ئەو وابوو لەگەڵ منداڵان... ئەی تۆ چۆنیت؟ ئەنەس دە ساڵ خزمەتی پێغەمبەری خودام (ﷺ) کرد، بە هیچ شێوەیەک پێی نەوتم: «ئۆف» (هیچ کاتێک بێزار نەبوو لێم و بێزاری و بێتاقەتیی بەرامبەرم نەنواندووە). وە بۆ هیچ شتێک کە کردبێتم، نەیگوت: «بۆچی ئەمەت کرد؟» وە بۆ هیچ شتێکیش کە نەمکردبێت (پشتگوێم خستبێت)، نەیگوت: «بۆچی ئەمەت نەکرد؟» بزانە لە دە خولەکدا چەند جار دەڵێین: «وامەکه»! چەند جار دەڵێین: «وابکە»! چەند جار توڕە دەبین و چەند جار بێزاری دەردەبڕین... جا ئەمە پێوەرێکی جوانمان دەداتێ؛ ئەویش ئەوەیە: پێغەمبەری خودا ﷺ لەسەر شتانێک توڕە بووە کە سنووربەزاندن بێت دەربارەی خودا و مافی خەڵک. ئەم لێبوردەیییەی بۆ بابەتی پەروەردە و بابەتە کەسییەکانی خۆی بووە.
Открыть в TelegramПосты канала Afarin - ئافەرین
ئادابەکانی بەکارهێنانی مۆبایل - ئادابەکانی قوتابخانە👇 https://youtu.be/MHd2kb_ThTw?si=de3UXYXlQCVy-_Xn
Открыть в Telegramهەسارەی ژیرەکان - ڕەوشتە بەرزەکان👇 https://youtu.be/AKC5rv65vwk?si=kCgHcqXgxTfWw2Bz
Открыть в Telegramنوێ😍 ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( یووز ) لە ئافەرین کیدسەوە 📅 پێنجشەممە29/10/2026 🕙 کاتژمێر: 9:00ی شەو ⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
Открыть в Telegramمنداڵەکەم موڵکی منە یان ئامانەتە؟🤔 زۆر گرنگە بزانین منداڵ دیارییەکی خودایە بۆمان، وە خوداش بە دیاری ناوی بردووە: ﴿يَهَبُ لِمَن يَشَاءُ إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاءُ الذُّكُورَ﴾. بەڵام ئێمە هەروەک چۆن لە دنیادا خاوەنی هیچ شتێک نین و بە ئامانەت خودا پێی داوین، منداڵیش هەروایە. زۆر گرنگە ئەم خاڵە لە پەروەردەکردنی ڕۆڵەکانماندا لەبەرچاو بگرین. زۆرێک لە دایکان و باوکان منداڵەکانیان وەکو موڵکێک تەماشا دەکەن؛ ئەوەی خۆیان دەیانەوێت و دڵیان دەیخوازێت، بێ گوێدانە کەسایەتیی منداڵەکە و بیرکردنەوەکانی، بۆی هەڵدەبژێرن و تەواوی ڕێگاکانی لەسەر دادەخەن جگە لەو ڕێگەیەی خۆیان دەیانەوێت. زۆر جار بەهۆی کاریگەریی کۆمەڵگە، دنیای مادی و سیستمی نوێوە، ڕێگەکە بە منداڵەکە دەبڕن، هەرچەندە ڕوونیشە لایان کە پێچەوانەی خواستی منداڵەکەیە و تەنانەت زۆر جار پێچەوانەی ڕێساکانی خودا، ئاین و (فیترەت) پاکێتیی خواڕسکیشە.
