بێگومان مەبەستەکەت نەپێکاوە.
Открыть в Telegramلە جوبەیری کوڕی نوفەیرەوە دەگێڕنەوە کە فەرموویەتی: ڕۆژێک لە خزمەت میقدادی کوڕی ئەسوەددا (خوای لێ ڕازی بێت) دانیشتبووین، پیاوێک بە لایدا تێپەڕی و گوتی: "خۆزگە و خۆشبەختی بۆ ئەو دوو چاوەی کە پێغەمبەری خوایان ﷺ بینیوە؛ سوێند بە خودا خۆزگەمان دەخواست ئێمەش ئەوەمان ببینیایە کە تۆ بینیت، و ئامادەی ئەو مەواقیفانە بووینایە کە تۆ ئامادەی بوویت."
Открыть в Telegramنییەت و ئیخلاص وەڵامی دوو پرسیاری گرنگن، بەڕێز مامۆستا علی زۆر بەجوانی جیاوازی دەکات لەنێوانیاندا.
Открыть в Telegramپێغەمبەری خودا ﷺ قورئان بەسەرخۆیدا دابەزی بوو، بەڵام پێی خۆش بوو لە غەیری خۆیشی گوێی لێبێت.
Открыть в Telegramئەم منداڵە جوانە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە بەم جۆرە سەرنجڕاکێشە قورئانی پیرۆز لەبەردەکات.
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 0 |
| 63 ч | 381 |
| 66 ч | 381 |
- Всего сейчас381
﴿رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي﴾ سورەتی إبراهیم گەورەیی باوک و دایک لەوەدایە هەم خۆیان پابەند بن و هەم بە دوعا و پەروەردە، دەستی منداڵەکانیان بگرن بەرەو نوێژ.
Открыть в TelegramДинамика просмотровСкрыть динамику
Рост просмотров
Часов после публикации
Показать таблицей
| Часов после публикации | Просмотры |
|---|---|
| 0 ч | 0 |
| 64 ч | 362 |
| 67 ч | 362 |
- Всего сейчас362
بەرنامەی بناغەی پەروەردە پەروەردەی ئیسلامی لە ناوەندەکانی خوێندن ئەمشەو کاتژمێر : 08:00 بە شێوەی لایڤ لە پەڕەی فەرمی کەناڵی ئامۆژگاری پەخش دەکرێت لە فەیسبووک.
Открыть в Telegramبەندەیەک ( کۆیلەیەک ) هاتە لای پێشەوا عەلی کوڕی ئەبو طالب و وتی: "من ناتوانم پارەی ئازادبوونەکەم دابین بکەم و بیدەم بە خاوەنەکەم". یارمەتیم بدە. ئەویش فەرمووی: «ئایا چەند وشەیەکت فێر نەکەم کە پێغەمبەری خوا ﷺ فێری کردووم، ئەگەر بە ئەندازەی شاخێک قەرزت لەسەر بێت، خوای گەورە بۆت دەداتەوە؟ بڵێ: (اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلَالِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وَأَغْنِنِي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ) واتە: «خودایە بە حەڵاڵی خۆت بێنیازم بکە لە حەرامەکانت، و بە فەزڵ و بەخششی خۆت دەوڵەمەند و بێمنەتم بکە لە هەر کەسێک جگە لە خۆت.»
Открыть в Telegramبەشداربووانی بەڕێزی کەناڵی فەرمیی (ئامۆژگاری) لە تێلێگرام، دەمانەوێت ئاگادارتان بکەینەوە کە هەندێک لەو ڕیکلامانەی لە بەشی خوارەوەی پۆستەکانی کەناڵەکەمان دەردەکەون، ڕیکلامی سپۆنسەرکراوی خودی ئەپڵیکەیشنی تێلێگرامن و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە زۆربەی کەناڵە گشتییەکاندا دەردەکەون. لەبەر ئەوە، جەخت لەم خاڵانەی خوارەوە دەکەینەوە: • کەناڵەکەمان هیچ پەیوەندییەکی بەم ڕیکلامانەوە نییە، وە ئێمە کۆنتڕۆڵی ناوەڕۆکەکەیان ناکەین، هەروەها ناوەڕۆکی ئەم ڕیکلامانە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە مەبەست و ئامانجی سەرەکیی کەناڵەکەمانەوە نییە. • ئێمە بانگەشە بۆ ئەم ڕیکلامانە ناکەین و لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە هەڵیانبژێرین، بەڵکو ئەمانە بەشێکن لە سیاسەتی قازانج و بازرگانیی کۆمپانیای تێلێگرام خۆی. • داوا دەکەین لە سەرجەم بەشداربووانمان دەکەین کە کرتە لەسەر ئەو لینکانە نەکەن و مامەڵەیان لەگەڵدا نەکەن. ئامانجمان هەمیشە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی بەسوود و پەروەردەییە. سوپاس بۆ تێگەیشتن و متمانەی بەردەوامتان.
Открыть в Telegramباوە گیان.. ڕاستە تەمەن هەڵکشاوە و ئێستا نۆرەی منە دەستت بگرم، بەڵام من هێشتا زیاتر پێویستم بە تۆیە؛ چونکە بوونی تۆ هۆکاری هێز و ئارامیی منە لەم ژیانەدا.
Открыть в Telegramپەروەردگار جەستە و شکڵ و شێوەمان هەڵناسەنگێنێت وەک پێوەری تەقوا، بەڵکو تەماشای دڵەکان دەکات.
Открыть в Telegram