Открыть в Telegramسترانا تیک تیک تیک خاتین ڕێحان بۆ زارۆکان👇 https://youtu.be/GsMktFKjHzU?si=LNE_-XvZIoMXy8BH
Открыть в Telegramهەسارەی ژیرەکان - پاکوخاوێنی و تەندروستی👇 https://youtu.be/uuGoD3ShnkE?si=a1ijgp6Cs6j5GpWu
Открыть в Telegramئــــــەنـیــمـــەیشنی دۆبـلاژکــــراوی کـــوردی ( کۆری کارسۆن - کریسی سوکانەکە دەگرێت ) لــە بـــاخــچـەی ئــافـەریــنـــــەوە 📅 شەممە 17/10/2026 🕙 کاتژمێر: 9:00ی شەو ⏳دووبارە کردنەوەی/ یەکشەممە 01:00ی پاش نیوەڕۆ
Открыть в Telegramنوێ😍 ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( چاخی بەستەڵەک - بەشی دووەم) لە ئافەرین کیدسەوە 📅 پێنجشەممە15/10/2026 🕙 کاتژمێر: 9:00ی شەو ⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
Открыть в Telegramئـەنـیمـەیشنی دۆبـلاژکـراوی کـوردی ( ئۆکتۆناوتەکان - ئەڵقە ئاگرینەکە ) لـــــە بـــــاخـــچــــــەی ئــافـــــەریــنـــەوە 📅 شەممە 10/10/2026 🕙 کاتژمێر: 9:00ی شەو ⏳دووبارە کردنەوەی/ یەکشەممە 01:00ی پاش نیوەڕۆ
Открыть в Telegram💡 بۆچی منداڵی هەندێک کەس بەڕەوشت و گوێڕایەڵ دەردەچن؟🤔 1️⃣ پاراستنی مافی ئەوانی تر : • کاتێک منداڵەکە یاریی هاوڕێکانی بەزۆر دەستێنێت: دایک و باوکی یەکسەر ڕێگری لێ دەکەن و پێی دەڵێن: "ئەم یارییە هی تۆ نییە، تا مۆڵەتیان لێ وەرنەگریت مافی بەکارهێنانیت نییە". بەمەش فێری دادپەروەری و حورمەت دەبێت. 2️⃣ نەدانی باجی گریان و هاوار: • کاتێک منداڵەکە بە گریان و قیژە داوای کڕینی شتێک دەکات: دایک و باوکی بەهیچ جۆرێک داواکارییەکەی جێبەجێ ناکەن! چونکە دەزانن ئەگەر ڕازی ببن، منداڵەکە فێر دەبێت کە "هاوارکردن کلیلی بەدەستهێنانی ئامانجەکانە". 3️⃣ فێرکردنی ئادابی پێکەوەبوون: • کاتێک لەگەڵ هاوتەمەنەکانیدا دادەنیشێت: دایک و باوکی سنووری بۆ دیاری دەکەن و پێی دەڵێن: "تەنها کاتێک مۆڵەتی یاریکردنت هەیە کە وەک هاوڕێیەکی بەڕێز مامەڵە بکەیت، نەک بە توندوتیژی". 4️⃣ پێنەکەنین بە قسە و ڕەفتاری ناشرین: • کاتێک منداڵەکە جنێو یان قسەیەکی نەشیاو دەڵێت: دایک و باوکی پێشناکەنن و بە شانازییەوە ناڵێن "سەیری چەند زمانشیرینە!"؛ بەڵکو زۆر بە ڕژدی و هێمنی ئاگاداری دەکەنەوە کە ئەو وشەیە ڕێپێنەدراوە. ✨ هۆکارگەلێکی تری گرنگ بۆ بەڕەوشتبوونی منداڵ: • بوونی پێشەنگی باش: دایک و باوکەکە خۆیان لە ناو ماڵدا بە ڕێزەوە قسە دەکەن. • یەکهەڵوێستیی دایک و باوک: لە بەرامبەر هەڵەیەکدا هەردووکیان یەک بڕیار دەدەن و هاوسەنگی دەپارێزن. • ستایشکردنی ڕەفتارە چاکەکان: کاتێک کارێکی باش دەکات، یەکسەر دەستخۆشیی لێ دەکەن تا ڕاهاتنی لەسەر دروست بێت.
Открыть в Telegramنوێ😍 ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( شێری پاشا - بەشی سێیەم ) لە ئافەرین کیدسەوە 📅 پێنجشەممە8/10/2026 🕙 کاتژمێر: 9:00ی شەو ⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
Открыть в Telegramئایـــلا و پاولا لـــــە هــەســارەی ژیــــرەکـــــان باسی خوێندن و ئەرکی قوتابخانە دەکەن😍
Открыть в Telegram